riklam

بروسكه‌یه‌كی كۆسره‌ت ره‌سوڵ وره‌ی چه‌كدارانی رژێمی روخاند

کوردستان 11:33 AM - 2023-03-09
كۆسره‌ت ره‌سوڵ عه‌لی PUKMEDIA

كۆسره‌ت ره‌سوڵ عه‌لی

راپەرین یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان

دوای ئازادكردنی رانیه‌و سلێمانی و دوكان و بازیان و چه‌ندین قه‌زاو ناحیه‌ی دیكه‌ له‌ساڵی 1991 دا، راپه‌ڕین به‌سه‌رپه‌رشتی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان به‌رده‌وامی پێدراو له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا كه‌لار و ده‌ربه‌ندیخان و شه‌قڵاوه‌ و كۆیه‌ و ده‌رورووبه‌ری راپه‌ڕین و بروسكه‌یه‌كی كۆسره‌ت ره‌سوڵ عه‌لی وایكرد، وره‌ی چه‌كدارانی رژێم بڕوخێت و شه‌قلاوه‌ زووتر ئازاد بكرێت.

 

 

له‌م رۆژه‌دا كه‌لار و ده‌ربه‌ندیخان و ده‌وورووبه‌ری ئازاد كران

 

رۆژی 9-3-1991 خه‌ڵكی قه‌زای كه‌لار و ده‌ربه‌ندیخان و ده‌ورووبه‌ری هه‌ر وه‌ك زۆرینه‌ی شارو شارۆچكه‌كانی كوردستان له‌دژی حكومه‌تی به‌عس راپه‌ڕین و توانیان كه‌لار و ده‌ربه‌ندیخان و ناحییه‌كانی رزگاری و باوه‌نوور له‌چنگی رژێم ئازاد بكه‌ن.

هاوكات هه‌ر له‌ چوارچێوه‌ی راپه‌ڕینه‌ جه‌ماوه‌رییه‌كه‌ی ساڵی 1991 ی گه‌لی كورددا و رۆژی 9-3-1991 خه‌ڵكی شاری شه‌قڵاوه‌ به‌ پلان و به‌رنامه‌ی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان و به‌ سه‌رپه‌رشتی كۆسره‌ت ره‌سوڵ عه‌لی دژی زوڵم و سته‌می رژێمی به‌عسی روخاو و راپه‌ڕین و ناوچه‌كه‌یان له‌ رژێم پاككرده‌وه‌.


هێزی یه‌كێتی كرا به‌دووبه‌شه‌وه‌

 

 

رۆژی 8-3-1991، هێزی پێشمه‌رگه‌ی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له‌ پردی هیزۆپ كران به‌ دوو به‌شه‌وه‌و میحوه‌ری یه‌كه‌م كه‌ هیران و شه‌قلاوه‌و سه‌ڵاحه‌دین و هه‌ولێر بوو، كۆسره‌ت ره‌سوڵ عه‌لی سه‌رپه‌رشتی ده‌كردو میحوه‌ره‌كه‌ی دیكه‌ كه‌ كۆیه‌ و دێگه‌ڵه‌ و هه‌ولێر بوو مامۆستا به‌كر سه‌رپه‌رشتی ده‌كردو رۆژی 9-3، به‌رنامه‌ی راپه‌ڕینی ئه‌و ناوچانه‌ ده‌ستیپێكرد و له‌ماوه‌یه‌كی كه‌مدا پلانه‌كه‌ جێبه‌جێ كرا.

 

بروسكه‌كه‌ی كۆسره‌ت ره‌سوڵ

 

د. رێبوار ئیسماعیل ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان و پێشمه‌رگه‌ی دێرین رایگه‌یاند: "ئازادكردنی شه‌قلاوه‌ له‌لایه‌ن كۆسره‌ت ره‌سوڵ عه‌لی-یه‌وه‌ به‌رنامه‌ی بۆ داڕێژرابوو و ئه‌وه‌بوو رۆژی 9-3-1991، ئازادكردنی شاره‌كه‌ ده‌ستیپێكردو كۆسره‌ت ره‌سوڵ بۆ شكاندنی وره‌ی چه‌كدارانی رژێم بروسكه‌یه‌كی بۆ ئێزگه‌ی گه‌لی كوردستان نارد، كه‌ رایگه‌یاندبوو شه‌قلاوه‌ ئازاد كرا، به‌ڵام له‌ راستیدا شه‌قلاوه‌ ئازاد نه‌كرابوو ئه‌م پلانه‌ش وایكرد وره‌ی هێزی به‌رامبه‌ر به‌ته‌واوی بڕوخێت، هاوكات به‌هۆی ئه‌و بروسكه‌یه‌وه‌ هێزه‌كانی رژێم له‌ چه‌ندین قه‌زاو ناحیه‌ی تر خۆیان به‌ده‌سته‌وه‌داو ئه‌و ناوچانه‌ش ئازاد كران".

وتیشی: "به‌رنامه‌كه‌ی كۆسره‌ت ره‌سوڵ عه‌لی بۆ ئازادكردنی شه‌قلاوه‌ وایكرد هێزی رژێم دوو كه‌رت ببێت و ئازادكردنی شاری هه‌ولێر ئاسانتربێت".

یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان ئه‌ندازیار و پلاندانه‌ری راپه‌ڕین بوو، چونكه‌ پێش راپه‌ڕین له‌سه‌ر داوای یه‌كێتی جه‌بهه‌ی كوردستانی پێكهێنراو راپه‌ڕین ده‌ستیپێكرد، له‌رێی رێكخستنه‌كانی ناوشاریشه‌وه‌ ئاماده‌كاری ته‌واوی كرد بۆ راپه‌رین له‌ سه‌عاتی سفرداو ئێزگه‌ی گه‌لی كوردستانیش سه‌رچاوه‌ی گه‌یاندنی كۆده‌كانی راپه‌ڕین بوو، بۆیه‌ شانه‌چه‌كداره‌كان به‌ كردنه‌وه‌ی كۆده‌كانیان هه‌ڵمه‌ته‌كانیان ده‌ستپێكرد.

PUKMEDIA

Riklam

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket