عیراق لە پاشەكشێی ماف و ئازادیدایە
کوردستان 10:03 AM - 2023-03-28
PUKMEDIA
پێشێلكاری دەربارەی رەوشی مافەكانی مرۆڤ لەعیراق
وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریكا لەراپۆرتەكەیدا دەربارەی بارودۆخی مافەكانی مرۆڤ لەجیهان بۆ ساڵی 2022 ئاماژەی بە كۆمەڵێك پێشێلكاری دەربارەی رەوشی مافەكانی مرۆڤ لەعیراق داوە كە لەداكشانی بەردەوامدایە و باس لەدەستوەردان لەكاروباری دەسەڵاتی دادوەری دەكات و پێشێلكردنی مافەكانی مرۆڤ و گەندەڵی و ئەشكەنجەدان و خراپی دۆخی زیندانیان بەگشتی دەكات، چالاكوانێكیش تەئكید لە "پێشێلكاریی و پاشەكشێی مافەكانی مرۆڤ و بەرتەسككردنەوەی ئازادیەكان لە عیراق دەكاتەوە".
ریاز وەحیلی چاودێری سیاسی لەلێدوانێكی بۆ سایتی رەسمی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان PUKMEDIA رایگەیاند: "بارودۆخی مافەكانی مرۆڤ لەهەندێك ناوچەی عیراق خراپەو دیاردەی بەرتەسككردنەوەی ئازادییەكانی پەیڕەو دەكرێت، هەروەها عیراق لەرووی مافەكانی مرۆڤ و ئازادییەكانەوە بارودۆخی لەوڵاتانی دەوروبەر باشترە".
ناوەڕۆكی راپۆرتەكە دروستە و پاڵپشتە بەبەڵگە
بەپێی یاسا سزای بۆ گەندەڵی لێپرسراوان بەگشتی دیاریكراوە، بەڵام وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا لە راپۆرتەكەیدا رایدەگەیەنێت: "حكومەت یاساكانی بە جددی و كاریگەر نەسەپاندووە و خودی یاساكە رێگا بە هەندێك سزادراوی گەندەڵی دەدات بەر لێبووردن بكەون، ئەگەر ئەو پارەیە بگێڕنەوە كە لەرێی گەندەڵییەوە بردوویانە".
سروە محەمەد فالح لێپرسراوی نووسینگەی كەركوكی رێكخراوی هیوا بۆ بەرگری لە مافەكانی مرۆڤ بەسایتی رەسمی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان PUKMEDIA ی راگەیاند: "بەهۆی گەندەڵی و سەربەخۆ نەبوونی دادگاكان، بارودۆخی مافەكانی مرۆڤ لەعیراق لەپاشەكشەی بەردەوامدایە و پێویستە حكومەت چاودێری ئەو پرسە بكات و ئەوانەشی یاسا جێبەجێ دەكەن زانیاری تەواویان لەبارەی دەقی یاساكانەوە هەبێت".
"ئازادی بیروڕا بوونی نییە و خەڵكانێك بەهۆكاری دەربڕینی بیروڕاكانیان و ئاشكراكردنی گەندەڵی وپێشێلكارییەكان كوژراون". سروە محەمەد وایوت.
هەڕەشەی كوشتن لە رۆژنامەنووس و چالاكوانان دەكرێت
راپۆرتەكەی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا ئاماژە بەوەدەكات كە دادگاكانی عیراق بە بە رۆتینی دانپێدانانی زۆرەملێیان وەك بەڵگە قبوڵ كردووە، لێپرسراوانی حكومەت ئەشكەنجە و مامەڵەی نامرۆڤانە و سزای دڕندانە و كەرامەتشكاندنیان بەكارهێناوە و "راپۆرتە نێودەوڵەتی و ناوخۆییەكانیش ئەوەیان خستۆتەڕوو".
لێپرسراوەكەی رێكخراوی هیوای مافەكانی مرۆڤ دەڵێت: "بارودۆخی گیراوان و راگیراوان لە گرتوخانەكان باشترنین لەوانەی لەدەرەوەن، ئێمە پشتگیری راپۆرتەكەی وەزارەتی دەرەوە دەكەین و پێویستە حكومەتیش چاودێری و بەدواداچون بۆ ناوەرۆكی ئەو راپۆرتانە بكات و چارەسەری كێشەو بارودۆخی مافەكانی مرۆڤ بكەن".
"زۆرێك لە چالاكوان و رۆژنامەنووسان روبەڕووی هەڕەشە و كوشتن بوونەتەوە و راپۆرتەكان بەپشتبەستن بە بەڵگە و دۆكومێنت ئاماژە بەخراپی بارودۆخی مافەكانی مرۆڤ دەكەن" ئەو لێپرسراوەی رێكخراوی هیوا وایوت.
وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا لە راپۆرتەكەیدا ئاشكرایدەكات كە لە ساڵی 2022 دا، نزیكەی 740 هاووڵاتی مەدەنی بەهۆی شەڕ و ململانێی ناوخۆییەوە لە عیراق كوژراون، كە بەراورد بەراپۆرتی پێشووتر 11٪ رێژەكە هەڵكشاوە و بەشێك كوژراوەكانیش بەهۆی هێرشی بەردەوامی توركیا و ئێرانەوە تۆماركراون.
بارودۆخی مافەكانی مرۆڤ لەئاستێكی مەترسیداردایە
ئەحمەد خزر چاودێری سیاسی عیراقی لە لێدوانێكیدا بۆ سایتی رەسمی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان PUKMEDIA لەبارەی رەوشی مافەكانی مرۆڤ دەڵێت: "دۆخی مافەكانی مرۆڤ لەعیراق لەئاستێكی مەترسیداردایە و هۆكارەكەی دەستوەردانە سیاسییەكانە لەكاروباری لێكۆڵینە و دامەزراوە دادوەرییەكان".
