riklam

سه‌رۆكی یه‌كێتی پێش ئه‌مریكا هۆشداری دا لە "پاشه‌كشه‌ی" حكومه‌تی هه‌رێم

کوردستان 02:57 PM - 2023-03-26
بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان PUKMEDIA

بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان

یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان سەرۆک بافڵ

 

بافڵ جه‌لال تاڵه‌بانی سه‌رۆكی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان، به‌ر له‌ راپۆرته‌كه‌ی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا، جارێكی دیكه‌ و له‌ هه‌ولێری پایته‌خت، حكومه‌ت و لایه‌نه‌ سیاسییه‌كانی ئاگاداركرده‌وه‌ له‌ سه‌ر" خراپی دۆخی هه‌رێمی كوردستان و پێشێلكارییه‌كانی مافی مرۆڤ" و رایگه‌یاند: "ئه‌مریكییه‌كان بێزاربوون و 30 ساڵه‌ خه‌ریكی هه‌رێمی كوردستانن و تاقه‌تیان چووه‌، كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی له‌ دۆخی هه‌رێم بێزارن".

سەرۆک بافڵ: هه‌رێمی كوردستان له‌ پاشه‌كشه‌دایه‌

سه‌رۆك بافڵ رۆژی 1-3-2023، له‌ میانه‌ی به‌شداریكردنی له‌ دووه‌مین كۆڕبه‌ندی ساڵانه‌ی هه‌ولێر له‌باره‌ی بارودۆخی ناوخۆیی هه‌رێمی كوردستان له‌ پانێڵێكدا هۆشداری له‌سه‌ر ره‌وشی مافه‌كانی مرۆڤ و بێزاری كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی داو ئاشكرایكرد: "له‌ هه‌موو روویه‌كه‌وه‌ هه‌رێمی كوردستان له‌پاشه‌كشه‌دایه‌ له‌مافه‌كانی مرۆڤ و ئازادییه‌كان، پێشێلكاری زۆر هه‌یه‌ ده‌ستگیركردن و هەروەها بەوتەی ناوەندە نێودەوڵەتییەکان تەنانەت  تۆمه‌تهه‌ڵبه‌ستنیش لە هەرێمی کوردستان بوونی هەیە".

دیداره‌ دیپلۆماسیه‌كانی سه‌رۆك بافڵ له‌گه‌ڵ كونسوڵ و باڵیۆزی و دیپلۆماتكارانی بیانی له‌ خراپی دۆخی هه‌رێم و حوكمڕانی ئاگاداركراوه‌ته‌وه ‌و ئه‌ویش به‌ئاشكرا له‌ دیداری هه‌ولێر رایگه‌یاند: "دیپلۆماتكارانی ئه‌مریكا، به‌ریتانیا، فه‌ره‌نسا و ته‌واوی نێرده‌ی ئه‌وروپا پێیان وتوین هه‌رێم له‌ هه‌موو بوار و سێكته‌ره‌كاندا له‌پاشه‌كشێ دایه‌".

ئه‌م هۆشداریی و ئاگاداركردنه‌وانه‌ی سه‌رۆك بافڵ له‌باره‌ی پاشه‌كشه‌ی هه‌رێم له‌ ته‌واوی سێكته‌ره‌كاندا پێشتریش دركاندویه‌تی و له‌ دیداره‌ میدیایی ناوخۆیی و  بیانیی دا باسیكردن و داوای چاره‌سه‌ری كردووه‌، به‌ڵام درێژه‌ به‌و دۆخه‌درا، بۆیه‌ له‌ سه‌ری ساڵی نوێی كوردیدا وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا راپۆرتێكی له‌سه‌ر ره‌وشی مافه‌كانی مرۆڤ له‌ جیهاندا بڵاوكرده‌وه‌ و تێیدا هه‌رێمی كوردستان به‌شی شێری له‌ پێشێلكاری و گه‌نده‌ڵی و ته‌سككردنه‌وه‌ی ئازادییه‌كان به‌ركه‌وت و سه‌ره‌كۆنه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كردووه‌ و بێزاری ناوه‌نده‌ نێوده‌وڵه‌تیه‌كانیشی ئاشكراكرد.

پێگەی فۆرن پۆلسی ئه‌مریكی پێشێلکارییەکانی حکومەتی هەرێمی بڵاوکردەوە

جگه‌له‌ راپۆرته‌كه‌ی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا، پێگه‌ی به‌ناوبانگی فۆرن پۆلسی ئه‌مریكی راپۆرتێكی له‌سه‌ر مه‌ترسیه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و پێشێلكارییه‌كان و هه‌ڵكشانی گه‌نده‌ڵی و ده‌ستوه‌ردانی به‌رپرسانی باڵای حكومه‌تی هه‌رێم له‌ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری و جیكاری نێوان شاره‌كان بڵاوكرده‌وه‌، كه‌ ناوه‌ڕۆكی راپۆرته‌كه‌ی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكای سه‌لمانده‌وه‌.

 

بڕیارێكی دیكه‌ به‌رۆكی ئابووری نه‌وتی هه‌رێمی كوردستانی گرت، كه‌ توركیا كه‌یسی پاریسی دۆڕاند و هه‌نارده‌ی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان له‌رێی به‌نده‌ری جه‌یهانه‌وه‌ راگیراو میدیای توركی و ئه‌مریكی و عیراقی و كوردستانیش وه‌ك بروسكه‌ به‌خێرایی هه‌واڵه‌كه‌یان بڵاوكرده‌وه‌و خودی وه‌زاره‌تی سامانه‌ سروشتیه‌كانی هه‌رێم و وه‌زاره‌تی نه‌وتی عیراقیش پێشوازیان له‌ بڕیاره‌كه‌ كرد.
PUKMEDIA

Riklam

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket