یه‌كپه‌نجه‌ره هاووڵاتیان رازیدەكات
کوردستان 12:24 PM - 2023-03-13
PUKMEDIA
سیستمی یه‌كپه‌نجه‌ره
ئه‌و فه‌رمانگانه‌ی سلێمانی كه سیستمی یه‌كپه‌نجه‌ره‌ی تێدا جێبه‌جێكراوه ئاماژه به‌سه‌ركه‌وتنی سیستمه‌كه ده‌كه‌ن و ئه‌ندامێكی تیمی جێبه‌جێكاری سیستمه‌كه‌ش ده‌ڵێت:" ئه‌و مامه‌ڵانه‌ی پشتر به‌چه‌ند سه‌عاتێك ته‌واو ده‌بوون ئێستا به‌چه‌ند ده‌قیقه‌یه‌ك ته‌واو ده‌بن و هاووڵاتیان به‌گشتی له‌سیستمه‌كه رازین".
بۆ یه‌كه‌مجار له‌سه‌ر ئاستی هه‌رێم و عیراق سیستمی یه‌كپه‌نجه‌ره له‌فه‌رمانگه‌كانی سلێمانی بۆ خزمه‌تی هاووڵاتیان جێبه‌جێ ده‌كرێت، كه یه‌كێكی دیكه‌ی پرۆژه‌كانی قوباد تاڵه‌بانی جێگری سه‌رۆكی وه‌زیرانی هه‌رێمه له‌چوارچێوه‌ی پڕ‌ۆژه‌ی خزمه‌تدا پێشكه‌ش به‌هاووڵاتیانی ده‌كات و ده‌بێته هۆی كه‌مكردنه‌وه‌ی رۆتین و گه‌نده‌ڵی و رێگرتن له به‌رتیل وه‌رگرتن.
هیچ كه‌موكوڕی له‌سیستمه‌كه نيیه
عومه‌ر حه‌مه‌ڕه‌شید ئه‌ندامی تیمی جێبه‌جێكاری سیستمی یه‌كپه‌نجه‌ره له لێدوانێكیدا بۆ سایتی ره‌سمی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان PUKMEDIA رایگه‌یاند: "ماوه‌ی دوو رۆژه سیستمی یه‌كپه‌نجه‌ره له پێنج به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پارێزگای سلێمانی كه‌وتووه‌ته‌كار و به‌پێی چاودێری كردنمان هیچ كه‌موكوڕییه‌ك له سیستمه‌كه‌دا نییه، له‌ئێستاشدا زۆرێك له فه‌رمانگه‌كانی دیكه‌ی سلێمانی پێشنیازی ئه‌وه‌یان كردووه بخرێنه ناو سیستمه‌كه‌وه، جگه له‌وه‌ش به‌گشتی هاووڵاتیان له‌سیستمه‌كه زۆر رازین".
"سیستمی یه‌كپه‌نجه‌ره رۆتینات كه‌مده‌كاته‌وه به‌شێوه‌یه‌ك پێشتر هه‌ندێك مامه‌ڵه به‌رۆژێك ته‌واو ده‌كران و ده‌بوو بۆ هاووڵاتی 12 ژووری بكردایه، به‌ڵام ئێستا هاووڵاتی به وه‌رگرتنی تكتێك جۆری ئه‌و خزمه‌تگوزارییه دیاریی ده‌كات كه ده‌یه‌وێت پێشكه‌شی بكرێت و چاوه‌ڕێ ده‌كات تاكو فه‌رمانبه‌ری تایبه‌تمه‌ند به‌هاوكاری فه‌رمانبه‌ره‌كانی دیكه كاره‌كانی بۆ ته‌واوده‌كات مامه‌ڵه‌كه‌ی پێده‌داته‌وه، ئه‌مه‌ش زۆرجار كه‌متر له‌پێنج ده‌قیقه‌ی پێده‌چێت" عومه‌ر حه‌مه‌ڕه‌شید واده‌ڵێت.
سیستمه مۆدیرنه‌كه له‌سلێمانی گه‌شه‌ی پێده‌درێت
له‌سیستمی یه‌كپه‌نجه‌ره‌دا هاووڵاتیان مامه‌ڵه‌كانی به فه‌رمانبه‌رانی حكومی ده‌سپێرن و پاش چه‌ند ده‌قیقه‌یه‌ك مامه‌ڵه‌كانیان به‌ته‌واوكراوی پێشكه‌ش ده‌كرێته‌وه، ئه‌مه‌ش بوه‌ته جێی ره‌زامه‌ندی هاووڵاتیان.
مێگر ئازاد ئه‌ندامی تیمی جێبه‌جێكاری سیستمی یه‌كپه‌نجه‌ره له لێدوانێكیدا بۆ سایتی ره‌سمی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان PUKMEDIA رایگه‌یاند: "یه‌كپه‌نجه‌ره سیستمێكی مۆدیرنه و ئاسانكاری زۆر بۆ مامه‌ڵه‌كردنی هاووڵاتیان له فه‌رمانگه‌كاندا ده‌كات به‌شێوه‌یه‌ك كاتێك هاووڵاتی سه‌ردانی فه‌رمانگه‌یه‌ك ده‌كات هه‌نگاوه‌كانی مامه‌ڵه‌كه‌ی جێبه‌جێ ناكات به‌ڵكو له په‌نجه‌ره‌یه‌كه‌وه راده‌ستی ده‌كات و له هه‌مان په‌نجه‌ره‌وه پێی ده‌درێته‌وه".
راشیگه‌یاند: "پێشتر ئه‌و فه‌رمانگانه‌ی سیستمه‌كه‌ی تێدا به‌كاردێت خولیان بۆ كراوه‌ته‌وه‌و راهێنانیان بۆ كراوه، هه‌روه‌ها چاوه‌ڕوان ده‌كرێت له‌داهاتوودا سه‌رجه‌م فه‌رمانگه‌كانی دیكه‌ی پارێزگای سلێمانی بكرێنه ئه‌م سیستمه‌وه‌و ته‌واوی خه‌ڵكی پارێزگاكه له‌سه‌ر فه‌رمانگه‌كان له‌سیستمه‌كه سوود مه‌ندبن".
ماوه‌ی دوو رۆژه فه‌رمانگه‌كانی (پارێزگای سلێمانی، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی باجی ده‌رامه‌ت، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ده‌ستبه‌ری كۆمه‌ڵایه‌تی، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی وونبوه‌كان، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی باجی كۆمپانیاكان) به‌سیستمی یه‌كپه‌نجه‌ره كارده‌كه‌ن و هاووڵاتیان به‌م سیستمه دڵخۆشن و ده‌ستخۆشی له‌قوباد تاڵه‌بانی جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ن.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
جێگری سەرۆکی هەرێم لە رۆژی نیشتمانیی فەرەنسا بەشدار بوو
10:19 PM - 2026-07-14 -
ترەمپ: گەلی عیراقمان خۆشدەوێت
06:33 PM - 2026-07-14 -
ئاگرەکەی گوندی ژاژڵە لە تەشەنەی بەردەوامدایە
04:09 PM - 2026-07-14 -
ترەمپ: هێشتا ئەگەری رێککەوتن لەگەڵ ئێران هەیە
10:43 AM - 2026-07-14
ئەمانەش ببینە
ناوی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی گۆڕا بە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی جەلال تاڵەبانی
06:36 PM - 2026-07-14
سبەینێ دابەشکردنی مووچەی مانگی حوزەیران دەستپێدەکات
03:34 PM - 2026-07-14
قوباد تاڵەبانی: دەبێت پڕۆژەی ئاوی گۆپتەپە – چەمچەماڵ لە کاتی خۆیدا تەواو بێت
02:07 PM - 2026-07-14
جێگری سەرۆکی هەرێم رۆڵی هێزی هاوپەیمانیی ئەڵمانیای بەرز نرخاند
12:58 PM - 2026-07-14
زۆرترین خوێنراو
-
قوباد تاڵەبانی: دەبێت پڕۆژەی ئاوی گۆپتەپە – چەمچەماڵ لە کاتی خۆیدا تەواو بێت
کوردستان 02:07 PM - 2026-07-14 -
لە یادی رووخانی سیستمی پاشایەتیدا، عیراق دەوڵەتی کودەتا و میلیشیا
بیروڕا 01:43 PM - 2026-07-14 -
جێگری سەرۆکی هەرێم رۆڵی هێزی هاوپەیمانیی ئەڵمانیای بەرز نرخاند
کوردستان 12:58 PM - 2026-07-14 -
ترەمپ: هێشتا ئەگەری رێککەوتن لەگەڵ ئێران هەیە
جیهان 10:43 AM - 2026-07-14 -
ئەفسەرێكی كوردی بەشداربوو چیرۆكی رووداوەكانی شۆڕشی 14ی تەموز دەگێڕێتەوە
کوردستان 10:24 AM - 2026-07-14 -
مەرجەکانی بوون بە ئەندام لە سەندیکای رۆژنامەنووسان دەگۆڕدرێت
کوردستان 09:58 AM - 2026-07-14 -
جەنگەکان نرخى نەوت بەرز دەکاتەوە
جیهان 09:53 AM - 2026-07-14 -
(14)ی تەمموز؛ شۆڕشێک کۆماریی هێنا، یان کودەتایەک دەرگای خوێنی کردەوە؟
بیروڕا 09:53 AM - 2026-07-14



.png)



دابەزێنە

