كه‌ناڵه‌كه‌ی سه‌رۆكی حكومه‌ت به هه‌واڵی فه‌یك كه‌وتوه‌ته دژایه‌تی سلێمانی
کوردستان 05:31 PM - 2023-04-03هەواڵی فەیکی K24
دژایه‌تی كردنی سلێمانی نه‌ك هه‌ر له‌كاره‌كانی كابینه‌ی نۆ به‌سه‌رۆكایه‌تی مه‌سرور بارزانی، به‌ڵكو له‌كه‌ناڵه‌كه‌شی ره‌نگی داوه‌ته‌وه‌و كار گه‌یشتوه‌ته ئه‌وه‌ی هه‌وڵ و راگه‌یه‌نراوێكی فه‌یك و ساخته به‌مه‌به‌ست له‌سه‌ر سلێمانی بڵاوبكاته‌وه، رۆژنامه‌نوسێكیش ده‌ڵێت:" كه‌ناڵێك كه سه‌ر به به‌رپرسێكی باڵای حكومه‌ت بێت هه‌واڵی ساخته بڵاوبكاته‌وه تاوانه‌كه‌ی گه‌وره‌تره له‌كه‌ناڵێكی ئاسایی".
كه‌ناڵه‌كه‌ی سه‌رۆكی حكومه‌ت پێشێلی یاسای رۆژنامه‌وانی ده‌كات
د.دریڤان عه‌بدولقادر هه‌ڵگری بڕ‌وانامه‌ی دكتۆرا له‌یاساكانی راگه‌یاندن و مامۆستای زانكۆ به‌سایتی ره‌سمیی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان PUKMEDIA ی راگه‌یاند:"كاری رۆژنامه‌وانی كۆمه‌ڵێك ئه‌ركی ده‌كه‌وێته ئه‌ستۆ كه گرنگترینیان چاودێریكردنی دامه‌زراوه‌كانی ده‌وڵه‌ت و هۆشیاركردنه‌وه‌ی كۆمه‌ڵگه‌یه، هاوكات پێویسته هه‌واڵی راست و دروست و شیاو پێشكه‌ش به وه‌رگر بكات، به‌ڵام كاتێك كه‌ناڵه‌كانی حكومه‌ت هه‌واڵی فه‌یك بڵاوده‌كه‌نه‌وه پێشێلی یاسای كاری رۆژنامه‌وانی ده‌كه‌ن و ده‌رگا به‌ڕ‌ووی ته‌شه‌نه‌كردنی ئه‌و كاره‌دا ده‌كه‌نه‌وه‌و وا ده‌كه‌ن لای رۆژنامه‌نووسی ئاسایی_ش ببێته نه‌ریت".
" له‌ئێستادا كه سه‌رۆكی حكومه‌ت لای پارتییه وه‌ك حزب هه‌ژموونی خۆی سه‌پاندووه به‌سه‌ر سه‌رجه‌م داموده‌زگاكانی حكومه‌تدا، ته‌نانه‌ت گه‌یشتووه‌ته ئه‌و ئاسته‌ی رای گشتی و میدیاكانیشی بۆ به‌رژه‌وه‌ندی خۆی ئاڕ‌استه بكات و مه‌به‌ستێتی بیركردنه‌وه‌ی ته‌سكی حزبی بڵاوبكاته‌وه‌و شارێك بكاته ئامانج" د.دریڤان عه‌بدولقادر وایوت.
به‌لاڕ‌ێدابردنی هاووڵاتیان به‌مه‌به‌ستی تایبه‌ت كاره‌سات و تاوانه
تاوانی بڵاوكردنه‌وه‌ی هه‌واڵی فه‌یك به‌مه‌ستێكی دیاریكراو گه‌وره‌تر ده‌بێت كاتێك كه‌ناڵێكی سه‌ربه لایه‌نێكی سیاسی یاخود سه‌ربه به‌رپسێكی باڵای حكومی راو و بۆچوونه‌كانی تێكه‌ڵ به‌كاری رۆژنامه‌وانی ده‌كات، بۆیه پێویسته سزاكه‌شی هه‌روا بێت.
رۆژنامه‌نوس سۆران عه‌لی بۆ PUKMEDIA ده‌ڵێت:" دیارده‌ی هه‌واڵ و زانیاری ساخته و چه‌واشه‌كار له‌نێوه‌ندی میدیایی كوردیدا به‌شێوه‌یه‌كی به‌ربڵاو سه‌ریهه‌ڵداوه و زۆربه‌ی زانیارییه هه‌ڵه‌كان كه‌سی و به‌هۆكاری نه‌بوونی هۆشیاری و خوێنده‌واریی میدیاییه‌وه رووده‌ده‌ن، به‌ڵام كاتێك كه‌ناڵێك یاخود دامه‌زراوه‌یه‌كی میدیایی په‌نا بۆ ساخته‌كردنی زانیاری و داتا ده‌بات بۆ به‌لاڕ‌ێدابردنی وه‌رگران و هاووڵاتیان و چه‌واشه‌كردنیان بۆ مه‌به‌ستی تایبه‌تی یاخود سیاسی ئه‌وه كاره‌ساتێكی گه‌وره‌یه و ده‌چێته قاڵبی تاوانی رێكخراوه‌وه".
" كاتێك كه‌ناڵێكی سه‌ربه لایه‌نێكی سیاسی یاخود سه‌ربه به‌رپسێكی باڵای حكومی راو و بۆچوونه‌كانی تێكه‌ڵ به‌كاری رۆژنامه‌وانی ده‌كات، ئه‌وا پله‌ی تاوانه‌كه گه‌وره‌تر و شه‌رمهێنتر ده‌بێت و پێویسته سزاكه‌شی هه‌روا بێت، چونكه پێویسته كه‌سایه‌تی و به‌رپرسان نموونه‌ی باشی كۆمه‌ڵگه بن و ببنه هۆشیاركه‌ره‌وه و رێنوێنیكاری خه‌ڵك بۆ ده‌ستبه‌رداربوون له‌كاری نه‌شیا و به‌زیان، به‌ڵام كاتێك خۆیان یان دامه‌زراوه میدیاییه‌كانیان ده‌بێته سه‌رچاوه‌یه‌ك بۆ ئه‌و زانیارییه ناڕ‌است و چه‌واشه‌كارانه و نانه‌وه‌ی پشێوی و لێدان له ناوچه‌یه‌ك یان لایه‌نێكی دیاریكراو به‌بێ گوێ نه‌دانه هیچ ئیتیك و پره‌نسیپێكی ره‌وا، ئه‌وا روودانی هه‌ر پشێوی و لێكه‌وته‌یه‌كی خراپیان له‌كۆمه‌ڵگه‌دا ده‌كه‌وێته ئه‌ستۆ ده‌بێت داواكاری گشتی و یاسا و دادگاكان له‌م تاوانه بێده‌نگ نه‌بن و لێپێچینه‌وه‌ی توندی له‌سه‌ر بكه‌ن و بۆ رایگشتی و كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی ئاشكرایان بكه‌ن" سۆران عه‌لی واده‌ڵێت.
كه‌ناڵه‌كه‌ی حكومه‌ت سلێمانی به‌ئامانج ده‌گرێت
بڵاوبوونه‌وه‌ی هه‌واڵه ساخته‌كه‌ی كه‌ناڵه‌كه‌ی سه‌رۆكی حكومه‌ت داتاشراوی پێشوه‌خته‌یه‌و به ئامانج گرتنی سیاسییه.
بژار حه‌كیم جێگری نه‌قیبی رۆژنامه‌نووسانی كوردستان له لێدوانێكیدا بۆ سایتی ره‌سمی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان PUKMEDIA رایگه‌یاند: "ئه‌م جۆره كارانه و بڵاوكردنه‌وه‌ی هه‌واڵی ناڕ‌است و داتاشراوی پێشوه‌خته‌ی به ئامانجی سیاسی له كه‌ناڵی ره‌سمیه‌وه عه‌یبه و پرسیارێكی گه‌وره‌یه له بابه‌تی پیشه‌یی بوونی میدیایی".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد: "له‌كه‌داركردنی ره‌وشی شاری سلێمانی له میدیادا ئامانجی سیاسی له‌پشته‌و به‌هیچ شێوه‌یه‌ك خزمه‌ت به ره‌وشی هه‌رێمی كوردستان ناكات".
هه‌واڵی ساخته كاریگه‌ری خراپ له‌سه‌ر ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی ده‌بێت
داوا ده‌كرێت كه‌ناڵه‌كان ده‌رگاوانیان هه‌بێت، تا خۆیان به‌دوور بگرن له بڵاوكردنه‌وه‌ی ساخته هه‌واڵ ، چونكه هه‌ندێك هه‌واڵی ناڕ‌است هه‌یه ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی تێكده‌دات.
د.كارزان محه‌مه‌د پسپۆڕ‌ی تاوانه‌كانی بڵاوكردنه‌وه له راگه‌یاندن و سۆشیاڵ میدیا و مامۆستای زانكۆ به سایتی ره‌سمی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان PUKMEDIA ی راگه‌یاند: " هه‌واڵی فه‌یك و واته‌وات له‌و دیارده مه‌ترسیدارانه‌ن كه كاریگه‌ری زۆر خراپ له‌سه‌ر ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی و ئارامی خه‌ڵك جێده‌هێڵن، ئه‌مڕ‌ۆ له هه‌رێمی كوردستان، به‌هۆی ململانێی سیاسییه‌وه ئه‌و دیاردانه به‌ره‌و دۆخێكی مه‌ترسیدار ده‌ڕ‌وات، چونكه ئه‌و حزبانه‌ی كه له‌ناو حكومه‌تن یان ئۆپۆزسیۆنن له‌بری خزمه‌ت به‌خه‌ڵك، جۆره میدیایه‌كیان دژی شێواندنی ڕ‌ایگشتی خستۆته‌گه‌ڕ، ڕ‌ۆژانه‌ش كاریگه‌رییه‌كانی ده‌بینین كه زیادبوونی شه‌ڕ‌وئاژاوه‌ی كۆمه‌ڵگایه".
"باشترین ڕ‌ێگاچاره‌سه‌ریش، ده‌بێت میدیاكان ده‌رگاوانێكی باشیان هه‌بێت بۆ ئه‌وه‌ی له بڵاوكردنه‌وه‌ی هه‌واڵه‌كاندا، ڕ‌ێزله به‌ها مرۆییه‌كان بگرن، هه‌م داواكاری گشتیش سكاڵا تۆمار بكات، په‌رله‌مان و سه‌ندیكای ڕ‌ۆژنامه‌نووسان ئه‌ركی سه‌رشانیانه چاودێری دۆخی میدیاكان بكه‌ن و له‌كاتی سه‌رپێچیدا، سه‌رنجڕ‌اكێشانیان بۆ بكرێت تا ده‌گاته لێسه‌ندنه‌وه‌ی مۆڵه‌ت"، د. كارزان وایوت.
كه‌ناڵه‌كه‌ی سه‌رۆكی حكومه‌ت و سێبه‌ره‌كانی راگه‌یه‌نراوێكی فه‌یك-یان به‌ناوی یه‌كێتی وه‌به‌رهێنه‌رانی كوردستانه‌وه بڵاوكرده‌وه‌و تێدا چه‌ندین تۆمه‌ت و ناوزڕاندنیان ئاڕاسته‌ی بازرگانه‌كان و خه‌ڵكی سلێمانی كردبوو، پاشان یه‌كێتی وه‌به‌رهێنه‌ران سه‌رله‌به‌ری ئه‌و راگه‌یه‌نراوه‌یان ره‌تكرده‌وه‌و ئاماژه‌یان بۆ ئه‌وه‌كرد:" له‌سلێمانی یاسا‌و دادگا هه‌یه، ئه‌وانه‌شی فوو له‌ئاگری ناكۆكی و ناهه‌موواری ده‌كه‌ن و دڵیان به‌وه خۆشه به رووداوێك شار سه‌رو ژێر بكه‌ن خه‌یاڵیان خاوه".
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
مەکتەبی سکرتارییەت: بەرهەمەکانی مامۆستا ئەنوەر قەرەداغی سەرمایەیەکی بەنرخن
02:00 PM - 2024-05-20 -
قوباد تاڵەبانی: ئێران وڵاتێكی به‌هێزه‌و به‌سه‌ر ئه‌م كۆسته‌دا زاڵ ده‌بێت
01:13 PM - 2024-05-20 -
سەرۆک بافڵ: دڵمان لای گەل و سەرکردایەتی باڵای ئێرانە
11:38 AM - 2024-05-20 -
ئێران گیانلەدەستدانی سەرۆککۆمار و وەفدی یاوەری راگەیاند
10:46 AM - 2024-05-20
ئەمانەش ببینە
قوباد تاڵەبانی: ئیرادەی گەلی ئێران رۆژە ناخۆشەکان تێدەپەڕێنێت
10:30 AM - 2024-05-21
قوباد تاڵەبانی بۆ باڵیۆزی کوەیت: پەیوەندی بازرگانی بەهێزتر بکەین
06:08 PM - 2024-05-20
رێكخراوی په‌یامنێران: له‌سه‌ر داوای داواكاری گشتی شاكار ستار ده‌ستگیركراوه
02:43 PM - 2024-05-20
یەکێتی سەرەخۆشی لە کۆماری ئیسلامی ئێران دەکات
10:26 AM - 2024-05-20
زۆرترین خوێنراو
-
قوباد تاڵەبانی: ئیرادەی گەلی ئێران رۆژە ناخۆشەکان تێدەپەڕێنێت
کوردستان 10:30 AM - 2024-05-21 -
قوباد تاڵەبانی بۆ باڵیۆزی کوەیت: پەیوەندی بازرگانی بەهێزتر بکەین
کوردستان 06:08 PM - 2024-05-20 -
رێكخراوی په‌یامنێران: له‌سه‌ر داوای داواكاری گشتی شاكار ستار ده‌ستگیركراوه
کوردستان 02:43 PM - 2024-05-20 -
مەکتەبی سکرتارییەت: بەرهەمەکانی مامۆستا ئەنوەر قەرەداغی سەرمایەیەکی بەنرخن
ی ن ک 02:00 PM - 2024-05-20 -
قوباد تاڵەبانی: ئێران وڵاتێكی به‌هێزه‌و به‌سه‌ر ئه‌م كۆسته‌دا زاڵ ده‌بێت
هەواڵ 01:13 PM - 2024-05-20 -
سەرۆک بافڵ: دڵمان لای گەل و سەرکردایەتی باڵای ئێرانە
کوردستان 11:38 AM - 2024-05-20 -
سەرۆککۆماری عیراق: پشتیوانی گەلی ئێرانین لەم بارودۆخە سەختەدا
عیراق 11:35 AM - 2024-05-20 -
ئێران گیانلەدەستدانی سەرۆککۆمار و وەفدی یاوەری راگەیاند
جیهان 10:46 AM - 2024-05-20