رێكخراوێكی دیكه‌ی نێوده‌وڵه‌تی پێشێلكارییه‌كانی هه‌رێم بڵاوده‌كاته‌وه
کوردستان 11:38 AM - 2023-03-29
ئه‌منستی ئینته‌رناشناڵیش هاته‌سه‌رخه‌ت
رێكخراوی لێبوردنی نێوده‌وڵه‌تیش راپۆرتی پێشێلكارییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان بڵاوده‌كاته‌وه له‌باره‌ی پێشێلكردنی مافی مرۆڤ و ئازادی رۆژنامه‌نووسی و ئازادییه‌كان و هێزه ئه‌منییه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێم تۆمه‌تبار ده‌كات به " سه‌ركوتكردنی ئازادی راده‌ربڕین و دانپێدانان له ژێرئهشكهنجهدا (په‌یوه‌ندیدار به داعش) و رێگری له خۆپیشاندان و گردبوونه‌وه‌ی ئازادانه و ده‌ستگیركردنی چالاكوان و رۆژنامه‌نووسان".
ئه‌منستی ئینته‌رناشناڵیش هاته‌سه‌رخه‌ت
له راپۆرتی ساڵانه‌یدا بۆ 2022 له رۆژی 28/3/2023 رێكخراوی لێبوردنی نێوده‌وڵه‌تی "ئه‌منستی ئینته‌رناشناڵ" بڵاویكرده‌وه و له چوارچێوه‌ی راپۆرتی تایبه‌ت به عیراق، باس له پێشێلكارییه‌كانی هێزه ئه‌منییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كات و به‌و پێیه‌ی راپۆرتی ساڵی 2022، ئه‌و سه‌رپێچیانه‌ی تۆماركراون به‌رۆكی كابینه‌ی نۆهه‌می حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌گرێته‌وه كه مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكایه‌تی ده‌كات و هه‌ر له چه‌ند رۆژی رابردووی نزیكدا وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا به‌هه‌مان شێوه جیا له "هۆشداری" ره‌خنه‌ی توندی له ده‌سه‌ڵاتدارانی حكومه‌تی هه‌رێم گرت كه له راپۆرتی ساڵانه‌یدا زۆرترین پاشه‌كشه‌ی ماف و ئازادییه‌كان تۆماركراوه.
ئه‌منستی ئینته‌رناشناڵ ده‌ڵێت:" هێزه ئه‌منییه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێم به ڕۆژنامه‌نووس و چالاكوان و ڕه‌خنه‌گران به ئاره‌زووی خۆیان ده‌ستگیرده‌كه‌ن و لێپێچینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵدا كردوون و زیندانییان كردوون".
زیندانیانی بادینان له‌م راپهۆرتهشدا هه‌یه
ده‌ستگیركراوانی بادینان و شیلادزێ كه هێزه‌كانی ئاسایشی پارتی دیموكراتی كوردستان ده‌ستگیری كردوون و چه‌ندجارێك مانیان له خواردن گرت و راپۆرتی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكاش باسیكردووه.
ئه‌منستی له باره‌ی هه‌رێمی كوردستانه‌وه له راپۆرته‌كه‌یدا رایده‌گه‌یه‌نێت:"ساڵی 2022دا، دوو ڕۆژنامه‌نووس و سێ چالاكوانی سیاسی سێ جار مانیان له خواردن گرت، ئه‌مه‌ش وه‌ك ناڕه‌زایه‌تییه‌ك به‌رامبه‌ر به‌رده‌وامی ده‌ستبه‌سه‌ركردنیان، كه له مانگی ئابی 2020ه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كرابوون، هه‌روه‌ها له مانگی شوباتی 2021 به تۆمه‌تی په‌یوه‌ندیدار به ئاسایشی نیشتمانی سزا دراون، سه‌ره‌ڕای ده‌ركردنی فه‌رمانێكی نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، له مانگی شوباتدا، بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی سزاكانیان له پێنج ساڵه‌وه بۆ دوو ساڵ."
