چەند سەرنجێک لەسەر راگەیەندراوەکەی سەرۆکی حکومەتی هەرێم
بیروڕا 10:51 PM - 2023-04-04
پەڕەی تایبەتی نووسەر لە فەیسبوک
د. بڕیار رەشید
نووسینی... د. بڕیار رەشید
بەڕێز سەرۆکی حکومەت
ئەمەی ئێستا بەناچاری کردتان
دەتوانرا زۆر زوتر، زۆر سەربەرزانە تر، بەڕەزامەندی خۆتان و بەدەستکەوتی زۆر زیاتر بکرایە.
ئەم قۆناغە تێ ئەپەڕێت بەڵام جێ برینی ئەم ۹ ساڵە بە جەستەی خەڵکەوە ئەمێنێت،
لە ڕاگەیەندراوەکت دەڵێی ( ''ئەم ڕێکەوتنە، خزمەت بە بەرژەوەندی هەموو وڵات دەکات بە هەرێمی کوردستانیشەوە. )
دوو سەرنج لەسەر ئەم دێرەت
یەکەم کە ئەتانزانی (''خزمەت بە بەرژەوەندی هەموو وڵات دەکات بە هەرێمی کوردستانیشەوە. )
بۆ زوتر نەتان کرد!! بۆ کە پێشمەرگە و مامۆستایان و خەنەنشینان و کەمئەندامان هاواریان ئەکرد کە پارەی خەرجی ڕۆژانەیان پێ نییە موچرکەیەکیشتان پیا نەهات!
دووەم لە کەیەوە دەستان داوەتە عێراقچێتی وا بە پەرواێز باسی کوردستان دەکەن !
خۆ ئەگەر وەک خۆتان دەڵێن (''هەڵوێستی ئێمه هەمیشه کارکردن بووه لەگه ڵ عێراق بۆ گەیشتن بە ڕێککەوتنێک که لە چوارچێوەی دەستووردا)
دیارە ریفراندۆم و فرۆشتنی نەوت بە تورکیا گەنجە دانەمەزراو مامۆستاو پێشمەرگە مووچە پاشەکەوتکراوەکەان کردویانە.
هەموو ئەمەی کردتان ناچاری بوو، دەمێکە یەکێتی نیشتمانی و سەرجەم حیزبەکانی تر فشار دەکەن داوا دەکەن و تکا دەکەن کە واز لەم سیاسەتە شکست خواردوە بێنن، نەتان هێنا. دواجار بە ناچاری کردتان
بۆیە تکا دەکەم وشەی ڕێکەوتن بەکار مەهێنن، ئەمە بڕیارێکی دادگا بووە و هیچ پێویستی بە دانوستان سەردانی بەڕتان نەبوو
ئەو کاتەی ئێمە وەک یەکێتی داوامان دەکرد پێی دەوترا ڕێکەوتن ئەمەی ئێستا تەنها جێ بە جێ کردنی بڕیارێکی دادگایە،
لە کۆتای وتارەکەت سوپاسی سەرۆکی پارتی و سەرۆکی هەرێم دەکەیت ! ئەی چۆن داوای لێبوردن لە خەڵکی کوردستان ناکەیت!!
دوای ئەوەی هەموو ڕێگەیەکتان لێداخرا نەتانتوانی دڵۆپێکیش بفرۆشن ئینجا دروشمی بەرژەوەندی و گوزەرانی خەڵک بەرز دەکەنەوە.
لەشتان ساغ بێت دیارە پێناسەی بەرژەوەندی گشتی لای هەموان جیاوازە.
هەواڵی زیاتر
-
جێگری سەرۆکی هەرێم لە رۆژی نیشتمانیی فەرەنسا بەشدار بوو
10:19 PM - 2026-07-14 -
ترەمپ: گەلی عیراقمان خۆشدەوێت
06:33 PM - 2026-07-14 -
ئاگرەکەی گوندی ژاژڵە لە تەشەنەی بەردەوامدایە
04:09 PM - 2026-07-14 -
ترەمپ: هێشتا ئەگەری رێککەوتن لەگەڵ ئێران هەیە
10:43 AM - 2026-07-14
ئەمانەش ببینە
ناوی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی گۆڕا بە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی جەلال تاڵەبانی
06:36 PM - 2026-07-14
سبەینێ دابەشکردنی مووچەی مانگی حوزەیران دەستپێدەکات
03:34 PM - 2026-07-14
قوباد تاڵەبانی: دەبێت پڕۆژەی ئاوی گۆپتەپە – چەمچەماڵ لە کاتی خۆیدا تەواو بێت
02:07 PM - 2026-07-14
جێگری سەرۆکی هەرێم رۆڵی هێزی هاوپەیمانیی ئەڵمانیای بەرز نرخاند
12:58 PM - 2026-07-14
زۆرترین خوێنراو
-
قوباد تاڵەبانی: دەبێت پڕۆژەی ئاوی گۆپتەپە – چەمچەماڵ لە کاتی خۆیدا تەواو بێت
کوردستان 02:07 PM - 2026-07-14 -
لە یادی رووخانی سیستمی پاشایەتیدا، عیراق دەوڵەتی کودەتا و میلیشیا
بیروڕا 01:43 PM - 2026-07-14 -
جێگری سەرۆکی هەرێم رۆڵی هێزی هاوپەیمانیی ئەڵمانیای بەرز نرخاند
کوردستان 12:58 PM - 2026-07-14 -
ترەمپ: هێشتا ئەگەری رێککەوتن لەگەڵ ئێران هەیە
جیهان 10:43 AM - 2026-07-14 -
ئەفسەرێكی كوردی بەشداربوو چیرۆكی رووداوەكانی شۆڕشی 14ی تەموز دەگێڕێتەوە
کوردستان 10:24 AM - 2026-07-14 -
مەرجەکانی بوون بە ئەندام لە سەندیکای رۆژنامەنووسان دەگۆڕدرێت
کوردستان 09:58 AM - 2026-07-14 -
جەنگەکان نرخى نەوت بەرز دەکاتەوە
جیهان 09:53 AM - 2026-07-14 -
(14)ی تەمموز؛ شۆڕشێک کۆماریی هێنا، یان کودەتایەک دەرگای خوێنی کردەوە؟
بیروڕا 09:53 AM - 2026-07-14



.png)



دابەزێنە

