کەرکوک ئاگری نەورۆزی کردە تاجی سەرکەوتن
کوردستان 09:34 AM - 2023-03-20
PUKMEDIA
راپەڕینی کەرکوک
پێشمەرگەکانی
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان یەکەم هێز بوون بۆ ئازادکردنی کەرکوک گەیشتنە شارەکەو
پێشمەرگەیەکی دێرینیش دەڵێت، "شەهیدەکان دەرخەری ئەو راستییەن کە چ لایەنێک کەرکوکی
ئازادکردووە و تاجی سەرکەوتنی لەسەرناوە".
وەک
سەرجەم شاروشارۆچکەکانی دیکە پێش راپەڕین شانە چەکدارەکان لەناو کەرکوک دروستکران
و ئامادەکران بۆ راپەڕین و بەشێوەیەکی زۆر نهێنی چەند پارچە چەکێکیان وەک (
ئارپیجی و بیکەیسی و کڵاشنکۆف و دەمانچە) گەیەنرانە دەست شانە چەکدارە نهێنییەکان
تا لەسەعاتی سفردا راپەڕین دەستپێبکەن.
هێزەکانی یەکێتی یەکەم هێز بوو چوونە ناو کەرکوک
هیوا رەش پێشمەرگەی دێرینی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان کە بەشداربووە لە ئازادکردنی کەرکوک بە سایتی رەسمی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان PUKMEDIA ی راگەیاند: "شانە چەکدارەکانی بروسک لەگەڵ ئەو فەرماندانەی پێشمەرگەی یەکێتی کە پێشتر گەڕابوونەوە یەکەم هێز بوون بە سەرپەرشتی شەهید حاجی هەڵمەت چوونە ناو کەرکوک و توانیان هێڵێک بۆ هێزی پێشمەگە بکەنەوە کە زیاتر داخڵی کەرکوک ببن".
"ژمارەیەکی زۆری پێشمەرگە ئازاو قارەمانەکانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لەکاتی ئازادکردنی شارەکە لەناو کەرکوک شەهیدکران کە یەکێک لەو شەهیدانە، شەهید حاجی هەڵمەت بوو کە سەرپەرشتی هێزێکی گەورەی دەکرد، لەمەوە بۆمان دەردەکەوێت کە کێ خوێنی بۆ کەرکوک رشتووە و قوربانی داوەو بەردەوامیشە لە قوربانیدان بۆ قودسی کوردستان"، هیوا رەش وای وت.
بۆ ئازادکردنی شاری کەرکوک شانە چەکدارە نهێنییەکان پەیوەندییان بە شانە چەکدارەکانی شاڵاو لەسلێمانی و بروسک لەهەولێرەوە هەبوو، ئەمە لەکاتێکدا پێش راپەڕین لیژنەی راپەڕینی شاری کەرکوک لەلایەن بەرەی کوردستانییەوە دروستبوو بوو، کە بانگەوازیان بۆ راپەڕین دەکرد، لەگەڵ ئەوەشدا سەرۆک عەشیرەتەکانی کەرکوکیان ئاگادارکردەوە بەشداری راپەڕین بکەن.
پێشمەرگەکانی یەکێتی ئاگری نەورۆز و سەرکەوتنیان لە کەرکوک کردەوە
هیوا رەش دەشڵێت: "لەمێژووی کەرکوک دا بۆ یەکەم جار پێشمەرگەکانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ئاگری سەرکەوتن و نەورۆزیان لە کەرکوک کردەوە، ئەمەش شانازییەکی دیکەی پێشمەرگەکانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بوو وایکرد ئاگر و نەورۆز و خۆشی و کامەرانی خەڵک لەورۆژەدا تێکەڵی یەک ببن و حکومەتی عیراقیش وەک شارەکانی دیکەی هەرێمی کوردستان، شکستێکی گەورەی بەسەردا هات". چەند رۆژێک پێش راپەڕینی شاری کەرکوک کۆبوونەوەیەکی گرنگ لەپردێ لەنێوان نەوشیروان مستەفا و کۆسرەت رەسوڵ و مەسعود بارزانی و حەسەن کوێستانی و عەبدول رەزاق بۆ ئازادکردنی شاری کەرکوک ئەنجامدرا و تێیدا بڕیاردرا کە لەسێ قۆڵەوە هێرش بکرێتە سەر کەرکوک بۆ ئازادکردنی کە بریتیبوون لە قۆڵەکانی(هەولێر-کەرکوک،سلێمانی-کەرکوک،گەرمیان-کەرکوک) بەرنامەکەش بۆ ئازادکردنی کەرکوک وەک خۆی جێبەجێکرا.
دوای ئازادکردنی سلێمانی و هەولێر و دهۆک، رژێمی پێشووی عیراق عەلی حەسەن مەجیدی بۆ سەرکوتکردنی خەڵکی شاری کەرکوک ناردە شارەکە و هەموو دەسەڵاتێکیشی پێ بەخشی، تەنانەت چەند رۆژێک پێش راپەڕین بەفەرمانی عەلی حەسەن مەجید ٢٣لاوی کوردی لەنزیک کەبابخانەی ئەحمەد عوسمان گوللە بارانکرد، ئەمە جگە لەوەی چەندین ماڵی کوردی لەگەڕەکەکانی رەحیماواو ئیمام قاسم و ئیسکان و ئازادی رووخاند و چەندین لاوی کوردی دەستگیرکرد، بەڵام دڕندەیی رژێم کاریگەری نەکردە سەر ورەی خەڵک و هێزەکانی پێشمەرگە لەقۆڵەکانی(هەولێر-کەرکوک،سلێمانی-کەرکوک) لە گەڕەکی رەحیماوای شاری کەرکوک یەکیانگرتەوەو رۆژی ٢٠ی ئادار لەگەڵ کردنەوەی ئاگری نەورۆز شارەکە ئازادکرا و خۆشی و کامەرانی خەڵک تێکەڵی ئاگری نەورۆز بوو، کە بۆ یەکەم جار بوو لەسەر دەستی پێشمەرگەکانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ئاگری نەورۆز بە رەسمی لەشارەکەدا بکرێتەوە.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
ئەنجومەنی نوێنەران گفتۆگۆ لەسەر داهاتە نانەوتییەکان دەستپێدەکاتەوە
10:26 AM - 2026-01-11 -
لە شێخ مەقسوود ئاگربەستی کاتی راگەیەندرا
11:24 PM - 2026-01-10 -
خانمی یەكەمی عیراق: جیهان لە پرسی ئاشتیدا گیرۆدەی دووڕووییەكی قووڵی نێودەوڵەتییە
11:00 PM - 2026-01-10 -
وەزیری رۆشنبیری جەختیکردەوە رۆشنبیر و ئەدیب و نووسەران کۆمەڵی کوردەواریان پێشخستووە
08:27 PM - 2026-01-10
ئەمانەش ببینە
سەرۆک بافڵ: یەکێتی ئامانجی پێکهێنانی حکومەتێکی خزمەتگوزارە
09:19 AM - 2026-01-11
سەرۆک بافڵ: توندوتیژیی دژی کوردانی رۆژئاوا رابگیرێت و هەمووان بگەڕێنەوە بۆ گفتوگۆکان
10:32 PM - 2026-01-10
هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆی حەلەب بەرامبەر جینۆسایدی گەنجان داوای دەستێوەردانی نێودەوڵەتی دەکات
10:18 PM - 2026-01-10
هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ: لەحەلەب شەڕ بەردەوامە
05:17 PM - 2026-01-10
زۆرترین خوێنراو
-
وەزیری رۆشنبیری جەختیکردەوە رۆشنبیر و ئەدیب و نووسەران کۆمەڵی کوردەواریان پێشخستووە
کوردستان 08:27 PM - 2026-01-10 -
سەرکەوت زەکی: کۆچی چێنەری عەلی جۆڵا خەسارەتێکی گەورە بوو بۆ میللەتەکەمان و یەکێتی
کوردستان 07:33 PM - 2026-01-10 -
میدیای عەرەبی لە حەڵەب
بیروڕا 06:24 PM - 2026-01-10 -
هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ: لەحەلەب شەڕ بەردەوامە
کوردستان 05:17 PM - 2026-01-10 -
ڕفعەت عەبدوڵڵا: لەگەڵ لێپرسراوی مەڵبەندەکانی کەرکوک-سەڵاحەدین کۆبووە
کوردستان 02:56 PM - 2026-01-10 -
باران بارین بەردەوام دەبێت
کوردستان 12:38 PM - 2026-01-10 -
هاووڵاتیانی هەرێمی کوردستان دژی هێرشی چەکدارەکانی سوریا خۆپیشاندان رێکدەخەن
کوردستان 12:13 PM - 2026-01-10 -
هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ لە شێخ مەقسود بەرپەرچی چەکدارەکان دەدەنەوە
کوردستان 10:51 AM - 2026-01-10




.jpg)
.jpg)

دابەزێنە

