رۆلی گەورەی یەكێتی لە راپەڕینی دهۆك دا
کوردستان 11:56 AM - 2023-03-14
پۆلێک پێشمەرگەی راپەڕین
هاتنی پارتیزانەکانی یەکێتی
دوای بەرپابوونی راپەڕین لە چەندین شار‌و شارۆچکەی باشووری کوردستان، راپەڕین لە سه‌نته‌ری پارێزگای دهۆک و شەقام و گەڕەکەکانی ئەو شارە و دەوروبەریشی دەستیپێکرد، به‌تایبه‌تی دوای هاتنی مه‌فره‌زه پارتیزانه‌كانی یه‌كێتی بۆ ده‌ڤه‌ری بادینان و دانانی به‌رنامه لەگەڵ رێكخستنه نهێنییه‌كانی یەکێتییدا لە شار و شارۆچکە و گوندەکانی ئەو دەڤەرە و پشتیوانی لایەنەکانی بەرەی کوردستانی لە پلان و بەرنامەی راپەڕین کە یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان پێشوەخت دایڕشتبوو، ئەوەبوو دهۆک و دەوروبەری لە 14/3/1991 دا ئازادكرا.
له‌وباره‌یەشەوە سه‌لام مسته‌فا ئامێدی، ئەندامی رێكخستنە نهێنییەکانی ئەوکات و كارگێڕی ئێستای مه‌ڵبه‌ندی چواری دهۆک و به‌شداربووی ئازادكردنی شارەکە دەڵێت: «پێش راپەڕین ئێمەی رێکخستنی نهێنی یه‌كێتی لە بادینان، زانیاریمان هەبوو لەسەر هاتنی مەفرەزە پارتیزانه‌كانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بە سەرپه‌رستی تۆفیق چەلكی و شەهید حەسەن سه‌لیم نێروه‌یی بۆ دەڤەرەکەمان و چه‌ند رۆژێك پێش ئازادكردنی پارێزگای دهۆكیش، لەسەر راسپاردەی عەلی شەعبان ئامێدی، من و هاوڕێیەکی تر به‌نهێنی سەردانی مه‌فره‌زه پارتیزانه‌كانی یه‌كێتیمان كرد و چەندین نامە و رێنمایی سەرکردایەتیمان، لەگەڵ خۆمان هێناو بەسەر کەسایەتی و سەرۆک هۆزه‌كانی دەڤەری بادیناندا دابەشمان کرد.
وتیشی: دوای گەیشتنی پەیام و رێنماییەکانی سەرۆک مام جەلال و کاک نەوشیروان، ژمارەیەکی زۆر له کەسایەتی و خه‌ڵكی خۆڕاگری ناوچەکە پێشوازییان لەو هه‌نگاوە كرد و به‌خۆشحاڵییه‌وه سەرلەبەیانی 14ی ئازار دهۆک و دەوروبەری دەستیان بە راپەڕین کرد.
لەسەر راسپاردەی سەرکردایەتیی یەکێتی بوو
كارگێری مه‌ڵبه‌ندی چوار هەروەها دەڵێت: راپەڕینی کوردستان و بە تایبەتیش لە دهۆکدا لەسەر راسپاردەی سەرۆک مام جەلال و سەرکردایەتی یەکێتیی بەرپابوو و یەکێتی لە ئازادکردنی دهۆکدا چەندین شەهیدی بەخشی. هەروەها ئەندامانی رێكخستنه‌كانی یه‌كێتی له هه‌موو ئاسته‌كاندا بەشدارییان له رزگارکردنی دهۆکدا كرد، له بیرمه چەند کچه پێشمەرگەیەکی یەکێتی هەبوون رۆڵی سەرەکییان لە راپەڕینی دهۆک و دەوروبەریدا هەبوو، شان بە شانی باوکیان لە دژی رژێمی بەعس شەڕیان ده‌کرد.
سه‌لام مسته‌فا ئامێدی سەبارەت بە دەستکەوت و ئامانجەکانی راپەڕین دەڵێت: بەداخەوە ئه‌و ئامانجانه‌ی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و خەڵکی بادینان بۆ ئازادی خه‌باتیان كرد، وەک چاوەڕوان دەکرا نه‌هاتنه دی، دوای 32 ساڵ خه‌ڵك له ده‌سه‌ڵات و حکومەت ناڕازییه، چونکە جیاوازیی له نێوان شار و شارۆچكه‌كانی هەرێمی كوردستاندا دەكرێت.
هیچ دەرفەتێک لەبەردەم کورددا نەمابوو
لای خۆیەوە له‌شكر عه‌بدوڵڵا ئه‌حمه‌د، ناسراو به له‌شكر بادینی پێشمه‌رگه‌ی شاخ و شاری یه‌كێتی له زاخۆ لە باره‌ی راپەڕینەکەوە دەڵێت: 5ی ئازاری ساڵی 1991 رۆژی ئازادی و سەلماندنی خەباتی نەپساوەی کورد بوو لە هەر چوار پارچەی کوردستان، سەرکردایەتی یەکێتیش دەیزانی هیچ ده‌رفه‌تێك له‌به‌رده‌م كورددا نه‌ماوه، تەنها راپەڕین نەبێت. ئەوەبوو دوای شەڕی کەنداو، بە راوێژ لەگەڵ سەرۆک مام جەلال کە ئەوکات لە دەرەوەبوو، کاک نەوشیروان و سەرکردایەتی یەکێتی کە پێشبینی پێشهاتی نوێیان لە عیراق دەکرد، پلانی راپەڕینیان لە شارەکانی کوردستان دانا، دواتریش لایه‌نه‌كانی به‌ره‌ی كوردستانی پشتیوانیان لە بەرنامەکەی یەکێتی کرد.
رۆڵی گەورەی یەکێتی
له‌شكر عه‌بدوڵلا ئه‌حمه‌د هەروەها دەڵێت: رێنمایی راگه‌یاندنی یەکێتی ئه‌وكات هۆکاری هۆشیارکردنەوە و دیاریكردنی پاشه‌ڕۆژی گه‌لی کورد بوو، نامه و راسپارده‌كانی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتیش بۆ چین وتوێژه‌كانی خه‌ڵكی كوردستان، هۆكاری سه‌ره‌كی راپه‌رین بوون. لایەنگران و رێكخستنی نهێنی یەکێتی و نامه‌كانی سەرکردایەتیی یەکێتی، رۆڵێکی سەرەکییان لە راپەڕینی شار و شارۆچکە و گوندەکانی دەڤەری بادینان بەگشتی و پارێزگای دهۆکدا بەتایبەتی هەبوو، یەکێتیش لەو راپەڕینەدا چەندین شەهیدی لە رزگارکردنی ناوچەکەدا بەخشی لە نموونەی ساڵح تۆبیان ئێزدی پێشمەرگەی پارتیزانی یه‌كێتی و عەبدولڕەحمان محەمەد عەلی کە لە ناحیه‌ی فەهدیە شەهید بوون، هه‌روه‌ها حەسەن سه‌لیم نێروه‌یی، فەرماندەی دیاری مەفرەزەی پارتیزانی یەکێتی له بادینان، کە لە نێوان دهۆک و ئامێدی شەهیدبوو، جومعە ئەحمەد و خالید عەلی عەبدی و جه‌رجیس خضر جبو و چه‌ندانی تریش، لە رێکخستنە نهێنییەکانی یەکێتی له راپه‌رینی ده‌ڤه‌ری بادیناندا شەهیدبوون.
مانەوەی پارتیزانەکان یەکێتی دوای کۆڕەو
لەشکر بادینی ئاماژە بەوە دەکات کە لەكاتی كۆڕه‌وی ملیۆنی گەلی کوردستانیشدا، ئێمە وەک پێشمەرگەی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان پاشەکشەمان نەکرد و وەک پارتیزان لە (کانی ماسێ) ماینەوە، پارێزگارییمان له خه‌ڵكی خۆمان كرد و وەکو یەکێتیش به‌درێژایی مێژوو بە چاوی کوردایه‌تییه‌وه سەیری نەتەوەکەمان كردووه و بەرژەوەندیی گەل و خاکمان خستۆ‌ته پێش هەموو شتێکەوە، بەڵام بەداخەوە هەندێک لایەن ئەو تایبەتمەندییەی ئێمه‌یان بۆ بەرژەوەندیی خۆیان بەکارهێناوە و هه‌موو شتێكیان قۆرخكردووه و دۆخی سیاسی و ئابووریی کوردستانیشیان گەیاندووە بە بنبه‌ست.
هه‌ر له‌وباره‌یه‌وه به‌شار ئیسماعیل لیناڤه‌ی، پێشمه‌رگه‌ی دێرین و یه‌كێك له به‌شداربووانی ئازادكردنی دهوك دەڵێت: چەند رۆژێک بەر لە ئازادکردنی شارەکە، ئێمه کۆمەڵێک پێشمەرگەی یەکێتی چووینه ناو گه‌ڕه‌كی عه‌سكه‌ری و شیندۆخا و خۆمان ئامادەکرد بۆ هێرشکردنە سەر بارەگاکانی رژێمی بەعس و وتی: رێنماییمان له شه‌هید مامه‌ند وه‌رده‌گرت، چونكه بەرپرسێکی هێڵێکی رێكخستنی نهێنیی یەکێتی بوو له دهۆك و چەکێکی زۆریشمان هەبوو، کە له‌دوای ئەنفال بەشێکی زۆر چەکی قورسی حزبەکەمان لە گوندی لیناڤا حەشاردابوو بۆ كاتی پێویست.
ئاماژەی بەوەشکرد، راستە هەموو لایەنەکانی ناو بەرەی کوردستانی بەشدارییان لە رزگارکردنی دهۆکدا کرد، بەڵام پێشمەرگەکانی یەکێتی لە سنوورەکە هێزی شه‌ڕكه‌ری سەرەکی بوون لە هێرشکردنە سەر بنکە و بارەگاکانی رژێم له‌ناو سه‌نته‌ری دهۆکدا، بۆ مێژووش دەیڵێم هیچ هێزێکی تر پێش یه‌كێتی بارەگای ئەمنی بەعسی لە دهۆک کۆنترۆڵ نەکرد و نزیکەی دوو سەعات شەڕمان کرد بۆ کۆنترۆکردنی، لەگەڵ ئەوەی پێشمه‌رگه و پارتیزانه‌كانی یەکێتی بە هیواو خه‌ونێكی جوانه‌وه راپەڕینمان کرد، بەڵام بەداخەوە، گەندەڵی و نادادپه‌روه‌ری لە کوردستان زۆرێک لە ئامانجەکانی میلله‌ته‌كه‌مانی بە ئاراستەیەکی تردا بردووە.
PUKMEDIA ئامادەکردنی/کۆڤان بادینی
هەواڵی زیاتر
-
دەزگای ئاسایشی هەرێم 8 تیرۆریستی داعش دەستگیر دەکات
08:14 PM - 2023-03-27 -
سەنتەری هەڵبژاردنی یەکێتی: مەرجەکانی یاسای هەڵبژارد ناروونن
07:25 PM - 2023-03-27 -
ئەدهەم بارزانی: دەوڵەتان دوای ٣٢ساڵ دەزانن لەم وڵاتەدا چی دەگوزەرێت
09:19 AM - 2023-03-27 -
سەرۆک بافڵ بەشداری پرسەی خاتوو فاتیم دەکات
03:54 PM - 2023-03-26
ئەمانەش ببینە
فراكسیۆنی یه‌كێتی: لایه‌نێك بۆ دوو كورسی سازشی له‌سه‌ر كه‌ركوك كرد
03:18 PM - 2023-03-27
سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتی: هەڵبژاردنی پەرلەمان لە كێشەكان جیابكرێتەوە
01:43 PM - 2023-03-27
هەمواری یاسای هەڵبژاردن پەسندكراو لەكەركوكیش هەڵبژاردن دەكرێت
11:00 AM - 2023-03-27
حاجی مه‌سیفی: ده‌ستكه‌وته‌كانتان ته‌نها شكستن
05:43 PM - 2023-03-26
زۆرترین خوێنراو
-
هەمواری یاسای هەڵبژاردن پەسندكراو لەكەركوكیش هەڵبژاردن دەكرێت
کوردستان 11:00 AM - 2023-03-27 -
لەكاتی خۆشی ناتناسم و لەتەنگانە لەگەڵم بە !!
بیروڕا 10:22 AM - 2023-03-27 -
بڕیاری دادگای نێوبژیوانی نێودەوڵەتی پاریس ملزمە؟
بیروڕا 09:43 AM - 2023-03-27 -
ئەدهەم بارزانی: دەوڵەتان دوای ٣٢ساڵ دەزانن لەم وڵاتەدا چی دەگوزەرێت
کوردستان 09:19 AM - 2023-03-27 -
بگۆڕ دەبی یان گۆڕاو
بیروڕا 09:49 PM - 2023-03-26 -
سێڵڤی سەرکەوتنمان نەگەرەکە
بیروڕا 09:20 PM - 2023-03-26 -
لە کابینەکەتاندا بێکار دەکرێم!
بیروڕا 09:16 PM - 2023-03-26 -
پرسەنامەی سەرۆک بافڵ بۆ خانەوادەی شێخ ئەحمەد ئاغای زێباری
ی ن ک 06:33 PM - 2023-03-26