دەزگای هەڵبژاردنەکان: بەیاسا پیلانگێڕی دژی کورد لەکەرکوک کرا
کوردستان 10:12 PM - 2023-03-27
PUKMEDIA
هەڵبژاردن
لێپرسراوی ده‌زگای هه‌ڵبژاردنه‌كانی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان سەبارەت بە تێپه‌ڕاندنی هه‌مواری سێیه‌می یاسای هه‌ڵبژاردنه‌كان له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق کە هه‌ندێك له بڕگه‌كانی پێچه‌وانه‌ی مادده‌كانی ده‌ستووری عیراقه، راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە کە وێنەیەکی بۆ سایتی رەسمیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان PUKMEDIA نێردراوەو ئەمە دەقەکەیەتی:
له پێشهاتێكی ترسناكدا ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه رێكه‌وتی 2023/3/27 هه‌مواری سێیه‌می یاسای هه‌ڵبژاردنه‌كان له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق تێپه‌رێندرا كه تیایدا جیا له پارێزگاكانی دیكه، دۆخی تایبه‌تی به پارێزگای كه‌ركوك دراوه و هه‌ندێك له بڕگه‌كانی پێچه‌وانه‌ی مادده‌كانی ده‌ستووری عێراقه.
بەیاسا پیلانگێڕی دژی کورد لەکەرکوک کرا
تێپه‌ڕاندنی ئه‌و یاسایه به‌مشێوه‌یه جگه له‌ه‌وه‌ی پێشێلێكی زه‌قی مادده‌كانی ده‌ستووری عێراقه، له هه‌مانكاتدا پیلانگێڕییه‌كه دژ به گه‌لی كورد له كه‌ركوك و مه‌به‌ست لێی بێبه‌شكردنی زۆرترین رێژه‌ی كوردی كه‌ركوكه له ده‌نگدان.
هیچ مانایەک بۆ ماددەی 140ی دەستور نامێنێت
بۆ هه‌موو لایه‌كی روون ده‌كه‌ینه‌وه كه ئه‌م هه‌مواری یاسایه ته‌واو ناده‌ستوورییه به پشتبه‌ستن به‌م مادده ده‌ستووریانه‌ی لای خواره‌وه:
1- له مادده‌ی 14ی ده‌ستووری هه‌میشه‌یی عێراقدا هاتووه: "عێراقییه‌كان بێ جیاوازی ره‌گه‌ز یان ره‌چه‌ڵه‌ك یان نه‌ته‌وه یان ره‌نگ یان ئایین یان ئاینزا یان بیروباوه‌ڕ یان ره‌ئی یان دۆخی ئابووری یان كۆمه‌ڵایه‌تی، له‌به‌رده‌م یاسادا یه‌كسانن".
به‌ڵام پێدانی دۆخی تایبه‌ت به كه‌ركوك جیاكردنه‌وه‌ی له پارێزگاكانی دیكه پێچه‌وانه‌ی ئه‌م مادده ده‌ستووریه‌یه و پێشێلكردێكی زه‌قه.
2- له مادده‌ی 16ی ده‌ستووری هه‌میشه‌یی عێراقدا هاتووه: "هاوتاكردنی ده‌رفه‌ته‌كان مافێكی پارێزراوی هه‌موو عێراقییه‌كانه و ده‌وڵه‌ت ئه‌ركی گرتنه‌به‌ری رێوشوێنی پێویست بۆ ئه‌نجامدانی ئه‌و كاره ده‌گرێته ئه‌ستۆ".
مەترسی دەنگدان لەسەر کوردی رەسەنی کەرکوک هەیە
له یاساكه‌دا هه‌رچه‌نده راسته سه‌رژمێری ٥۷ كراوه‌ته بنه‌مای ده‌نگدان، به‌ڵام سنوری ئیداری ئێستای كه‌ركوكی كردۆته مه‌رج بۆ مافی به‌شداریكردن له ده‌نگدان ، به‌مه‌ش ده‌نگده‌رانی ره‌سه‌نی كه‌ركوك له چه‌مچه‌ماڵ و كه‌لار و كفری و خورماتوو كه له‌ساڵی 1957 سه‌ر به كه‌ركوك بوون، ده‌كه‌ونه به‌رده‌م مه‌ترسیی بێبه‌شكردن.
3- له مادده‌ی 20ی ده‌ستووری هه‌میشه‌یی عێراقدا هاتووه: "هاوڵاتیان به پیاوان و به ژنانه‌وه مافی به‌شدارییان له كاروباری گشتیی‌دا هه‌یه، هه‌روه‌ها مافی پیاده‌كردنی مافه سیاسییه‌كانیان هه‌یه له ناویاندا مافی ده‌نگدان و هه‌ڵبژاردن و خۆپاڵاوتن".
به‌ڵام ئه‌م یاسایه ئه‌و مافه‌ی له زۆرێك له دانیشتووانی ره‌سه‌نی پارێزگای كه‌ركوك زه‌وت كردووه.
4- سه‌رپێچییه‌كی ده‌ستووری دیكه‌ی یاساكه پێشێلكردنی مادده‌ی 140ی ده‌ستووری هه‌میشه‌یی عێراقه، چونكه بڕگه‌یه‌كی ئه‌م یاسای هه‌ڵبژاردنه مافی ده‌نگدان له كه‌ركوك ده‌دات به‌و كه‌سانه‌ی پێش ساڵی 2003 فۆرمی خۆراكیان له كه‌ركوك بووه كه مه‌به‌ستی له عه‌ره‌به هاورده‌كانه، كه ژماره‌یان كه‌م نییه و ته‌نها ژماره‌ی ئه‌وانه‌ی خۆویستانه مامه‌ڵه‌ی مادده‌ی 140یان كردووه پێكهاتووه له 28 هه‌زار خێزانی عه‌ره‌بی هاورده و له‌و ژماره‌یه‌ش 11 هه‌زار خێزان به‌پێی مادده‌كه قهرهبووكرانهوتهوه، ئه‌مه‌ش بنه‌مای سه‌رژمێری ساڵی 57 پووچه‌ڵ ده‌كاته‌وه و مافی ده‌نگدان به هاورده‌كان ده‌دات و هیچ واتایه‌ك بۆ مادده‌ی 140 ناهێڵێته‌وه.
بۆیه ئێمه كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی كه‌ركوك دڵنیا ده‌كه‌ینه‌وه كه یه‌كێتی سووره له‌سه‌ر ئامانج و بیروباوه‌ڕی نه‌گۆڕی به‌رانبه‌ر به كه‌ركوك و هه‌موو ناوچه دابرێنراوه‌كان، هه‌موو رێگایه‌كی ده‌ستوری و یاسایی و سیاسی و مه‌ده‌نیش ده‌گرێته‌به‌ر بۆ داكۆكیكردن له خه‌ڵكی خۆراگری كه‌ركوك.
رزگار حاجی حه‌مه
لێپرسراوی ده‌زگای هه‌ڵبژاردنه‌كانی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
هاوخەمی سەرۆک بافڵ بۆ کۆچی دوایی کاوەی ئیزاعە
09:55 AM - 2025-11-07 -
کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عیراق: بانگەشە کۆتایی دێت
03:58 PM - 2025-11-06 -
سەرۆكی یەكێتی 500 ملیۆن دینار دەبەخشێتە یانەی نەورۆز
01:45 PM - 2025-11-06 -
مەکتەبی سکرتاریەتی سەرۆک مام جەلال: تێکۆشەرانی یەکێتی سەرمایەیەکی گەورەن
01:31 PM - 2025-11-06
ئەمانەش ببینە
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 9 ملیار دینارە
08:50 AM - 2025-11-07
قوباد تاڵەبانی: سەرکەوتنی زۆر گەورە بەدەست دەهێنین
07:01 PM - 2025-11-06
سەعدی پیرە: لەژێر ناوی بێ مانا مووچەی خەڵکی هەرێم بڕدرا
06:35 PM - 2025-11-06
به‌پێی راپرسییهكان یه‌كێتی سه‌ركه‌وتنی گه‌وره به‌ده‌ستده‌هێنێت
02:51 PM - 2025-11-06
زۆرترین خوێنراو
-
به‌پێی راپرسییهكان یه‌كێتی سه‌ركه‌وتنی گه‌وره به‌ده‌ستده‌هێنێت
ڕیپۆرتاژ 02:51 PM - 2025-11-06 -
قوباد تاڵەبانى:خەڵک ئێستا زیاتر لەهەر کاتێکی دیکە ئومێدیان بە یەکێتییە
کوردستان 02:50 PM - 2025-11-06 -
ئەدهەم بارزانی: دەنگ بدەن بەو کاندیدانەی هێژا بافڵ جەلال تاڵەبانی دیاری کردون
کوردستان 01:51 PM - 2025-11-06 -
سەرۆكی یەكێتی 500 ملیۆن دینار دەبەخشێتە یانەی نەورۆز
کوردستان 01:45 PM - 2025-11-06 -
مەکتەبی سکرتاریەتی سەرۆک مام جەلال: تێکۆشەرانی یەکێتی سەرمایەیەکی گەورەن
کوردستان 01:31 PM - 2025-11-06 -
كارنامەی لیستی 222 ی یەكێتی بۆ سێکتەری کارگێڕی و ئابووری
ی ن ک 11:05 AM - 2025-11-06 -
حاکم قادر: ھەموان دەنگ بە لیستی 222ی یەکێتیی بدەن
کوردستان 11:05 AM - 2025-11-06 -
بێگەرد تاڵەبانی: یەكێتی خاوەنی ئەو دەستكەوتانەیە كەبانگەشەیان پێوەدەكرێت
کوردستان 10:57 AM - 2025-11-06







دابەزێنە

