riklam

خالید شوانی: زیانی گەورە لە كوردی كەركوك دەدرێت

کوردستان 07:34 PM - 2023-03-28
خالید شوانی ئەندامی مەكتەبی سیاسی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان PUKMEDIA

خالید شوانی ئەندامی مەكتەبی سیاسی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان

خالید شوانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان

خالید شوانی ئەندامی مەكتەبی سیاسی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، کە لەناو بەشێکی گفتوگۆی پرسی هەمواری یاسای هەڵبژاردنەکانە و لەدیدارێکیدا لەگەڵ PUKMEDIA قسە لەسەر "پرسی هەڵبژاردن و هەمواری سێهەمی یاسای هەڵبژاردنی عیراق و دۆخ و ئایندە و مەترسییەكانی سەر كەركوك"، دەکات وردەكاریی زیاتر دەخاتەروو، دەڵێت:" کورد لەکەرکوک بەم یاسایە زەرەرمەندە و مافیش بەعەرەبی هاوردە دەدرێت دەنگ بدەن کە زیاتر لە 150 هەزار کەس دەبێت"

لە رووی یاسایی و دیمۆگرافییەوە كورد زیانمەند دەبێت

بەگوێرەی تۆماری ساڵی 1957 كە كۆپیەكی لەلای سایتی  PUKMEDIA یە، رێژەی دانیشتوانی كەركوك لە ساڵی 1957-1977، بەرترین رێژەی دانیشتوانەكەی كوردە كە 48.3% و دوای ئەوەش عەرەبە 28.2% و توركمانیش رێژەكەی 21.4% و كلدوئاشوریی 0.4% و ئەوانی دیكەش 1.7%ن، بەڵام لەساڵی 1977 دا رێژەی كورد بەسیاسیەتی تەعریب و راگواستن كەمدەكرێتەوە بۆ 37.6% و رێژەی عەرەب بۆ 44.4%.
د.خالید شوانی لە تێڕوانینی یاساییەوە هەندێك بڕگە و ماددە لە هەمواری سێهەمی یاسای هەڵبژاردن بەزیان و مەترسی بۆسەر كورد و كەركوك دەزانێت و دەڵێت: "بڕگە و ماددەی پەیوەندیدار لە هەمواری یاسای هەڵبژاردندا هەن بۆ كەركوك خراپن، بەتایبەت لە رووی یاسایی و دیمۆگرافییەوە كورد زیانمەند دەبێت و دەنگدەرانی كوردی ئەو شارە زەرەرمەندی گەورە دەبن، بۆ نمونە ئەو كوردانەی كەركوك كە لە ساڵی 1977 ەوە ناویان تۆماركراوە،  ناوەكانیان دەسڕدرێتەوە، بەڵام لەو هەمواری یاسا پەسندكراوەدا ئیمتیازێكی زۆر بە عەرەبی هاوردە دراوە، مافی ئەوەیان  دەداتێ ناویان لە  تۆماری دەنگدەران بمێنێت".

"هەر بە گوێرەی هەمواری سێهەم و تایبەت بە كەركوك مافی دەنگدان لە كوردی رەسەنی شارەكە لە  قەزاو ناحیە  كوردستانییە دابڕێنراوەكان وەردەگیرێتەوە، بەڵام بە مانەوەی ناوی عەرەبی هاوردە دەدرێت، لەكاتێكدا لە كاتی سیاسەتی تەعریبكردندا رژێمی پێشوی دیكتاتۆری هێناونی بۆ ئەو ناوچانەو نیشتەجێی كردوون، كە ئەمانە و زۆری تر زیانی مەترسیدار لە كوردی كەركوك دەدەن، كە ماددی مەترسیدار و ناروون و تاریكی نادادپەروەرانەی نێو هەمواری سێهەمی یاساكەن"، د.خالید شوانی ئەندامی مەكتەبی سیاسیی وا دەڵێت.

مادەیەی  رێككەوتنی لەسەركرابوو گۆڕدرا !

لە ساڵی 2005ەوە تا ئێستا نزیكەی 18 ساڵە هەڵبژاردن لە شاری كەركوك بۆ ئەنجومەنی پارێزگان نەكراوە، چونكە تایبەتمەندی بەو شارەدراوە كە فرەپێكهاتەیە، هەرچەند لەدەستووری هەمیشەیی عیراقیشدا ماددەی 140 جێگیركراوە و ئەو مادەیەش نەتوانراوە جێبەجێ بكرێت و دۆخی شارەكە لە رووی دیمۆگرافیا و ئاسەوارەكانی تەعریب و راگواستن، راسبكرێتەوە و مۆركە كوردستانیەكەی پێ بدرێتەوە.

خالید شوانی ئەندامی مەكتەبی سیاسیی یەكێتی دەڵێت: "گرنگە تایبەتمەندی بە كەركوك نەدرێت لە هەڵبژاردن دا، بەڵام پێویستە یاسای هەڵبژاردن دادپەروەرانەبێت و نابێت كورد تێدا زەرمەند بێت، بەڵام بەم هەموارە كورد زیان دەكات، هەڵبژاردنیش بۆ كەركوك گرنگە بەو پێیەی لە ساڵی 2005ەوە هەڵبژاردنی پارێزگاكانی تێدا نەكراوە".

خالید شوانی لەلایەن یەكێتیی نیشتمانیی كوردستانەوە رادەسپێردرێت بۆ گفتوگۆ لەبارەی كەیسی هەمواری یاساكە و سازانی پێكهاتەكان بەجۆرێك كورد و ناسنامەی كەركوك زیانی پێ نەگات، ئەو وەبیرهێنایەوە كە وتووێژی زۆر لەگەڵ برا عەرەب و توركمانەكان كراوە و چەند داواكارییەكیان هەبەوە لە ناویاندا "زیندوكردنەوەی مادەی 35 "بوو، پارتی دیموكراتیی كوردستانیش ئاگادار و بەشداری كۆبوونەوەكان بووە.

"بەرێككەوتن لەگەڵ كوتلە كوردستانییەكان بەتایبەتی پارتی دیموكراتی كوردستان چوینە لیژنەی یاسایی و سەرپەرشتیمان كرد و مادەكە ئامادەكرا و چووە ئەنجومەنی نوێنەران، بەڵام دەنگی لەسەر نەدرا بەهۆی دروستبونی كێشەیەكەوە، بەڵام لەدانیشتنی داهاتوودا ئەو مادەیەی دەنگی لەسەردرا گۆڕدرا و ئەو مادەیە نەبوو كەئێمە لەسەری رێككەوتین"، خالید شوانی وایوت.

ئەو ماددانەی رێككەوتنی لەسەركرا، بەڵام...!

ئەو ئەندامەی مەكتەبی سیاسیی یەكێتیی وراسپێردراوی یەكێتی بۆ ئەو كەیسە دەڵێت: "ئەو ماددەیەی بە پارتیشەوە رێككەوتنمان لەسەر كرد ئەمەیە (لیژنەیەك لە كەركوك دروست دەبێت لەكۆمسیۆنی باڵا و چەند وەزارەتێك تایبەتمەند كە وردبینی تۆماری دەنگدەرانی كەركوك دەكەن و ئەم پێوەرانە بەهەند وەردەگیرێت:
یەكەم: سەرژمێری دانیشتوانی ساڵی 1957 كە، ئەمە بەهەوڵی هەموو لایەك توانیمان لەناو هەمواری یاساكە جێگیری بكەین و دەستكەوتێكی زۆر گەورە بوو.
دووەم: ئەو ئاوارانەی كە لیژنەی ماددەی 140 دەیانگرێتەوە، یان ئەوانەی هێشتا مامەڵەكانیان  تەسلیمكردووە و دواتر سەیر دەكرێتەوە ، دەبێت بنەمای دیاریكردنی تۆماری دەنگدەران بێت.
سێیەم: ئەگەر هەندێك كورد هەبێت ماددەی 140 نەیگرێتەوە، چونكە كاتی خۆی ئاوارە نەكراوە، یان كارتی نیشگەجێبونەكەی سەر بەكەركوك بووە، كەجاری رابردوو لەسەر ئەم هۆكارە دادگای فیدراڵی ماددەكەی هەڵوەشاندەوە لەبەرژەوەندی كورد، بڕگەیەكمان زیاد كرد، تێدا ئەوانەی دەسەلمێنرێت پێش 2003 لەكەركوك بوون، بەڵگەنامەی رەسمییان هەیە كە لە كەركوك ژیاون ، بەم مانایە ئەوەی ئاوارە بووە دەیتوانی بێتەوە كەركوك و دەنگبدات و ناوی لە تۆماری دەنگدەران بمێنێت.

150 هەزار عەرەبی هاوردە لە تۆماردا نەسڕدرایەوە

 هەر عەرەبێكی هاوردەش لەدوای ساڵی 1957 ەوە هەتاكوو ئەمڕۆ كەئەم یاسایە بڕیاری لەسەر دراوە، ئەبوو ناوی هەمووی بسڕدرێتەوە، كە نزیكەی 150 هەزار عەرەبی هاوردەن .

سەبارەت بەو بڕگە رێككەوتن لەسەر كراوەی پارتی و شاخەوان عەبدوڵا جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق ئاگادارە، خالید شوانی دەڵێت:" كۆتایمان بەم تێكستە هێناوو خستمانەڕوو، بەڵام و برایانی عەرەب هەندێك رەخنەیان هەبوو ، وتیان ئەگەر ئێمە بەو تێكستە كاربكەین دەبێت ئەوە ناحیەی زاب ناگرێتەوەو ناوی دەنگدەرانی دەسڕدرێتەوە، بەو هۆیەوە ئەو ناحیەیەش زیاد كرا"
"  رۆژی دوایی ئاگادار كرامەوە كە ناحیەی سەرگەڕانیش لەساڵی 1976 هاتوەتە سەر كەركوك و ئەوێش دەبێت زیاد بكرێت بۆیە ئەو شەرەفە بە ئێمە بەخشرا لە كۆبونەوەی سەرۆكی كوتلەكان و سەرۆكی پەرلەمانی عیراق رێككەوتنمان كرد ئەو ناحیەیەش وەك ناحیەی زاب زیاد بكرێت".

ئێمە پێشنیازی زیادكردنی سەرگەڕانمان كرد

خالیدی شوانی سەبارەت بەم رێككەوتنە ناوی هەریەك لە  هەڤاڵان رزگار حاجی حەمە و رابیحە حەمەد دەهێنێت كە پێكەوە  چوونەتە  "كۆبونەوەی فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان كە شاخەوان عەبدوڵڵا سەرپەرشتی دەكرد و هەموو ئەندامەكانیان ئامادە بون و لەوێ پێشنیازی كردووە كە دەبێت هاوشێوەی "زاب"، "سەرگەڕان" یش زیاد بكرێت و ئەوانیش ئەمەیان قبوڵ بوو خستمانە ناو یاساكەوە.

تۆماری 57 بە ئیدارەی ئێستا پەسندكراوە و زیانە بۆ كەركوك

ئەو ئەندامەی مەكتەبی سیاسیی یەكێتیی هۆكاری جێگیرنەكردنی ئەو بڕگە رێككەوتن لەسەر كراوانە و تۆماری 1957 بۆ ئەوە دەگێڕێتەوە كە  " دەستكاری كراوە " و ئاشكرای دەكات " وتومانە سەرژمێری ساڵی 1957 بكرێتە بنەما، بەڵام بڕگەیەك هەیە لەناو یاساكە لەپیشوترا دەڵێت: "سنوری ئیداری پارێزگاكان ئەو سنورانەن كە ئێستا هەن، واتە ئەو سەرژمێرییە راستە هی ئەو ساڵەیە بەڵام بەسنوری ئیداری ئێستای كەركوك وتراوە، ئەمەش بەمانای بێبەش بونی دەنگدەرانی كەركوكی رەسەنە كەلە كەلار و كفری و چەمچەماڵ و دوزخورماتوو دادەنیشن و ناوەكانیان دەكەوێتە بەر مەترسی و سڕانەوە"،

