پارتی ده‌نگی دا كه‌ركوك نه‌گه‌ڕێته‌وه سه‌ر هه‌رێم
کوردستان 01:45 PM - 2023-03-28
PUKMEDIA
هه‌مواری یاسا هه‌ڵبژاردن رێگه‌ده‌دات عه‌ره‌بی هاورده له‌كه‌ركوك ده‌نگبده‌ن
به‌پێی هه‌مواری سێهه‌می یاسا هه‌ڵبژاردن كه پارتی به‌شداری سه‌ره‌كی بوو له ده‌نگدان و په‌سه‌ندكردنیدا، رێگه ده‌دات ژماره‌یه‌كی زۆر عه‌ره‌بی هاورده له‌كه‌ركوك ده‌نگبده‌ن، به‌مه‌ش دیمۆگرافیای شاره‌كه ده‌گۆڕدرێت، ئه‌مه جگه له‌وه‌ی یاساكه پێچه‌وانه‌ی ده‌ستووری هه‌میشه‌یی عیراقه، ئه‌ندامێكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراقیش ده‌ڵێت:" به‌پێی یاساكه نابێت ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردن كاریگه‌ری له‌سه‌ر پۆسته‌كانی شاره‌كه‌و گه‌ڕاندنه‌وه‌ی كه‌ركوك هه‌بێت بۆ سه‌ر هه‌رێمی كوردستان له‌داهاتوودا ".
"ته‌نها یه‌ك كوردی به‌شه‌ره‌ف نیه ده‌ست له‌كه‌ركوك هه‌ڵبگرێت" ئه‌مه وته‌ی سه‌رۆك مام جه‌لال-ه له باره‌ی (یه‌كێتی و كه‌ركوك) و هه‌ر له‌سه‌ر ئه‌و رێبازه نه‌گۆڕه بافڵ جه‌لال تاڵه‌بانی سه‌رۆكی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له‌ساڵیادی ئازادكردنی كه‌ركوك دا ده‌ڵێت:" یه‌كێتی ئه‌و هێزه ده‌بێت بۆ هه‌میشه له‌گه‌ڵ كه‌ركوك و كه‌كوكییه‌كان ده‌مێنێته‌وه‌و به‌خوێنی خۆمان قودسی كوردستان ده‌پارێزین".
پارتی به‌رامبه‌ر كه‌ركوك بێهه‌ڵوێست بوو
سه‌باح حه‌بیب ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق له فراكسیۆنی یه‌كێتی به سایتی ره‌سمیی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان PUKMEDIA ی راگه‌یاند:" پارتی ده‌نگی به هه‌مواری سێهه‌می یاسای هه‌ڵبژاردنی عیراق دا و به‌وه‌ش عه‌ره‌بێكی زۆری هاورده ده‌توانن له كه‌ركوك ده‌نگبده‌ن، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا له‌یاساكه‌دا هاتووه، نابێت ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردن كاریگه‌ری له‌سه‌ر پۆسته‌كانی شاره‌كه‌و گه‌ڕاندنه‌وه‌ی كه‌ركوك هه‌بێت بۆ سه‌ر هه‌رێمی كوردستان له‌داهاتوودا ".
" فراكسیۆنی پارتی به‌نهێنی ئاگاداری ئه‌و گۆڕانكاریانه كرابوونه‌وه كه له‌پرۆژه‌كه‌دا تایبه‌ت له‌سه‌ر كه‌ركوك كرابوون، بۆیه بێ هه‌ڵوێست بوون و بۆ به‌رژه‌وه‌ندی ته‌سكی حزبی ده‌نگیان به پرۆژه‌كه دا، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی پارتیمان ئاگاداركرده‌وه كه ئه‌و بڕگانه زیانی بۆ كه‌ركوك و خه‌ڵكه‌كه‌ی ده‌بێت، به‌ڵام هه‌ر ده‌نگیان پێدا" سه‌باح حه‌بیب واده‌ڵێت كه له‌پشكی كه‌ركوك په‌رله‌مانتاری عیراقه.
به‌پیلانێك زۆرترین كوردی كه‌ركوك له‌ده‌نگدان بێ به‌شده‌كرێت
هه‌مواری سێیه‌می یاسای هه‌ڵبژاردنه‌كان له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق هه‌ندێك له بڕگه‌كانی پێچه‌وانه‌ی مادده‌كانی ده‌ستووری عیراقه‌و لێپرسراوی ده‌زگای هه‌ڵبژاردنه‌كانی یه‌كێتیش ده‌ڵێت:" ده‌رچوونی یاسایه‌كی له‌و شێوه‌یه پیلانگێڕییه دژ به گه‌لی كورد له كه‌ركوك".
رزگار حاجی حه‌مه لێپرسراوی ده‌زگای هه‌ڵبژاردنه‌كانی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان تایبه‌ت به‌سایتی ره‌سمی یه‌كێتی PUKMEDIA ده‌ڵێت:" تێپه‌ڕاندنی ئه‌و یاسایه به‌مشێوه‌یه جگه له‌وه‌ی پێشێلێكی زه‌قی مادده‌كانی ده‌ستووری عیراقه، له هه‌مانكاتدا پیلانگێڕییه‌كه دژ به گه‌لی كورد له كه‌ركوك و مه‌به‌ست لێی بێبه‌شكردنی زۆرترین رێژه‌ی كوردی كه‌ركوكه له ده‌نگدان".
" پێدانی دۆخی تایبه‌ت به كه‌ركوك و جیاكردنه‌وه‌ی له پارێزگاكانی دیكه پێچه‌وانه‌ی مادده‌كانی ده‌ستووره‌و پێشێلكردێكی زه‌قه، ئه‌مه جگه له‌وه‌ی مه‌ترسی ده‌نگدان له‌سه‌ر كوردی ره‌سه‌نی كه‌ركوك هه‌یه" رزگار حه‌مه‌د وایوت.
شه‌رمه‌زارییه بۆ هه‌ر لایه‌نێك له‌ده‌رچواندنی یاساكه به‌شداربووبێت
داوا له لایه‌نه كوردستانیه‌كان ده‌كرێت دژی ئه‌و یاسایه له دادگای فیدراڵی سكاڵا تۆمار بكه‌ن، چونكه ئه‌و یاسایه ناده‌ستوورییه‌و مافی كوردی تێدا زه‌ودكراوه.
د. یوسف گۆران پسپۆر له‌بواری ده‌ستوور له وتارێكیدا كه بۆ PUKMEDIA ی ناردوه ده‌ڵێت:"ده‌ركردنی یاسایه‌ك له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق بۆ هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان، كه ماف به عه‌ره‌بی هاورده ده‌دات ده‌نگ بدات و ئه‌و مافه له كه‌ركوكییه‌كانی تر له چه‌مچه‌ماڵ و دوزخورماتو ده‌سێنێته‌وه‌و هه‌روه‌ها دژی ده‌ستووری هه‌میشه‌یی عیراق و ماده‌ی 140 ی ده‌ستووره‌و پێویسته له‌سه‌ر لایه‌نه كوردییه‌كان ئه‌م یاساییه ره‌تبكه‌نه‌وه‌و سكاڵا له دادگای فیدراڵی دژ به‌م یاسایه تۆمار بكه‌ن".
"شه‌رمه‌زاری بۆ سه‌رجه‌م ئه‌و لایه‌ن و كه‌سانه‌ی كه به‌شدار بوون له داڕشتن و ده‌ركردنی یاسایه‌كی له‌م جۆره، كه خه‌باتی ده‌یان ساڵه‌ی شۆڕشی كورد و قوربانییه‌كانیان و ناسنامه‌ی نه‌ته‌وه‌یی شاره‌كه‌یان هه‌رزان فرۆش كرد" د. یوسف گۆران واده‌ڵێت.
نابێت هیچ یاسایه‌ك پێچه‌وانه‌ی ده‌ستوور بێت
عه‌لی ته‌میمی شاره‌زای یاسایی له عیراق به سایتی ره‌سمی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان PUKMEDIA ی راگه‌یاند: "نابێت هیچ یاسایه‌ك كه پێچه‌وانه‌ی ده‌ستوور بێت ده‌ربكرێت، به‌پێچه‌وانه‌وه ده‌بێت چونیه‌ك بێت له‌گه‌ڵ ده‌ستوور".
" به‌پێی مادده‌ی 14ی ده‌ستوری عیراقی كه‌تێیدا هه‌موو هاونیشتمانیان یه‌كسانن، كورد ده‌توانێت له دادگای باڵای فیدراڵی تانه له‌و یاسایه بدات كه‌هه‌ق ته‌نها به‌ده‌نگدانی عه‌ره‌ب ده‌دات و هه‌ق به‌كورده‌كان نادات" عه‌لی ته‌میمی وایوت.
