قوباد تاڵه‌بانی "یه‌كپه‌نجه‌ره" دژی گه‌نده‌ڵی و رۆتین ده‌كاته‌وه
کوردستان 07:52 PM - 2023-03-11
PUKMEDIA
سلێمانی و سیستمی یەک پەنجەرە
بۆ یه‌كه‌مجار له‌سه‌ر ئاستی هه‌رێم و عیراق سیستمی یه‌كپه‌نجه‌ره له‌فه‌رمانگه‌كانی سلێمانی بۆ خزمه‌تی هاووڵاتیان جێبه‌جێ ده‌كرێت، كه یه‌كێكی دیكه‌ی پرۆژه‌كانی قوباد تاڵه‌بانی جێگری سه‌رۆكی وه‌زیرانی هه‌رێمه له‌چوارچێوه‌ی پڕ‌ۆژه‌ی خزمه‌تدا پێشكه‌ش به‌هاووڵاتیانی ده‌كات و ده‌بێته هۆی كه‌مكردنه‌وه‌ی رۆتین و گه‌نده‌ڵی.
قوباد تاڵه‌بانی: متمانه نێوان حكومه‌ت و هاووڵاتی دروستده‌كه‌ینه‌وه
قوباد تاڵه‌بانی جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێم له‌ئه‌كاونتی تایبه‌تی خۆی له‌تۆڕ‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك بڵاویكردوه‌ته‌وه" به‌سیستمی یه‌كپه‌نجه‌ره ئیداره‌دانی نێو ده‌زگاكان باشتر ده‌كه‌ین، رۆتین كه‌مده‌كه‌ینه‌وه، كات بۆ هاووڵاتیان ده‌گه‌ڕ‌ێنینه‌وه، متمانه كه‌نێوان حكومه‌ت و هاووڵاتیان دروستده‌كه‌ینه‌وه، قه‌ره‌باڵغی نێو فه‌رمانگه‌كان كه‌مده‌كه‌ینه‌وه)".
یه‌كپه‌نجه‌ره ده‌كه‌وێته كار
سیستمی یه‌كپه‌نجه‌ره له‌قۆناغی یه‌كه‌مدا له‌پێنج فه‌رمانگه‌ی پارێزگای سلێمانی جێبه‌جێده‌كرێت و دواتر فه‌رمانگه‌كانی تریش ده‌گرێته‌وه، بڕ‌یاریشه له‌پارێزگا و ئیداره سه‌ربه‌خۆكانی تریش پرۆژه‌كه جێبه‌جێبكرێت".
سه‌میر هه‌ورامی وته‌بێژی قوباد تاڵه‌بانی جێگری سه‌رۆك وه‌زیران به PUKMEDIA ی رایگه‌یاند: "یه‌كپه‌نجه‌ره له‌چوارچێوه‌ی به‌ئه‌لكترۆنی كردنی كاروباری فه‌رمانگه‌كانه و به‌شێكه له‌پڕ‌ۆژه‌ی خزمه‌ت، كه‌مه‌به‌ست لێی باشتر پێشكه‌شكردنی خزمه‌ته‌كان بۆ هاووڵاتی خزمه‌تخواز و راییكردنی مامه‌ڵه‌ی هاووڵاتیانه له فه‌رمانگه‌كاندا به‌ئاسانترین شێوه، به‌نه‌هێشتنی رۆتین و رێگرتن له گه‌نده‌ڵی".
"هاووڵاتی خزمه‌تخواز له‌ڕ‌ێی یه‌كپه‌نجه‌ره‌وه مامه‌ڵه‌كه‌ی پێشكه‌ش ده‌كات و ده‌رئه‌مجامه‌كه‌شی وه‌رده‌گرێته‌وه، ئه‌وكاته فه‌رمانبه‌ر هه‌ڵده‌سێت به‌جێبه‌جێ كردنی هه‌موو مامه‌ڵه‌كه و پێویست ناكات هاووڵاتی خزمه‌تخواز چه‌ند ژوورێك بكات، بێگومان ئه‌مه‌ش رۆتین ناهێڵێت و له‌و رێیه‌شه‌وه به‌ر به‌گه‌نده‌ڵی ده‌گیرێت" سه‌میر هه‌ورامی واده‌ڵێت.
هه‌وڵه‌كانی قوباد تاڵه‌بانی به‌رزده‌نڕخێنرێت
پرۆژه‌كانی قوباد تاڵه‌بانی له‌پێناو به‌ئه‌لكترۆنیكردنی حكومه‌ت و خزمه‌تی زیاتری هاووڵاتیان به‌رزده‌نرخێنرێت و یه‌كپه‌نجه‌ره-ش به‌هه‌نگاوێكی گرنگ بۆ دادپه‌روه‌ری و نه‌هێشتنی گه‌نده‌ڵی داده‌نرێت.
د.هێرش ره‌سوڵ راگری كۆلێژی ته‌كنیكی كارگێڕ‌ی له‌زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی به‌سایتی ره‌سمی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان PUKMEDIA ی راگه‌یاند:"سیستمی یه‌كپه‌نجه‌ره یه‌كێكه له‌و پرۆژه گرنگانه‌ی كه‌له‌سه‌ر ده‌ستی قوباد تاڵه‌بانی هاوشێوه‌ی "شه‌فافیه‌ت" خزمه‌تێكی زۆر به‌هاووڵاتیان ده‌گه‌یه‌نێت".
"یه‌كپه‌نجه‌ره هه‌نگاوێك ده‌بێت كه‌حكومه‌تی خۆجێی زیاتر له‌ڕ‌ووی كارگیڕ‌ییه‌وه به‌سیسته‌م بكرێت و بنه‌مایه‌كی حكومڕ‌انی دروسته بۆ زیاتر خزمه‌تكردنی هاووڵاتیان و هه‌نگاوێكی گرنگیشه بۆ دادپه‌روه‌ری و نه‌هیشتنی گه‌نده‌ڵی" د.هێرش ره‌سوڵ وایوت.
ده‌شڵێت:"راسته ئه‌م سیستمه بۆیه‌كه‌مجاره له‌سلێمانی جێبه‌جێده‌كرێت، به‌ڵام ده‌كرێت گه‌شه‌ی پێ بدرێت و له‌هه‌ولێر و دهۆك و ته‌نانه‌ت عیراقیش له‌پێناو خزمه‌تی هاووڵاتیان جێبه‌جێبكرێت".
سیستمی یه‌كپه‌نجه‌ره كه له‌فه‌رمانگه‌كانی سنووری پارێزگای سلێمانی جێبه‌جێده‌كرێت، له‌چوارچێوه‌ی پڕ‌ۆژه‌ی خزمه‌ته كه ساڵی ٢٠١٣ قوباد تاڵه‌بانی جێگری سه‌رۆك وه‌زیران له‌گه‌ڵ پاكێجێك له پڕ‌ۆژه‌ی چاكسازی و به‌ئه‌لكترۆنیكردنی كاروباری حكومه‌ت پێشكه‌شی كردون و دواتر كاریان له‌سه‌ر كراوه، وه‌ك بایۆمه‌تری و خزمه‌ت و تۆماری كۆمپانیاكان و یاسای كار و به‌ئه‌لكترۆنی كردنی به‌شێك له داموده‌زگاكانی حكومه‌ت.
PUKMEDIA
قوباد تاڵەبانی لەبارەی سیستمی یەکپەنجەرەوە دەنووسێت:
هەواڵی زیاتر
-
جێگری سەرۆکی هەرێم: پاراستنی زمانی کوردی ئەرکێکی نەتەوەییە
02:51 PM - 2026-02-21 -
ڕفعەت عەبدوڵڵا: زمانی کوردی یەکێکە لەزمانە دەوڵەمەندەکان
01:42 PM - 2026-02-21 -
سەرۆکى شارەوانى سلێمانى: دابەشکردنی زەوی بەسەر فەرمانبەراندا دەستپێدەکاتەوە
01:30 PM - 2026-02-21 -
نرخی نەوت بەرێژەیەکی بەرچاو بەرزبووەوە
12:22 PM - 2026-02-21
ئەمانەش ببینە
قوباد تاڵەبانی: ئەرکمان لە پاراستنی زمانەوە گۆڕاوە بۆ گەشەپێدان
11:22 AM - 2026-02-21
له سلێمانی ده‌ست به‌دابه‌شكردنی قه‌ره‌بووی حاجیان ده‌كرێت
10:56 AM - 2026-02-21
وۆرک‌شۆپێک بە ناونیشانى "زمانى کوردى، وەک زمانى نوسینى کارگێڕى" بەڕێوەچوو
10:49 AM - 2026-02-21
رۆژی زمانی دایك پیرۆزبێت
09:19 AM - 2026-02-21
زۆرترین خوێنراو
-
وۆرک‌شۆپێک بە ناونیشانى "زمانى کوردى، وەک زمانى نوسینى کارگێڕى" بەڕێوەچوو
کوردستان 10:49 AM - 2026-02-21 -
کۆمپانیای نەوتی باکور: ئاگرەکەی وێستگەی باجوان کۆنترۆڵکرا
کوردستان 09:55 AM - 2026-02-21 -
رۆژی زمانی دایك پیرۆزبێت
کوردستان 09:19 AM - 2026-02-21 -
زمانی بێ هاوتا
بیروڕا 11:50 PM - 2026-02-20 -
پێشکەشکردنی ماستەر و دکتۆرا لەزانکۆکانی عیراق دەستپێدەکات
کوردستان 10:20 PM - 2026-02-20 -
فەهمی بورهان: بەقەزاکردنی جەلەولا هەنگاوێکی نادەستوورییە
کوردستان 09:59 PM - 2026-02-20 -
یەکێتی و پارتی چەپی سوید جەخت لە حکومەتێکی کارا و سەقامگیریی سیاسی دەکەنەوە
کوردستان 08:04 PM - 2026-02-20 -
مزگەوتی ذی الحلیفە
مەڵتی میدیا 03:41 PM - 2026-02-20



.jpg)
.jpg)


دابەزێنە

