پاشه‌كشێی ماف له كابینه‌ی نۆ وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا توڕه ده‌كات
کوردستان 01:39 PM - 2023-03-25
PUKMEDIA
لۆگۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان و وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا
هه‌رێمی
كوردستان جارێكی دیكه له راپۆرته نێوده‌وڵه‌تیه‌كان به‌خراپی باس ده‌كرێت و له‌سه‌ر
پێشێلی مافه‌كانی مرۆڤ و ته‌سككردنه‌وه‌ی ئازادییه‌كان و ئازادی رۆژنامه‌نوسی سه‌ركۆنه
ده‌كرێته‌وه و ئه‌م راپۆرته‌ش له‌سه‌رده‌می كابینه‌ی نۆهه‌می حكومه‌تی هه‌رێم دایه كه
مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران سه‌رۆكایه‌تی ده‌كات و پێشتریش هیومان
رایتس وۆچ هۆشداری پێدا له‌سه‌ر پێشێلكردنی مافه‌كانی مرۆڤ، جێگری سه‌رۆكی فراكسیۆنی
یه‌كێتیش ده‌ڵێت: "له 32
ساڵی رابردووی حوكمڕانی هه‌رێم، ئه‌م كابینه‌یه كه به‌سه‌رۆكایه‌تی مه‌سرور
بارزانییه، به‌هه‌موو پێوه‌ره‌كان خراپترین كابینه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمه".
باشتر وایه به سیاسه‌تی خۆیدا بچێته‌وه
لوقمان
وه‌ردی جێگری سه‌رۆكی فراكسیۆنی یه‌كێتی له په‌رله‌مانی كوردستان به سایتی ره‌سمی
یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان PUKMEDIA ی راگه‌یاند: "له‌بری ئه‌وه‌ی حکومەتی هەرێم بیر لە
وەڵامدانەوەی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا و دۆستەکانمان بکاتەوە، باشتر وایه به سیاسه‌تی
خۆیدا بچێته‌وه".
"له‌ماوه‌ی 32 ساڵه‌ی رابردووی حكومڕانی هه‌رێم، كابینه‌ی
نۆ به هه‌موو پێوه‌ره‌كان خراپترین كابینه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بووه و
هه‌ر ئه‌مه‌شه وایكردووه راپۆرته نێوده‌وڵه‌تییه‌كان و كونسوڵی وڵاتان هۆشداری
بده‌نه حكومه‌تی هه‌رێم"، لوقمان وه‌ردی واده‌ڵێت.
نوێترین
راپۆرتی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا له‌سه‌ر مافه‌كانی مرۆڤ له ساڵی 2022 دا
له سه‌ر ئاستی جیهان بڵاوكرایه‌وه و تێیدا به‌شی (هه‌رێمی كوردستان و عیراق) له
خراپیدا له هه‌ڵكشاندایه و راپۆرته‌كه‌ش له‌سه‌رده‌می كابینه‌ی نۆهه‌می حكومه‌تی
هه‌رێمه، كه خراپی مافه‌كانی مرۆڤ و رۆژنامه‌نوسان له خراپیدایه و ده‌سه‌ڵاتی
دادوه‌ریش له ژێر پرسیاردایه و به‌كارده‌هێندرێت.
157% له زیندانیه‌كان سه‌رووی توانای گرتوخانه‌كانی هه‌رێمه‌وه‌ن
وه‌زاره‌تی
ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا باس له خراپی مامه‌ڵه‌ی ئاسایش و هێزه‌كانی ناوخۆ ده‌كات
له كه‌یسه‌كانی خۆپیشاندان و زیندانیان و پێشێلكردنی مافه‌كانی مرۆڤ به‌تایبه‌تی
و خراپی دۆخی به‌ندكراوان كه له 6 چاكسازیدان، كه 3 چاكسازییان بۆ ژنان و نه‌وجه‌وانانن.
به
گوێره‌ی راپۆرته‌كه‌ی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا ئه‌و كه‌سانه‌ی هێشتا دادگایی
نه‌كراون له به‌شی ژنان و نه‌وجه‌وانان له‌وێ ده‌ستبه‌سه‌ر ده‌كرێن و رێژه‌ی 157%
گرتوخانه‌كان له‌سه‌رووی توانای دیاریكراوه‌وه‌یه رێژه‌كه زۆر زۆرتره و زۆرجاریش
به به‌رپرسانی هه‌رێم نه‌وجه‌وان و كه‌سانی پێگه‌یشتویان له‌و گرتوخانانه هێشتۆته‌وه".
به‌رپرسه باڵاكانی حكومه‌ت ده‌ستوه‌ردان له كه‌یسی سیاسی هه‌ستیاردا ده‌كه‌ن
به
پشت به‌ستن به كۆمیسیۆنی سه‌ربه‌خۆی مافه‌كانی
مرۆڤ له هه‌رێمی كوردستان وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی
ئه‌مریكا باس له خراپی گرتووخانه‌كانی هه‌رێم ده‌كات و رایده‌گه‌یه‌نێت: "گرتووخانه‌كان
كێشه‌ی چاره‌سه‌رنه‌كراوی قه‌ره‌باڵغی، كه‌م ئاوی، پاكوخاوێنی هه‌یه و، ئه‌شكه‌نجه‌دان
و تووندوتیژی له كاتی ده‌ستبه‌سه‌ركردنی
سه‌ره‌تاییدا له‌گه‌ڵ ده‌ستبه‌سه‌ركراوه‌كان دا ده‌كرێت و له‌رووی ته‌ندروستیشه‌وه
باش نین.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا ره‌خنه له ده‌ستوه‌ردان
له ده‌سه‌ڵاتی داده‌وه‌ری له هه‌رێمی كوردستان ده‌گرێت و ده‌ڵێت: "به‌رپرسە
باڵاكانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌ستوه‌ردانیان له كه‌یسی سیاسیی هه‌ستیاردا
كردووه ".
زۆرترین هه‌راسانكردنی رۆژنامه‌نووس له هه‌ولێر و دهۆكن
وه‌زاره‌تی
ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا جارێكی دیكه ره‌خنه‌ی توند له حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌كرێت
له باره‌ی دۆخی رۆژنامه‌نوسی و ئازادیی راده‌بڕین، ده‌ڵێت:" هێزه‌كانی ئاسایش
له هه‌ولێر و سلێمانی خۆپێشانده‌ر و رۆژنامه‌وانیان ده‌ستبه‌سه‌ركردووه. "
ئاشكرایده‌كات له ماوه‌ی نێوان ئایاری 2021 تاوه‌كو ئایاری 2022، 280 كه‌یسی هه‌راسانكردن
له سه‌رانسه‌ری عێراق تۆماركراون "كه زۆربه‌یان له هه‌ولێر و دهۆكن ".
هه‌روه‌ك
ئاماژه به‌وه‌شده‌كات كه جیاكاری هه‌یه له به‌ده‌ستگه‌یشتنی زانیاریی بۆ رۆژنامه‌نووسان
و ئه‌و كه‌ناڵانه‌ی له ده‌سه‌ڵاتدارانی حكومه‌ت و حزبیه‌وه نزیكن، زانیاری‌یان پێده‌ده‌رێت
و ئه‌وانی دیكه بێبه‌ش ده‌كرێن.
به‌شدار حه‌سه‌ن: پاكانه دادی حكومه‌ت نادات
له‌به‌رامبه‌ردا
نوسینگه‌ی رێكخه‌ری ڕاسپارده نێوده‌وڵه‌تییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان له وه‌ڵامی راپۆرته‌كه‌ی
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكادا ده‌ڵێت: "له هه‌رێمی كوردستان ئه‌وپه‌ڕی
ئازادی هه‌یه".
وه‌زاره‌تی
ده‌رەوه‌ی ئه‌مریكا زۆرترین ره‌خنه‌و گازنده‌كانی له‌سه‌ر پێشێلی مافی مرۆڤ و
ئازادییه‌كان و به‌رته‌سككردنه‌وه‌ی ئازادی رۆژنامه‌نوسی رووبەڕووی دامه‌زراوه ئه‌منییه‌كانی
هه‌رێمه و نوسینگه‌ی رێكخه‌ری راسپارده نێوده‌وڵه‌تییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ئه‌و
راستیه پشتڕاستده‌كاته‌وه كه :"ده‌زگا ئه‌منی و هه‌واڵگرییه‌كان له هه‌رێمی
كوردستان له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی ئاسایشه‌وه سه‌رپه‌رشتی ده‌كرێن كه دامه‌زراوه‌یه‌كی
حكومه‌تی هه‌رێمه و به‌رپرسیاره له پاراستنی ئاسایش و سه‌قامگیری هه‌رێم ."
به‌شدار
حه‌سه‌ن پارێزه‌رو داكۆكیكار له مافه‌كانی مرۆڤ له هه‌رێمی كوردستان له باره‌ی راگه‌یاندنه‌كه‌ی
نوسینگه‌ی رێكخه‌ری راسپارده نێوده‌وڵه‌تییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان به سایتی ره‌سمی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان PUKMEDIA ی راگه‌یاند: "له‌جیاتی ئه‌وه‌ی رێكخه‌ری راسپارده نێوده‌وڵه‌تییه‌كان
پاكانه بۆ ده‌سه‌ڵات بكات، وا باشتره په‌نجه له‌سه‌ر برینه‌كان دابنێن و چاره‌سه‌ری
بكه‌ن. و پاكانه‌كردنیش بۆ كاره‌كانی حكومه‌ت عاقیبه‌تی خێر نابێت".
"به هه‌موو شێوه‌یه‌ك پشتگیری ناوه‌ڕۆكی راپۆرته‌كه ده‌كه‌ین
كه ۱٠٠٪ باس له واقیعی ناوخۆی هه‌رێمی كوردستان ده‌كات، له‌به‌رئه‌وه‌ی
به‌داخه‌وه پێشێلكارییه‌كانی مافی مرۆڤ له هه‌رێمی كوردستان له‌وپه‌ڕی خراپی دایه
و رۆژ به رۆژ پێشێلكارییه‌كان زیاتر ده‌بێت" به‌شدار حه‌سه‌ن وایوت.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر: چەکدارەکانی سوریا تاوانی جەنگ ئەنجام دەدەن
05:59 PM - 2026-01-11 -
وردبینی لە کاندیدانی پۆستی سەرۆککۆمار بەردەوامە
03:40 PM - 2026-01-11 -
رۆژنامه‌نووسێكی میسری: كورده‌كان ده‌بوو ده‌وڵه‌تی خۆیان هه‌بێت
02:39 PM - 2026-01-11 -
ئەنجومەنی نوێنەران گفتۆگۆ لەسەر داهاتە نانەوتییەکان دەستپێدەکاتەوە
10:26 AM - 2026-01-11
ئەمانەش ببینە
سه‌رۆك بافڵ و نوری مالیكی جه‌ختیان له‌دیدی هاوبه‌ش بۆ پێكهێنانی حكومه‌ت كرده‌وه
01:38 PM - 2026-01-11
سەرۆک بافڵ: یەکێتی بە ستراتیژی سەرۆک مام جەلالەوە کاردەکات
11:35 AM - 2026-01-11
مەزڵوم عەبدی: گەیشتوینەتە لێکتێگەیشتنێک بۆ ئاگربەست لە حەلەب
09:41 AM - 2026-01-11
سەرۆک بافڵ: یەکێتی ئامانجی پێکهێنانی حکومەتێکی خزمەتگوزارە
09:19 AM - 2026-01-11
زۆرترین خوێنراو
-
سەرۆک بافڵ: یەکێتی ئامانجی پێکهێنانی حکومەتێکی خزمەتگوزارە
کوردستان 09:19 AM - 2026-01-11 -
لە شێخ مەقسوود ئاگربەستی کاتی راگەیەندرا
کوردستان 11:24 PM - 2026-01-10 -
خانمی یەكەمی عیراق: جیهان لە پرسی ئاشتیدا گیرۆدەی دووڕووییەكی قووڵی نێودەوڵەتییە
کوردستان 11:00 PM - 2026-01-10 -
سەرۆک بافڵ: توندوتیژیی دژی کوردانی رۆژئاوا رابگیرێت و هەمووان بگەڕێنەوە بۆ گفتوگۆکان
کوردستان 10:32 PM - 2026-01-10 -
هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆی حەلەب بەرامبەر جینۆسایدی گەنجان داوای دەستێوەردانی نێودەوڵەتی دەکات
کوردستان 10:18 PM - 2026-01-10 -
وەزیری رۆشنبیری جەختیکردەوە رۆشنبیر و ئەدیب و نووسەران کۆمەڵی کوردەواریان پێشخستووە
کوردستان 08:27 PM - 2026-01-10 -
سەرکەوت زەکی: کۆچی چێنەری عەلی جۆڵا خەسارەتێکی گەورە بوو بۆ میللەتەکەمان و یەکێتی
کوردستان 07:33 PM - 2026-01-10 -
میدیای عەرەبی لە حەڵەب
بیروڕا 06:24 PM - 2026-01-10



.jpg)
.jpg)


دابەزێنە

