سیستمی یەکپەنجەرە لەسلێمانی ده‌كه‌وێته‌كار
کوردستان 12:00 PM - 2023-03-12
نوسینگەی رۆژنامەوانی قوباد تاڵەبانی
راگەیاندنی سیستمی یەکپەنجەرە لەلایەن قوباد تاڵەبانی-یەوە
بۆ یه‌كه‌مجار له‌سه‌ر ئاستی هه‌رێم و عیراق سیستمی یه‌كپه‌نجه‌ره له‌فه‌رمانگه‌كانی سلێمانی بۆ خزمه‌تی هاووڵاتیان جێبه‌جێ ده‌كرێت، كه یه‌كێكی دیكه‌ی پرۆژه‌كانی قوباد تاڵه‌بانی جێگری سه‌رۆكی وه‌زیرانی هه‌رێمه له‌چوارچێوه‌ی پڕ‌ۆژه‌ی خزمه‌تدا پێشكه‌ش به‌هاووڵاتیانی ده‌كات و ده‌بێته هۆی كه‌مكردنه‌وه‌ی رۆتین و گه‌نده‌ڵی و رێگرتن له به‌رتیل وه‌رگرتن.
قوباد تاڵه‌بانی جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێم له‌كاتی به‌سه‌ركردنه‌وه‌ی پارێزگای سلێمانی كه یه‌كێكه له‌و پێنج فه‌رمانگه‌یه‌ی كه سیستمی یه‌كپه‌نجه‌ره‌ی تێدا په‌یڕه‌و ده‌كرێت رایگه‌یاند:"یه‌كپه‌نجه‌ره به‌شێكه له پرۆگرامی خزمه‌ت كه بریتییه له‌باشتر پێشكه‌شكردنی خزمه‌ته‌كان، هاووڵاتی خزمه‌تخواز به‌ئاسانترین شێوه‌و به‌كه‌مترین رۆتین ده‌توانێت مامه‌ڵه‌كانی ئه‌نجامبدات، هه‌روه‌ها رێگری ده‌كات له گه‌نده‌ڵی".
جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێم ئاماژه بۆ ئه‌وه‌ده‌كات:" له‌داهاتوودا جگه له‌و پێنج فه‌رمانگه‌یه، ده‌بێت فه‌رمانگه‌كانی تریش له پارێزگا‌و ئیداره سه‌ربه‌خۆكانی سنووری پارێزگای سلێمانی یه‌كپه‌نجه‌ره په‌یڕه‌و بكه‌ن، چونكه له‌ڕێگای ئه‌م سیستمه‌وه خزمه‌تخواز له یه‌كپه‌نجه‌ره‌وه مامه‌ڵه‌كه‌ی پێشكه‌ش ده‌كات و ده‌رئه‌مجامه‌كه‌شی وه‌رده‌گرێته‌وه، فه‌رمانبه‌ر هه‌موو مامه‌ڵه‌كه جێبه‌جێ ده‌كات و پێویست ناكات خزمه‌تخواز چه‌ند ژوورێك بكات، به‌ئه‌مه‌ش رۆتین كه‌مده‌بێته‌وه‌و به‌ر به‌گه‌نده‌ڵی ده‌گیرێت و ئاماده‌كاری و ئاسانكاری ته‌واو ده‌كات بۆ پێشكه‌شكردنی خزمه‌ته‌كان به‌شێوازی ئه‌لكترۆنی له‌داهاتوودا".
له‌باره‌ی سیستمه‌كه‌وه د.هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر پارێزگاری سلێمانی وتی:" ئه‌م سیستمه رۆتین كه‌مده‌كاته‌وه‌و به كاتێكی كه‌م ڕ‌ێكارو ئیشه‌كان جێبه‌جێده‌كات و هیچ جیاكارییه‌ك له‌نێوان هاووڵاتیاندا ناهێڵێت و مامه‌ڵه‌كان خێرا ده‌كات، بنه‌ماكانی شه‌فافیه‌ت و لێپرسینه‌وه كاراده‌كات و متمانه‌ی هاووڵاتیان به داموده‌زگاكانی ده‌وڵه‌ت زیاتر ده‌كات، كاتێكی زۆر بۆ هاووڵاتیان ده‌گه‌ڕ‌ێنێته‌وه‌و فه‌رمانبه‌رو فه‌رمانگاكان له خزمه‌تی هاووڵاتیاندا ده‌بن، بنه‌ماكانی حكومه‌تی هاووڵاتی و حكومه‌تی خزمه‌تگوزاریی و سه‌روه‌ریی یاسا پته‌و ده‌كات".
"سوپاسی ده‌ستپێشخه‌ریی و هه‌وڵه‌كانی قوباد تاڵه‌بانی جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و نوسینگه‌كه‌یی و تیمه ته‌كنیكییه‌كان و پارێزگای سلێمانی و فه‌رمانگاكانی تر ده‌كه‌م بۆ سه‌رخستنی ئه‌م سیستمه نیشتمانییه نوێیه" هه‌ڤاڵ ئه‌بو به‌كر وایوت.
له‌ئه‌مڕۆوه (پارێزگای سلێمانی، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی باجی ده‌رامه‌ت، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ده‌ستبه‌ری كۆمه‌ڵایه‌تی، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی وونبوه‌كان، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی باجی كۆمپانیاكان) به‌سیستمی یه‌كپه‌نجه‌ره كارده‌كه‌ن.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
جێگری سەرۆکی هەرێم: پاراستنی زمانی کوردی ئەرکێکی نەتەوەییە
02:51 PM - 2026-02-21 -
ڕفعەت عەبدوڵڵا: زمانی کوردی یەکێکە لەزمانە دەوڵەمەندەکان
01:42 PM - 2026-02-21 -
سەرۆکى شارەوانى سلێمانى: دابەشکردنی زەوی بەسەر فەرمانبەراندا دەستپێدەکاتەوە
01:30 PM - 2026-02-21 -
نرخی نەوت بەرێژەیەکی بەرچاو بەرزبووەوە
12:22 PM - 2026-02-21
ئەمانەش ببینە
قوباد تاڵەبانی: ئەرکمان لە پاراستنی زمانەوە گۆڕاوە بۆ گەشەپێدان
11:22 AM - 2026-02-21
له سلێمانی ده‌ست به‌دابه‌شكردنی قه‌ره‌بووی حاجیان ده‌كرێت
10:56 AM - 2026-02-21
وۆرک‌شۆپێک بە ناونیشانى "زمانى کوردى، وەک زمانى نوسینى کارگێڕى" بەڕێوەچوو
10:49 AM - 2026-02-21
رۆژی زمانی دایك پیرۆزبێت
09:19 AM - 2026-02-21
زۆرترین خوێنراو
-
وۆرک‌شۆپێک بە ناونیشانى "زمانى کوردى، وەک زمانى نوسینى کارگێڕى" بەڕێوەچوو
کوردستان 10:49 AM - 2026-02-21 -
کۆمپانیای نەوتی باکور: ئاگرەکەی وێستگەی باجوان کۆنترۆڵکرا
کوردستان 09:55 AM - 2026-02-21 -
رۆژی زمانی دایك پیرۆزبێت
کوردستان 09:19 AM - 2026-02-21 -
زمانی بێ هاوتا
بیروڕا 11:50 PM - 2026-02-20 -
پێشکەشکردنی ماستەر و دکتۆرا لەزانکۆکانی عیراق دەستپێدەکات
کوردستان 10:20 PM - 2026-02-20 -
فەهمی بورهان: بەقەزاکردنی جەلەولا هەنگاوێکی نادەستوورییە
کوردستان 09:59 PM - 2026-02-20 -
یەکێتی و پارتی چەپی سوید جەخت لە حکومەتێکی کارا و سەقامگیریی سیاسی دەکەنەوە
کوردستان 08:04 PM - 2026-02-20 -
مزگەوتی ذی الحلیفە
مەڵتی میدیا 03:41 PM - 2026-02-20



.jpg)
.jpg)


دابەزێنە