"ڕۆژی 6ی ئابی ساڵی رابردوو، خۆپیشاندانی هێمنانه له هه‌ولێر و سلێمانی كرا بۆ ناره‌زایی له دژی دواكه‌وتنی مووچه‌و نه‌بوونی هه‌لی كار له‌لایه‌ن حكومه‌تی هه‌رێمه‌وه، به‌ڵام هێزه ئه‌منییه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێم به گولـله‌ی پلاستیكی غازی فرمێسك‌ڕێژ و بڵاوه‌یان به پێكردن و له ئاكامدا چه‌ندین برینداری لێكهوتهوه".رێكخراوی لێبوردنی نێوده‌وڵه‌تی واده‌ڵێت.
20 رۆژنامه‌نووس ده‌ستگیر ده‌كرێن
له‌م راپۆرته نێودهوڵهتیهش دا باس له پاشه‌كشه‌ی ئازادی رۆژنامه‌نوسی له هه‌رێم له كابینه‌ی نۆهه‌مدا له ساڵی 2022 كراوه.
ئه‌منستی له راپۆرته نوێكه‌یدا ده‌ڵێت:" نزیكه 20 ڕۆژنامه‌نووس له كاتی ڕووماڵكردنی ناڕه‌زای و گردبوونه‌وه‌كاندا له‌لایه‌ن هێزه‌كانی ئاسایشه‌وه بۆ ماوه‌یه‌كی كورت و جیاجیا ده‌ستبه‌سه‌ركراون، هێزه‌كانی ئاسایش كه ده‌زگای سه‌ره‌كی ئه‌منی و هه‌واڵگریی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه، ئه‌و كاره‌یان كردووه".
"له مانگی ئه‌یلولی ڕابردوودا، هێزه‌كانی ئاسایش ڕۆژنامه‌نووسێكیان ده‌ستگیركرد كه له ڕاگه‌یاندنی سه‌ربه ئۆپۆزسیۆن كارده‌كات، له‌كاتێكدا ڕووماڵی هێرشی فڕۆكه‌یه‌كی بێفڕۆكه‌وانی توركیای ده‌كرد له پارێزگای هه‌ولێر، كه چه‌كدارانی پارتی كرێكارانی كوردستانی كردبووه ئامانج. ڕۆژی دواتر به‌ڵێننامه‌یه‌كی پێ ئیمزاكراوه كه ڕووداوه هاوشێوه‌كان ڕووماڵ نه‌كاته‌وه، ئینجا به‌بێ تۆمه‌ت ئازادكرا". ئه‌منستی له راپۆرته‌كه‌یدا واده‌ڵێت.
هه‌ر سه‌باره‌ت به هه‌ولێر رێكخراوه نێوده‌وڵه‌تیه‌كه ده‌ڵێت:"له مانگی تشرینی یه‌كه‌می 2022، هێزه‌كانی ئاسایش دوو ڕۆژنامه‌نووسیان له نزیك هه‌ولێر ده‌ستگیركرد به‌پێی یاسای خراپ به‌كارهێنانی ئامێره‌كانی په‌یوه‌ندیكردنی ساڵی 2008، كه له ڕابردوودا ئه‌و یاسایه بۆ دادگاییكردنی خه‌ڵك به‌كارهێنراوه، به‌هۆی بڵاوكردنه‌وه‌ی بابه‌تی ڕه‌خنه‌گرتن له به‌رپرسان".
دانپێدانان له ژێر ئه‌شكه‌نجه‌ی زیندان
راپۆرته‌كه‌ی ئه‌منستی ئینته‌رناشناڵ باس له دادگاییكردن و داپێدانانی به‌زۆر ده‌كات له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه كه تۆمه‌تی تیرۆریستانی داعش ده‌ستبه‌سه‌رده‌كرێن، ( باوكی تۆمه‌تبارێك له شاری هه‌لێر كه كوڕه‌كه‌یان به‌و تۆمه‌ته ده‌ستگیركرابوو، له كۆنفرانسێكی رۆژنامه‌نوسیدا به میدیاكانی راگه‌یاند كه له زیندانی دژه تیرۆری پارتی له هه‌ولێر بوتڵی پیپسی-یان به كوڕه‌كه‌ی هه‌ڵگرتووه و گونیان قۆڕكردووه و شانیان شكاندووه).
رێكخراوی لێبوردنی نێوده‌وڵه‌تی ره‌خنه له دادگایكردنی تۆمه‌تبارانی داعش ده‌گرێت و رایده‌گه‌یه‌نێت:" له عیراق و هه‌رێمی كوردستان، ڕێوشوێنی دادوه‌ری دژ به سه‌دان كه‌سی گومان‌لێكراو ئه‌ندام و لایه‌نگرانی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی _داعش_به‌رده‌وام بوو له كاتێكدا نیگه‌رانی جددی هه‌یه سه‌باره‌ت به مافه‌كانیان بۆ دادگایی دادپه‌روه‌رانه ، هه‌روه‌ها (دانپێدان) به‌هۆی ئه‌شكه‌نجه‌دانی زۆره‌وه هه‌یه و مافی به‌رگریی شایسته‌یان نییه".
16 ژن به‌تۆمه‌تی شه‌ره‌ف ده‌كوژرێن
سه‌باره‌ت به توندوتیژی دژی ژنان له هه‌رێمی كوردستان، ئه‌منستی ئینته‌رناشناڵیش وه‌ك راپۆرته نێوده‌وڵه‌تیه‌كانی تیشكی ده‌خاته‌سه‌ر و ئاشكرایده‌كات كه له هه‌رێمی كوردستان له‌و ساڵه‌دا نزیكه‌ی 16 كچ و ژن به تۆمه‌تی شه‌ره‌ف كوژراون.
ئه‌منستی ره‌خنه له حكومه‌تی هه‌رێم و عیراقیش ده‌گرێت كه ژنان و كچان ناپارێزرێن و رایده‌گه‌یه‌نێت:" له به‌رامبه‌ر توندوتیژی جێنده‌ری له هه‌رێمی كوردستان و ناوه‌ڕاستی عێراق زۆر سنوورداره و له رووی پاراستنیانه‌وه كاریگه‌ر و تۆكمهنین ژماره‌ی شێڵته‌ره‌كانی هه‌رێمیش كه سه‌ربه وه‌زاره‌تی كاروكاروباری كۆمه‌ڵایه‌تین، زۆر سنووردارن و هه‌رێمی كوردستان، شاهیدی هه‌ڵكشانی هه‌واڵه‌كانی كوشتنی ژن و كچان بووه له‌لایه‌ن كه‌سوكار و باوك و براكانیانهوه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌وه‌ی ئایین یان ڕه‌گه‌زی خۆیان گۆڕیوه".
"ته‌نها له نێوان مانگی یه‌ك و 3ی ئه‌و ساڵه‌دا له هه‌رێمی كوردستان نزیكه‌ی 16 ژن و كچی - ته‌مه‌ن 15 ساڵ - له‌لایه‌ن كه‌سوكارییانه‌وه كوژراون ، به‌ڵام پێده‌چێت ژماره‌ی ڕاسته‌قینه زۆر له‌وه زیاتر بێت. ده‌سه‌ڵاتداران نه‌یانتوانیوه لێكۆڵینه‌وه‌ی سه‌ربه‌خۆ و بێلایه‌ن له زۆربه‌ی ئه‌م كوشتنانه ئه‌نجام بده‌ن".ئه‌منستی له راپۆرته‌كه‌یدا واده‌ڵێت.
پێشتریش هیومان رایتس وۆچ راپۆرتێكی له‌سه‌ر پێشێلكردنی مافه‌كانی مرۆڤ له‌هه‌رێمی كوردستان له‌كابینه‌ی نۆ بڵاوكرده‌وه، ئه‌مه جگه له‌وه‌ی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكاش له‌سه‌ر پێشلكارییه‌كانی مافی مرۆڤ له‌هه‌رێمی كوردستان راپۆرتێكی بڵاوكردهوهو سه‌ركۆنه‌ی كاربه‌ده‌ستانی حكومه‌تی هه‌رێمی كرد، هه‌روه‌ها كوسنوڵی ئه‌مریكا له‌هه‌ولێر چه‌ندینجار باسی له‌پێشێلكارییه‌كانی مافی مرۆڤ و به‌رته‌سككردنه‌وه‌ی ئازادی راده‌بڕین له‌هه‌رێمی كوردستان به‌تایبه‌ت له‌م كابینه‌یه‌دا خستوه‌ته‌ڕوو.
PUKMEDIA سه‌رچاوه / پێگه‌ی ره‌سمی ئه‌منستی ئینته‌رناشناڵ
هەواڵی زیاتر
-
جەلال شێخ ناجی: لەبەرامبەر ئارامی و ژیانی خەڵکدا سڵ لەکەس ناکەینەوە
05:15 PM - 2023-06-05 -
ئەندامێكی سەركردایەتی: یەكێتی هێزێكی سیاسیی كاریگەرە
03:19 PM - 2023-06-05 -
یەكێتی و كۆمەڵ: زیانەكانمان ئەنجامی پەرتەوازەیمانە
12:28 PM - 2023-06-05 -
پرسەنامەکان بۆ کۆچی دوایی مستەفا فەرمان
08:21 PM - 2023-06-03
ئەمانەش ببینە
مژده‌ی فراوانتركردن به دژه‌تیرۆر ده‌درێت
03:51 PM - 2023-06-05
سەرۆك بافڵ دژەتیرۆر خەڵات دەكات
10:37 AM - 2023-06-05
7 كەس بەتۆمەتی بەكارهێنانی سیحر‌و نوشتەو حەشیشەوە دەستگیر دەكرێن
04:16 PM - 2023-06-04
قوباد تاڵەبانی: بەڵێنەکەمان جێبەجێکرد
01:24 PM - 2023-06-04
زۆرترین خوێنراو
-
قوباد تاڵەبانی: سیاسەتی قۆڵبادان داهاتووی هەرێمی خستووەتە مەترسییەوە
کوردستان 06:22 PM - 2023-06-05 -
جەلال شێخ ناجی: لەبەرامبەر ئارامی و ژیانی خەڵکدا سڵ لەکەس ناکەینەوە
کوردستان 05:15 PM - 2023-06-05 -
مژده‌ی فراوانتركردن به دژه‌تیرۆر ده‌درێت
کوردستان 03:51 PM - 2023-06-05 -
ئەندامێكی سەركردایەتی: یەكێتی هێزێكی سیاسیی كاریگەرە
کوردستان 03:19 PM - 2023-06-05 -
قوباد تاڵەبانی پرسەنامەیەک ئاڕاستەی بنەماڵەی صابر محەمەد دەکات
پرسەنامە 01:13 PM - 2023-06-05 -
یەكێتی و كۆمەڵ: زیانەكانمان ئەنجامی پەرتەوازەیمانە
کوردستان 12:28 PM - 2023-06-05 -
دەرباز کۆسرەت رەسوڵ هاوخەمی بۆ کۆچی دوایی سابیر محەمەد رواندزی دەردەبڕێت
پرسەنامە 12:05 PM - 2023-06-05 -
هومەر شێخمووس: دامەزراندنی یەکێتی وەڵامی پیلانی دوژمنانی دایەوە
چاوپێکەوتن 11:44 AM - 2023-06-05