حەلبوسی پێداگربوو لەسەر ئیدارەی ئێستا

لە دانیشتنەكاندا ناكۆكی لەسەر تۆماری 1957 ئەوەبووە، كە تیمی یەكێتیی داوایكردووە بە ئیدارەی پێشوو بێت، بەڵام توركمان و عەرەب و لایەنەكان پێداگربوون بە ئیدارەی ئێستا بێت، واتە بە تۆماری 57 و ئیدارەی ئێستا.
خالید شوانی دەڵێت:" ئێمە لەناو دانوستانەكان بوین،  توركمان و عەرەب و لایەنەكان دەیانوت دەبێت تۆماری 57 بە ئیدارەی ئێستا بێت، بەڵام ئێمە رازی نەبووین و پێداگربووین كە بە ئیدارەی پێشووتر بێت لەبەر ئەو هۆكار بوو،  كە ئەنجومەنی نوێنەران دەنگی لەسەر نەدتا لەدانیشتنەكەش محمەد حەلبوسی سەرۆكی پەرلەمان وتی ئەبێت بە ئیدارەی ئێستا بێت و لەدانیشتنی داهاتوو ئیدارەی ئێستای بۆ زیاد كرا" .
ئەو ئەندامەی مەكتەبی سیاسیی یەكێتیی دەڵێت:" ناكرێت بە تۆمار 57 بێت و بە ئیدارە ئێستا بێت، چونكە تۆمارەكە پەچەڵدەكاتەوە  و هاوكات بڕگەیەك زیاد كراوە كەتێدا هاتووە ئەو كەسانەی كە دەسەلمێنرێ لەپێش ساڵی2003 كۆبوونی خۆراكیان هەیە، ئستیسنا ئەبن لە تۆماری ، 1957 واتە هەموو عەرەبی هاوردە مافی دەنگدانیان دەبێت وناویان لە تۆماری دەنگدەران دەبێت ".

یەكێتیی بۆچی رازی نەبوو

هەر سەبارەت بەو بابەتە خالید شوانی روونكردنەوەی زیاتری خستەروو كە لەكۆبونەوەی سەرۆكی كوتلەكانی پەرلەمان و سەرۆك و جێگری پەرلەمان ئاگاداریكردونەتەوە لە سەر مەترسیداریی ئەو بڕگەیەو دەڵێت:" پێموتن ئەمە دۆسیەیەكی چارەنوسسازە و  رێككەوتنمان كردوە عەرەبی سونە و توكمانەكانی كەركوكیش لەسەری كۆكن بە تۆماری 57 بێت و عەرەبی هاوردە ناوی بسڕدرێتەوە، بەڵام سەرۆكی هەموو كوتلەكانی چوارچێوەی هەماهەنگی وتیان جێگیركردنی ئەم تێكستە واتا سڕینەوەی نزیكەی 100 هەزار دەنگی عەرەبی شیعەی كەركوك كەئێمە بەمە رازی نابین".
سەبارەت بە بۆچوونی ئەوان خالید شوانی دەڵێت :" ئێمەش وەك نوێنەری یەكێتی وتمان ئێمەش رازی نابین بەو تێكستەی ناوی كورد بسڕێتەوەو عەرەبی هاوردە بتوانێت دەنگبدات، بەڵام ئەوان وتیان ئێمە رێژەی یاسایی پەرلەمان تەواو دەكەین و دەنگی لەسەر دەدەین، بۆیە عەرەبی هاوردە لە ناو تۆمارەكەدا دەمێننەوە".

لە رێككەوتندا بەشدار نەبووین

خالید شوانی ئەو دەنگۆیەش رەتدەكاتەوە كە یەكێتیی رێكەوتنی لەسەر ئەو بڕگەیەكردبێت و دەڵێت:" وەكو یەكێتیی رێككەوتنمان لەسەر ئەو ناوەرۆكە نەكردووە، بەڵكو یەكێتی لەهەموو دانیشتن و گفتوگۆكان بەشدار بووە، بەڵام لە رێكەوتندا بەشدار نەبووە، بۆیە فراكسیۆنی یەكێتی دەنگی پێ نەدا و فراكسیۆنی پارتی دەنگی پێدا".
ئەو بڕگە و ماددانەی تایبەتن بە كورد و كەركوك و تۆمار و دەنگدان بە " مەترسی" بۆ سەر كەركوك دەزاندرێت، لە هەمواری سێهەمی یاسای هەڵبژاردن دا كە بەرەبەیانی 27/3/2023 بە كۆی دەنگی پەرلەمانتاران پەسندكرا و تێدا فراكسیۆنی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان دەنگی پێ نەدا ، بەڵام پارتی دەنگی پێدا.
PUKMEDIA

Riklam

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket