خواستی خه‌ڵك و یه‌كێتی له‌پرسی نه‌وت دا سه‌ركه‌وت
کوردستان 02:56 PM - 2023-04-04
PUKMEDIA
خواستی خه‌ڵك و یه‌كێتی له‌پرسی نه‌وت دا سه‌ركه‌وت
یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان هه‌میشه پێیوابووه چاره‌سه‌ری كێشه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا له‌سه‌ر نه‌وت ته‌نها رێككه‌وتنه، له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا له‌ساڵانی رابردوودا زیاتر له 20 جار قوباد تاڵه‌بانی سه‌رۆكی تیمی یه‌كێتی له‌حكومه‌ت له‌پێناو بژێوی خه‌ڵك سه‌ردانی به‌غدای كردوه، به‌ڵام پارتی هه‌موو كات رێگری له‌و رێككه‌وتنه كردوه‌و وه‌ك پێویست به‌ده‌م داواكارییه‌كانی حكومه‌تی فیدراڵییه نه‌چووه، تا كار گه‌یشته ئه‌وه‌ی له‌ژێر فشاردا رازی بێت له‌گه‌ڵ به‌غدا رێكبكه‌وێت، به‌مه‌ش خواستی یه‌كێتی و خه‌ڵك سه‌ركه‌وت، پسپۆڕ‌ێكی بواری گرێبه‌ستیه نه‌وتییه‌كانیش ده‌ڵێت:" به‌هۆی سیاسه‌تی چه‌وتی نه‌وت دوای 14 ساڵ هه‌نارده، قه‌رزی حكومه‌تی هه‌رێم به ٣٢ ملیار دۆلار مه‌زه‌نده ده‌كرێت".
بافڵ جه‌لال تاڵه‌بانی سه‌رۆكی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان دوای بڕ‌یاره‌كه‌ی دادگای پاریس و راگرتنی هه‌نارده‌ی نه‌وتی هه‌رێم، له‌په‌یامێكدا رایگه‌یاند:" كاتی ئه‌وه‌یه بڕ‌یاره دروسته‌كه بدرێت له‌پێناو داهاتووی میله‌ته‌كه‌مان و رێگریكردن له‌دروستبوونی گرفت و قه‌یرانی گه‌وره‌و رێككه‌وتن له‌گه‌ڵ به‌غدا رێگه دروسته‌كه‌یه‌و ده‌سته‌به‌ركردنی مافه‌كانمانه".
رێككه‌وتن به‌هێزه‌وه باشتره وه‌ك له‌ژێر فشاردا بێت
شیروان میرزا ئه‌ندامی پێشووی لیژنه‌ی دارایی له‌ئه‌نجومه‌نی نوینه‌رانی عیراق به سایتی ره‌سمی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان PUKMEDIA ی راگه‌یاند:" له‌ژێر فشاری خه‌ڵكدا به‌هه‌وڵی یه‌كێتی دواجار حكومه‌تی هه‌رێم و حكومه‌تی عیراق له‌سه‌ر پرسی نه‌وت رێككه‌وتن، له‌كاتێكدا چه‌ند ساڵێك پێش ئێستا له سه‌رجه‌م دانوستانه‌كانی یه‌كێتی له‌گه‌ڵ به‌غدا و ئه‌م دواییانه‌ش كه قوباد تاڵه‌بانی سه‌رۆكایه‌تی وه‌فدی دانوستانكاری هه‌رێمی ده‌كرد، سه‌رجه‌م ئاڕ‌استه‌كان بۆ ئه‌وه بوون كه له‌گه‌ڵ به‌غدا رێكبكه‌ون".
"رێككه‌وتن به‌هێزه‌وه باشتره وه‌ك له‌ژێر فشاردا بێت، ئه‌و رێككه‌وتنه‌ی پێشتر یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان ده‌یویست له‌بارودۆخێكی ئاسایدا بوو، به‌ڵام ئێستا پارتی له‌ژێر فشاری بڕ‌یاری دادگای فیدراڵی و ناوبژیوانی پاریس دا به‌ناچاری ئه‌نجامی ده‌دات".
ئابووری سه‌ربه‌خۆ زیانی گه‌وره‌ی به‌هه‌رێم گه‌یاند
دوای زیاتر له 14 ساڵ هه‌نارده‌ی نه‌وت، ئێستا حكومه‌تی هه‌رێم ٣٢ ملیار دۆلار قه‌رزاره، له‌كاتێكدا ئه‌گه‌ر هه‌نارده نه‌بوایه له‌ساڵانی رابردوودا زیاتر له ١٠٩ ملیار دۆلار له‌حكومه‌تی فیدراڵیه‌وه بۆ هه‌رێم ده‌نێردرا.
