جیاكاریی حكومه‌تی هه‌رێم چووه راپۆرتی ئه‌مریكاوه
کوردستان 05:25 PM - 2023-03-25جیاكاریی حكومه‌تی هه‌رێم چووه راپۆرتی ئه‌مریكاوه
پێشێلكردن مافه‌كانی مرۆڤ و سنورداركردنی ئازادی رۆژنامه‌نوسی و هه‌ڵكشانی گه‌نده‌ڵی و پاشه‌كشێی دیموكراسی له هه‌رێمی كوردستان بووه‌ته جێگه‌ی سه‌رنج و نیگه‌رانی ناوه‌نده نێوده‌وڵه‌تییه‌كان و " هۆشیداری چه‌ندجاره‌یان به حكومه‌تی هه‌رێم" داوه، به‌ڵام خراپتربوون و چاكنه‌كران.
ئاگری وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌و ئاگری نه‌ورۆزی حكومه‌ت
سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان سه‌رقاڵی ئاگری نه‌ورۆز و ده‌عوه‌تكردنی باڵیۆز و كونسوڵی وڵاتان بوو، به‌ڵام وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا به راپۆرتی پێشێكارییه‌كانی هه‌رێم "ئاگری" له‌نمایشی فه‌یكی حكومه‌ت به‌ردا بۆ په‌رۆشی دیموكراسی و مافی مرۆڤ و ئازادییه‌كان له‌هه‌رێم، هه‌ر به‌دوای ئه‌ودا پێگه‌ی فۆرن پۆلیسی ئه‌مریكی راپۆرتێكی رۆژنامه‌نوسی دیكه‌ی له‌سه‌ر پێشێلكاریی و ته‌شه‌نه‌ی گه‌نده‌ڵی له هه‌رێم له كابینه‌ی نۆدا بڵاوكرده‌وه.
هه‌رێم ده‌كه‌وێته تاریكییه‌وه
فۆرن پۆلیسی له‌راپۆرته‌كه‌یدا به‌نمونه‌ی "چه‌مچه‌ماڵ" ده‌ستپێده‌كات كه ده‌كه‌وێته ناوه‌ڕاستی ڕێگای نێوان كه‌ركوك و سلێمانی له هه‌رێمی كوردستان، ده‌وڵه‌مه‌نده به له یه‌ده‌گێكی گرنگی غازی سروشتی. به‌ڵام خه‌ڵكی ناوچه‌كه به‌زه‌حمه‌ت سوودمه‌ندن له‌و سه‌رچاوه‌یه و و بێكاریی به تایبه‌تی له نێو گه‌نجاندا هه‌یه.
پێگه ئه‌مریكییه‌كه ده‌ڵێت:" دوای بیست ساڵ له ئازادكردنی عیراق به سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مریكا، كوردستان وه‌ك نیمچه دورگه‌یه‌كی دیموكراسی و گه‌شه‌سه‌ندووی ئابوری ناوده‌برا له‌خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستی نالیبراڵ، به‌ڵام واده‌درده‌كه‌وێت ئه‌مڕۆ له تاریكایه‌كی قوڵدابێت".
ئه‌گه‌ر شه‌ڕی عیراق و لێكه‌وته‌كانی ئه‌وه‌ی فێركردبین كه په‌یوه‌ندییه‌كانی ڕۆژئاوا له‌گه‌ڵ ناوچه‌كه‌دا ده‌بێت به‌رژوه‌ندی گه‌ل به‌رجه‌سته و ره‌چاو بكات، نه‌ك به‌رژه‌وه‌ندی سه‌ركرده سیاسییه‌كانی.
لێپرسینه‌وه له‌گه‌نده‌ڵی حكومه‌تی هه‌رێم بكرێت
هه‌روه‌ك رایده‌گه‌یه‌نێت:" دیموكراسی، یه‌كگرتوویی و چاره‌ی خۆنووسین ته‌ماعێكی قووڵی گه‌لی كورده، سه‌رباری ئه‌وه‌ی سێ ده‌یه‌یه پشتیوانی چڕی ده‌ره‌كی هه‌یه، به‌ڵام تا ئێستا یارمه‌تیان نه‌داوه به‌ته‌واوی به‌و ئامانجانه بگات. له‌كاتێكدا كوردستانی عێراق ڕووبه‌ڕووی قه‌یرانی شه‌رعیه‌ت بووه‌ته‌وه, پێویسته له‌سه‌ر خۆرئاوا هه‌ژمون و ده‌سه‌ڵاتی خۆی به‌كاربهێنێت بۆ لێپرسینه‌وه له‌سه‌ركرده كورده‌كانی عێراق, له‌سه‌ر گه‌نده‌ڵی و پێشێلكردنی مافه‌كانی مرۆڤ ، نه‌ك له‌بری پشتیوانیان بكات له‌ڕووی سه‌ربازی و سیاسیه‌وه.
به‌ئاشكرا سه‌رزه‌نشتی به‌رپرسان نه‌كراوه!
به گوێره‌ی راپۆرته‌كه‌ی فۆرن پۆلیسی ئه‌مریكی دوو زۆنی و جیكاری نێوان شاره‌كان له‌لایه‌ن حكومه‌تی هه‌رێمه‌وه مه‌ترسیداره، زۆربه‌ی كات جیاكاریی له‌لایه‌ن دیپلۆماتكاره‌كانی خۆرئاواوه گوێی پێ‌نادرێت, كه به‌شێوه‌یه‌كی ڕێكخراو له‌گه‌ڵ به‌رپرسه حزبیه‌كان و خاوه‌نكارو گه‌نجه خوێنده‌واره‌كان كۆده‌بنه‌وه و شكستی دیموكراسی و كێشه‌ی ئابوری له‌كوردستان, هۆكاره‌كه‌ی ئه‌و سه‌ركردایه‌تیه سیاسیه‌یه كه له خه‌می به‌رژوه‌ندی خۆیدایه‌و و له‌لایه‌ن سه‌ركرده‌كانی خۆرئاواوه پشتیوانی ده‌كرێت, كه به‌ده‌گمه‌ن له‌سه‌ر پێشێلكاری و خراپی ئیداره‌دانیان به‌ئاشكرا سه‌رزه‌نشیان ده‌كه‌ن".
جیكارییه‌كه‌ی حكومه‌ت له راپۆرتی ئه‌مریكی دا
هه‌ر سه‌باره‌ت به‌و جیاكارییه‌ی حكومه‌تی هه‌رێم له نێو شاره‌كانی هه‌رێم ده‌یكات ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه كه " ساڵی ڕابردوو ده‌سه‌ڵاتدارانی سلێمانی به زه‌حمه‌ت توانیان موچه‌ی كه‌رتی گشتی بده‌ن، به‌و هۆیه‌وه فه‌رمانبه‌رانی تووڕه‌ی حكومه‌ت له‌ده‌ره‌وه‌ی ناوه‌نده‌كانی دابه‌شكردن بۆ وه‌رگرتنی موچه ڕیزیان گرت ، چه‌ند خانه‌نشینێك له ڕیزدا له چاوه‌ڕوانی موچه‌دا گیانیان له‌ده‌ستدا".
پێگه ئه‌مریكییه‌كه رایده‌گه‌یه‌نێت :" له مانگی شوباتدا، كونسوڵی گشتی ئه‌مریكا له هه‌ولێر هۆشداری دا له "پاشه‌كشه‌ی هه‌رێم له بواره‌كانی مافی مرۆڤ، توندوتیژی جێنده‌ری، سه‌روه‌ری یاسا، مامه‌ڵه‌ی یه‌كسان له‌گه‌ڵ ژنان، پێكهاته‌كانی كوردستان كه ده‌رئه‌نجامه‌كه‌ی نائومێدییه‌كی قووڵی سیاسییه له نێو كورده‌كانی عێراقدا".
پاشه‌كشه‌ی دیموكراسی له هه‌رێم
به‌پێی راپۆرتی پێگه ئه‌مریكییه‌كه:"پاشه‌كشه‌ی دیموكراسی و تێكچوونی ئابووری كوردستانی عیراق له ئه‌نجامی سه‌ركردایه‌تی و به‌رێوه‌بردنی سیاسی به‌رژه‌وه‌ندیخوازانه‌یه ئه‌م سه‌ركردانه له‌لایه‌ن به‌رپرسانی ڕۆژئاواوه كارا ده‌كرێن، كه به شێوه‌یه‌كی ڕۆتینی په‌یوه‌ندییه "تایبه‌ت و به‌هێزه‌كه‌یان" له‌گه‌ڵ هه‌ولێردا ستایش ده‌كه‌ن به‌ڵام به ده‌گمه‌ن و ته‌نها به شێوه‌یه‌كی ئاسایی سه‌رزه‌نشتی پێشێلكاریی و خراپی حوكمڕانیان ده‌كه‌ن".
له‌به‌شێكی دیكه‌ی راپۆرته ئه‌مریكیه‌كه‌دا هاتووه:"ئه‌مریكا و هاوبه‌شه ڕۆژئاواییه‌كانی كاریگه‌رییه‌كی زۆریان به‌سه‌ر حكومه‌تی هه‌رێمه‌وه هه‌یه، به‌ڵام پێده‌چێت ئاماده نه‌بن به‌كاریبهێنن، بۆ نموونه، قورسایییه‌كی زۆریان له پشت چاكسازیی پێشمه‌رگه‌وه داناوه، كه ده‌سه‌ڵاتداره‌كان به سه‌رزاره‌كی پشتگیری ده‌كه‌ن، واشنتۆن بودجه بۆ هه‌ندێك له یارمه‌تییه‌كانی پێشمه‌رگه دابین ده‌كات و ده‌توانێت مه‌رجداری بكات بۆ چاكسازی بۆ شكاندنی گیرفان" و ده‌شلێت:" هه‌ندێك له سه‌ركرده دیاره‌كانی كورد و هاوكاره بازرگانییه‌كانیان له وڵاتانی ڕۆژئاوادا سه‌روه‌ت و سامانی به‌رچاویان هه‌یه كه ده‌كرێت بكرێنه ئامانج بۆ ڕێگریكردن له گه‌نده‌ڵی".
هه‌رێم سه‌قامگیریی مسۆگه‌ر نییه
ده‌بێت دیپلۆماتكارانی ڕۆژئاوا به ده‌نگی و به ئاشكرا باسی پێشێلكارییه‌كان بكه‌ن له ناو كوردستانی عیراقدا و له‌ریزی پێشه‌وه‌ی چالاكوانانی مافی ژنان و ڕۆژنامه‌نووسانی زیندانیكراو بن" و "هه‌رچه‌نده كوردستانی عێراق له ساڵی ٢٠٠٣ه‌وه تاڕاده‌یه‌ك سه‌قامگیرتربوو له به‌شه‌كانی دیكه‌ی عێراق، به‌ڵام ئێستا ئه‌و سه‌قامگیرییه مسۆگه‌ر نییه و كۆچ بۆ ئه‌وروپا هه‌یه".
"په‌رته‌وازه‌یی و پارچه‌پارچه‌بوونی زیاتر" و "داكشانی زیاتری ئازادییه سیاسییه‌كان، به‌ها دیموكراتییه‌كان و پێشێلكردنی بنه‌ماكانی مافی مرۆڤ" له كوردستانی عێراقدا كاریگه‌رییان هه‌یه كه نادادپه‌روه‌ییه‌كی زۆره بۆ گه‌لی كورد كه له‌ماوه‌ی 20 ساڵی رابردوودا له دژی دیكتاتۆری قوربانیان بۆ داوه" پێگه ئه‌مریكییه‌كه وای نوسیوه.
له‌خه‌می خۆیان دان
پێگه‌ی فۆرن پۆلیسی ئه‌مریكی روونی ده‌كاته‌وه كه كوردستانی عیراق كه پێشتر واده‌رده‌كه‌وت خاڵێكی ڕووناكی بێت، ئه‌وا ئه‌مرۆ له‌تاریكیه‌كی قوڵدایه و هۆكاری شكستی دیموكراسی و ئابوری له‌كوردستان ئه‌و سه‌ركردانه‌ن كه له‌خه‌می خۆیاندان، بۆیه گرنگه ئه‌وروپا لێپرسینه‌وه له‌به‌رپرسانی كورد بكات له‌سه‌ر ئه‌و گه‌نده‌ڵی و پێشێلكارییانه‌ی له بواری مافی مرۆڤدا هه‌ن".
پێگه‌ی فۆرن پۆلیسی ئه‌مریكی- PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
هاوخەمییەکان بۆکۆچیدوای فەرماندەی دێرین حەسەن ئەحمەد
11:14 PM - 2024-04-19 -
دژەتیرۆر و ئاسایش لەسەر رووداوی تەقینەوەکەی سلێمانی رونکردنەوە دەدەن
02:02 PM - 2024-04-19 -
د. بڕیار رەشید: تەوتینی مووچە لەهەرێم بە ئاسانی دەکرێت
08:31 PM - 2024-04-18 -
كونسوڵی روسیا: یه‌كێتی هێزێكی كاریگه‌ره
04:42 PM - 2024-04-18
ئەمانەش ببینە
پله‌به‌رزكردنه‌وه‌ی مووچه‌خۆرانی هه‌رێم ره‌زامه‌ندی به‌غدای ده‌وێت
10:40 AM - 2024-04-20
قوباد تاڵەبانی: ئارامی سلێمانی هێڵی سوورە
08:59 PM - 2024-04-19
د. یوسف گۆران: هەڵبژاردن تاکە ڕێگەی دەرچونی هەرێمە لەقەیران
05:56 PM - 2024-04-19
پەرلەمانتارە غائیبەکان 160 ملیۆن دینار سزادران
10:43 AM - 2024-04-19
زۆرترین خوێنراو
-
دارایی عیراق سێ بانک بۆ دروستکردنی تەوتین دەستنیشان دەکات
کوردستان 04:35 PM - 2024-04-20 -
هاوخەمی سەرۆک بافڵ بۆ بنەماڵەی خاتوو رقیە
پرسەنامە 03:27 PM - 2024-04-20 -
پله‌به‌رزكردنه‌وه‌ی مووچه‌خۆرانی هه‌رێم ره‌زامه‌ندی به‌غدای ده‌وێت
کوردستان 10:40 AM - 2024-04-20 -
هاوخەمییەکان بۆکۆچیدوای فەرماندەی دێرین حەسەن ئەحمەد
پرسەنامە 11:14 PM - 2024-04-19 -
قوباد تاڵەبانی: ئارامی سلێمانی هێڵی سوورە
کوردستان 08:59 PM - 2024-04-19 -
د. یوسف گۆران: هەڵبژاردن تاکە ڕێگەی دەرچونی هەرێمە لەقەیران
کوردستان 05:56 PM - 2024-04-19 -
دژەتیرۆر و ئاسایش لەسەر رووداوی تەقینەوەکەی سلێمانی رونکردنەوە دەدەن
کوردستان 02:02 PM - 2024-04-19