پارتی كه‌ركوكی به دوو كورسی كۆتا گۆڕییه‌وه
کوردستان 06:04 PM - 2023-03-27
PUKMEDIA
دەنگدان
ئه‌و لایه‌نه ئاشكرابوو كه سازشی له‌سه‌ر كه‌ركوك كردووه‌و فراكسیۆنی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له نوێنه‌رانی عیراق به "لایه‌نێكی سیاسیی" ناوی هێنا و وته‌بێژی فراكسیۆنی یه‌كێتی له‌ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران ده‌ڵێت:" ئه‌و لایه‌نه پارتی دیموكراتی كوردستان"ه و ته‌نها بۆ دوو كورسی كۆتای مه‌سیحیه‌كان و به‌كارهێنانی ده‌نگی ئاواره‌كانی ناو كه‌مپه‌كانی ده‌شتی نه‌ینه‌وا، سازشی له‌سه‌ر كه‌ركوك كرد".
پارتی وه‌ك هه‌میشه ده‌نگی كوردی په‌رت كرد
سۆزان مه‌نسور وته‌بێژی فراكسیۆن یه‌كێتی له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق به سایتی ره‌سمی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان PUKMEDIA ی راگه‌یاند: "پارتی وه‌ك هه‌میشه ده‌نگی كوردی له‌ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران په‌رت كرد‌و كه‌ركوكیشی به دوو كورسی كۆتای مه‌سیحییه‌كان له نه‌ینه‌وا گۆڕییه‌وه".
" پارتی به‌ده‌نگدانی به‌یاسای هه‌ڵبژاردن نه‌ك هه‌ر كه‌ركوكی جێهێشت، غه‌دری لە مه‌سیحییه‌كانی عراقیش كرد كه له‌و 5 كورسی كۆتایه 3یان بۆ خۆی ده‌بات له‌كاتێكدا مافی مه‌سیحییه‌كانه" سۆزان مه‌نسور واده‌ڵێت.
جارێكی دیكه مافی پێكهاته‌كان پێشێلده‌كرێت
كۆی كورسییه‌كانی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق 329 كورسییه و له‌و ژماره‌یه 9 كورسی بۆ كۆتای پێكهاته‌كانه و له‌وه‌ش 5 كورسیی كۆتا بۆ مه‌سیحییه‌كانه.
سۆزان مه‌نسور ده‌ڵێت:" بۆ كورسی كۆتاكان بازنه‌ی كراوه ده‌بێت، به‌ڵام پارتی دیموكراتی كوردستان به سه‌فقه‌ی سیاسیی بۆ كورسی پێكهاته‌كانی هه‌ولێر و دهۆك بازنه‌ی جیا ده‌بێت تاوه‌كو ئه‌و كورسی پێكهاته‌یه بۆ به‌رژه‌وه‌ندی حزبی به‌كاربهێنێت و كه پێشێلی زه‌قی مافی پێكهاته‌كانه".
"له فراكسیۆنه كوردستانیشدا ته‌نیا فراكسیۆنی پارتی به‌سه‌رجه‌م ئه‌ندامه‌كانیه‌وه ده‌نگی به ته‌واوی بڕگه و ماده‌كانی یاساكه داوه، له‌به‌رژه‌وه‌ندی حزبی نه‌ك نیشتمانیی و یه‌كهه‌ڵوێستی كورد" سۆزان مه‌نسور وایوت.
لایه‌نێك له‌به‌غدا ته‌نها بۆ به‌رژه‌وه‌ندی ته‌سكی حزبی كار ده‌كات
به‌ره‌به‌یانی رۆژی 27-3-2023 ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران به زۆرینه‌ی ده‌نگ هه‌مواری سێهه‌می یاسای هه‌ڵبژاردنه‌كانی عیراقی پهسهندكردو فراكسیۆنی یه‌كێتی له راگه‌یه‌نراوێكدا كه كۆپیه‌كی بۆ سایتی ره‌سمی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان PUKMEDIA ناردوه رایده‌گه‌یه‌نێت:" لایه‌نێكی سیاسی بۆ به‌رژه‌وه‌ندی ته‌سكی حزبیان له‌به‌رامبه‌ر دوو كورسی كۆتای مه‌سیحیه‌كان و ده‌نگی ئاواره‌كانی ناو كه‌مپه‌كانی ده‌شتی نه‌ینه‌وا، سازشیان له‌سه‌ر كه‌ركوك كرد"، ده‌شڵێت:" فراكسیۆنی یه‌كێتی ده‌نگی به‌و ماددانه نه‌دا كه‌له‌به‌رژه‌وه‌ندی گه‌لی كورد‌و كه‌ركوكدا نه‌بوون".
" به‌داخه‌وه هێزه كوردستانیه‌كان به‌یه‌ك هه‌ڵوێسته‌وه مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ ئه‌م پرسه گرنگه‌دا نه‌كرد".فراكسیۆنی یه‌كێتیی له‌نوێنه‌رانی عیراق واده‌ڵێت.
هه‌ر له‌راگه‌یه‌نراوه‌كه‌ی فراكسیۆنی یه‌كێتی دا هاتووه:" یه‌كێتی سووره له‌سه‌ر ئامانج و ستراتیژی له‌مێژینه‌ی له‌به‌رگری كردن له كه‌ركوك و هه‌موو ناوچه كوردستانیه به‌ناهه‌ق دابڕێنراوه‌كان، هه‌موو رێگایه‌كی ده‌ستوری و یاسایی و سیاسی ده‌گرێته‌به‌ر و سازشكردن له‌سه‌ر كه‌ركوك بۆ به‌رژه‌وه‌ندی ته‌سكی حزبی مێژوو به ناشیرینی ئهینوسێتهوهو خه‌ڵكی خۆراگری كه‌ركوكیش له‌بیری ناكه‌ن."
عه‌ره‌بی هاورده ده‌توانن له‌كه‌ركوك ده‌نگبده‌ن
به‌پێی یاسا نوێكه كه پارتی ده‌نگی پێداوه، عه‌ره‌بی هاورده ده‌توانێت له كه‌ركوك ده‌نگبدات.
گه‌یلان قادر ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق له‌فراكسیۆنی یه‌كێتی كه له پشكی كه‌ركوكه به PUKMEDIA ی راگه‌یاند:" پارتی جارێكی دیكه یه‌كده‌نگی ماڵی كوردی تێكدا‌و كه‌ركوكی بۆ دوو كورسی مه‌سیحییه‌كانی نه‌ینه‌وا گۆڕییه‌وه".
" فراكسیۆنی پارتی ده‌نگی به‌یاسایه‌ك دا كه رێگه ده‌دات عه‌ره‌بی هاورده‌ی كه‌ركوك له‌و شاره ده‌نگ بده‌ن، كه ئه‌مه‌ش به‌زیانی كورد و پێكهاته‌كانی دیكه‌ی كه‌ركوك كۆتایی دێت" گه‌یلان قادر وایوت.
له‌سه‌ر حسابی كه‌ركوك پارتی كار بۆ زیادكردنی ده‌نگه‌كانی له‌نه‌ینه‌وا ده‌كات
سه‌نته‌ری هه‌ڵبژاردنی كه‌ركوك-سه‌ڵاحه‌دینی (ی.ن.ك) له‌راگه‌یه‌نراوێكدا كه كۆپیه‌كی بۆ PUKMEDIA نێدراوه رایده‌گه‌یه‌نێت:" ئه‌و مه‌رجانه‌ی كه له یاسای هه‌ڵبژاردنی عیراقدا هاتوون بۆ وردبینی كردن له تۆماری ده‌نگده‌رانی كه‌ركوك نا روون و نادادپهوهرانهیه".
سه‌نته‌ره‌كه‌ش له به‌یاننامه‌كه‌یدا ته‌ئكید ده‌كاته‌وه كه لایه‌نێكی سیاسیی سه‌فقه‌ی سیاسیی به‌كه‌ركوكه‌وه كردوه و ده‌ڵێت:"به داخه‌وه روون بووه‌وه كه لایه‌نێكی سیاسی به‌رگری له‌م ماده‌یه ده‌كات و كه‌ركوك خه‌ڵكه‌كه‌ی له چوارچێوه‌ی (سه‌فقه‌یه‌ك)دا كرانه قوربانی دوو كورسی كۆتای مه‌سیحی و زیادكردنی ده‌نگی حزبه‌كه‌ی له موسڵ له‌سه‌ر حیسابی ده‌نگده‌رانی كوردی كه‌ركوك! له‌وه‌ش مه‌ترسیدارتر ئه‌وه‌یه كه ئه‌و ماده‌یه وه‌كو ده‌ستكه‌وت هه‌ژمار بكرێت!!".
"جێبه‌جێكردنی ئه‌م یاسایه هه‌ڕه‌شه له‌سه‌ر ژماره‌یه‌كی دیاری ده‌نگده‌ری كوردی كوركوك درووست ده‌كات و به ناحه‌ق ناوه‌كانیان ده‌خاته ژێر مه‌ترسی سڕینه‌وه! و له‌به‌ر ناڕوونی و نا دادپه‌ره‌وه‌ری ئه‌م بڕگانه، فراكسیۆنی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان ده‌نگی به‌م ماده‌یه و كۆی یاساكه نه‌داوه" سه‌نته‌ره‌كه وا ده‌ڵێت.
له‌دانیشتنه‌كه‌ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌راندا ١٨٩ په‌رله‌مانتار ئاماده‌بوون و به زۆرینه‌ی ده‌نگ پرۆژه‌ی ھه‌مواری سێیه‌می یاسای ھه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران و ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكانی په‌سه‌ندكرا، كه له ١٥ مادده پێكهاتووه و رێوشوێنه‌كانی ھه‌ردوو ھهڵبژاردنهكهشی دیاریكردووه.
له‌ماوه‌ی 18 ساڵی رابردوودا ئه‌مه بۆ یه‌كه‌مجاره پارێزگای كه‌ركوك له‌گه‌ڵ سه‌رجه‌م پارێزگاكانی دیكه‌ی عیراق به‌شداری هه‌ڵبژاردن بكات و خه‌ڵكی كه‌ركوك ئه‌و مافه‌ی خۆیان به‌كاربهێنن.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
جێگری سەرۆکی هەرێم لە رۆژی نیشتمانیی فەرەنسا بەشدار بوو
10:19 PM - 2026-07-14 -
ترەمپ: گەلی عیراقمان خۆشدەوێت
06:33 PM - 2026-07-14 -
ئاگرەکەی گوندی ژاژڵە لە تەشەنەی بەردەوامدایە
04:09 PM - 2026-07-14 -
ترەمپ: هێشتا ئەگەری رێککەوتن لەگەڵ ئێران هەیە
10:43 AM - 2026-07-14
ئەمانەش ببینە
ناوی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی گۆڕا بە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی جەلال تاڵەبانی
06:36 PM - 2026-07-14
سبەینێ دابەشکردنی مووچەی مانگی حوزەیران دەستپێدەکات
03:34 PM - 2026-07-14
قوباد تاڵەبانی: دەبێت پڕۆژەی ئاوی گۆپتەپە – چەمچەماڵ لە کاتی خۆیدا تەواو بێت
02:07 PM - 2026-07-14
جێگری سەرۆکی هەرێم رۆڵی هێزی هاوپەیمانیی ئەڵمانیای بەرز نرخاند
12:58 PM - 2026-07-14
زۆرترین خوێنراو
-
قوباد تاڵەبانی: دەبێت پڕۆژەی ئاوی گۆپتەپە – چەمچەماڵ لە کاتی خۆیدا تەواو بێت
کوردستان 02:07 PM - 2026-07-14 -
لە یادی رووخانی سیستمی پاشایەتیدا، عیراق دەوڵەتی کودەتا و میلیشیا
بیروڕا 01:43 PM - 2026-07-14 -
جێگری سەرۆکی هەرێم رۆڵی هێزی هاوپەیمانیی ئەڵمانیای بەرز نرخاند
کوردستان 12:58 PM - 2026-07-14 -
ترەمپ: هێشتا ئەگەری رێککەوتن لەگەڵ ئێران هەیە
جیهان 10:43 AM - 2026-07-14 -
ئەفسەرێكی كوردی بەشداربوو چیرۆكی رووداوەكانی شۆڕشی 14ی تەموز دەگێڕێتەوە
کوردستان 10:24 AM - 2026-07-14 -
مەرجەکانی بوون بە ئەندام لە سەندیکای رۆژنامەنووسان دەگۆڕدرێت
کوردستان 09:58 AM - 2026-07-14 -
جەنگەکان نرخى نەوت بەرز دەکاتەوە
جیهان 09:53 AM - 2026-07-14 -
(14)ی تەمموز؛ شۆڕشێک کۆماریی هێنا، یان کودەتایەک دەرگای خوێنی کردەوە؟
بیروڕا 09:53 AM - 2026-07-14



.png)



دابەزێنە

