قوباد تاڵه‌بانی و عه‌لی عه‌لاق باس له‌گرفته‌كانی نه‌وت و دۆلار و دینار ده‌كه‌ن
کوردستان 10:42 AM - 2023-03-16
PUKMEDIA
دیداری سلێمانی
دووه‌مین رۆژی چالاكییه‌كانی حه‌وته‌مین دیداری سلێمانی به دەقیقەیەک وەستان بۆ شەهیدانی کیمیابارانی هەڵەبجە دەستیپێکرد، کەرژێمی دیکتاتۆری بەعس ٣٥ ساڵ لەمەوبەر لە ١٦-٣-١٩٨٨دا بەچەکی قەدەغەکراوی کیمیایی ئەو شارەی بۆردومانکرد، پاشان پانێڵی ( سیاسه‌تی ئابووری و دینار‌و ئاڵنگارییه‌كانی گه‌شه‌سه‌ندن) ده‌ستیپێكرد كه سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و د.بەرهەم ئەحمەد ساڵح سەرۆک کۆماری پێشووی عیراق و ژمارەیەکی زۆر لەکەسایەتی سیاسیی و سەرکردەی کوردستانی و عیراقی کونسوڵ و باڵیۆزی دیپلۆماتکارانی بیانی ئامادەیبوون تێیدا هه‌ریه‌ك له قوباد تاڵه‌بانی جێگری سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێم و عه‌لی عه‌لاق پارێزگاری بانكی ناوه‌ندی عیراق و بابه‌ت پێشكه‌ش ده‌كه‌ن.
پارێزگاری بانكی ناوه‌ندی: ده‌مانه‌وێت كۆنترۆڵی به‌های دیناری بكه‌ین
ته‌وه‌ری یه‌كی پانێله له‌لایه‌ن عه‌لی عه‌لاق پارێزگاری بانكی ناوه‌ندی عیراقه‌وه پێشكه‌شكرا و رایگه‌یاند:" گه‌شه‌سه‌ندنی ئابووری عیراق به ئاراسته‌یه‌كی دروستدا ده‌ڕوات و ده‌مانه‌وێت كۆنترۆڵی به‌های دیناری بكه‌ین، هەروەها رێگەنادەین بەهای دینار بەرامبەر بە دۆلار دابەزێت لەماوەی رابردووش‌دا ئەو رێکارانەی وەک بانکی ناوەندی گرتومانەتە بەر هەر بۆ ئەو مەبەستەیە".
"رێگه‌كگرتن له به‌قاچاغبردنی دۆلاری ئه‌مریكی ئه‌ركێكی زۆر قورسه و كورتهێنانی زۆریش له پرۆژه‌یاسای بودجه‌ی 2023ی عیراق دا هه‌یه، لەگەل ئەوەشدا کاشی دۆلاری عیراق بەراورد بەساڵی ٢٠١٤ زۆر زیادی کردووە هەوڵەکانیشمان بۆ ئەوەیە عیراق دۆلاری کاشی زیاتر بێت، هەروەها لەئێستادا ناتوانین مووچە بەدۆلار بدەین چەنکە بەهای دینارمان لەدەست دەردەچێت، بەڵام هەوڵەکانمان بەردەوامە بۆجێگیرکردنی بەهای دۆلار و جێبەجێکردنی ئەو رێکارانەی کەداوامان لێکراوە بۆ رێگریکردن لەبردنە دەرەوەی دۆلار" پارێزگاری بانكی ناوه‌ندی عیراق وایوت.
قوباد تاڵه‌بانی: له‌باره‌ی سیاسیه‌تی نه‌وت تێڕوانینی جیاواز له حكومه‌تی هه‌رێم دا هه‌یه
هه‌ر له‌پانێله‌كه‌دا قوباد تاڵه‌بانی جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێم باسی له كێشه‌ی بودجه و سیاسیه‌تی نه‌وت له هه‌رێم كرد‌و رایگه‌یاند:" ده‌بێت گۆڕانكاری له‌سیاسه‌تی نه‌وت و غازدا بكه‌ین و له ناوحكومه‌تی هه‌رێم دا بۆچون و تێروانینی جیاواز هه‌یه سه‌باره‌ت به سیاسه‌تی نه‌وتی، بەڵام لەگەل ئەوەداین سۆمۆ رێکبخرێتەوەو هاوبەشێکی باش بێت بۆ هەرێم و سیستمی نوێ هەبێت بۆ نەوت و غاز".
قوباد تاڵه‌بانی : گرنگه داهاتی فرۆشتینی نه‌وتی هه‌رێم به باشی به‌كاربهێندرێت
" لامان گرنگ نییه نه‌وت چۆن ده‌فرۆشرێت و به چ وڵاتێك ده‌فرۆشرێت، به‌ڵام گرنگه داهاتی فرۆشتینی نه‌وتی هه‌رێم به باشی به‌كاربهێندرێت و كاروپرۆژه‌ی باشتر به‌و بودجه‌یه پێشكه‌ش به خه‌ڵك بكرێت و وه‌ڵامی هه‌موو ئه‌و پرسیارانه‌ش بدرێنه‌وه كه له‌سه‌ر كه‌یسی نه‌وتی هه‌رێم هه‌ن". جێگری سه‌رۆكوه‌زیران هه‌رێم وایوت.
هه‌روه‌ك رایگه‌یاند:" ده‌بێت چاره‌سه‌ری كێشه‌كانی كه‌رتی نه‌وت بكه‌ین و ناتوانرێت سیاسه‌تی نه‌وتی هه‌رێم به‌و كێشانه‌وه كه هه‌یه‌تی به‌رده‌وام بێت و هاوكاتیش كێشه سه‌ره‌كییه‌كانی نێوان هه‌رێم و به‌غداش چاره‌سه‌ر بكرێن".
قوباد تاڵه‌بانی باسی له بایه‌خی پرۆژه یاسا بۆ ستراتیژی دارایی كرد و وتی:"چه‌ندین گرفت و ئاڵنگاریی له‌به‌رده‌م پرۆژه یاسای بودجه‌دان و پێویسته چاره‌سه‌ر بكرێن".
جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێم وتی:"به پینه‌وپه‌ڕۆ كردن كێشه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا چاره‌سه‌ر نابێت، به‌ڵكو ته‌نها چاره‌سه‌ری راسته‌قینه دواده‌خات و كێشه‌كان زیاتر كه‌ڵه‌كه ده‌بن به‌سه‌ر یه‌كداو ئه‌مه‌ش مه‌ترسیداره بۆ داهاتووی هه‌موو لایه‌ك."
له پانێلی زانكۆی ئه‌مریكی له سلێمانی قوباد تاڵه‌بانی وتیشی:" چه‌ندین ساڵه له‌سه‌ر بنه‌مایه‌كی هه‌ڵه موناقشه ده‌كه‌ین، گرنگ نییه كێ نه‌وت ده‌فرۆشێ، گرنگ ئه‌وه‌یه كێ باشترین سعری پێ په‌یدا ده‌كرێت و به شه‌فافترین شێوه ده‌یفرۆشێت، له‌ئه‌نجامدا داهاتێكی زیاتر و بودجه‌یه‌كی شه‌فاف و شایسته‌مان ده‌ست ده‌كه‌وێت تا بتوانین ئابوری وڵاته‌كه‌مان ببووژێنینه‌وه و خزمه‌تگوزاری و خۆشگوزه‌رانی بۆ هاووڵاتیانمان دابین بكه‌ین".
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
هاوخەمییەکان بۆ کۆچی دوایی ساڵح موسلیم
10:18 PM - 2026-03-11 -
وەفدێکى یەکێتى بەشداربوو لە بەخاک سپاردنى سەرکردە ساڵح موسلیم
05:08 PM - 2026-03-13 -
ئەمڕۆ و سبەى باران دەبارێت
10:49 AM - 2026-03-13 -
وێنەگرتن و بڵاوکردنەوەی ڤیدیۆی هێرشەکان قەدەغە کرا
08:20 PM - 2026-03-12
ئەمانەش ببینە
قوباد تاڵەبانى: شەرەفمەند بووم بە دیداری حاکم قادر حەمەجان و مامە غەفەی پێشمەرگە
01:53 PM - 2026-03-13
ژێرخانی نەوتی عیراق لە نێوان کاولکارییەکانی جەنگ و پەککەوتنی هەناردەدا
10:30 AM - 2026-03-13
بە نامەیەكی مام جەلال زاخۆش راپەڕی
09:38 AM - 2026-03-13
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 4 ملیار دینارە
09:00 AM - 2026-03-13
زۆرترین خوێنراو
-
وەفدێکى یەکێتى بەشداربوو لە بەخاک سپاردنى سەرکردە ساڵح موسلیم
ی ن ک 05:08 PM - 2026-03-13 -
سەرۆک بافڵ: نابێت کورد ببێتە سەرى رمی جەنگ
کوردستان 02:58 PM - 2026-03-13 -
قوباد تاڵەبانى: شەرەفمەند بووم بە دیداری حاکم قادر حەمەجان و مامە غەفەی پێشمەرگە
کوردستان 01:53 PM - 2026-03-13 -
ئەمڕۆ و سبەى باران دەبارێت
کوردستان 10:49 AM - 2026-03-13 -
ژێرخانی نەوتی عیراق لە نێوان کاولکارییەکانی جەنگ و پەککەوتنی هەناردەدا
عیراق 10:30 AM - 2026-03-13 -
بە نامەیەكی مام جەلال زاخۆش راپەڕی
کوردستان 09:38 AM - 2026-03-13 -
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 4 ملیار دینارە
کوردستان 09:00 AM - 2026-03-13







دابەزێنە

