پزیشكێك: فه‌رمانده‌یه‌كی زێره‌ڤانی یه‌ك ساڵه مووچه‌كه‌م پێنادات
کوردستان 01:56 PM - 2023-03-06
PUKMEDIA
هاووڵاییه‌ك كه پیشه‌ی پزیشكه
پزیشكێكی سه‌ر به‌هێزه‌كانی زێره‌ڤانی پارتی ماوه‌ی یه‌ك ساڵه مووچه‌كه‌ی وه‌رده‌گیرێت و له‌لایه‌ن فه‌رمانده‌كه‌یه‌وه پێی نادرێت، پزیشكه‌كه‌ی زێره‌ڤانی ده‌ڵێت:"له دهۆك سكاڵام لێوه‌رنه‌گیرێت و دادگاكانی دهۆك بێ لایه‌ن نین و ئه‌و فه‌رمانده‌یه پێیوتم (خۆم حكومه‌تم)".
هاووڵاییه‌ك كه‌خه‌ڵكی ئاكرێیه‌و پیشه‌ی پزیشكه له‌هێزه‌كانی زێره‌ڤانی سه‌ر به پارتی له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند: "یه‌ك ساڵه مووچه‌كه‌م له‌لایه‌ن فه‌رمانده‌كه‌مه‌وه وه‌رده‌گیرێت، به‌ڵام ئاماده نییه ئه‌و مافه‌م پێبدات و مووچه‌كه‌م ناداتێ، كه ده‌شڵێم سكاