نوێنەرانی عیراق خوێندنەوەی یەكەم بۆ بەپارێزگاكردنی هەڵەبجە دەكات
کوردستان 10:02 AM - 2023-04-01
PUKMEDIA
پارێزگای هەڵەبجە
بڕیارە
سبەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق كۆببێتەوە و خوێندنەوە بۆ پرۆژەیاسای بە پارێزگاكردنی
هەڵەبجە بكات و بە پەسندكردنی عیراق دەبێتە 19 پارێزگا، پێشتر پەرلەمانتارێكی
فراكسیۆنی یەكێتیی لە ئەنجومەنی نوێنەران، ئیمزای نوێنەرانی بۆ پشتیوانی: "تەرخانكردنی
بودجە و قەرەبووكردنەوەی قوربانیان كۆكردەوە" و یەكێتیش یەكێك لە خاڵەكانی نێو
كارنامەكەی سودانی ئەوەبووە كە هەڵەبجە بكرێتە پارێزگا.
سودانی لە سلێمانی مژدەكەی دا
محەمەد
شیاع سودانی سەرۆكوەزیرانی عیراق رۆژی 15ی 3ی 2023 لە دیداری سلێمانی لە زانكۆی ئەمریكی
رایگەیاند:" ئەنجومەنی وەزیران پرۆژە یاسای بەپارێزگاكردنی هەڵەبجەی پەسندكردووە
و رەوانەی نوێنەرانی دەكەن، كە ئەوەش بچوكترین وەفادارییە لە ئاست قوربانیدانی ئەو
شارە كە لەسەر دەستی رژێمی دیكتاتۆری كیمیاباران كراوە".
دووەمین بڕگەی كارنامەی كۆبوونەوەی سبەی 2-4-2023، ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق خوێندنەوەی یەكەم بۆ پڕۆژەیاسای بەپارێزگاكردنی هەڵەبجە
دەكرێت، كە رۆژی 13-3-2023 لەلایەن ئەنجومەنی وەزیرانی عیراقەوە بۆی نێردراوە.
لۆبی بۆ هەڵەبجە دەكرێت
ئامانج
رەحیم سكرتێری ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم لە پەڕەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی
فەیسبووك دەڵێت: "رۆژی یەكشەممە 2-4-2023 ئامادە دەبین لە بەغدا لە كۆبونەوەی
ژمارە 17ی ئەنجومەنی نوێنەران لەگەڵ دڵسۆزانی هەڵەبجە وهەڵەبجەییەكان لە خزمەت
فراكسیۆن وكوتلە جیاوازەكانی ئەنجومەنی نوێنەران، كە بڕیارە خوێندنەوەی یەكەم بۆ پڕۆژە
یاساكە بكرێت".
"كار
دەكەین لە پێناو لۆبیكردن بۆ زوو تێپەڕاندنی پڕۆژە یاسای هێنانە كایەی پارێزگای هەڵەبجە
لە كۆماری عیراق وپێدانی سیفەتی استعجال بە پڕۆژە یاساكە و بە زمانی عەرەبیش راپۆرتێكی
تێروتەسەلمان ئامادە وچاپ كردوە و دابەشی دەكەین بەسەر سەرۆك كوتلە وئەندام پەرلەمانەكاندا
كە تیایدا چوارچێوەی دەستووریی و یاسایی وئیداریی و قۆناغەكانی بابەتەكەمان خستۆتەڕوو
بە خستنەڕووی ئەو ماددە دەستوریانەی پشتیوانی پڕۆژەكە دەكات و هەموو ئەو بڕیار و دۆكیۆمێنتانەی
كە پێشتر بۆ ئەم بابەتە دەرچوون لەسەر ئاستی عیراق وهەرێم، لەگەڵ خستنەڕووی ژێرخانی
ئیداری پارێزگاكە وكورتەیەك لە مێژووی هەڵەبجە و قوربانیەكانی وپڕۆژە وپێداویستیەكانی
هەڵەبجە لە رووی ئاوەدانكردنەوە و بنیاتنانەوە و وەبەرهێنان و رەخساندنی هەلی كار
بۆ رۆڵەكانی ئەو شارە بریندارە تا لە پڕۆژە یاسای بوودجەی عیراق بۆ ساڵی 2023 جێیان
بكەینەوە"، ئامانج رەحیم وادەڵێت.
هەڵەبجە پێش یاسای بودجە بكەوێت
ئەگەر
پەسەندكردنی پرۆژەیاسای بە پارێزگاكردنی هەڵەبجە، پێش تێپەڕبوونی یاسای بودجەی فیدراڵ
بێت ئەوا، پارێزگا نوێیەكەی عیراق كە هەڵەبجەیە سوود مەند دەبێت لە یاسای بودجە وەك
ئەوەی لە ماددەی 112ی دەستووردا هاتووە كە هەڵەبجە شایستەی بودجەیەكی ئیزافیە بۆ قەرەبوكردنەوەی
هەموو ئەو زیانانەی لەسەردەستی رژێمی لە ناوچوو لە كیمیاباران و جینۆساید بەرامبەری
كراوە.
سكرتێری
ئەنجومەنی وەزیران دەڵێت: "بۆ ئەو مەبەستەش لە راپۆرتەكە داوام كردووە سیفەتی
استعجال بە پڕۆژە یاسای هێنانە كایەی پارێزگای هەڵەبجە بدرێت".
بە
پەسەندكردنی پرۆژە یاساكە، هەڵەبجە دەبێتە 19هەمین پارێزگای عیراق و هاوكاتیش دەبێتە
زیادكردنی پارێزگایەكی دیكە بۆ هەرێمی كوردستان "بەرەسمی"، لە رووی ئیدارییەوە
ئێستا هەڵەبجە لە قەزای ناوەندی شارەكە
و و 4 ناحیە پێكهاتووە كە (خورماڵ، بیارە،
بەمۆ، سیروان) دەگرێتەوە.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
وەفدێکی مەکتەبی راگەیاندن و هۆشیاری سەردانی هونەرمەند حیکمەت هیندی دەکەن
01:28 PM - 2026-06-24 -
تەمەنى 16 ساڵە و بە پێنج زمان وەرگێڕان دەکات
12:16 PM - 2026-06-24 -
هێرشەکانی ئۆکرانیا کارەباى لە سێڤاستۆپۆڵ و خێرسۆن پچڕاند
10:57 AM - 2026-06-24 -
عومان و ئێران تەئکید لە کراوەیی گەرووی هورمز دەکەنەوە
10:26 AM - 2026-06-24
ئەمانەش ببینە
جێگری سەرۆکی هەرێم و باڵیۆزی ئیتاڵیا پەیوەندییە دووقۆڵییەکان تاوتوێ دەکەن
05:21 PM - 2026-06-24
سەرۆك بافڵ و مامۆستا عەلی باپیر جەخت لەچارەسەركردنی كێشەكان دەكەنەوە
03:52 PM - 2026-06-24
یاسای دژەتیرۆر بەسەر بەکارهێنەرانی درۆندا جێبەجێ دەکرێت
03:07 PM - 2026-06-24
زۆرترین خوێنراو
-
عومان و ئێران تەئکید لە کراوەیی گەرووی هورمز دەکەنەوە
جیهان 10:26 AM - 2026-06-24 -
ئەنجومەنی وەزیران بۆ تاووتوێکردنی دوو پرسی گرنگ کۆدەبێتەوە
کوردستان 10:00 AM - 2026-06-24 -
نرخى نەوت نزمدەبێتەوە
جیهان 09:07 AM - 2026-06-24 -
دەرباز كۆسرەت رەسوڵ و باڵیۆزی رووسیا: بۆ تێپەڕاندنی ئاڵنگارییەكان هەنگاوی جدی بنرێت
ی ن ک 08:53 PM - 2026-06-23 -
لقی سلێمانی سەندیكای رۆژنامەنووسان لەسەر میكانیزمی بەرگریكردن لەمیدیاكاران هاتەدەنگ
کوردستان 08:41 PM - 2026-06-23 -
خەڵاتی رێزلێنان دەبەخشرێتە خاتوو شنۆ شاسواری
ی ن ک 08:30 PM - 2026-06-23 -
قوباد تاڵەبانی: لەهەرێم دەرفەتی گەورە هەیە بۆ پەرەپێدانی گەشتوگوزار
کوردستان 06:15 PM - 2026-06-23 -
قوباد تاڵەبانی: هەرێم و عیراق هاوکاربن بۆ گەشەپێدانی ئابوری وڵات
کوردستان 04:58 PM - 2026-06-23



.png)



دابەزێنە

