هه‌ڵه‌بجه.. زامی مرۆڤایه‌تی و پایته‌ختی ئاشتی
کوردستان 09:29 AM - 2023-03-16
مۆنۆمێنتی هەڵەبجە و عومەری خاوەر
دوای 35 ساڵ به‌سه‌ر كاره‌ساتی كیمیابارانكردنی هه‌ڵه‌بجه، ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عیراق چه‌ند رۆژێك پێش ئێستا بڕیاری به‌پارێزگابوونی هه‌ڵه‌بجه‌ی په‌سه‌ندكردو هه‌ڵه‌بجه بوو به 19 هه‌مین پارێزگای عیراق، له‌و باره‌یه‌شه‌وه ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی ده‌ستخۆشی له‌حكومه‌تی ئیتیحادی ده‌كات و رایده‌گه‌یه‌نێت:" ره‌مزیه‌تی ئه‌م بڕیاره قه‌ره‌بوویه‌كی مه‌عنه‌وییه بۆ كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی شاره‌كه و هانده‌ریشه تاوه‌كو له هه‌موو ئاسته‌كان قه‌ره‌بووی ساڕێژكردنی برینه‌كانی هه‌ڵه‌بجه بكرێت".
یه‌كێتی: هه‌ڵه‌بجه‌ییه‌كان شایانی زیاترن
ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له‌دواكۆبوونه‌وه‌ی خۆیدا وێڕای رێزگرتن له‌یادی قوربانیانی كاره‌ساتی هه‌ڵه‌بجه كه تاوانێكی بێ وێنه‌ی رژێمی دیكتاتۆری به‌عس بوو دژ به گه‌له‌كه‌مان، و ناردنی درودو سڵاو بۆ گیانی پاكی شه‌هیدانی كاره‌ساته‌كه‌و سه‌رجه‌م شه‌هیدانی كوردستان، پیرۆزبایی له خه‌ڵكی خۆڕاگری پارێزگاكه كرد به بۆنه‌ی بڕیاری به‌ره‌سمی ناساندنی هه‌ڵه‌بجه وه‌ك پارێزگای (١٩) هه‌مین له عیراقدا، ده‌ستخۆشی له حكومه‌تی ئیتیحادی كرد كه ره‌مزیه‌تی ئه‌م بڕیاره قه‌ره‌بوویه‌كی مه‌عنه‌وییه بۆ كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی شاره‌كه و هانده‌ریشه تاوه‌كو له هه‌موو ئاسته‌كان قه‌ره‌بووی ئاوه‌دانكردنه‌وه و ساڕێژكردنی برینه‌كانی هه‌ڵه‌بجه بكرێت.
هه‌ر له‌ساڵیادی ئه‌م كاره‌ساته‌دا مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له‌راگه‌یه‌نراوێكدا ئاماژه بۆ ئه‌وه‌ده‌كات:" یه‌كێتی چ راسته‌وخۆ و چ له رێی حكومه‌تی هه‌رێمه‌وه بۆ سارێژكردنی برینه‌كانی پارێزگای هه‌ڵه‌بجه و خزمه‌تی ئه‌م كه‌یسه هه‌مه‌لایه‌نه له بواری ئاوه‌دانی و خزمه‌ت له خه‌م و ئازاری كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی هه‌ڵه‌بجه تێده‌گات، بێ درێغ بۆی تێكۆشاوه‌و تێده‌كۆشێت، پێشی وایه چی بۆ پایته‌ختی خه‌م و په‌ژاره‌ی شاره‌زوور كرابێت هێشتا كه‌مه و بارته‌قای قوربانی بێ ئه‌ندازه‌یان نییه، چونكه هه‌ڵه‌بجه‌ییه‌كان شایانی زیاتر و زیاترن".
داوای ته‌واوكردنی رێكاره‌كانی به‌پارێزگابوونی هه‌ڵه‌بجه دەکرێت
ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەران لە فراکسیۆنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، وه‌ك نوێنه‌ری هه‌ڵه‌بجه‌ییه‌كان له په‌رله‌مانی عیراق، داوای تەواوکردنی رێکارەکانی بەپارێزگابوونی هەڵەبجە دەکات.
چرۆ حه‌مه شه‌ریف ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق له فراكسیۆنی یه‌كێتی به‌سایتی ره‌سمی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان PUKMEDIA ی راگه‌یاند: "وه‌ك نوێنه‌ری هه‌ڵه‌بجه‌ییه‌كان له په‌رله‌مانی عیراق له 18-1-2023، داوای ته‌واوكردنی رێكاره‌كانی به‌پارێزگابوونی هه‌ڵه‌بجه‌م ئاڕ‌استه‌ی سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق كردوه".
" پاشان به‌خۆشحاڵییه‌وه ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران بڕیاریدا كه هه‌ڵه‌بجه ببێته 19 هه‌مین پارێزگای عیراق و له‌ئێستاشدا بڕیاره‌كه‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران گه‌یشتوه‌ته په‌رله‌مانی عیراق له‌هه‌وڵداین به‌زووترین كات بڕیاره‌كه‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران بخه‌ینه دانیشتنه‌كانی په‌رله‌مانه‌وه" چرۆ حه‌مه شه‌ریف وای وت.
داوا ده‌كرێت فراكسیۆنه‌كان په‌له بكه‌ن
پڕۆژه یاسای هێنانه‌كایه‌ی پارێزگای هه‌ڵه‌بجه له كۆماری عیراق ره‌وانه‌ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران كراوه‌و سكرتێری ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمیش داوا له‌فراكسیۆنه كوردییه‌كان ده‌كات به‌زووترین كات پڕۆژه یاساكه بخه‌نه كارنامه‌ی كۆبوونه‌وه‌ی داهاتووی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانه‌وه.
ئامانج ره‌حیم سكرتێری ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند:"پڕۆژه یاسای هێنانه‌كایه‌ی پارێزگای هه‌ڵه‌بجه له كۆماری عیراق كه به بڕیاری ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی فیدڕاڵ ژماره 23131 له كۆبوونه‌وه‌ی ئاسایی ژماره 11 له رۆژی 13-3-2023، په‌سه‌ندكراو به نوسراوی ئه‌میندارێتی گشتی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران ژماره 12497 له 14-3-2021 ره‌وانه‌ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران كرا".
راشیگه‌یاند: "لێره به‌دواوه به هه‌وڵی فراكسیۆنه كوردییه‌كان له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران و سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق ده‌تواندرێت پڕۆژه یاسای هێنانه‌كایه‌ی پارێزگای هه‌ڵه‌بجه له كۆماری عیراق زووتر بخرێته كارنامه‌ی كۆبوونه‌وه‌ی داهاتوو و لیژنه‌ی یاسایی و لیژنه‌ی هه‌رێم و پارێزگاكانیش له‌ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران زوو راپۆرتی له‌سه‌ر بكه‌ن".
35 ساڵ به‌سه‌ر كاره‌ساتی هه‌ڵه‌بجه تێده‌په‌ڕێت
ئه‌مڕۆ 35 ساڵ تێپه‌ڕده‌بێت به‌سه‌ر كاره‌ساتی كیمیابارانكردنی هه‌ڵه‌بجه‌و شه‌هیدكردنی 5000 فریشته‌و برینداركردنی هه‌زاران كه‌س كه هه‌تا ئێستاش به‌ده‌م ئازاره‌وه ده‌ناڵێنن.
له 16-3-1988 دا رژێمی له‌ناوچوی به‌عس هه‌ستا به كیمیابارانكردنی شاری هه‌ڵه‌بجه‌و پێنج هه‌زار كه‌س له منداڵ و ژن و پیاو و پیرو گه‌نج شه‌هیدبوون و ژماره‌یه‌كی زۆریش ئاواره‌ی سنوره‌كانی ئێران بوون ئه‌مه جگه له‌وه‌ی چه‌ندین كه‌س به‌و چه‌كه برینداربون و تا ئێستاش به ئازاره‌كانیانه‌وه ده‌ناڵێنن.
كیمیابارانكردنی هه‌ڵه‌بجه چه‌ندین منداڵی بێ باوك و دایك كرد‌و چه‌ندین منداڵی به‌تاقانه‌یی هێشته‌وه‌و چه‌ندین دایك و باوكیشی له رۆڵه‌كانیان كرد‌و چه‌ندین خێزانیش سه‌رجه‌میان گیانیان له ده‌ستداو ته‌نانه‌ت باڵنده‌و گیانداره‌كانیش كۆتا رۆژیانبوو، ئه‌م كاره‌ساته چه‌ند باس بكرێت و یادبكرێته‌وه هێشتا كه‌مه.
پارێزگای هه‌ڵه‌بجه له‌ئێستادا خاوه‌نی ته‌واوی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كانی تایبه‌ت به‌خۆیه‌تی و له‌لایه‌ن حكومه‌تی عیراقیشه‌وه ره‌زامه‌ندی له‌سه‌ر كردنه‌وه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه فیدراڵییه‌كان دراوه به‌تایبه‌ت (پاسپۆرت و نیشینگه‌و ره‌گه‌زنامه‌و كارتی زانیاری و گومرگ).
تاوانباری سه‌ره‌كی كاره‌ساتی هه‌ڵه‌بجه به‌سزای خۆی گه‌یشت
عه‌لی حه‌سه‌ن مه‌جید ناسراو به‌عه‌لی كیمیایی دیارترین ئه‌و تاوانبارانه‌بوو كه له‌گه‌ڵ ناوهێنانی كیمیابارنی هه‌ڵه‌بجه په‌نجه‌ی ره‌شی بۆ درێژ ده‌كرا، ئه‌م تاوانباره كه لێپرسراوی هێزه جوڵه‌پێكراوه سه‌ربازی و هه‌واڵگرییه‌كانی عیراق و سه‌رپه‌رشتیاری كیمیباران كردنی هه‌ڵه‌بجه‌بوو رۆژی 24-10-2010 له‌لایه‌ن دادگای باڵای تاوانه‌كانی عیراقه‌وه له‌سه‌ر كیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه بڕیاری له سێداره‌دانی بۆ درچوو و له‌سێداره درا.
PUKmedia
هەواڵی زیاتر
-
كۆڕه‌وه مه‌زنه‌كه‌ی كوردستان.. ویژدانی جیهانی هه‌ژاند
03:00 PM - 2023-03-31 -
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاترە لە 21 ملیار
02:16 PM - 2023-03-31 -
هێرۆ مستەفا نۆ زمان دەزانێ و سەرۆكی ئەمریكا بۆ باڵیۆز كاندیدی دەكات
12:57 PM - 2023-03-30 -
قوباد تاڵەبانی پیرۆزبایی یادی دامەزراندنی حزبی شیوعی کوردستان دەکات
11:17 AM - 2023-03-30
ئەمانەش ببینە
.jpg)
کوردستان 08:05 PM - 2023-03-31 سەرۆک بافڵ: دەستەبەرکردنی ژیانێکی سەقامگیر بۆ خەڵکەکەمان ئەرکی لە پێشینەیە
کادیرێکی پارتی سوکایەتی بە گۆرانیبێژێکی میللی هەولێر دەکات
07:45 PM - 2023-03-31
ئاراس محەمەد ئاغا: ڕاپۆرتە نێودەوڵەتییەکان بەڵگەی ڕاستی و دروستی کابینەی نۆیە
03:33 PM - 2023-03-31
راپۆرته نێوده‌وڵه‌تیه‌كان: له‌كابینه‌ی نۆدا پێشێلكردنی مافی رۆژنامه‌نوسان زیادیكردوه
10:54 AM - 2023-03-31
بەڕێككەوتنی سیاسی دەنگی مەسیحییەكان پەرتەوازە دەكرێت
05:05 PM - 2023-03-30
زۆرترین خوێنراو
-
سەرۆک بافڵ: دەستەبەرکردنی ژیانێکی سەقامگیر بۆ خەڵکەکەمان ئەرکی لە پێشینەیە
کوردستان 08:05 PM - 2023-03-31 -
کادیرێکی پارتی سوکایەتی بە گۆرانیبێژێکی میللی هەولێر دەکات
کوردستان 07:45 PM - 2023-03-31 -
دادپەروەری سیاسی..
بیروڕا 06:59 PM - 2023-03-31 -
ئاراس محەمەد ئاغا: ڕاپۆرتە نێودەوڵەتییەکان بەڵگەی ڕاستی و دروستی کابینەی نۆیە
کوردستان 03:33 PM - 2023-03-31 -
كۆڕه‌وه مه‌زنه‌كه‌ی كوردستان.. ویژدانی جیهانی هه‌ژاند
کوردستان 03:00 PM - 2023-03-31 -
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاترە لە 21 ملیار
کوردستان 02:16 PM - 2023-03-31 -
راپۆرته نێوده‌وڵه‌تیه‌كان: له‌كابینه‌ی نۆدا پێشێلكردنی مافی رۆژنامه‌نوسان زیادیكردوه
کوردستان 10:54 AM - 2023-03-31