پرۆژە یاسای بودجە لە نوێنەرانەو کورتهێنانی قەبەی تێدایە
کوردستان 06:55 PM - 2023-03-18.jpg)
پرۆژە یاسای بودجە
عیراق پێویستی بە 134 ترلیۆن و 552 ملیار و 919 ملیۆن دینارە بۆ بودجەی ساڵی 2023، ئەم بڕەش لە پرۆژەیاسای بودجەدا دیاریكراوە و رەوانەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق كراوە بۆ گفتوگۆ و پەسندكردنی، سەرچاوەی سەرەكی داهاتیش لەرێی فرۆشتنی 3 ملیۆن و 500 هەزار بەرمیل نەوتی رۆژانەوەیە و بڕی نەوتی هەرێمیش لەو چوارچێوەیەدا بە 400 هەزار بەرمیلی رۆژانە دیاریكراوە، فراکسیۆنی یەکێتیش لەئەنجومەنی نوێنەران داکۆکی لەو بڕگەو مادانە دەکات کە پەیوەستن بە ماف و شایستە داراییەکانی هەرێم و موچە و بودجە و قوتی خەڵک.
عیراق نزیكەی 65 ترلیۆن دینار كورتهێنانی بودجەی هەیە
بەگوێرەی پرۆژەیاسای بودجەكە كە وێنەیەكی دەست سایتی رەسمی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان PUKMEDIA کەوتوە، كۆی بودجەی عیراق 134.552.919.063 دینار خەملێندراوە ، لە كاتێكدا پێویستی عیراق بۆ بودجەی ئەمساڵ بە زیاتر لە 199 ترلیۆن و 22 ملیار و 111 ملیۆن دینار خەمڵێندراوە و بەو پێیە زیاتر لە 64 ترلیۆن و 469 ملیار و 192 ملیۆن دینار كورتهێنان هەیە.
100 دۆلار بە 130 دینار دیاریكراوە
سەرچاوەی سەرەكی داهاتی عیراق نەوتە و بەگوێرەی پرۆژەیاساكە بڕی هەناردەی نەوت 3 ملیۆن و 500 هەزار بەرمیلی رۆژانەیە و لەو چوارچێوەیەشدا 400 هەزار بەرمیل نەوتی رۆژانە بۆ هەرێمی كوردستان دیاریكراوە.
پرۆژەیاسای بودجەی عیراق لە 67
ماددە پێكهاتووە و تێیدا نرخی دیاریكراوی یەك بەرمیل نەوت بە 70 دۆلار خەملێندراوە
و یەك دۆلاریش بەرامبەر بە 1300 دیناری عیراقی
دیاریكراوە كە دەكاتە 100 دۆلار بەرامبەر بە 130 هەزار دینار.
پرۆژە یاساکە کەئێستا لە
ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراقە و بڕیارە گفتوگۆ لەبارەی تەواوی بڕگەکانییەوە بکرێت و
پێدەچێت ببێتە جێی مشتومڕی گەرم لەنێوان کوتلە پەرلەمانییەکان و بەتایبەت فراکسیۆنە
کوردستانییەکانی ئەنجومەنی نوێنەران.
د.بڕیار ڕەشید ئەندامی لیژنەی ئابووری وپیشەسازی و بازرگانی لە پەرلەمانی عیراق بە سایتی رەسمی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان PUKMEDIA ی راگەیاند: " فراکسیۆنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان هەمیشە هەوڵی داوە ئەو بڕگانەی لە پرۆژە یاسای بودجە پەیوەندیدارە بەهەرێمی کوردستانەوە داکۆکی لێبکات، بەتایبەتیش لە بودجەی 2023 کە گەورەترین پرۆژە یاسای بودجەی عیراقەو تایبەتتریش ئەو بڕگانەی پەیوەستە بە ماف و شایستە داراییەکان و مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمەوە.
" زۆر گرنگە لەبابەتی
پەیوەست بەقوت و مووچەی هاوڵاتیان سەرجەم فراکسیۆنەکان یەکگرتوو بن، وەک چۆن
هەمیشە یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بۆ ئەو پرسە هەوڵی داوە"، د. بڕیار وایوت.
چۆنێتی دەستنیشانکردنی پشکی هەرێم لە بودجە
لەو 67 مادەیەی پرۆژە یاسای بودجە مادەکانی 12، 13، 14، تایبەتن بە هەرێمی کوردستان و میکانیزمی مامەڵەکردنی دارایی و نەوتی و حەقبەشی هەرێم لە بودجە و شایستە داراییەکان.
لەمادەی 12ی پرۆژە یاساکەدا
هاتوە کە پشکی هەرێمی کوردستان دەستنیشانکراوە لە کۆی خەرجی راستەقینە کەلەلایەن
وەزارەتی دارایی حکومەتی فیدراڵەوە خەرج دەکرێت، بەڕەزامەندی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیرانی
عیراق.
بەشێک لە خەرجی سیادی کەلەپرۆژە
یاساکەدا هاتووە، تێیدا پشکی هێزەکانی پێشمەرگەی کوردستان بەپێی رێژەی دانیشتوان،
لەبڕی تەرخانکراوی هێزە زەمینیەکانی سوپای عیراق دەستنیشانکراوە.
شایستە داراییەکانی نێوان حکومەتی فیدراڵی و هەرێم سفر دەکرێتەوە
لەمادەی 13ی پرۆژە یاساکەدا میکانیزمەکانی چارەسەرکردنی کێشە داراییە هەڵپەسێردراوەکانی بەینی هەرێم و بەغدا دەستنیشاندەکات، لە بڕگەی یەکی ئەو مادەیەدا هاتووە، کە شایستە داراییەکانی نێوان حکومەتی فیدراڵی و هەرێم سفر دەکرێتەوە بۆ ساڵەکانی 2004 تا 2022، دوای وردبینی کردنی لەلایەن دیوانی چاودێری دارایی هەرێم و بەغداوە.
لە بڕگەی دووەمدا دەڵێت: پێویشتە
حکومەتی هەرێم مانگانە 400 هەزار بەرمیل نەوت هەناردە بکات، هەروەها پابەند بێت بە
رادەستکردنی داهاتە نانەوتییەکان بەگەنجینەی بەغدا.
داهاتەکانی فرۆشتنی نەوتی هەرێم لە یەک هەژماری بانکیدا کۆدەکرێتەوە
لەمادەی 14 دا دەڵێت: هەموو داهاتەکانی فرۆشتنی نەوتی هەرێم لە یەک هەژماری بانکیدا کۆدەکرێتەوە، ئەم هەژمارەش لەژێر چاودێری حکومەتی فیدراڵیدا دەبێت و هەموو هەژمارەکانی تر دادەخرێت، دیوانی چاودێری دارایی بەغداش بەهەماهەنگی دیوانی چاودێری دارایی هەرێم وردبینی لەم هەژمارە بانکییەدا دەکات.
بڕگەی 7 لەمادەی 14 دەڵێت: لەکاتی بونی هەر ناکۆکییەکدا لەسەر هەر بڕگەیەکی هەم پرۆژە یاسایە لەنێوان هەردوو حکومەتی هەرێم وبەغدا ئەوا لیژنەیەکی هاوبەش پێکدەهێنرێت بۆ چارەسەرکردنیان.
لە بابەتی ئەو قەرزانەی حکومەتی
عیراقی دەیکات هاتووە کە قەرز کردن لە ئاژانسی جایکا_ی ژاپۆنی بەردەوام دەبێت و
لەو چوارچێوەیەشدا 46 ملیۆن دۆلار بۆ پرۆژەکانی ئاوو ئاوەڕۆ لەهەرێم تەرخان دەکرێت.
بۆ دەقی پرۆژە یاسای بودجەی
ساڵی 2023 ی عیراق کلیک لەم بەستەرە بکە....
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
كۆڕهوه مهزنهكهی كوردستان.. ویژدانی جیهانی ههژاند
03:00 PM - 2023-03-31 -
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاترە لە 21 ملیار
02:16 PM - 2023-03-31 -
هێرۆ مستەفا نۆ زمان دەزانێ و سەرۆكی ئەمریكا بۆ باڵیۆز كاندیدی دەكات
12:57 PM - 2023-03-30 -
قوباد تاڵەبانی پیرۆزبایی یادی دامەزراندنی حزبی شیوعی کوردستان دەکات
11:17 AM - 2023-03-30
ئەمانەش ببینە
.jpg)
کوردستان 08:05 PM - 2023-03-31 سەرۆک بافڵ: دەستەبەرکردنی ژیانێکی سەقامگیر بۆ خەڵکەکەمان ئەرکی لە پێشینەیە
کادیرێکی پارتی سوکایەتی بە گۆرانیبێژێکی میللی هەولێر دەکات
07:45 PM - 2023-03-31
ئاراس محەمەد ئاغا: ڕاپۆرتە نێودەوڵەتییەکان بەڵگەی ڕاستی و دروستی کابینەی نۆیە
03:33 PM - 2023-03-31
راپۆرته نێودهوڵهتیهكان: لهكابینهی نۆدا پێشێلكردنی مافی رۆژنامهنوسان زیادیكردوه
10:54 AM - 2023-03-31
بەڕێككەوتنی سیاسی دەنگی مەسیحییەكان پەرتەوازە دەكرێت
05:05 PM - 2023-03-30
زۆرترین خوێنراو
-
سەرۆک بافڵ: دەستەبەرکردنی ژیانێکی سەقامگیر بۆ خەڵکەکەمان ئەرکی لە پێشینەیە
کوردستان 08:05 PM - 2023-03-31 -
کادیرێکی پارتی سوکایەتی بە گۆرانیبێژێکی میللی هەولێر دەکات
کوردستان 07:45 PM - 2023-03-31 -
دادپەروەری سیاسی..
بیروڕا 06:59 PM - 2023-03-31 -
ئاراس محەمەد ئاغا: ڕاپۆرتە نێودەوڵەتییەکان بەڵگەی ڕاستی و دروستی کابینەی نۆیە
کوردستان 03:33 PM - 2023-03-31 -
كۆڕهوه مهزنهكهی كوردستان.. ویژدانی جیهانی ههژاند
کوردستان 03:00 PM - 2023-03-31 -
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاترە لە 21 ملیار
کوردستان 02:16 PM - 2023-03-31 -
راپۆرته نێودهوڵهتیهكان: لهكابینهی نۆدا پێشێلكردنی مافی رۆژنامهنوسان زیادیكردوه
کوردستان 10:54 AM - 2023-03-31