بەڕێككەوتنی سیاسی دەنگی مەسیحییەكان پەرتەوازە دەكرێت
کوردستان 05:05 PM - 2023-03-30
بەیاسا دەنگی مەسیحییەكان پەرتەوازە دەكرێت
مەسیحییەكانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق رێككەوتنی ژێربەژێر بۆ پەسەندكردنی هەمواری سێیەمی یاسای هەڵبژاردن بەپێشێلكردنی مافەكانیان دەزانن و داوای یەك بازنەیی و بەربژێری تاكە كەسی و سەركەوتنی زۆرینەی دەنگ لە هەڵبژاردن دەكەن، چونكە پێیان وایە بەوشێوەیە مافی پێكهاتەكان لەناویشیاندا مافی مەسیحییەكان پارێزراو دەبێت.
لەنوێترین دیداریدا بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لەگەڵ رەییان كلدانی، ئەمینداری گشتیی بزووتنەوەی بابلیون رایگەیاند: "یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بەتوندی دژی هەموو هەوڵێك دەوەستێتەوە كە بیەوێت گیانی تەبایی و پێكەوەژیان بخاتە مەترسییەوە و هەموو نەتەوە و پێكهاتەكان لای ئێمە رێزلێگیراون و نابێت رێگە بدرێت هیچ لایەنێكی سیاسی بڕیار لە چارەنووسیان بدات".
یەكێتی رێگری لە پێشێلكردنی مافی پێكهاتەكان كرد
سۆزان مەنسور وتەبێژی فراكسیۆن یەكێتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق بە سایتی رەسمی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان PUKMEDIA ی راگەیاند: "یەكێتی هەوڵی جددی دا كە مافی پێكهاتەكان بەیاسا لە پەرلەمانەوە پێشێل نەكرێت، بەڵام پارتی بۆ دوو كورسی كۆتای مەسیحییەكانی نەینەوا دەنگی بەیاساكە داو دەستیشی لەكەركوك هەڵگرت".
"پارتی بەدەنگدان بەهەمواری سێیەمی یاسای هەڵبژاردنی عیراق غەدری لەمەسیحییەكانی عیراقیش كردو لە 5 كورسی كۆتای مەسیحییەكان 3 كورسی بۆ خۆی دەبات لەكاتێكدا مافی مەسیحییەكانە" سۆزان مەنسور وادەڵێت.
هەمواری سێیەمی یاسای هەڵبژاردن كەلێنی گەورەی تێدایە
مەسیحییەكان تێبینیان لەسەر هەمواری سێیەمی یاسای هەڵبژاردن هەیە، یەك بازنەیی و بەربژێری تاكە كەسی و سەركەوتنی زۆرینەیان بۆ پێكهاتەكان دەوێت و دەڵێن بەوشێوەیە مافی پێكهاتە و مەسیحییەكان پارێزراو دەبێت.
فاروق حەننا عەتۆ شەمعون پەرلەمانتاری مەسیحی سەربەخۆی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق لە لێدوانێكیدا بۆ سایتی رەسمیی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان PUKMEDIA ی راگەیاند: "تێبینی زۆرمان لەسەر هەمواری سێیەمی یاسای هەڵبژاردن هەیە و من وەك مەسیحییەك دەنگم بە یاساكە نەداوە، چونكە پێمان وایە پێشتر رێککەوتنی لەسەرکراوە بۆ پەسەندكردنی هەمواری یاساكە، جگەلەوەی كەلێنی گەورەی تێدایە بەتایبەت لەبارەی بازنەی پێكهاتەكان بۆ هەڵبژاردن".
"مەسیحییەكانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق یەك بازنەیی و بەربژێری تاكە كەسی و سەركەوتنی زۆرینەیان بۆ پێكهاتەكان دەوێت و بەوشێوەیە دەتواندرێت مافی پێكهاتەكان لەناویشیاندا مافی مەسیحییەكان پارێزراوبێت" فاروق حەننا عەتۆ شەمعون وادەڵێت.
مەسیحییەكان نیگەرانن لە دابەشكردنی دەنگەكانیان
لەمێژە مەسیحییەكان بەدەست دابەشكردنی دەنگەكانیانەوە دەناڵێنن، چونكە حزبەكان كۆنترۆڵی كورسییەكانیان كردوون و لە ئێستاشدا بەمەبەستی پەرتەوازەكردنی دەنگی مەسیحییەكان كورسییەكانیان لە پێنج بازنەوە گۆڕدراوە بۆ دوو بازنە.
دەشڵێت: "لە ماددەی شەشی پڕۆژەی هەمواركردنەوەی یاسای هەڵبژاردن كە تایبەتە بە مەسیحییەكان لە سەرەتادا كورسی مەسیحییەكان بۆ پێنج بازنە دابەشكرابوون، بەڵام دواتر گۆڕدرا بۆ دوو بازنە، كە بازنەی یەكەم لە سێ كورسی پێكدێت و دابەشكراون بەسەر بەغدا و كەركوك و موسڵدا، بازنەی دووەمیش كە دوو كورسی لەخۆدەگرێت دابەشكراون بەسەر هەولێر و دهۆكدا، بەمەش دەنگی مەسیحییەكان بەمەبەست پەرتەوازە كراوە".
فاروق حەننا عەتۆ شەمعون راشیگەیاند: "لەگەڵ ئەوەی چەندین جار سكاڵامان تۆمار كردووە، بەڵام مەسیحییەكانی عیراق بە هەرێمی كوردستانیشەوە دەمێكە بەدەست دابەشكردنی دەنگەكانمانەوە بەردەوام دەناڵێنین و حزبەكان كۆنترۆڵی كورسی مەسیحییەكانیان كردووە".
دوو كورسی مەسیحییەكان خراوەتە ژێر كۆنترۆڵی پارتییەوە
پەرلەمانتارانی مەسیحی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق، لە بەیاننامەیەكدا رەخنەی توندیان لە هەمواری یاسای هەڵبژاردنەكان گرت و ئەوەدەخەنەڕوو كە مافی مەسیحییەكان لە یاساكەدا پێشێلكراوە و رایدەگەیەنن: "مامەڵەی سیاسی بە كورسی مەسیحییەكانەوە لە دەشتی نەینەوا كراوەو بەخشراوە بە پارتی".
لە بەیاننامەیەكدا كە كۆپییەكی بۆ سایتی رەسمی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان PUKMEDIA نێردراوە مەسیحییەكانی ئەنجومەنی نوێنەران دەڵێن: "نوری مالیكی دوو كورسی پێكهاتەی مەسیحی لە دەشتی نەینەوا خستووەتە ژێر كۆنترۆڵی پارتی دیموكراتی كوردستانەوە".
راشیدەگەیەنن: "یاسا هەمواركراوەكەی هەڵبژاردن پێشێلی ماددەی دووی دەستووری عیراقە و زۆرێك لە سەركردەكانی چوارچێوەی هاوئاهەنگی یاساكەیان رەتكردۆتەوە و یاساكە بە دژی مەرجەعییەتی دینی دەزانن، بۆیە ئێمەش وەك مەسیحییەكانی ئەنجومەنی نوێنەران ئەم یاسایە دەكەینە دادوەر لەنێوان ئێمە و بارزانی و مالیكیدا"، "گەر پێیانوایە مەسیحییەكان كەمینەن و پاڵپشتی ناكرێن و دەتوانرێت بە ئاسانی غەدریان لێبكرێت و نوێنەرەكانیان لە بەرژەوەندی لایەنی دیكە بەكاربهێندرێن، ئەوا بیری هەموولایەك دەهێنینەوە كە راستی هەر سەردەكەوێت".
هەڵوێستی پارتی بۆ پێكهاتەكان دژ بەیەكە
پارتی دیموكراتی كوردستان لەعیراق دابەشكردنی كورسی پێكهاتەكانی بەسەر پارێزگاكاندا دەوێت و لەهەرێمی كوردستانیش دژی دەوەستێتەوە.
