ئەنكەرە داواكەی پاریسی دۆڕاند و نەوتی هەرێم راگیرا
کوردستان 03:49 PM - 2023-03-25نەوتی هەرێم راگیرا
حكومه‌تی عیراق كارتێكی دیكه‌ی یاسایی له‌دژی هه‌نارده‌ی سه‌ربه‌خۆی نه‌وتی هه‌رێم بۆ توركیا كه‌وته ده‌ست و پێشتریش كارتی دادگای فیدراڵی له‌ده‌ستبوو بۆ ره‌تكردنه‌وه‌ی یاسای نه‌وت و غازی هه‌رێم لەکاتێکدا رۆژانە حکومەتی هەرێم 450 هەزار بەرمیل نەوت هەناردەی تورکیا دەکات و وەزارەتی نەوتی عیراقیش بەڕەسمی پێشوازی لە بڕیارەکەی دادگای ناوبژیوانی نێودەوڵەتی لە پاریس دەکات و ئاماژە بەوە دەکات، "ئەم بڕیارە نابێتە بەربەست لەبەردەم پەیوەندییەکانی نێوان بەغدا و ئەنکەرە".
گورزێكی دیكه له‌هه‌رێم درا
ئه‌نكه‌ره له نیوه‌شه‌وی 25/3/2023 به‌ره‌سمی به‌غدا به خه‌به‌ر هێنا و ئاگاداری كرده‌وه كه "دادگای ناوبژیوانی نێوده‌وڵه‌تی له دۆسیه‌ی درێژخایه‌نی ئه‌نقه‌ره سه‌باره‌ت به هه‌نارده‌ی نه‌وتی خاوی كورد له به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌ودا بڕ‌یاری ده‌ركردووه" و به‌پێی هه‌واڵێكی پێگه‌ی ئارگه‌سی توركی:" ئه‌وه گورزێكی دیكه‌یه له‌هه‌رێمی نیمچه سه‌ربه‌خۆی عێراق ده‌درێت".
ئه‌م هه‌واڵه له‌پێگه‌ی ئارگه‌سی و بلومبێرگه‌وه بڵاوكرایه‌وه‌و رایده‌گه‌یه‌نن:" توركیا ڕ‌ێگه نادات نه‌وتی خاو له هه‌رێمی كوردستان به‌بێ ره‌زامه‌ندی عێراق بگوازرێنه‌وه بۆ به‌نده‌ری جه‌یهان".
داوای لێبوردن لەجەماوەری کوردستان بکەن
ئاراس محەمەد ئاغا ئەندامی سەرکردایەتی یەکێتی بە PUKMEDIA ی راگەیاند:"بۆ ماوەی نۆ ساڵە خەڵکی داماوی ئەم هەرێمە تووشی بێ مووچەیی و بێ بەنزینی و گاز و نەوت کراوە، بەناوی ئابووری سەربەخۆ وە کەچی کۆتاییەکەی بەناچاری گەڕانەوەیە بۆ بەغدا موفلیس و وێرانەکە".
"دەپرسم ئێستا دەبێت چ شتێکیان مابێت بە جەماوەر بڵێن دوای ئەو هەموو نەهامەتییە و گەڕانەوە بۆ خاڵی سفر و نۆ ساڵ بێ خزمەتگوزاری و نەبوونی و بڕینی مووچە و گەڕانەوە بۆ بەغدا" ئاراس محەمەد وایوت.
وتیشی:"پێویستە خاوەنی فکرو فەلسەفە و بیرۆکەی ئابووری سەربەخۆ داوای لێبوردن لە جەماوەری کوردستان بکەن و واز لە حکومڕانی بهێنن".
حکومەتی عیراق دوو کارتی زۆر بەهێزی لە دژی هەرێم لەبەردەستدایە
بەهجەت ئەحمەد خاوەنی بڕوانامەی ماستەر لە گرێبەستە نەوتییەکانی عیراقدا بە سایتی رەسمی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان PUKMEDIA ی راگەیاند: "لەئێستادا حکومەتی عیراق دوو بڕ‌یاری زۆر گرنگی لەبارەی راگرتنی هەناردەکردنی نەوتی هەرێمی کوردستان لەبەردەستدایە، یەکەمیان بڕیارەکەی دادگای فیدراڵییە کە لە 15ی 2ی 2022 دەرچووە، دووەمیشیان بڕیارەکەی دادگای ناوبژیوانی نێودەوڵەتی لە پاریس کە شەوی رابردوو دەرچووەو هەردوو بڕیارەکە یاسایین و پشتی پێدەبەسترێت".
"بەراگرتنی نەوتی هەرێمی کوردستان بۆ بەندەری جەیهان قەیرانێکی دارایی قوڵتر لە ساڵی 2014 روو لەهەرێم دەکات و ئەگەر حکومەتی هەرێم لەگەڵ حکومەتی عیراق رێکنەکەوێت مووچەی مانگی نیسانی فەرمانبەرانی پێ‌نادرێت" بەهجەت ئەحمەد وایوت
نۆ ساڵه دۆسییه‌كه له‌پاریسه
دۆسیه‌ی دادگای ناوبژیوانی نێوده‌وڵه‌تیی ژووری بازرگانی نێوده‌وڵه‌تی له پاریس نزیكه‌ی نۆ ساڵه به‌رده‌وامه‌و باس له‌وه ده‌كات كه توركیا ڕ‌ێككه‌وتنی ترانزێتی بۆریی نه‌وتی ساڵی 1973ی پێشێلكردووه، كه رێگه‌یداوه نه‌وتی خاو له‌هه‌رێمی كوردستانی عیراقه‌وه به‌بێ ڕ‌ه‌زامه‌ندی به‌غدا، هه‌نارده‌ی توركیا بكرێت.
ناكۆكییه‌كه ده‌گه‌ڕ‌ێته‌وه بۆ ساڵی ٢٠١٤ كه حكومه‌تی هه‌رێم سه‌ربه‌خۆ به‌بێ ره‌زامه‌ندی به‌غدا نه‌وتی هه‌نارده‌ی توركیا كرد‌و گرێبه‌ستی درێژخایه‌نی كرد له كاتێكدا ئه‌و بۆرییه پێشتر نه‌وتی خاوی له كێڵگه‌ی نه‌وتی كه‌ركوك له باكوری عیراقه‌وه ده‌گه‌یانده به‌نده‌ری جه‌یهانی توركیا.
فشار له‌هه‌ولێر توندتر ده‌كرێت
هه‌رێمی كوردستان پشت به هه‌نارده‌ی نه‌وتی خاو له ڕ‌ێگه‌ی توركیاوه ده‌به‌ستێت و بڕ‌یاره‌كه‌ی دادگای پاریس فشار له‌سه‌ر هه‌ولێر توندتر ده‌كات و كارتی ده‌ستی له دانوستاندا له‌گه‌ڵ به‌غدا لاواز ده‌كات به‌تایبه‌ت له بواری نه‌وت و غاز دا. كه ئێستا خولی گفتوگۆ هه‌یه له‌گه‌ڵ كابینه‌ی محه‌مه‌د شیا ئه‌لسودانی سه‌رۆك وه‌زیران و حكومه‌تی هه‌رێم .
عیراق چه‌كی به‌هێزی به‌ده‌سته
حكومه‌تی عیراق ئێستا چه‌كی به‌هێزی به‌ده‌سته كه بڕ‌یاری دادگای پاریسه ، هه‌روه‌ها كارتی دیكه‌شی به‌ده‌سته كه بڕ‌یاره‌كه‌ی دادگای فیدراڵی عێراقه كه له شوباتی 2022ه‌وه یاسای نه‌وت و غازی هه‌رێمی كوردستانی به "ناده‌ستووری" ناساند، هه‌روه‌ها دادگای فیدراڵی گرێبه‌سته‌كانی حكومه‌تی هه‌رێم له‌گه‌ڵ كۆمپانیا بیانییه‌كانی نه‌وت پووچه‌ڵ كرده‌وه.
وه‌زاره‌تی نه‌وتی عیراق ساڵی ڕ‌ابردوو ڕ‌ایگه‌یاند، كۆمپانیا ئه‌مریكییه‌كان پابه‌ند بوون به‌بڕ‌یاری دادگای فیدراڵی له پرۆسه‌ی ته‌سفیه‌كردن و ده‌رچوون له ته‌نده‌ر و گرێبه‌سته‌كاندان له كوردستان. به‌غدا.
جگه له‌وه‌ش كۆمپانیای بازرگانی گه‌وره‌ی ترافیگورا له كۆتایی مانگی یه‌كدا په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ حكومه‌تی هه‌رێم پچڕ‌اند، ئه‌مه‌ش هه‌نگاوێكه ته‌نها ئاسته‌نگه‌كانی هه‌رێمی كوردستان گه‌وره‌تر ده‌كات و توانای به‌بازاڕ‌كردنی نه‌وتی خاوی خۆی ئاڵۆزتر ده‌كات.
ئەمەش لەکاتێکدایە، هەرێمی کوردستان رۆژانە 450 هەزار بەرمیل نەوتی هەناردەی تورکیا کردووە، وەزارەتی نەوتی عیراقیش بەڕەسمی پێشوازی لە بڕیارەکە کردوەو رایدەگەیەنێت، ئەو بڕیارە نابێتە بەربەست لەبەردەم پەیوەندییەکانی نێوان بەغدا و ئەنکەرە، ئاماژەی بەوەشداوە کە میکانیزمێک دەدۆزنەوە بۆ هەناردەکردنی نەوتی هەرێم لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکان لەهەرێمی کوردستان و دەسەڵاتی تورکیا.
سه‌رچاوه: بلومبێرگ، ئارگه‌سی توركی- PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
ره‌فعه‌ت عه‌بدوڵڵا: هیچ پرسێك به‌بێ یه‌كێتی تێناپه‌ڕێت
02:12 PM - 2024-09-10 -
سەرۆك بافڵ تێچووی پڕۆژەیەك بۆ خوێندكارانی زانكۆی سلێمانی دەگرێتە ئەستۆ
01:33 PM - 2024-09-10 -
بەهەوڵی وەزیری کشتوکاڵ بڕیارێكی گرنگ له‌به‌رژه‌وه‌ندی جوتیارانی هه‌رێم دەدرێت
12:15 PM - 2024-09-09 -
سەرۆككۆمارو سەرۆكوەزیران جەخت لەبەهێزكردنی ئاسایش و خزمەتكردنی هاووڵاتیان دەكەنەوە
11:18 PM - 2024-09-08
ئەمانەش ببینە
رەفعەت عەبدوڵڵا: خەڵك لەحكومەت نیگەرانەو یەكێتی راستی دەكاتەوە
11:38 PM - 2024-09-09
سه‌رۆك بافڵ: هه‌رێمه‌كه‌مان پێویستی به گۆڕانكارییه له‌پڕۆسه‌ی حوكمڕانی
06:28 PM - 2024-09-09
قوباد تاڵه‌بانی: هه‌ڵبژاردن به‌دیهێنانی خواستی هاووڵاتیان بێت
04:44 PM - 2024-09-09
له‌به‌غداوه داوای پشتیوانی به‌پارێزگابوونی هه‌ڵه‌بجه ده‌كرێت
01:58 PM - 2024-09-09
زۆرترین خوێنراو
-
سەرۆك بافڵ تێچووی پڕۆژەیەك بۆ خوێندكارانی زانكۆی سلێمانی دەگرێتە ئەستۆ
کوردستان 01:33 PM - 2024-09-10 -
هەژارترین پارێزگا لە عیراقدا
بیروڕا 11:01 AM - 2024-09-10 -
سەرۆكی رەوتی حیكمە: پشتیوانی بە پارێزگابوونی هەڵەبجە دەكەین
کوردستان 10:38 AM - 2024-09-10 -
رەفعەت عەبدوڵڵا: خەڵك لەحكومەت نیگەرانەو یەكێتی راستی دەكاتەوە
ی ن ک 11:38 PM - 2024-09-09 -
یەكێتی لەسەر شاڕێی راستكردنەوەی رێڕەو
بیروڕا 07:59 PM - 2024-09-09 -
شاڵاو كۆسرەت رەسوڵ بەشداری لە ژمارەیەك پرسەدا دەكات
پرسەنامە 07:37 PM - 2024-09-09 -
سه‌رۆك بافڵ: هه‌رێمه‌كه‌مان پێویستی به گۆڕانكارییه له‌پڕۆسه‌ی حوكمڕانی
کوردستان 06:28 PM - 2024-09-09 -
قوباد تاڵه‌بانی: هه‌ڵبژاردن به‌دیهێنانی خواستی هاووڵاتیان بێت
کوردستان 04:44 PM - 2024-09-09