هێرش نه‌جم باسی ئه‌شكه‌نجه و ئازاره‌كانی زیندانی پارتی ده‌كات
کوردستان 12:56 PM - 2023-04-04
PUKMEDIA
هێرش نه‌جم) زیندانیکراوی لای پارتی)
پاراستن و ئاسایشی پارتی به شێوازێكی زۆر نامرۆڤانه‌و دوور له‌هه‌موو به‌هایه‌ك ئه‌شكه‌نجه‌ی هێرش نه‌جم مه‌رعان ده‌ده‌ن و دوای نزیكه‌ی سێ ساڵ ئازادی ده‌كه‌ن و " هیچ تۆمه‌تێكی به‌سه‌ردا ساغ نه‌بوه‌ته‌وه" دوای ئازاد كردنیشی هه‌ڕه‌شه له‌خۆی و براكه‌ی ده‌كه‌ن كه نابێت قسه بكه‌ن.
هێرش نه‌جم ته‌نها له‌سه‌ر بیروڕای سیاسی ده‌ڕفێنرێت و تۆمه‌تی جیاجیای بۆ دروست ده‌كرێت و نزیكه‌ی سێ ساڵ ئه‌شكه‌نجه‌ی ده‌ده‌ن و به PUKMEDIA راگه‌یاند: "له‌زیندان به سۆنده‌و بۆری و كه‌له‌پچه‌و راست و چه‌پ كردن لێدان ئه‌شكه‌نجه‌یان داوه‌و بۆ ژه‌می خواردنیشیان ته‌نها یه‌ك ته‌ماته‌یان پێداون بۆ سێ زیندانی".
منداڵه‌كانم ئه‌شكه‌نجه دران
هێرش نه‌جم مه‌رعان ئه‌و كادره‌ی یه‌كێتی كه‌له‌لایه‌ن پارتییه‌وه ده‌ستگیركرابوو به PUKMEDIA ی راگه‌یاند:" له‌مانگی 12 ساڵی 2020 له‌لایه‌ن ئاسایش و پاراستنی پارتییه‌وه له‌ماڵه‌كه‌ی خۆم ده‌ستگیركرام، له‌سه‌ره‌تای ده‌ستگركردنم به‌شێوه‌یه‌كی ناشرین و خراپ له‌لایه‌ن دژه تیرۆر و پاراستنی پارتییه‌وه هێرشكرایه سه‌ر ماڵه‌كه‌م و ئه‌شكه‌نجه‌ی منداڵه‌كانم دراو دواتر له‌مه‌ڵه‌كه‌م برامه ده‌ره‌وه به‌بێ ئه‌وه‌ی هیچ تاوانێكم كردبێت، به ناڕه‌وا زیندانی كرام و ئه‌شكه‌نجه‌درام، ته‌نها له‌به‌ر ئه‌وه‌ی یه‌كێتی بووم".
له 40 رۆژدا 28 جار ئه‌شكه‌نجه درام
" له‌زیندان بۆ ماوه‌ی 40 رۆژ له‌ژووری تاكه‌كه‌سی بووم له‌و ماوه‌یه‌دا 28 جار لێكۆڵینه‌م له‌گه‌ڵ كراوه‌و هه‌مووجارێكیش پێش لێكۆڵینه‌وه ، ئه‌شكه‌نجه دراوم و سوكایه‌تی و جنێوم پێدراوه‌و پێیان وتم تۆ له‌سنووری پارتیدایت و پێویسته مامه‌ڵه‌ت وه‌ك ئه‌وه بێت كه‌پارتی ده‌یه‌ویت، ئه‌مه له‌كاتكێدایه له دادگا هیچ تاوانێكم به‌سه‌ردا نه‌سه‌لمێنرا، به‌ڵام حه‌وت مانگ به‌سه‌ر ماوه‌ی یاسای ئازادكردنمدا تێپه‌ڕ‌ی نه‌ك هه‌ر ئازاد نه‌كرام، به‌پێچه‌وانه‌وه هه‌موو رۆژێك سوكایتیشم پێده‌كرا" هێرش نه‌جم وایوت.
له‌زیندانه‌كه‌ی پارتی ئه‌شكه‌نجه درام
هێرش نه‌جم مه‌رعان ده‌شڵت:" ئه‌و زیندانه‌ی پارتی كه منی لێ به‌ندكردبوو خه‌ڵكی ناوچه‌كانی (سلێمانی و پێنجوێن و هه‌ڵه‌بجه...هتد) بوون و ته‌نها بۆ میوانی و نانخواردنێك سه‌ردانی هه‌ولێریان كردبوو، به‌ڵام له‌به‌ر نوسینی كۆمێنتێك و یه‌كێتی بوون به‌تۆمه‌تی هه‌ڵبه‌ستراو ده‌ستگیركرابوون، له‌زیندان قه‌فه‌زی ئه‌شكه‌نجه‌و كاره‌با لێدان و لێدان به سۆنده‌و بۆری و راست و چه‌پ كردن ئه‌شكه‌نجه دراوین ، ئه‌مه جگه له‌وه‌ی خوارنمان زۆر خراپبوو به‌سێ كه‌س یه‌ك ته‌ماته‌یان پێداوین، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا جێگای مانه‌وه‌مان زۆر زۆر خراپوو 147 كه‌س له‌یه‌ك هۆڵی 12 مه‌تری دا بوون و خوازیاربووم بخه‌نه‌وه ژووری تاكه‌كه‌سین چونكه جێگای خه‌ومان نه‌بوو".
مانگی ١٢ی ساڵی ٢٠٢٠ له‌ناو ماڵه‌كه‌ی دژه‌تیرۆری پارتی (هێرش نه‌جم مه‌رعان) كادری یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان ده‌ڕفێنن و چه‌ندین تۆمه‌تی بۆ دروست ده‌كه‌ن، ئه‌مه جگه له‌وه‌ی له‌زینداندا ئازاری زۆری نه‌فسی و گیانی ده‌ده‌ن، پاش بڕیاری ئازادكردنیشی به‌یاسایی به بڕیاری حزب له زیندان ده‌مێنێته‌وه‌و دوای حه‌وت مانگ ئازاد ده‌كرێت.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
وەفدێکی مەکتەبی راگەیاندن و هۆشیاری سەردانی هونەرمەند حیکمەت هیندی دەکەن
01:28 PM - 2026-06-24 -
تەمەنى 16 ساڵە و بە پێنج زمان وەرگێڕان دەکات
12:16 PM - 2026-06-24 -
هێرشەکانی ئۆکرانیا کارەباى لە سێڤاستۆپۆڵ و خێرسۆن پچڕاند
10:57 AM - 2026-06-24 -
عومان و ئێران تەئکید لە کراوەیی گەرووی هورمز دەکەنەوە
10:26 AM - 2026-06-24
ئەمانەش ببینە
یاسای دژەتیرۆر بەسەر بەکارهێنەرانی درۆندا جێبەجێ دەکرێت
03:07 PM - 2026-06-24
له‌سه‌ر راسپارده‌ی جێگری سه‌رۆكی یه‌كێتی به‌شێك له كێشه‌كانی چه‌مچه‌ماڵ چاره‌سه‌ر ده‌كرێن
11:37 AM - 2026-06-24
ئەنجومەنی وەزیران بۆ تاووتوێکردنی دوو پرسی گرنگ کۆدەبێتەوە
10:00 AM - 2026-06-24
نرخى نەوت نزمدەبێتەوە
09:07 AM - 2026-06-24
زۆرترین خوێنراو
-
نرخى نەوت نزمدەبێتەوە
جیهان 09:07 AM - 2026-06-24 -
دەرباز كۆسرەت رەسوڵ و باڵیۆزی رووسیا: بۆ تێپەڕاندنی ئاڵنگارییەكان هەنگاوی جدی بنرێت
ی ن ک 08:53 PM - 2026-06-23 -
لقی سلێمانی سەندیكای رۆژنامەنووسان لەسەر میكانیزمی بەرگریكردن لەمیدیاكاران هاتەدەنگ
کوردستان 08:41 PM - 2026-06-23 -
خەڵاتی رێزلێنان دەبەخشرێتە خاتوو شنۆ شاسواری
ی ن ک 08:30 PM - 2026-06-23 -
قوباد تاڵەبانی: لەهەرێم دەرفەتی گەورە هەیە بۆ پەرەپێدانی گەشتوگوزار
کوردستان 06:15 PM - 2026-06-23 -
قوباد تاڵەبانی: هەرێم و عیراق هاوکاربن بۆ گەشەپێدانی ئابوری وڵات
کوردستان 04:58 PM - 2026-06-23 -
ترەمپ رەزامەندی ئێران بۆ پشکنینی ئەتۆمی رادەگەیەنێت و تاران رەتی دەکاتەوە
جیهان 04:18 PM - 2026-06-23 -
سۆمۆ: هەناردەی نەوتی کەرکوک بۆ حەوت ملیۆن بەرمیل بەرزبۆتەوە
کوردستان 03:39 PM - 2026-06-23





.jpg)

دابەزێنە

