riklam

سلێمانی به‌زه‌ماوه‌ندی 7ی 3 زوڵم و تاكڕه‌وی راماڵی

کوردستان 09:34 AM - 2023-03-07
راپەڕینی سلێمانی ئەرشیف

راپەڕینی سلێمانی

راپەرین یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان

یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان ئه‌ندازیارو خاوه‌ندارێتی راپه‌ڕینه‌ مه‌زنه‌كه‌ی گه‌لی كورده‌ كه‌ توانی هێزه‌ سیاسییه‌ كوردستانیه‌كانی نێو به‌ره‌ی كوردستانی كۆبكاته‌وه‌و ئاماده‌یان بكات بۆ روخاندنی رژێمی به‌عس له‌عیراق و بیرۆكه‌ی راپه‌ڕین كه‌ له‌لایه‌ن سه‌رۆك مام جه‌لاله‌وه‌ بوو 7 مانگ پێش ده‌ستپێكردنی به‌نامه‌یه‌ك له‌شامه‌وه‌ بۆ نه‌وشیروان مسته‌فا له‌ قاسمه‌ڕه‌ش داوای خۆئاماده‌كردنی بۆ راپه‌ڕین كردبوو.

 

سلێمانی یه‌كه‌م شاری هه‌رێمی كوردستان بوو كه‌له‌ 7-3-1991 له‌دژی زوڵم زۆرداری راپه‌ڕی و دژی تاكڕه‌وی وه‌ستایه‌وه‌، كه‌ ئه‌مڕۆش 7ی 3ی 2023، سی و دوو ساڵ به‌سه‌ر راپه‌ڕینه‌ مه‌زنه‌كه‌ی شاری هه‌ڵمه‌ت و قوربانیدا تێده‌په‌ڕێت.

 

له‌ 7ـی ئازاری ساڵی 1991 دا، راپه‌ڕین له‌دوای رانیه‌و بازیان گه‌یشته‌ شاری سلێمانی و ئاگادارییه‌ك (له‌زمناكۆوه‌ بۆ ئازاد 1760، براده‌ران ئاگادار بكه‌ 7ـی مانگ زه‌ماوه‌ند بكه‌ن)، راپه‌ڕینی سه‌رجه‌م چین وتوێژه‌كانی شاری سلێمانی دژی زوڵم زۆری رژێمی به‌عسی فاشیزمی له‌ناوچوو ده‌ستیپێكردو دواتریش شاره‌كانی تری وه‌ك، هه‌ولێرو دهۆك و كه‌ركوكی قودسی كوردستان-یشی گرته‌وه‌.

 

له‌ 7ـی ئازاری 1991 دا، هاووڵاتیانی شاری سلێمانی به‌سه‌ركردایه‌تی پێشمه‌رگه‌ قاره‌مانه‌كانی یه‌كێتیی نیشتمانی كوردستان هه‌ڵیانكوتایه‌ سه‌ر بنكه‌ی حامیه‌ی پۆلیس و سه‌راو ئازادیان كرد. هه‌روه‌ها خه‌ڵكی شاری سلێمانی هێرشیان كرده‌ سه‌ر باره‌گای سه‌ره‌كی ئه‌منی رێژمی پێشووی عیراق كه‌ به‌ئه‌منه‌ سووره‌كه‌ به‌ناوبانگه‌و به‌شێكی زۆر له‌ دڕنده‌ترین سه‌ركرده‌كانی ئه‌وكاتی رێژم به‌ده‌ستی كه‌سوكاری شه‌هیدان به‌سزای گه‌ل گه‌یه‌نران و دوای 32 ساڵیش له‌ئێستادا ئه‌منه‌سووره‌كه‌ وه‌ك مۆزه‌خانه‌یه‌كی نیشتمانی ماوه‌ته‌وه‌و رووكه‌شی ده‌ره‌وه‌ی باڵه‌خانه‌كه‌ وه‌ك خۆی ماوه‌ته‌وه‌.