پێشتریش لەبارەی قۆرخكردنی كورسییەكانیان یونادم یوسف كەننا سكرتێری گشتی بزوتنەوەی دیموكراتی ئاشووری و سەرۆكی هاوپەیمانیی رافیدەین لە لێدوانێكیدا بۆ ئاژانسی رەسمی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان PUKMEDIA رایگەیاند: "ئەو كاندیدانەی لەسەر پشكی پێكهاتەكان بۆ پەرلەمانی كوردستان دەرچوون، بە دەنگی ئێمە نەبوون، بەڵكو بە دەنگی پۆلیس و ئاسایش دەرچوون" .
"پارتی دیموكراتی كوردستان رازی نەبووە كورسی پێكهاتەكان بەسەر پارێزگاكانی هەرێمدا دابەشبكرێن، بۆیە بەهیچ شێوەیەك ئەو میكانیزمەی لەئێستادا بەسەر نوێنەرانمان لە پەرلەمانی كوردستان جێبەجێدەكرێت پێمان باش نییە و دەمانەوێت لەسەر ئاستی پارێزگاكان نوێنەرمان لە پەرلەمان هەبێت".
لەكۆی 329 كورسی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق 9 كورسی بۆ كۆتا پێكهاتەكان دیاریكراوە و لەو ژمارەیەش 5 كورسییان بۆ پێكهاتەی مەسیحییەكانەو بەوپێیەبێت تەنها دوو كورسییان بۆدەمێنێتەوە و سێ كورسی پارێزگای هەولێر و دهۆك و نەینەوایان لەلایەن پارتییەوە كۆنترۆڵ كراوە، بەمەش جارێكی دیكە پارتی مافی مەسیحییەكان لە عیراق و هەرێم پێشێل دەكات.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
جەلال شێخ ناجی: لەبەرامبەر ئارامی و ژیانی خەڵکدا سڵ لەکەس ناکەینەوە
05:15 PM - 2023-06-05 -
ئەندامێكی سەركردایەتی: یەكێتی هێزێكی سیاسیی كاریگەرە
03:19 PM - 2023-06-05 -
یەكێتی و كۆمەڵ: زیانەكانمان ئەنجامی پەرتەوازەیمانە
12:28 PM - 2023-06-05 -
پرسەنامەکان بۆ کۆچی دوایی مستەفا فەرمان
08:21 PM - 2023-06-03
ئەمانەش ببینە
مژدهی فراوانتركردن به دژهتیرۆر دهدرێت
03:51 PM - 2023-06-05
سەرۆك بافڵ دژەتیرۆر خەڵات دەكات
10:37 AM - 2023-06-05
7 كەس بەتۆمەتی بەكارهێنانی سیحرو نوشتەو حەشیشەوە دەستگیر دەكرێن
04:16 PM - 2023-06-04
قوباد تاڵەبانی: بەڵێنەکەمان جێبەجێکرد
01:24 PM - 2023-06-04
زۆرترین خوێنراو
-
قوباد تاڵەبانی: سیاسەتی قۆڵبادان داهاتووی هەرێمی خستووەتە مەترسییەوە
کوردستان 06:22 PM - 2023-06-05 -
جەلال شێخ ناجی: لەبەرامبەر ئارامی و ژیانی خەڵکدا سڵ لەکەس ناکەینەوە
کوردستان 05:15 PM - 2023-06-05 -
مژدهی فراوانتركردن به دژهتیرۆر دهدرێت
کوردستان 03:51 PM - 2023-06-05 -
ئەندامێكی سەركردایەتی: یەكێتی هێزێكی سیاسیی كاریگەرە
کوردستان 03:19 PM - 2023-06-05 -
قوباد تاڵەبانی پرسەنامەیەک ئاڕاستەی بنەماڵەی صابر محەمەد دەکات
پرسەنامە 01:13 PM - 2023-06-05 -
یەكێتی و كۆمەڵ: زیانەكانمان ئەنجامی پەرتەوازەیمانە
کوردستان 12:28 PM - 2023-06-05 -
دەرباز کۆسرەت رەسوڵ هاوخەمی بۆ کۆچی دوایی سابیر محەمەد رواندزی دەردەبڕێت
پرسەنامە 12:05 PM - 2023-06-05 -
هومەر شێخمووس: دامەزراندنی یەکێتی وەڵامی پیلانی دوژمنانی دایەوە
چاوپێکەوتن 11:44 AM - 2023-06-05