فراكسیۆنی یه‌كێتی: لایه‌نێك بۆ دوو كورسی سازشی له‌سه‌ر كه‌ركوك كرد
کوردستان 03:18 PM - 2023-03-27
PUKMEDIA
ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق
فراكسیۆنی یه‌كێتی له‌ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق رایده‌گه‌یه‌نێت:" لایه‌نێكی سیاسی بۆ به‌رژه‌وه‌ندی ته‌سكی حزبیان له‌به‌رامبه‌ر دوو كورسی كۆتای مه‌سیحیه‌كان و ده‌نگی ئاواره‌كانی ناو كه‌مپه‌كانی ده‌شتی نه‌ینه‌وا، سازشیان له‌سه‌ر كه‌ركوك كرد"، ده‌شڵێت:" فراكسیۆنی یه‌كێتی ده‌نگی به‌و ماددانه نه‌دا كه‌له‌به‌رژه‌وه‌ندی گه‌لی كورد‌و كه‌ركوكدا نه‌بوون".
به‌ره‌به‌یانی رۆژی 27-3-2023 ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران به زۆرینه‌ی ده‌نگ هه‌مواری سێهه‌می یاسای هه‌ڵبژاردنه‌كانی عیراقی په‌سه‌ندكردو فراكسیۆنی یه‌كێتی له راگه‌یه‌نراوێكدا كه كۆپیه‌كی بۆ سایتی ره‌سمی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان PUKMEDIA ناردوه رایده‌گه‌یه‌نێت:" به‌داخه‌وه هێزه كوردستانیه‌كان به‌یه‌ك هه‌ڵوێسته‌وه مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ ئه‌م پرسه گرنگه‌دا نه‌كرد".
ده‌قی راگه‌یه‌نراوه‌كه...
دوای مشومڕ و ململانێه‌كی زۆر، به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ، هه‌مواری سێیه‌می یاسای هه‌ڵبژاردنه‌كان له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران تێپه‌ڕێندرا، فراكسیۆنی یه‌كێتی له‌سه‌ر ئه‌و ماده‌و بڕگانه‌ی په‌یوه‌ندی به پارێزگای كه‌ركوك هه‌بوو، ناڕازی بوو، بۆیه ده‌نگی به‌و ماده‌و بڕگانه و كۆی یاساكه نه‌دا.
سه‌باره‌ت به‌هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك، هه‌رچه‌نده له ساڵی 2004 وه به هۆكاری سیاسی هه‌ڵبژاردنی تێدا ئه‌نجامنه‌دراوه ، به‌شداریمان له دانیشتنه‌كه بۆ ئه‌وه بوو كه‌ركوك به‌ده‌رنه‌كرێت له هه‌ڵبژاردن ، به‌ڵام ئه‌و مه‌رجانه‌ی بۆ وردبینی كردن له تۆماری ده‌نگده‌رانی كه‌ركوك دانراوه، ناڕوون و نادادپه‌روه‌رن و دژی پێكهاته‌ی كورده، كه به‌م شێوه‌یه خواره‌وه‌ن:
1. ئه‌و ماده په‌سه‌ند كراوه هه‌مان ئه‌و ماده‌یه نییه كه ڕۆژی پێشووتر به‌ره‌زامه‌ندی هه‌موو پێكهاته‌كان ئاماده كرا، به‌ڵام به‌هۆی ئه‌نجامنه‌دانی دانشتنه‌كه ده‌نگی له‌سه‌ر نه‌درا.
2. راسته له یاساكه‌دا سه‌رژمێریی ۱۹٥۷ كراوه‌ته یه‌كێك له بنه‌ماكانی ده‌نگده‌ر له‌كه‌ركوك، به‌ڵام ئه‌وه‌ی مه‌ترسی له‌سه‌ر ئه‌م بنه‌مایه‌یه له‌ماده‌یه‌كی پێشووتری یاساكه‌دا هاتووه، كه هه‌ر پارێزگایه‌ك به‌سنوری ئیداری ئێستای بازنه‌یه‌كی هه‌ڵبژاردنه، ئه‌مه ئه‌وه ئه‌گه‌یه‌نێت كه ڕاسته سه‌رژمێری ٥۷ بنه‌مایه، به‌ڵام به‌سنوری ئیداری ئێستای كه‌ركوك و به‌مه‌ش ده‌نگده‌رانی ره‌سه‌نی كه‌ركوك له چه‌مچه‌ماڵ و كه‌لار و كفری و دوزخورماتوو كه له‌ساڵی 1957 سه‌ر به كه‌ركوك بوون ئه‌كه‌ونه به‌رده‌م مه‌ترسیی سڕینه‌وه. زیادكردنی یه‌كه‌ی ئیداری سه‌رگه‌ڕان له كۆبوونه‌وه‌ی سه‌رۆك كوتله‌كان و به‌ئاماده‌بوونی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران له‌سه‌ر داوای یه‌كێتی زیادكرا.
3. زیادكردنی بڕگه‌یه‌ك كه ماف ئه‌دا به‌و كه‌سانه‌ی پێش ساڵی ۲۰۰۳ فۆرمی خۆراكیان له كه‌ركوك بووه، سه‌رژمێری ساڵی ٥۷ به‌تاڵ ئه‌كاته‌وه و مافی ده‌نگدان به عه‌ره‌بی هاورده ده‌دات، ئه‌م بڕگه‌یه به‌بێ ره‌زامه‌ندیی كورد بووه .
بۆ رای گشتی گه‌لی كوردستان روونیده‌كه‌ینه‌وه، كه ئێمه به‌شداریمان له دانیشتنه‌كه نه‌كرد ، تا نساب ته‌واو بوو، به‌بێ ئێمه‌ش دانیشتنه‌كه ده‌كرا ، چونكه هه‌ندێك له‌لایه‌نه سیاسیه‌كان رێكه‌وتبوون یاساكه تێپه‌ڕێنن، بۆیه به‌ناچاری به‌شداریمان كرد، تا دوا هه‌وڵی خۆمان بده‌ین له به‌رژه‌وه‌ندی كه‌ركوك، بۆیه ده‌نگمان به‌و ماده‌و بڕگانه نه‌دا دژی خواستی گه‌له‌كه‌مان بوون.
به‌داخه‌وه هێزه كوردستانیه‌كان به‌یه‌ك هه‌ڵوێسته‌وه مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ ئه‌م پرسه گرنگه‌دا نه‌كرد، لایه‌نێكی سیاسی بۆ به‌رژه‌وه‌ندی ته‌سكی حزبیان له‌به‌رامبه‌ر دوو كورسی كۆتای مه‌سیحیه‌كان و ده‌نگی ئاواره‌كانی ناو كه‌مپه‌كانی ده‌شتی نه‌ینه‌وا، سازشیان له‌سه‌ر كه‌ركوك كرد.
یه‌كێتی سووره له‌سه‌ر ئامانج و ستراتیژی له‌مێژینه‌ی له‌به‌رگری كردن له كه‌ركوك و هه‌موو ناوچه كوردستانیه به‌ناهه‌ق دابرێنراوه‌كان، هه‌موو ڕێگایه‌كی ده‌ستوری و یاسایی و سیاسی ده‌گرێته‌به‌ر و سازشكردن له‌سه‌ر كه‌ركوك بۆ به‌رژه‌وه‌ندی ته‌سكی حزبی مێژوو به ناشیرینی ئه‌ینوسێته‌وه‌و خه‌ڵكی خۆراگری كه‌ركوكیش له‌بیری ناكه‌ن.
فراكسیۆنی یه‌كێتی له‌ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق
٢٧ی ئازاری ٢٠٢٣
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
وەفدێکی مەکتەبی راگەیاندن و هۆشیاری سەردانی هونەرمەند حیکمەت هیندی دەکەن
01:28 PM - 2026-06-24 -
تەمەنى 16 ساڵە و بە پێنج زمان وەرگێڕان دەکات
12:16 PM - 2026-06-24 -
هێرشەکانی ئۆکرانیا کارەباى لە سێڤاستۆپۆڵ و خێرسۆن پچڕاند
10:57 AM - 2026-06-24 -
عومان و ئێران تەئکید لە کراوەیی گەرووی هورمز دەکەنەوە
10:26 AM - 2026-06-24
ئەمانەش ببینە
یاسای دژەتیرۆر بەسەر بەکارهێنەرانی درۆندا جێبەجێ دەکرێت
03:07 PM - 2026-06-24
له‌سه‌ر راسپارده‌ی جێگری سه‌رۆكی یه‌كێتی به‌شێك له كێشه‌كانی چه‌مچه‌ماڵ چاره‌سه‌ر ده‌كرێن
11:37 AM - 2026-06-24
ئەنجومەنی وەزیران بۆ تاووتوێکردنی دوو پرسی گرنگ کۆدەبێتەوە
10:00 AM - 2026-06-24
نرخى نەوت نزمدەبێتەوە
09:07 AM - 2026-06-24
زۆرترین خوێنراو
-
نرخى نەوت نزمدەبێتەوە
جیهان 09:07 AM - 2026-06-24 -
دەرباز كۆسرەت رەسوڵ و باڵیۆزی رووسیا: بۆ تێپەڕاندنی ئاڵنگارییەكان هەنگاوی جدی بنرێت
ی ن ک 08:53 PM - 2026-06-23 -
لقی سلێمانی سەندیكای رۆژنامەنووسان لەسەر میكانیزمی بەرگریكردن لەمیدیاكاران هاتەدەنگ
کوردستان 08:41 PM - 2026-06-23 -
خەڵاتی رێزلێنان دەبەخشرێتە خاتوو شنۆ شاسواری
ی ن ک 08:30 PM - 2026-06-23 -
قوباد تاڵەبانی: لەهەرێم دەرفەتی گەورە هەیە بۆ پەرەپێدانی گەشتوگوزار
کوردستان 06:15 PM - 2026-06-23 -
قوباد تاڵەبانی: هەرێم و عیراق هاوکاربن بۆ گەشەپێدانی ئابوری وڵات
کوردستان 04:58 PM - 2026-06-23 -
ترەمپ رەزامەندی ئێران بۆ پشکنینی ئەتۆمی رادەگەیەنێت و تاران رەتی دەکاتەوە
جیهان 04:18 PM - 2026-06-23 -
سۆمۆ: هەناردەی نەوتی کەرکوک بۆ حەوت ملیۆن بەرمیل بەرزبۆتەوە
کوردستان 03:39 PM - 2026-06-23





.jpg)

دابەزێنە