رێبوار محه‌مه‌د ئه‌مین پسپۆڕ‌ی بواری گرێبه‌ستی نه‌وت و گاز به‌سایتی ره‌سمیی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان PUKMEDIA ی راگه‌یاند:" بینیمان هه‌نارده‌ی پێشتری نه‌وتی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌به‌رژه‌وه‌وندی هاووڵاتیانی هه‌رێم نه‌بوو، به‌پێچه‌وانه‌وه زیانی گه‌وره به ئابووری هه‌رێم گه‌یه‌نراو خه‌ڵكیش لێی زیانمه‌ندبوون ".
" دوای زیاتر له 14 ساڵ هه‌نارده‌ی نه‌وت ئێستا حكومه‌تی هه‌رێم كه‌وتووه‌ته ژێر قه‌رزێكی گه‌وره‌وه كه به ٣٢ ملیار دۆلار مه‌زه‌نده ده‌كرێت، كه ئه‌گه‌ر ئه‌و گرێبه‌سته نه‌بوایه، له‌ساڵانی رابردوودا زیاتر له ١٠٩ ملیار دۆلار له‌حكومه‌تی فیدراڵیه‌وه بۆ هه‌رێم ده‌نێردرا"رێبوار محه‌مه‌د وایوت.
ده‌شڵێت:" یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له‌سه‌ره‌تاوه جه‌ختی له گرنگی رێككه‌وتن له‌گه‌ڵ حكومه‌تی عیراق بۆ هه‌نارده‌كردنی نه‌وت له‌رێگه‌ی كۆمپانیای سۆمۆ وه كردووه‌ته‌وه، چونكه ئه‌وه رێگه راسته‌كه‌یه".
یه‌كێتی رێگربوو له‌خراپتربوونی بارودۆخی هه‌رێم
وه‌زاره‌تی سامانه سروشتییه‌كان كه ئیداره‌ی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان ده‌دات، وه‌ك وه‌زاره‌ت نامێنێته‌وه‌و له‌به‌غداوه بریكارێك نه‌وتی هه‌رێم به‌ڕێوه‌ده‌بات، به‌ڕ‌ێوه‌به‌ری رێكخراوی دۆر بۆ زانیاری نه‌وتی كوردستانیش ده‌ڵێت:" ئه‌گه‌ر یه‌كێتی رێگرنه‌بوایه بارودۆخی هه‌رێم خراپترده‌بوو".
وریا حسێن به‌ڕ‌ێوه‌به‌ری رێكخراوی دۆر بۆ زانیاری نه‌وتی كوردستان له‌به‌رنامه‌ی سه‌عات 12 ده‌نگی گه‌لی كوردستان دا وتی:"ئه‌گه‌ر یه‌كێتی نه‌بوایه دۆخی هه‌رێمی كوردستان زۆر له‌ئێستا خراپتر ده‌بوو، چونكه له‌ساڵی 2017 ه‌وه یه‌كێتی هه‌وڵی رێككه‌وتن له‌گه‌ڵ به‌غدا ده‌دات".
"ئه‌گه‌ر له‌هه‌رێمی كوردستان ئیداره‌یه‌كی باشی نه‌وتی هه‌بوایه و سوود و خێره‌كه‌ی بۆ هاووڵاتیانی هه‌رێم بوایه، هه‌موومان حه‌زمان ده‌كرد كوردێك ئیداره‌ی نه‌وته‌كه بدات، به‌ڵام ئه‌زموونی 14 ساڵی رابردووی هه‌نارده‌ی نه‌وت ده‌ریخست كه به‌غدا باشتره" وریا حسێن وایوت.
ده‌شڵێت:" وه‌زاره‌تی سامانه سروشتییه‌كان كه ئیداره‌ی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان ده‌دات، وه‌ك وه‌زاره‌ت نامێنێته‌وه، حكومه‌تی عیراق بریكارێكی تایبه‌تی خۆی ده‌نێرێت بۆ ئه‌و وه‌زاره‌ته‌و جێگیری ده‌كات و ده‌سه‌ڵاتی بریكاری وه‌زیری ده‌بێت و ئه‌و بریكاره سه‌رپه‌رشتی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان ده‌كات".
