پیرۆزباییەکان بۆ دەنگی گەلی کوردستان
کوردستان 03:35 PM - 2023-03-18
دەنگی گەلی کوردستان
لە 44 هەمین ساڵیادی دامەزراندنی رادیۆی دەنگی گەلی کوردستاندا پیرۆزباییەکان ئاڕاستەی بەڕێوەبەر و سەرجەم کارمەندانی ئەو ئێزگەیە دەکرێت.
دەقی پیرۆزبایی مەکتەبی
سیاسی..
هەڤاڵان بەڕێوەبەر و راگەیاندنکاران و کارمەندانی دەنگی گەلی کوردستان .
لە یادی چل و چوار ساڵەی پەخشی ئێزگەکەدا ، وێڕای پیرۆزبایی گەرم لە ئێوەی
ماندونەناس و تێکۆشەرکە لەماوەی چەند ساڵی کارکردنتاندا هەروەک هەڤاڵەکانی سەرەتاوپێش
خۆتاندا شەو و رۆژتان خستۆتە سەر یەک بۆ بەردەوامی لە کارکردن و گەیاندنی هەواڵ وپڕۆگرامی هەق بێژی و راستی بەگوێگرانی ئێزگەکە .
لە رابردوودا ئێزگەکە
چەندین قۆناغی سەختی بڕیوە وسەرەتاکەی لە نێو کۆڕی خەبات و شۆرشی بەرگریدا ،شانبەشانی
پێشمەرگە رادیۆ دەنگی پەیامی یەکێتی وچالاکیەکانی شۆڕشی نوێ و گشت گەلی کوردستان و
لەقۆناغێکیشدا دەنگی ئۆپۆزسیۆنی عێراقی و لە راپەرینی ساڵی 1991ی کۆمەڵانی خەڵکی
کوردستانیشدا داینەمۆی ئەو وەرچەرخانە و بەرەی کوردستانییش بوە ، هەر لەو قۆناغانەدا
دەنگی گەلی کوردستان بۆتە سەرچاوەی هەواڵ و زانیاری زۆربەى ئاژانس و کەناڵەجیهانیەکانیش.
بۆ کارکردنی ئێستای
رادیۆ کە خاوەنی مێژوویەک لە هەگبەی پڕ بەخشش
و راست بێژی و هەست کردن بە لێپرسراوێتی نیشتمانی و نەتەوەییە،هیوادارین لەگەڵ
کاروانی میدیایدا پەرەی زیاتر بەچۆنێتی کارکردنتان بدەن و هەنگاوەکانی گەشەپێدان و
چاکسازی زیاتر بکەن، بەتایبەت لە رووی ئاراستە و تەکنیکی و هونەرییەوە تاکو لە پێشەنگی
کەناڵەکاندا بۆ هەمیشە دەنگی گەلی کوردستان بن .
لە کۆتاییدا هیوای
سەرکەوتن و بەردەوامیتان بۆ دەخوازین
.
مەکتەبی سیاسی
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
سەرۆك بافڵ: دەنگی گەلی كوردستان لە راپەڕیندا بزوێنەری شۆڕشگێڕان بوو
بەڕێزان بەڕێوەبەر، رۆژنامەنووس و كارمەندانی دەنگی گەلی كوردستان
لە 44ـەمین ساڵیادی دامەزراندنی دەنگی گەلی كوردستان، پیرۆزباییەكی گەرمتان لێدەكەم و هیوای بەردەوامی و سەركەوتنی زیاترتان بۆ دەخوازم.
یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان شانازی بە مێژووی درەوشاوەی دەنگی گەلی كوردستانەوە دەكات كە لە رۆژگاری سەختی خەباتدا وێستگەیەكی گرنگی جۆشدانەوەی گیانی كوردایەتی بوو و لە سەروەختی راپەڕینیشیدا، بزوێنەری شۆڕشگێڕان بوو لەپێناو بەدەستهێنانی ئازادی و سەرفرازی.
هیوادارم هەڵگر و پارێزەری ئەم بەرپرسیارێتییە مێژووییەبن و لە ساڵی نوێی كاركردنتاندا هاوشانی بەرەوپێشچوونە میدیاییەكان، ئەركەكانتان بەجێبهێنن و ئێمەش پشتیوانتان دەبین.
دڵسۆزتان
بافڵ جەلال تاڵەبانی
سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان
دەقی پیرۆزبایی كۆسرەت رەسوڵ بۆ ئێزگەی دەنگی گەلی كوردستان
بەڕێزان: بەڕێوەبەرو كارمەندانی ئێزگەی دەنگی گەلی كوردستان
(٤٤)ەمین ساڵیادی دامەزراندنی ئێزگەی دەنگی گەلی كوردستان لەئێوەو سەرجەم رۆژنامەنووس و میدیاكارانی ئێزگەكە پیرۆز دەكەم، ئومێد دەكەم لەگەڵ پێشكەوتنەكانی بواری میدیا بەردەوام بن و سەركەوتوو بن.
ئێزگەی دەنگی گەلی كوردستان خاوەن مێژوویەكی پڕشنگدارەو لە ئەوێ رۆژێی خەباتی شاخ ببووە دەنگی شۆڕش و سەرجەم گەلی كوردستان، پەیامەكانی بزوێنەری رۆحی شۆڕشگێڕی و وتارەكانی لووتكەی ئەدەبی مقاوەمەت بوون، بۆ گەلی كوردستان وێستگەی بەرگری كردن و بەرەنگار بوونەوە بوو دژی زوڵم و ستەمی بەعس. لە راپەریندا، ئێزگەی دەنگی گەلی كوردستان مینبەری سەرەكی و تاكە كەناڵی پەیوەندی نێوان هێزی پێشمەرگەو رێكخستنە نهێنییەكان و خەڵكی كوردستان بوو.
دوای (٤٤) ساڵ لە دەست پێكردنی یەكەم پەخشی، سەرەڕای پێشكەوتنەكانی بواری میدیاو راگەیاندن، هێشتاش ئێزگەی دەنگی گەلی كوردستان وەك كەناڵێكی میدیایی سەنگین و خاوەن رابردوویەكی گەش جێی ئومێدە، هیواخوازم لە پێشكەوتنی بەردەوامدا بن و بتوانن ئەم مێژووە پڕ سەروەرییە بە نەمری و زیندوویی بهێڵنەوەو پەرەی زیاتر بە كارەكانتان بدەن.
دووبارە پیرۆزبایی خۆمتان ئاراستە دەكەم و سڵاوی تایبەتی خۆم دەنێرم بۆ هەموو ئەو میدیاكارو رۆژنامەنووسانەی رۆژێك لە رۆژان لەم ئێزگەیە كاریان كردووە، بە تایبەت قارەمانانی خەباتی شاخ.
كۆسرەت رەسوڵ عەلی
سەرۆكی ئەنجومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندی
یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان
دەقی پیرۆزبایی قوباد تاڵەبانی بۆ ئێزگەی دەنگی گەلی کوردستان
بەرێوەبەر و کارمەندان و میدیاکارانی دەنگی گەلى کوردستان
بەبۆنەى یادی 44 ساڵەى دامەزراندنی ئێزگەى دەنگی گەلى کوردستانەوە، گەرمترین پیرۆزباییتان لێ دەکەم و هیواى پێشکەوتنی زیاترتان بۆ دەخوازم.
ئەم ئێزگە گرنگەى سەردەمانێک دەنگی خەبات و تێکۆشانی پێشمەرگە و نەبەردییەکانی رۆڵە گیانفیداکانی کوردستانی دەدا بەگوێى جەماوەرى خۆڕاگردا، مایەى شانازییە کەئێستا لەگەڵ سەردەمەکەدا خۆى گۆڕیوە و نوێبوونەوەى کردۆتە کردار.
بۆ ساڵی نوێى تەمەنی دەنگی گەلى کوردستان بەرەوپێشچوونی زیاتر لەبوارى میدیا، جۆراوجۆریی لەبەرنامە و بابەتەکانی، داهێنان و نوێگەرى زیاتر لەکۆی کارەکانی ئەم سەکۆ میدیاییە گرنگە دەخوازم.
قوباد تاڵەبانی
سەرپەرشتیارى مەکتەبى سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال
دەقی پیرۆزبایی خاتوو گەلاوێژ بۆ ئێزگەی دەنگی گەلی كوردستان
بەڕێزان بەڕێوەبەر و كارمەندان و تەكنیككارانی ڕادیۆی دەنگی گەلی كوردستان (ئێزگەكە)
بەبۆنەی یادی 44 ساڵەی دەستپێكردنی پەخشی ڕادیۆكەتانەوە گەرمترین پیرۆزبایی خۆم و جوانترین چەپكەگوڵی ئەم دەمەوبەهارەتان پێشكەش دەكەم.
دەنگی گەلی كوردستان مێژوویەكی پڕ لە سەروەریی بۆ خۆی و كارمەندەكانی و یەكێتیی نیشتیمانیی كوردستان تۆماركردووە كە ڕاستەوخۆ دەچێتە خزمەتی كۆمەڵانی خەڵك و كاروانە پڕ لە سەروەرییەكەی ڕاگەیاندنی گەلەكەمانەوە.
ئێزگەكەی ئێوە ناوی خۆی بەخۆیەوەیەتی (دەنگی گەلی كوردستان)، بۆیە پێویستە ئەو ناو و لۆگۆیە بپارێزن و وەك ڕابوردوو لە داهاتوویشدا دەنگی گەلی كوردستان بن.
ئەوێ ڕۆژێ كە چالاكییەكانی مەفرەزە و كەرت و تیپ-ەكان بە خوێندنەوەیەكی حەماسخوڵقێن و لە لووتكەی چیا سەركەشەكانەوە ئاوێتەی ژیانی جووتیار و ڕەنجدەرانی بیروبازووی گوند و شارەكان دەبوون و لەگەڵ وتارە ئاگریینەكاندا گیانی خەباتی پێشمەرگایەتییان دەبزواند، ئێزگەكە بووبووە بەشێك لە ژیانی خەڵك تا ئەوكاتەی بانگی ڕاپەڕینی دا و بانگەشەی زەماوەندی بڵاوكردەوە.
ئەركی ئێستاتان لە وتاری حەماسیدا نەماوە، ئێستا دەبێت پەیامتان لەخزمەتی هەموو چین و توێژەكاندا بێت و ڕۆبچنە ناو قووڵایی خەم و كێشەكانی جەماوەر و هۆشیارییەكی كوردانە و زانستییانە بدەنە گوێگرەكانتان، بەتایبەت كە پەخشەكەتان تەنیا لە ڕادیۆوە نییە و ماڵپەری ئینتەرنێت و پەیجەكانی سۆشیال میدیایش بوونەتە پێویستیی سەردەم و ئێوەیش سەردەمییانە بەڕێوەیدەبەن.
لەم یادەدا سەری ڕێز و نەوازش بۆ شەهیدانی ئێزگە و میدیای كوردی نەویدەكەین و سڵاو دەنێرین بۆ هەموو ئەو كەسانەی لەڕێی ئێزگەكەوە خزمەتیان كردووە. دەستی ئێوەی ماندوونەناس دەگوشین و ئومێدی سەركەوتنی زیاترتان بۆ دەخوازم، هیوادارم لەگەڵ میدیاكانی دیكەی یەكێتی و كوردستاندا پەیامی كوردایەتی و برایەتی و پێكەوەژیان بگەیەنن بە هەموو لایەك... هەمیشە سەركەوتوو بن.
گەلاوێژ
دەقی پیرۆزبایی
لێپرسراوی مەکتەبی راگەیاندن..
هەڤاڵ و برا كاك
دڵبەند مستەفا
بەڕێوبەری گشتی
دەنگی گەلی كوردستان (ئێزگەكە)
خوشك و برایانی
دەنگی گەلی كوردستان
یادی (44) ساڵەی
دەستپێكی پەخشی (ئێزگەكە)، ئێزگەی كۆمەڵانی خەڵكی كوردستانتان لێ پیرۆز بێت. لە ئێوە
و لە هەموو تێكۆشەرانی دێرینی ئەم كاروانە دوور و درێژەی تەمەنی هاوشانی تەمەنی شۆڕشی
نوێی گەلەكەمانە، پیرۆز بێت، كاری ستافی نوێ درێژەپێدانی ئەم شانازییەی یەكێتی و میدیای
كوردستانییە، بە تەكنیكی نوێ و هەناسەی گەنجانەوە. واتا هەمان پەیام، بەڵام بۆ سەردەمێكی
نوێ.
ئومێد دەكەم پێكەوە
لەگەڵ كەناڵەكانی تر بەشێك بن لە بەرنامەی پوختكردنەوە و ڕێكخستنەوەی راگەیاندنەكەمان
كە هەندێكمان جێبەجێ كردووە و هێشتا ماویەتی.
(44) جار پیرۆزتان بێت.
ستران عەبدوڵڵا
لێپرسراوی مەكتەبی
راگەیاندن
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
كۆڕهوه مهزنهكهی كوردستان.. ویژدانی جیهانی ههژاند
03:00 PM - 2023-03-31 -
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاترە لە 21 ملیار
02:16 PM - 2023-03-31 -
هێرۆ مستەفا نۆ زمان دەزانێ و سەرۆكی ئەمریكا بۆ باڵیۆز كاندیدی دەكات
12:57 PM - 2023-03-30 -
قوباد تاڵەبانی پیرۆزبایی یادی دامەزراندنی حزبی شیوعی کوردستان دەکات
11:17 AM - 2023-03-30
ئەمانەش ببینە
.jpg)
کوردستان 08:05 PM - 2023-03-31 سەرۆک بافڵ: دەستەبەرکردنی ژیانێکی سەقامگیر بۆ خەڵکەکەمان ئەرکی لە پێشینەیە
کادیرێکی پارتی سوکایەتی بە گۆرانیبێژێکی میللی هەولێر دەکات
07:45 PM - 2023-03-31
ئاراس محەمەد ئاغا: ڕاپۆرتە نێودەوڵەتییەکان بەڵگەی ڕاستی و دروستی کابینەی نۆیە
03:33 PM - 2023-03-31
راپۆرته نێودهوڵهتیهكان: لهكابینهی نۆدا پێشێلكردنی مافی رۆژنامهنوسان زیادیكردوه
10:54 AM - 2023-03-31
بەڕێككەوتنی سیاسی دەنگی مەسیحییەكان پەرتەوازە دەكرێت
05:05 PM - 2023-03-30
زۆرترین خوێنراو
-
سەرۆک بافڵ: دەستەبەرکردنی ژیانێکی سەقامگیر بۆ خەڵکەکەمان ئەرکی لە پێشینەیە
کوردستان 08:05 PM - 2023-03-31 -
کادیرێکی پارتی سوکایەتی بە گۆرانیبێژێکی میللی هەولێر دەکات
کوردستان 07:45 PM - 2023-03-31 -
دادپەروەری سیاسی..
بیروڕا 06:59 PM - 2023-03-31 -
ئاراس محەمەد ئاغا: ڕاپۆرتە نێودەوڵەتییەکان بەڵگەی ڕاستی و دروستی کابینەی نۆیە
کوردستان 03:33 PM - 2023-03-31 -
كۆڕهوه مهزنهكهی كوردستان.. ویژدانی جیهانی ههژاند
کوردستان 03:00 PM - 2023-03-31 -
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاترە لە 21 ملیار
کوردستان 02:16 PM - 2023-03-31 -
راپۆرته نێودهوڵهتیهكان: لهكابینهی نۆدا پێشێلكردنی مافی رۆژنامهنوسان زیادیكردوه
کوردستان 10:54 AM - 2023-03-31