"لەئەگەری نەبوونی سەربەخۆیی لەنێوان دامەزراوە ئەمنی و دادوەری و لێكۆڵینەوەكان كەپێویستە هەر یەكەیان رۆڵی راستەقینەی خۆیان بگرێڕن، دۆخەكە بەدەوام دەبێت" ئەو چاودێرە سیاسییەی عیراق وایوت.
بەدواداچونی ورد و خێرا بۆ ناوەڕۆكی راپۆرتە نێودەوڵەتییەكان بكرێت
سەبارەت بە خۆپیشاندانەكانی عیراق وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا دەڵێت: "عیراق ئەزمونی ناڕەزایەتی بەرفروانی كرد لە بەغداو چەندین پارێزگای زۆرینە شیعە، هەر لە سەرەتای ئۆكتۆبەری 2019 تا ناوەڕاستی 2020، كە بەپێی راپۆرتەكان نزیكەی 500 كەسی مەدەنی كوژران و 20 هەزار كەسی دیكە یان زیاتر برینداربوون، حكومەت كەمترین هەنگاوی ناوە بۆ بە دادگاییكردنی ئەوانەی بەرپرسن لە توندوتیژییەكان".
ئەحمەد خزر چاودێری سیاسی عیراقی دەڵێت: "بارودۆخی مافەكانی مرۆڤ پێویستی بەپێداچونەوە و چاودێری لەلایەن دەسەڵاتی جێبەجێكردن هەیە".
"پێویستە بەدواداچوونی ورد و رێوشیۆنی خێرا بۆ ناوەڕۆكی راپۆرتە نێودەوڵەتییەكان سەربارەت بە رەوشی مافەكانی مرۆڤ و راگرتنی پێشێلكارییە بەردەوامەكان بكرێت". ئەحمەد خزر وادەڵێت.
حكومەتی هەرێم و عیراق رەخنەگران زیندانی دەكەن
ئەمریكا لە راپۆرتەكەدا ئاماژەی بە خراپی دۆخی زیندانیان و قەرەباڵغی زیندانەكان، پێشێلكاریی ئازادی رادەربڕین و مافەكانی مرۆڤ و بێسەروشوێنكردن و كوشتنی چالاكوانان و چەندین پێشێلكاری دیكە لە عیراق و هەرێمی كوردستان كردووە و دەڵێت: "هێزەكانی حكومەتی عیراق و حكومەتی هەرێم، ئەو خۆپیشاندەر و چالاكوانانەیان دەستگیر و زیندانی كردوون كە رەخنەیان لە دەسەڵاتی حكومەتی هەرێم و عیراق گرتووە".
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
وەفدێکی مەکتەبی راگەیاندن و هۆشیاری سەردانی هونەرمەند حیکمەت هیندی دەکەن
01:28 PM - 2026-06-24 -
تەمەنى 16 ساڵە و بە پێنج زمان وەرگێڕان دەکات
12:16 PM - 2026-06-24 -
هێرشەکانی ئۆکرانیا کارەباى لە سێڤاستۆپۆڵ و خێرسۆن پچڕاند
10:57 AM - 2026-06-24 -
عومان و ئێران تەئکید لە کراوەیی گەرووی هورمز دەکەنەوە
10:26 AM - 2026-06-24
ئەمانەش ببینە
یاسای دژەتیرۆر بەسەر بەکارهێنەرانی درۆندا جێبەجێ دەکرێت
03:07 PM - 2026-06-24
لهسهر راسپاردهی جێگری سهرۆكی یهكێتی بهشێك له كێشهكانی چهمچهماڵ چارهسهر دهكرێن
11:37 AM - 2026-06-24
ئەنجومەنی وەزیران بۆ تاووتوێکردنی دوو پرسی گرنگ کۆدەبێتەوە
10:00 AM - 2026-06-24
نرخى نەوت نزمدەبێتەوە
09:07 AM - 2026-06-24
زۆرترین خوێنراو
-
نرخى نەوت نزمدەبێتەوە
جیهان 09:07 AM - 2026-06-24 -
دەرباز كۆسرەت رەسوڵ و باڵیۆزی رووسیا: بۆ تێپەڕاندنی ئاڵنگارییەكان هەنگاوی جدی بنرێت
ی ن ک 08:53 PM - 2026-06-23 -
لقی سلێمانی سەندیكای رۆژنامەنووسان لەسەر میكانیزمی بەرگریكردن لەمیدیاكاران هاتەدەنگ
کوردستان 08:41 PM - 2026-06-23 -
خەڵاتی رێزلێنان دەبەخشرێتە خاتوو شنۆ شاسواری
ی ن ک 08:30 PM - 2026-06-23 -
قوباد تاڵەبانی: لەهەرێم دەرفەتی گەورە هەیە بۆ پەرەپێدانی گەشتوگوزار
کوردستان 06:15 PM - 2026-06-23 -
قوباد تاڵەبانی: هەرێم و عیراق هاوکاربن بۆ گەشەپێدانی ئابوری وڵات
کوردستان 04:58 PM - 2026-06-23 -
ترەمپ رەزامەندی ئێران بۆ پشکنینی ئەتۆمی رادەگەیەنێت و تاران رەتی دەکاتەوە
جیهان 04:18 PM - 2026-06-23 -
سۆمۆ: هەناردەی نەوتی کەرکوک بۆ حەوت ملیۆن بەرمیل بەرزبۆتەوە
کوردستان 03:39 PM - 2026-06-23





.jpg)

دابەزێنە