به‌هۆی گرێبه‌سته‌كانی هه‌نارده‌ی نه‌وته‌وه له‌ساڵانی رابردوودا زیانی ماددی گه‌وره به‌ر هه‌رێم كه‌وتووه، سه‌رجه‌م پرۆژه خزمه‌تگوزارییه‌كان وه‌ستاون و هه‌رێمی كوردستان ١٠ ساڵ گه‌ڕاوه‌ته‌وه دواوه، جگه له‌وه‌ش مووچه‌خۆرانی هه‌رێم مووچه‌ی چه‌ندین مانگیان پێنه‌دراوه‌و توشی قه‌یرانی دارایی بوون، به‌ڵام له‌ئێستادا له‌ژێر فشاری خه‌ڵكدا و به‌پشتیوانی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان سیاسه‌تی چه‌وتی هه‌نارده‌ی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان ده‌گه‌ڕێته‌وه سه‌ر رێڕه‌وه راسته‌كه.
ئه‌نكه‌ره له نیوه‌شه‌وی 25/3/2023 به‌ره‌سمی به‌غدای به خه‌به‌ر هێنا و ئاگاداری كرده‌وه كه "دادگای ناوبژیوانی نێوده‌وڵه‌تی له دۆسیه‌ی درێژخایه‌نی ئه‌نقه‌ره سه‌باره‌ت به هه‌نارده‌ی نه‌وتی خاوی كورد له به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌ودا بڕ‌یاری ده‌ركردووه" و به‌پێی هه‌واڵێكی پێگه‌ی ئارگه‌سی توركی:" ئه‌وه گورزێكی دیكه‌یه له‌هه‌رێمی نیمچه سه‌ربه‌خۆی عیراق ده‌درێت".
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
رفعه‌ت عه‌بدوڵڵا: یه‌كێتی قوڵایی مێژوویی له‌بادینان هه‌یه
04:33 PM - 2025-12-20 -
نرخی خۆتۆمارکردنی پسوڵەی ئەلیکترۆنیی خۆراک گۆڕانکاری بەسەردا دێت
04:28 PM - 2025-12-20 -
د. لەتیف رەشید: شەهیدان و زانایان و کەسایەتییە نەتەوەییەکانمان لە بیردەبێت
11:56 AM - 2025-12-20 -
نزمترین پلەکانی گەرما لە سلێمانی دەبێت
10:21 AM - 2025-12-20
ئەمانەش ببینە
یەكەی نیشتەجێبوون بە كەسوكاری قوربانیانی لافاوەكە دەدرێت
03:35 PM - 2025-12-20
سەرۆک بافڵ: ستراتیجی یەکێتی پێکهێنانی حکومەتێکی بەهێزە
02:07 PM - 2025-12-20
سه‌رۆك بافڵ گه‌یشته به‌غداد
09:46 AM - 2025-12-20
ئەمڕۆ لە سنوورى چەمچەماڵ نەوت دابەشدەکرێت
09:25 AM - 2025-12-20
زۆرترین خوێنراو
-
سه‌رۆك بافڵ گه‌یشته به‌غداد
کوردستان 09:46 AM - 2025-12-20 -
بەهۆی غازی زۆپاوە دوو کەس لەمێرگەپان گیانیان لەدەستدا
کوردستان 09:43 AM - 2025-12-20 -
ئەمڕۆ لە سنوورى چەمچەماڵ نەوت دابەشدەکرێت
کوردستان 09:25 AM - 2025-12-20 -
پۆلیسى گەرمیان: چوار کەس کوژران و حەوت کەسیش برینداربوون
کوردستان 08:59 PM - 2025-12-19 -
رفعەت عەبدوڵڵا: لەسەر پاراستنی فەرهەنگی برایەتی و پێكەوەژیان بەردەوام دەبین
کوردستان 08:37 PM - 2025-12-19 -
سەرۆک بافڵ: یەکێتی لە هەوڵدایە بۆ ژیانێکی ئاسوودەتر بۆ ئێزدییەکان و ئاسایی کردنەوەی دۆخی شنگال
کوردستان 07:16 PM - 2025-12-19 -
وەفدێکی یەکێتی پیرۆزبایی سەرۆك بافڵ و سەرکردایەتی یەکێتییان گەیاندە ئێزدییەکان
کوردستان 05:55 PM - 2025-12-19 -
قوباد تاڵەبانى: جەژنى ئێزی دەرفەتێکە بۆ دووپاتکردنەوەی گیانی تەبایی و پێکەوەژیانی ئایینی
کوردستان 04:55 PM - 2025-12-19



.jpg)
.jpg)

.jpg)
دابەزێنە

