ئەوەی ئەمڕۆ، دوای 14 ساڵ
بیروڕا 11:41 PM - 2023-04-04
PUKMEDIA
تابان گەرمیانی
نووسینی... تابان گەرمیانی
14 ساڵە دەكرا، بە رێگای یاسایی و دەستوریی، ئەوەی ئەمڕۆ کرا زووتر بکرایە، هەرێمی كوردستان نە خرایەتە ژێر باری 32 ملیار دۆلار قەرزەوە، خەڵکەکەی رووبەڕووی بێ مووچەیی و پاشەکەوتی مووچەو بێ خزمەتگوزاری نەکرایتەوە و هەزاران گەنج و خێزان لە بێ دەرتانی روویان لەوڵاتان نەکردایە و لە دەریاکاندا نە خنکانایە و هەزاران خێزانی بەهۆی نالەباری وەزعی ئابورییەوە هەڵنەوەشایەتەوە و پرۆسەی هاوسەرگیری لە ناو گەنجەکانمان تا ڕادەی نەمان نەگەشتایە و کەمیی وەچەخستنەوە بە هۆی داروخانی لایەنی ئابووری لەلایەن خێزانەکانەوە پەیڕەو نەکرایە کە بە زیانێکی گەورەی مرۆییە لە رێژی کورد لەم وڵاتەداو، هەزاران هەزار گەنجمان بێ کار نەمانایە و خەڵکمان توشی قەیرانی گرانی نەوت غاز و بەنزین نەببوایە.
ئەمانەو دەیان کێشە و گرفتی تر، بە هۆی بەرژەوەندیی بەرتەسک و دەسکەوتی تایبەتییەوە توشی خەڵکی ئەم هەرێمەمان نەهاتایە، هەموو ئەوانەش لە پای چی؟ ئابوریی سەربەخۆ کە نەیتوانی ژیانی کۆمەڵگا خۆش بکاو بۆ هەتایە قەت لە بیری تاک بە تاکی ئەم هەرێمە ناچێتەوە.
ئێستا کە دواجار رێگە دروستەکە هەڵبژێردرا کە دەمێکە( یەکێتی) داوای دەکات، جێی خۆیەتی ئیتر ئاهێک بە بەر میللەتی ماندوومانا بێتەوە و هیوای ئایندەی باشتر بۆ خەڵکی کوردستان بخوازین و ئەمە ئیتر کۆتایی ناخۆشییەکان و قەیرانی مووچە و خزمەتگوزاری و ناهەموارییەکانی تری خەڵکەکەمان بێت.
هەواڵی زیاتر
-
جێگری سەرۆکی هەرێم لە رۆژی نیشتمانیی فەرەنسا بەشدار بوو
10:19 PM - 2026-07-14 -
ترەمپ: گەلی عیراقمان خۆشدەوێت
06:33 PM - 2026-07-14 -
ئاگرەکەی گوندی ژاژڵە لە تەشەنەی بەردەوامدایە
04:09 PM - 2026-07-14 -
ترەمپ: هێشتا ئەگەری رێککەوتن لەگەڵ ئێران هەیە
10:43 AM - 2026-07-14
ئەمانەش ببینە
ناوی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی گۆڕا بە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی جەلال تاڵەبانی
06:36 PM - 2026-07-14
سبەینێ دابەشکردنی مووچەی مانگی حوزەیران دەستپێدەکات
03:34 PM - 2026-07-14
قوباد تاڵەبانی: دەبێت پڕۆژەی ئاوی گۆپتەپە – چەمچەماڵ لە کاتی خۆیدا تەواو بێت
02:07 PM - 2026-07-14
جێگری سەرۆکی هەرێم رۆڵی هێزی هاوپەیمانیی ئەڵمانیای بەرز نرخاند
12:58 PM - 2026-07-14
زۆرترین خوێنراو
-
قوباد تاڵەبانی: دەبێت پڕۆژەی ئاوی گۆپتەپە – چەمچەماڵ لە کاتی خۆیدا تەواو بێت
کوردستان 02:07 PM - 2026-07-14 -
لە یادی رووخانی سیستمی پاشایەتیدا، عیراق دەوڵەتی کودەتا و میلیشیا
بیروڕا 01:43 PM - 2026-07-14 -
جێگری سەرۆکی هەرێم رۆڵی هێزی هاوپەیمانیی ئەڵمانیای بەرز نرخاند
کوردستان 12:58 PM - 2026-07-14 -
ترەمپ: هێشتا ئەگەری رێککەوتن لەگەڵ ئێران هەیە
جیهان 10:43 AM - 2026-07-14 -
ئەفسەرێكی كوردی بەشداربوو چیرۆكی رووداوەكانی شۆڕشی 14ی تەموز دەگێڕێتەوە
کوردستان 10:24 AM - 2026-07-14 -
مەرجەکانی بوون بە ئەندام لە سەندیکای رۆژنامەنووسان دەگۆڕدرێت
کوردستان 09:58 AM - 2026-07-14 -
جەنگەکان نرخى نەوت بەرز دەکاتەوە
جیهان 09:53 AM - 2026-07-14 -
(14)ی تەمموز؛ شۆڕشێک کۆماریی هێنا، یان کودەتایەک دەرگای خوێنی کردەوە؟
بیروڕا 09:53 AM - 2026-07-14



.png)



دابەزێنە

