سەرۆك بافڵ: رێگا نەدرێت لایەنەكان بڕیار لەچارەنووسی پێكهاتەكان بدەن
کوردستان 03:23 PM - 2023-03-30
PUKMEDIA
بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆكی یەكێتی و رەییان كلدانی، ئەمینداری گشتیی بزووتنەوەی بابلیون
بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە بەغدا پێشوازی لە رەییان كلدانی، ئەمینداری گشتیی بزووتنەوەی بابلیون كرد.
لە دیدارێكدا رەفعەت عەبدوڵڵا، بڕیاردەری دەستەی كارگێڕی ئامادەبوو، جەخت لە فراوانكردنی هەماهەنگییەكان و گەشەپێدانی پەیوەندییەكانی نێوان لایەنە سیاسییەكان و هەموو نەتەوە و پێكهاتەكان كرایەوە لەپێناو گەیشتن بە رێككەوتنێكی نیشتمانی و هەنگاونان بە ئاڕاستەی سەقامگیری لە وڵاتدا.
چارەنووس و نوێنەرایەتی پێكهاتەكان لە دامەزراوە یاسایی و دەستوورییەكاندا تەوەرێكیتری كۆبوونەوەكە بوو و لەوبارەیەوە سەرۆك بافڵ وتی: "یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بەتوندی دژی هەموو هەوڵێك دەوەستێتەوە كە بیەوێت گیانی تەبایی و پێكەوەژیان بخاتە مەترسییەوە".
وتیشی: "هەموو نەتەوە و پێكهاتەكان لای ئێمە رێزلێگیراون و نابێت رێگە بدرێت هیچ لایەنێكی سیاسی بڕیار لە چارەنووسی ئەوان بدات".
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
جێگری سەرۆکی هەرێم لە رۆژی نیشتمانیی فەرەنسا بەشدار بوو
10:19 PM - 2026-07-14 -
ترەمپ: گەلی عیراقمان خۆشدەوێت
06:33 PM - 2026-07-14 -
ئاگرەکەی گوندی ژاژڵە لە تەشەنەی بەردەوامدایە
04:09 PM - 2026-07-14 -
ترەمپ: هێشتا ئەگەری رێککەوتن لەگەڵ ئێران هەیە
10:43 AM - 2026-07-14
ئەمانەش ببینە
ناوی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی گۆڕا بە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی جەلال تاڵەبانی
06:36 PM - 2026-07-14
سبەینێ دابەشکردنی مووچەی مانگی حوزەیران دەستپێدەکات
03:34 PM - 2026-07-14
قوباد تاڵەبانی: دەبێت پڕۆژەی ئاوی گۆپتەپە – چەمچەماڵ لە کاتی خۆیدا تەواو بێت
02:07 PM - 2026-07-14
جێگری سەرۆکی هەرێم رۆڵی هێزی هاوپەیمانیی ئەڵمانیای بەرز نرخاند
12:58 PM - 2026-07-14
زۆرترین خوێنراو
-
لە یادی رووخانی سیستمی پاشایەتیدا، عیراق دەوڵەتی کودەتا و میلیشیا
بیروڕا 01:43 PM - 2026-07-14 -
جێگری سەرۆکی هەرێم رۆڵی هێزی هاوپەیمانیی ئەڵمانیای بەرز نرخاند
کوردستان 12:58 PM - 2026-07-14 -
ترەمپ: هێشتا ئەگەری رێککەوتن لەگەڵ ئێران هەیە
جیهان 10:43 AM - 2026-07-14 -
ئەفسەرێكی كوردی بەشداربوو چیرۆكی رووداوەكانی شۆڕشی 14ی تەموز دەگێڕێتەوە
کوردستان 10:24 AM - 2026-07-14 -
مەرجەکانی بوون بە ئەندام لە سەندیکای رۆژنامەنووسان دەگۆڕدرێت
کوردستان 09:58 AM - 2026-07-14 -
جەنگەکان نرخى نەوت بەرز دەکاتەوە
جیهان 09:53 AM - 2026-07-14 -
(14)ی تەمموز؛ شۆڕشێک کۆماریی هێنا، یان کودەتایەک دەرگای خوێنی کردەوە؟
بیروڕا 09:53 AM - 2026-07-14 -
سەرۆک وەزیرانى عیراق لە واشنتۆن لەگەڵ نێردەی تایبەتی سەرۆکی ئەمریکا کۆبووەوە
عیراق 09:30 AM - 2026-07-14



.png)



دابەزێنە