به‌بێ به‌شداری فراكسیۆنی یه‌كێتی، به‌ره‌به‌یانی رۆژی 27-3-2023 ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران به زۆرینه‌ی ده‌نگ هه‌مواری سێهه‌می یاسای هه‌ڵبژاردنه‌كانی عیراقی په‌سه‌ندكرد.
له‌ماوه‌ی 18 ساڵی رابردوودا ئه‌مه بۆ یه‌كه‌مجاره پارێزگای كه‌ركوك له‌گه‌ڵ سه‌رجه‌م پارێزگاكانی دیكه‌ی عیراق به‌شداری هه‌ڵبژاردن بكات و خه‌ڵكی كه‌ركوك ئه‌و مافه‌ی خۆیان به‌كاربهێنن.
یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان وه‌ك ستراتیجی هه‌میشه‌یی خۆی بۆ كه‌ركوك ئه‌مجاره‌ش كه‌ركوكی جێنه‌هێشت و به‌شدارنه‌بوو له‌و پیلانه‌ی له‌دژی گێڕدرا، به‌ڵام هه‌ندێك لایه‌ن چی‌یان پێ بكرێت دژی ئه‌و شاره درێغییان نه‌كردوه‌و نایكه‌ن، ئه‌مه‌ش ته‌نها له‌پێناوی ئه‌وه‌ی كه‌ركوك جێی نفوسی یه‌كێتییه‌و له‌هه‌ڵبژاردنه‌كانی پێشووی كه‌ركوك یه‌كێتی ده‌نگی یه‌كه‌می له‌و شاره هێناوه.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
جێگری سەرۆکی هەرێم لە رۆژی نیشتمانیی فەرەنسا بەشدار بوو
10:19 PM - 2026-07-14 -
ترەمپ: گەلی عیراقمان خۆشدەوێت
06:33 PM - 2026-07-14 -
ئاگرەکەی گوندی ژاژڵە لە تەشەنەی بەردەوامدایە
04:09 PM - 2026-07-14 -
ترەمپ: هێشتا ئەگەری رێککەوتن لەگەڵ ئێران هەیە
10:43 AM - 2026-07-14
ئەمانەش ببینە
ناوی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی گۆڕا بە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی جەلال تاڵەبانی
06:36 PM - 2026-07-14
سبەینێ دابەشکردنی مووچەی مانگی حوزەیران دەستپێدەکات
03:34 PM - 2026-07-14
قوباد تاڵەبانی: دەبێت پڕۆژەی ئاوی گۆپتەپە – چەمچەماڵ لە کاتی خۆیدا تەواو بێت
02:07 PM - 2026-07-14
جێگری سەرۆکی هەرێم رۆڵی هێزی هاوپەیمانیی ئەڵمانیای بەرز نرخاند
12:58 PM - 2026-07-14
زۆرترین خوێنراو
-
قوباد تاڵەبانی: دەبێت پڕۆژەی ئاوی گۆپتەپە – چەمچەماڵ لە کاتی خۆیدا تەواو بێت
کوردستان 02:07 PM - 2026-07-14 -
لە یادی رووخانی سیستمی پاشایەتیدا، عیراق دەوڵەتی کودەتا و میلیشیا
بیروڕا 01:43 PM - 2026-07-14 -
جێگری سەرۆکی هەرێم رۆڵی هێزی هاوپەیمانیی ئەڵمانیای بەرز نرخاند
کوردستان 12:58 PM - 2026-07-14 -
ترەمپ: هێشتا ئەگەری رێککەوتن لەگەڵ ئێران هەیە
جیهان 10:43 AM - 2026-07-14 -
ئەفسەرێكی كوردی بەشداربوو چیرۆكی رووداوەكانی شۆڕشی 14ی تەموز دەگێڕێتەوە
کوردستان 10:24 AM - 2026-07-14 -
مەرجەکانی بوون بە ئەندام لە سەندیکای رۆژنامەنووسان دەگۆڕدرێت
کوردستان 09:58 AM - 2026-07-14 -
جەنگەکان نرخى نەوت بەرز دەکاتەوە
جیهان 09:53 AM - 2026-07-14 -
(14)ی تەمموز؛ شۆڕشێک کۆماریی هێنا، یان کودەتایەک دەرگای خوێنی کردەوە؟
بیروڕا 09:53 AM - 2026-07-14



.png)



دابەزێنە

