رێڕ‌ه‌وی حكومه‌ت، ناوبانگی هه‌رێم ده‌زڕێنێت
کوردستان 12:58 PM - 2023-03-26رێڕ‌ه‌وی حكومه‌ت، ناوبانگی هه‌رێم ده‌زڕێنێت
"پێشێلكاری و ئه‌شكه‌نجه‌دانی زينیدانه‌كانی هه‌رێم و پاشه‌كشه‌ی مافه‌كانی مرۆڤ و كۆنترۆڵكردنی پێكهاته‌كان و هه‌ڵكشانی گه‌نده‌ڵی و نادادی حكومه‌ت "وه‌ك واقعی هه‌رێمی كوردستان، بابه‌تی سیاسیی و میدیایی گه‌رمی ناوه‌نده نێوده‌وڵه‌تییه‌كان و ناوخۆییه‌كانیشه، به‌ڵام حكومه‌تی هه‌رێم له‌رێی نوسینگه‌ی راسپارده نێوده‌وڵه‌تییه‌كانییه‌وه وه‌ڵام ده‌داته‌وه ئه‌ویش ئه‌ركه‌كه‌ی ته‌نیا "ره‌تكردنه‌وه‌یه"، له كاتێكدا حكومه‌ت به‌رێره‌وی چه‌وتدا رێ ده‌كات.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا له رۆژی نه‌ورۆزدا راپۆرتی ساڵانه‌ی خۆی سه‌باره‌ت به‌ره‌وشی مافی مرۆڤ بڵاوكرده‌وه و ئاگری له واقعی فه‌یكه‌كه‌ی حكومه‌تی هه‌رێم به‌رداو به‌دواشیدا فۆرن پۆلیسی ئه‌مریكی راپۆرتێكی دیكه‌ی له‌سه‌ر خراپی دۆخی گشتی هه‌رێم و مافه‌كان و دیموكراسی بڵاوكرده‌وه، فه‌رمانگه‌كه‌ی حكومه‌ت ده‌ڵێت: "راپۆرته‌كه‌ی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا دووڕوویی و ئیزدواجيیه‌تی تێدایه و دووره له راستی و ناواقیعییه".
له‌گوتاری رژێمی گۆڕ‌به‌گۆڕ نزیكمان ده‌كاته‌وه!
ستران عه‌بدوڵڵا لێپرسراوی مه‌كته‌بی راگه‌یاندنی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له تویتێكدا سه‌باره‌ت به راپۆرته‌كه‌ی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه و وه‌ڵامی نووسینگه‌ی رێكخه‌ری راسپارده نێوده‌وڵه‌تيیه‌كان ده‌ڵێت: "بێگومان نكۆڵی و خۆبه‌زلزانین به‌رامبه‌ر به راپۆرتی رێكخراوه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان و وڵاتانی دۆستی كورد و پاڵپشتیكاری ئه‌زموونی كوردستان له‌ساڵی 1991ـه‌وه هیچ سوودێكی نابێت".
"پێویسته گرنگی به مافه‌كانی مرۆڤ و ئازادییه سیاسییه‌كان بده‌ین له‌به‌ر ئه‌وه‌ی گه‌لی كوردستان شایسته‌ی سه‌رله‌به‌ری ئه‌و ماف و ئازادییانه‌ن" ستران عه‌بدوڵڵا واده‌ڵێت.
راپۆرتی ناوه‌نده نێوده‌وڵه‌تییه‌كان له باره‌ی مافه‌گشتییه‌كان و مافی مرۆڤه‌وه تێڕاونین و كاریگه‌ریی (باش و خراپ) به‌رهه‌مده‌هێنێت له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌تانه‌وه، پێشتر هه‌ر ئه‌و ناوه‌ندانه له‌سه‌ر پێشێلكارییه‌كانی مافی مرۆڤ و ئازادییه‌كان له‌لایه‌ن رژێمی به‌عسی له ناوچوو بڵاوده‌كرده‌وه به‌تایبه‌ت به‌رامبه‌ر به گه‌لی كورد و پێكهاته‌كان له‌وانه راپۆرته‌كانی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه و هیومان رایتس وۆچ، به‌ڵام پێشێلكارییه‌كان هه‌ڵكشاوترده‌بوون له بری چاره‌سه‌ر ره‌تده‌كرانه‌وه، هه‌رێمی كوردستانیش له‌رێی نووسینگه‌ی رێكخه‌ری وه‌ڵامدانه‌وه‌ی راپۆرته نێوده‌وڵه‌تییه‌كانه‌وه هه‌مانكاری ره‌تكردنه‌وه‌یه.
لێپرسراوی مه‌كته‌بی راگه‌یاندن راشكاوانه ده‌ڵێت: "گوتاری نكۆڵی‌كردن گوتارێكی بێ بنه‌ما و خۆدزینه‌وه‌یه له‌راستییه‌كان و ورده ورده له گوتاری رژێمی گۆڕ‌به‌گۆر نزیكمان ده‌كاته‌وه.".
ئه‌و حزب و رێكخراوانه له "رێگه راسته‌كه"ی كولتوری حزبی تاكڕ‌ه‌و لایانداوه
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا هۆشداری ده‌داته حكومه‌تی هه‌رێم له باره‌ی پێشێلكردنی مافه‌كانی مرۆڤ و ته‌سككردنه‌وه‌ی ئازادی رۆژنامه‌نووسی و به پشت به‌ستن به كۆمیسیۆنی سه‌ربه‌خۆی مافه‌كانی مرۆڤ له هه‌رێمی كوردستان وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا باس له خراپی گرتووخانه‌كانی هه‌رێم ده‌كات و رایده‌گه‌یه‌نێت: "ئه‌شكه‌نجه‌دان و تووندوتیژی له كاتی ده‌ستبه‌سه‌ركردنی سه‌ره‌تاییدا له‌گه‌ڵ ده‌ستبه‌سه‌ركراوه‌كان دا ده‌كرێت و له‌رووی ته‌ندروستیشه‌وه باش نین"، بۆئه‌وه‌ش رێكخه‌ری راپۆرته نێوده‌وڵه‌تيیه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێم ده‌ڵێت: "ئه‌وپه‌ڕ‌ی ئازادی هه‌یه و ئه‌مریكا پشت به سه‌رچاوه‌ی ناڕه‌سمی ده‌به‌ستێت و ئه‌مریكا به ئه‌نقه‌ست گوێ له راپۆرته‌كانی حكومه‌تی هه‌رێم ناگرێت" و وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه:" تاكلایه‌نه و به ئاره‌زوی خۆیان شت ده‌نوسن".
ستران عه‌بدوڵڵا ده‌ڵێت: "جیاوازی نێوان حزبی و به‌حزبیكردن ئه‌و هێڵه ورده‌یه كه ره‌ش و سپی تێكه‌ڵكردووه له وه‌ڵامدانه‌وه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆ راپۆرته‌كه‌ی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا".
"هه‌موو حزب و رێكخراوه مه‌ده‌نییه‌كان و شاره‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی پایته‌خت تۆمه‌تبارن، تاوه‌كو تۆمه‌ته‌كه به‌سه‌ریاندا ساغ ده‌بێته‌وه، به‌و پێیه‌ی ئه‌و حزب و رێكخراوانه له "رێگه راسته‌كه"ی كولتوری حزبی تاكڕ‌ه‌و لایانداوه." لێپرسراوی مه‌كته‌بی راگه‌یاندنی یه‌كێتیی نیشتمانيی كوردستان واده‌ڵێت.
پاكانه‌كردن دادی حكومه‌تی هه‌رێم نادات
پاكانه بۆ حكومه‌ت خزمه‌ت به‌بارودۆخی هه‌رێمی كوردستان ناكات و پێویسته په‌نجه بخه‌ینه سه‌ر برینه‌كان و چاره‌سه‌ر بكرێن.
گوڵستان سه‌عید جێگری لیژنه‌ی مافی مرۆڤ له‌په‌رله‌مانی كوردستان به سایتی ره‌سمی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان PUKMEDIA ی راگه‌یاند:" ئه‌وه‌ی له‌راپۆرته‌كه‌ی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكادا هاتووه راسته‌و حاڵی گرتووخانه‌كانمان باش نیيه‌و زیندانیان له‌زۆر مافیان بێ به‌شكراون".
" ئه‌و زه‌نگه‌ی بۆ هه‌رێم لێدراوه له‌باره‌ی مافه‌كانی مرۆڤه‌وه هۆشیاركردنه‌وه‌یه پێویست به پاكانه ناكات و ده‌بێت به‌خۆیدا بچێته‌وه" گوڵستان سه‌عید وایوت.
عاقیبه‌تی حكومه‌تی هه‌رێم خێرنابێت
له‌وه‌ڵامدانه‌وه‌كه‌یدا بۆ وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا نووسینگه‌كه‌ی حكومه‌تی هه‌رێم ده‌ڵێت: "كونسوڵخانه‌ی ئه‌مریكا مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ كه‌س و گروپی میدیایی و ژماره‌یه‌ك به‌ناو رێكخراوی كومه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی ده‌كات" .
له به‌رامبه‌ریشدا به‌شدار حه‌سه‌ن پارێزه‌ر و داكۆكیكار له مافه‌كانی مرۆڤ له‌هه‌رێمی كوردستان له‌باره‌ی راگه‌یاندنه‌كه‌ی نوسینگه‌ی رێكخه‌ری راسپارده نێوده‌وڵه‌تییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان به سایتی ره‌سمی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان PUKMEDIA ی راگه‌یاند: "له‌جیاتی ئه‌وه‌ی رێكخه‌ری راسپارده نێوده‌وڵه‌تییه‌كان پاكانه بۆ ده‌سه‌ڵات بكات، وا باشتره په‌نجه له‌سه‌ر برینه‌كان دابنێن و چاره‌سه‌ری بكه‌ن و پاكانه‌كردنیش بۆ كاره‌كانی حكومه‌ت عاقیبه‌تی خێر نابێت".
"به هه‌موو شێوه‌یه‌ك پشتگیری ناوه‌ڕ‌ۆكی راپۆرته‌كه ده‌كه‌ین كه ۱٠٠٪ باس له واقیعی ناوخۆی هه‌رێمی كوردستان ده‌كات، له‌به‌رئه‌وه‌ی به‌داخه‌وه پێشێلكارییه‌كانی مافی مرۆڤ له هه‌رێمی كوردستان له‌وپه‌ڕ‌ی خراپی دایه و رۆژ به رۆژ پێشێلكارییه‌كان زیاتر ده‌بێت" به‌شدار حه‌سه‌ن وایوت.
زۆرترین هه‌راسانكردنی رۆژنامه‌نووس له هه‌ولێر و دهۆكن
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا جارێكی دیكه ره‌خنه‌ی توند له حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌كرێت له باره‌ی دۆخی رۆژنامه‌نوسی و ئازادیی راده‌بڕ‌ین، ده‌ڵێت:" هێزه‌كانی ئاسایش له هه‌ولێر و سلێمانی خۆپێشانده‌ر و رۆژنامه‌وانیان ده‌ستبه‌سه‌ركردووه". ئاشكرایده‌كات له ماوه‌ی نێوان ئایاری 2021 تاوه‌كو ئایاری 2022، 280 كه‌یسی هه‌راسانكردن له سه‌رانسه‌ری عیراق تۆماركراون "كه زۆربه‌یان له‌هه‌ولێر و دهۆكن ".
ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی هه‌رێم و پێشێلكارییه‌كان
ئه‌مریكا هێزه ئه‌منییه‌كانی هه‌رێم به به‌رپرس ده‌زانێت له پێشێلكاریی و ئه‌شكه‌نجه و توند‌و تیژییه‌كان، بۆ ئه‌وه‌ش نوسینگه‌ی رێكخه‌ری راسپارده نێوده‌وڵه‌تییه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێم دان به‌و راستیه‌كه‌دا ده‌نێت و ده‌ڵێت: "ده‌زگا ئه‌منی و هه‌واڵگرییه‌كان له هه‌رێمی كوردستان له لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی ئاسایشه‌وه سه‌رپه‌رشتی ده‌كرێن و به‌رپرسیاره له پاراستنی ئاسایش و سه‌قامگیریی و ئه‌رك و به‌رپرسیارێتییه‌كانی له‌سه‌ربنه‌مای لامه‌ركه‌زی به‌سه‌ر پارێزگاكا و ئیداره سه‌ربه‌خۆكان دابه‌شكراوه و پابه‌نده به سیاسه‌تێكی ئه‌منی یه‌كگرتوو" به‌وپێیه هه‌موو ئه‌و ئه‌شكه‌نجه وپێشێلكارییانه‌ی مافی مرۆڤ له هه‌رێم رووده‌ده‌ن ئه‌و ئه‌نجومه‌نه به‌رپرسه لێیان.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: باشترین خزمەتگوزاری پێشکەش بکرێت
07:44 PM - 2024-04-25 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: لیژنە بۆ رووداوی کوشتنی خەسرۆ گەردی پێکبهێنرێت
04:57 PM - 2024-04-25 -
وەسفییە... ماندوویەکی رووخۆش
12:25 PM - 2024-04-25 -
راپۆرتێكی دیكه‌ی نێوده‌وڵه‌تی له‌سه‌ر خراپی ئازادی له‌هه‌رێم بڵاوده‌كرێته‌وه
10:33 AM - 2024-04-25
ئەمانەش ببینە
لە هەولێر و بەغدا زۆرترین پێشێلکاری بەرامبەر رۆژنامەنووسان ئەنجامدراوە
05:13 PM - 2024-04-24
پەیامی یەکێتی دەگەیەنرێتە بەرەی تورکمانی
05:01 PM - 2024-04-24
ئه‌مریكا: ئازادی رۆژنامه‌نوسی و مافی مرۆڤ له‌هه‌رێم خراپتر بووه
12:30 PM - 2024-04-24
وەفدێکی حکومیی عیراق بەشداری ساڵیادی بۆردومانی قەڵادزێ دەکات
10:14 AM - 2024-04-24
زۆرترین خوێنراو
-
هاوخەمی قوباد تاڵەبانی بۆ خانەوادەی خاتوو نیعمەت
پرسەنامە 08:13 PM - 2024-04-25 -
پرسەنامەی مەکتەبی سیاسی بۆکۆچی دوایی خاتوو نیعمەت
پرسەنامە 07:58 PM - 2024-04-25 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: باشترین خزمەتگوزاری پێشکەش بکرێت
کوردستان 07:44 PM - 2024-04-25 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: لیژنە بۆ رووداوی کوشتنی خەسرۆ گەردی پێکبهێنرێت
کوردستان 04:57 PM - 2024-04-25 -
هاوخەمی سەرۆک بافڵ بۆکۆچی دوایی خاتوو نیعمەت
پرسەنامە 04:11 PM - 2024-04-25 -
وته‌بێژی كۆمسیۆن: 10ی ئایار بانگەشەی هەڵبژاردن دەستپێدەکات
کوردستان 01:36 PM - 2024-04-25 -
شێخ جەعفەر شێخ مستەفا: کۆمەڵانی خەڵک چاوی ئومێدیان لە یەکێتییە
ی ن ک 01:29 PM - 2024-04-25 -
وەسفییە... ماندوویەکی رووخۆش
کوردستان 12:25 PM - 2024-04-25