riklam

ئین سلێمانی ئاگری نه‌ورۆز ده‌باته‌ گۆیژه‌

کوردستان 06:18 PM - 2023-03-13
فێستیڤاڵی ئین سلێمانی PUKMEDIA

فێستیڤاڵی ئین سلێمانی

سلێمانی ئین سلێمـانی

له‌ رۆژانی 17 تا 20 ی ئادار پلاتفۆڕمی ئین سلێمانی فێستیڤاڵی تایبه‌ت به‌ جه‌ژنی نه‌ورۆز ئه‌نجامده‌دات كه‌ جیاوازتر له‌ ساڵانی رابردوو یادی نه‌ورۆز له‌سلێمانی ده‌كرێته‌وه‌و بۆ ئه‌مساڵ ئاگری نه‌ورۆز له‌چیای گۆیژه‌ ده‌كرێته‌وه‌.

هه‌ژان هێرش وته‌بێژی پلاتفۆڕمی ئین سلێمانی له‌ لێدوانێكیدا بۆ سایتی ره‌سمی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان PUKMEDIA رایگه‌یاند: "پلاتفۆڕمی ئین سلێمانی له‌ساڵی نوێی كوردیدا فێستیڤاڵی تایبه‌ت به‌ جه‌ژنی نه‌ورۆز ئه‌نجامده‌دات و به‌چه‌ندین چالاكی نوێ له‌شاری سلێمانی و له‌گه‌ڵ هاووڵاتیان به‌رده‌وام ده‌بێت".

"پڕۆگرام و چالاكییه‌كانی پلاتفۆڕمی "ئین سلێمانی" له‌ نه‌ورۆزی 2723 دا بریتین له‌: "رازاندنه‌وه‌ی شه‌قامی سالم له‌به‌رده‌م باخی گشتی تاوه‌كو به‌رده‌م سیتی ستار و رۆژی 17-3-2023 بۆ 20-3-2023 له‌ چه‌ند شوێنێكی شه‌قامی سالم مۆسیقای سه‌رشه‌قام پێشكه‌ش ده‌كرێت و شه‌وانی فیلمی كوردی له‌ سه‌كۆی ئازادی، پاركی ئازادی نمایشده‌كرێت، هاوكات ماركێتی به‌رهه‌می خۆماڵی و خواردنگه‌ و كاره‌ بازرگانییه‌ بچوكه‌كان له‌ پاركی ئازادی به‌ڕێوه‌ده‌چێت"، هه‌ژان هێرش وایوت.

ده‌شڵێت: "رۆژی 20-3-2023 شاخی گۆیژه‌ به‌ ئاڵای كوردستان و مه‌شخه‌ڵی ئاگر لای ناوی سلێمانی ده‌ڕازێندرێته‌وه‌، هه‌مان رۆژ له‌به‌رده‌م باخی گشتی هه‌تاوه‌كو به‌رده‌م سیتی ستار نمایشی شه‌قام ئه‌نجامده‌درێت و له‌به‌رده‌م سیتی ستار ئاگری نه‌ورۆز ده‌كرێته‌وه‌، شه‌وه‌كه‌شی ئاهه‌نگی نه‌ورۆز له‌ شه‌قامی سالم به‌ڕێوه‌ده‌چێت"، هه‌ژان هێرش واده‌ڵێت.

وته‌بێژی پلاتفۆڕمی ئین سلێمانی ئه‌وه‌شی راگه‌یاند: "رۆژی 18-3-2023 كۆنسێرتی منداڵان له‌ هه‌وارگه‌ی سه‌رچنار سازده‌كرێت و رۆژی دواتریش كه‌ده‌كاته‌ 19-3-2023 له‌ شانۆی رۆمانی كۆنسێرت به‌ڕێوه‌ده‌چێت".

خشته‌ی فێستیڤاڵی نه‌ورۆزی سلێمانی

 

 -پلاتفۆڕمی ئین سلێمانی له‌ رۆژی 17ی مانگه‌وه‌ به‌ فێستیڤاڵی تایبه‌ت به‌ نه‌ورۆز، شه‌قامی سالم ده‌ڕازێنێته‌وه‌ به‌شێوازێكی زۆر جیاواز.

-له‌ 17 تا 20ی مانگ، له‌شه‌قامی سالم، لایڤ میوزیك پێشكه‌ش ده‌كرێت، واته‌ میوزیكی سه‌رشه‌قام.

- له‌ 18ی مانگ، له‌ سه‌رچنار سه‌عات 5 بۆ 6ی ئێواره‌ كۆنسێرت پێشكه‌ش ده‌كرێت.

-رۆژی 19ی مانگ، كۆنسێرتێكی گه‌وره‌ له‌ هه‌واری شار ئه‌نجام ده‌درێت له‌ شانۆی رۆمانی، سه‌عات 5 بۆ 8ی شه‌و، به‌ به‌شداری هونه‌رمه‌ندان، هانی و سه‌نا به‌رزنجی و هه‌ژار زه‌هاوی.

-رۆژی 20ی مانگ، سه‌عات 10ی به‌یانی له‌به‌رده‌م شاری گۆیژه‌ ماراسۆنێكی نێوده‌وڵه‌تی به‌ به‌شداری ژماره‌یه‌ك وه‌رزشوانی دێرین و میوانی بیانی ئه‌نجامده‌درێت، ماراسۆنه‌كه‌ دابه‌شكراوه‌ بۆ دوو جۆر، ئه‌وانیش 5 كیلۆمه‌تری و 21 كیلۆمه‌تری كه‌ به‌شداربووان سه‌رپشكن له‌ هه‌ڵبژاردنی هه‌ر جۆرێكیان.

-هه‌مان رۆژ له‌ناو پاركی هه‌واری شار خه‌ڵات به‌سه‌ر، سێ یه‌كه‌مه‌كه‌دا دابه‌شده‌كرێت بۆ كوڕ و بۆ كچانیش.

-دواترله‌شه‌قامی سالم، كه‌رنه‌ڤاڵی نه‌ورۆز له‌ ته‌نیشت سیتی ستار ئه‌نجام ده‌درێت، به‌جۆرێك كه‌ ژماره‌یه‌ك كچ و كوڕی گه‌نج به‌ میوزیك و گۆرانی به‌شدار ده‌بن و له‌به‌رده‌م باخی گشتییه‌وه‌ دێن به‌ره‌و سیتی ستار و مه‌شخه‌ڵ و ئاگریان به‌ده‌سته‌وه‌یه‌ و نێرگز ده‌ده‌ن به‌هه‌موو ئه‌وكه‌سانه‌ی له‌وێدان، هه‌روه‌ها كۆمه‌ڵێك كاره‌كته‌ری كورد دروستكراونه‌ته‌وه‌ وه‌كو، پیره‌مێرد و خاتوو به‌دیعه‌ دارتاش و ئیبراهیم پاشای بابان.

-له‌ ئێواره‌ی 20ی 3 دا، له‌سه‌ر گۆیژه‌ ئاگری نه‌ورۆز ده‌كرێته‌وه‌، به‌جۆرێك كه‌ 300 كچ و كوڕ به‌ مه‌شخه‌ڵی ئاگرینه‌وه‌ به‌سه‌ر گۆیژه‌دا سه‌رده‌كه‌ون و له‌وێ ئاگرێكی گه‌وره‌ ده‌كرێته‌وه‌.

 

-شه‌وی 20ی 3، له‌ شه‌قامی سالم ئاهه‌نگی نه‌ورۆز ده‌بێت، به‌ به‌شداری هونه‌رمه‌ندان، ماجد و حه‌مید عوسمان و یادگای خالیدی.
PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket