په‌رله‌مان داوای یه‌كێتی بۆ به‌پارێزگابوونی هه‌ڵه‌بجه جێبه‌جێ ده‌كات
کوردستان 12:07 PM - 2023-04-05
PUKMEDIA
هەڵەبجە
داوایه‌كی دیكه‌ی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان بۆ كابینه‌كه‌ی سودانی كه‌وته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه‌و ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌می بۆ به‌پارێزگابوونی هه‌ڵه‌بجه ئه‌نجامدا.
دوای خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌م بۆ پرۆژه‌ی به‌پارێزگابوونی هه‌ڵه‌بجه، مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی له‌راگه‌یه‌نراوێكدا پشتیوانی بۆ پرۆژه‌كه ده‌ربڕی و ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌كرد:" ئه‌م هه‌وڵه پیرۆزانه به هه‌ڵوێستێكی نیشتمانی به‌رپرسیارانه ده‌بینین و ئه‌م بڕ‌یاردانه دیموكراتییه مافێكی ره‌وای خه‌ڵكی شاری هه‌ڵه‌بجه‌ی شه‌هید و كه‌سوكاری شه‌هیدانه كه ده‌بێته ماكی پته‌وكردنی گیانی نیشتمانی راسته‌قینه‌یه".
دوای به‌پارێزگابوونی یه‌كێتی شه‌ڕی بودجه‌ی هه‌ڵه‌بجه ده‌كات
سۆزان مه‌نسور وته‌بێژی فراكسیۆنی یه‌كێتی له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق به سایتی ره‌سمی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان PUKMEDIA ی راگه‌یاند: "یه‌كێتی له‌هه‌وڵی دروستكردنی كۆده‌نگیدایه له‌گه‌ڵ به‌شێك له‌لایه‌نه‌كان، بۆ تێپه‌ڕ‌اندنی پڕ‌ۆژه یاسای به‌پارێزگابوونی هه‌ڵه‌بجه".
"هه‌وڵده‌ده‌ین پێش په‌سه‌ندكردنی پڕ‌ۆژه یاسای بودجه‌ی ساڵی 2023 ی عیراق له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران به‌پارێزگابوونی هه‌ڵه‌بجه تێبپه‌ڕ‌ێنین، تاوه‌كو به‌شه بوودجه‌ی هه‌ڵه‌بجه وه‌ك پارێزگا جێگیربكرێت، پێشتریش فراكسیۆنی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان داوای به‌شه بودجه‌ی تایبه‌تی بۆ پارێزگای هه‌ڵه‌بجه وه‌ك شارێكی قوربانیده‌ر كردبوو" سۆزان مه‌نسور وایوت.
رووی نێوده‌وڵه‌تی ده‌كرێته هه‌ڵه‌بجه
پڕ‌ۆژه‌یاسای به‌پارێزگابوونی هه‌ڵه‌بجه مافی بوودجه‌ی تایبه‌ت بۆ هه‌ڵه‌بجه دابینده‌كات، جگه‌له‌وه‌ی له‌سه‌ر ئاستی نێوده‌وڵه‌تیش خزمه‌ت به كه‌یسی كیمیابارانی شاره‌كه ده‌كات و هاوكاری نێوده‌وڵه‌تی پێشكه‌ش ده‌كرێت.
عه‌لی ته‌میمی شاره‌زای یاسایی به PUKMEDIA ی راگه‌یاند: "پڕ‌ۆژه‌یاساكه چه‌ندین ماف به به‌پارێزگابوونی هه‌ڵه‌بجه ده‌دات، كه یه‌كێك له مافه‌كانی بودجه‌ی تایبه‌ت و ته‌رخانكردنی شایسته داراییه‌كانی ده‌بێت".
"ئه‌گه‌ر یاساكه په‌سه‌ند بكرێت زووتر قه‌ره‌بووی زیانلێكه‌وتووان ده‌كرێته‌وه و ده‌تواندرێت له‌سه‌ر ئاستی نێوده‌وڵه‌تییش هه‌ڵه‌بجه به شارێكی كاره‌ساتبار بناسێنرێت و هاوكاری نێوده‌وڵه‌تی پێشكه‌شبكرێت" عه‌لی ته‌میمی وایوت.
خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌م بۆ به‌پارێزگابوونی هه‌ڵه‌بجه ئه‌نجامدرا
ده‌قی پڕ‌ۆژه‌ی به‌پارێزگابوونی هه‌ڵه‌بجه: به‌پشت به‌ستن به به‌ندی یه‌كه‌م له‌مادده‌ی 61 ی ده‌ستووری كۆماری عیراق، ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران بڕ‌یاری ده‌رچواندنی ئه‌م یاسایه‌ی دا.
یاسای به‌پارێزگابوونی هه‌ڵه‌بجه له‌عیراق
مادده‌ی یه‌كه‌م:
پارێزگایه‌كی نوێ دروستده‌كرێت به‌ناوی پارێزگای هه‌ڵه‌بجه له‌هه‌رێمی كوردستان / عیراق، بۆ ئه‌وه‌ی ببێت به 19 هه‌مین پارێزگای كۆماری عیراق و ناوه‌نده‌كه‌شی قه‌زای هه‌ڵه‌بجه ده‌بێت.
مادده‌ی دووه‌م:
ده‌بێت ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان / عیراق سنوور و یه‌كه ئیدارییه‌كانی پارێزگاكه دیاریی بكات.
مادده‌ی سێهه‌م:
له‌سه‌ر لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان پێویسته بڕ‌گه‌كانی ئه‌م یاسایه جێبه‌جێ بكات
مادده‌ی چواره‌م:
ئه‌م یاسایه له رۆژی بڵاوكردنه‌وه‌ی له رۆژنامه‌نی ره‌سمی ئه‌لوه‌قائیع ئه‌لعیراقیه جێبه‌جێ ده‌كرێت.
هۆكاره‌كانی ده‌رچواندنی یاساكه:
له‌به‌ر به‌رژه‌وه‌ندی گشتی و له ئه‌نجامی گه‌وره‌بوونی جوگرافی و زۆربوونی دانیشتووانه‌كه‌ی و ئه‌و قوربانییه زۆره‌ی خه‌ڵكی هه‌ڵه‌بجه داویه‌تی به‌هۆی كیمیابارانی شاره‌كه‌وه له‌ساڵی 1988 له‌لایه‌ن رژێمی پێشوو، هه‌روه‌ها له‌پای ئه‌و زیانه گه‌وره مرۆیی و ماددی و مه‌عنه‌وییه‌ی به‌ر دانیشتووانه‌كه‌ی كه‌وتووه و ئه‌و پێگه جیهانییه‌ی كه ده‌ستی كه‌وتووه به‌هۆی ئه‌و تاوانه‌وه ئه‌م یاسایه ده‌رچوو.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
جێگری سەرۆکی هەرێم: پاراستنی زمانی کوردی ئەرکێکی نەتەوەییە
02:51 PM - 2026-02-21 -
ڕفعەت عەبدوڵڵا: زمانی کوردی یەکێکە لەزمانە دەوڵەمەندەکان
01:42 PM - 2026-02-21 -
سەرۆکى شارەوانى سلێمانى: دابەشکردنی زەوی بەسەر فەرمانبەراندا دەستپێدەکاتەوە
01:30 PM - 2026-02-21 -
نرخی نەوت بەرێژەیەکی بەرچاو بەرزبووەوە
12:22 PM - 2026-02-21
ئەمانەش ببینە
گرانی نرخی کارەبا ناڕەزایی زیاتری لێدەکەوێتەوە
04:41 PM - 2026-02-21
سەرۆک بافڵ: پاراستن و پەرەپێدانی زمانی دایک بەرپرسیارێتییەکی هاوبەشە
01:32 PM - 2026-02-21
قوباد تاڵەبانی: ئەرکمان لە پاراستنی زمانەوە گۆڕاوە بۆ گەشەپێدان
11:22 AM - 2026-02-21
له سلێمانی ده‌ست به‌دابه‌شكردنی قه‌ره‌بووی حاجیان ده‌كرێت
10:56 AM - 2026-02-21
زۆرترین خوێنراو
-
ئەمڕۆ و سبەى ئاسمان ساماڵ دەبێت
کوردستان 11:22 AM - 2026-02-21 -
له سلێمانی ده‌ست به‌دابه‌شكردنی قه‌ره‌بووی حاجیان ده‌كرێت
کوردستان 10:56 AM - 2026-02-21 -
وۆرک‌شۆپێک بە ناونیشانى "زمانى کوردى، وەک زمانى نوسینى کارگێڕى" بەڕێوەچوو
کوردستان 10:49 AM - 2026-02-21 -
کۆمپانیای نەوتی باکور: ئاگرەکەی وێستگەی باجوان کۆنترۆڵکرا
کوردستان 09:55 AM - 2026-02-21 -
رۆژی زمانی دایك پیرۆزبێت
کوردستان 09:19 AM - 2026-02-21 -
زمانی بێ هاوتا
بیروڕا 11:50 PM - 2026-02-20 -
پێشکەشکردنی ماستەر و دکتۆرا لەزانکۆکانی عیراق دەستپێدەکات
کوردستان 10:20 PM - 2026-02-20 -
فەهمی بورهان: بەقەزاکردنی جەلەولا هەنگاوێکی نادەستوورییە
کوردستان 09:59 PM - 2026-02-20





.jpg)
.jpg)
دابەزێنە