 

مه‌به‌ست له‌بروسكه‌كه‌ چیبوو ؟

بروسكه‌ی (له‌زمناكۆوه‌ بۆ ئازاد 1760، براده‌ران ئاگادار بكه‌ره‌وه‌ 7مانگ زه‌ماوه‌ند بكه‌ن) چۆن نوسراو كێ نوسی و مه‌به‌ست له‌چی بوو؟ خالید ره‌زا پێشمه‌رگه‌ی دێرین، خاوه‌نی بیرۆكه‌ی جفره‌ی (له‌زمناكۆوه‌ بۆ ئازاد 1760براده‌ران ئاگادار بكه‌ره‌وه‌ 7ی مانگ زه‌ماوه‌ند بكه‌ن) كه‌ هاوكات سه‌رپه‌رشتیاری شانه‌ چه‌كداره‌كانی شاڵاو بوو له‌ ناو شاری سلێمانی بوو بۆ سایتی ره‌سمی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان PUKMEDIA ده‌ڵێت:" ئه‌وه‌ له‌ ماڵی كاك حه‌مه‌ نوری مام ئه‌حمه‌د ناسراو به‌هاوڕێ موراد ئه‌ندامی رێكخراوی سلێمانی كۆمه‌ڵه‌ له‌گه‌ڕه‌كی دورئه‌منی ئه‌وكات نوسیم، مه‌به‌ست له‌ شه‌خسێكی دیاریكراو نیه‌، به‌ڵام وه‌ك ره‌مزێك بوو بۆ دیاریكردنی رۆژه‌كه‌و له‌ماوه‌ی شه‌ش مانگی رابردوودای ئه‌وكاته‌دا نزیك به‌ 100 تعمیم (په‌خشنامه‌) بۆ رێكخستنه‌كان و شانه‌ چه‌كداره‌كان نوسیبوو، له‌هه‌موو یاندا سه‌رنجمان بۆ ئه‌وه‌ راكێشابوون، كه‌ ده‌بێ به‌رده‌وام متابه‌عه‌ی رادیۆی ده‌نگی گه‌لی كوردستان بكه‌ن بۆ فه‌رمان وه‌رگرتن، ئێمه‌ش له‌ڕێی هه‌ردوو ره‌تڵی پارتیزانه‌كانی گه‌رمیان كه‌ ئه‌وكات شه‌هید حه‌مه‌ره‌ش به‌رپرسیان بوو، له‌گه‌ڵ ره‌تڵی سورداش كه‌ شه‌هید غه‌ریب هه‌ڵه‌دنی فه‌رمانده‌ی ره‌تڵ بوو، په‌یوه‌ندی به‌رده‌واممان هه‌م به‌ ناوه‌ندی كۆمه‌ڵه‌ به‌تایبه‌ت كاك نه‌وشیروان مسته‌فاو رادیۆوه‌ هه‌بوو بروسكه‌و بانگه‌وازه‌كانمان بۆ رادیۆ ده‌نارد".

 

خالید ره‌زا پێشمه‌رگه‌ی دێرینی یه‌كێتیی نیشتمانی كوردستان ده‌شڵێت:"به‌ته‌نها یه‌كێتی له‌ ده‌مه‌ ده‌می راپه‌ریندا رادیۆی هه‌بوو، رادیۆیه‌كی جێگیر له‌سه‌ر شه‌پۆلی 75 له‌سه‌قز ئه‌وتریان گه‌رۆك بوو له‌لای كاك نه‌وشیروان بوو له‌ زه‌لێ و قاسمه‌ره‌ش و بوونه‌ ده‌نگی راپه‌ڕین .

 

PUKmedia ئاماده‌كردنی/ كاوان ئه‌حمه‌د حمه‌ساڵح هه‌ڵه‌بجه‌یی

Riklam

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket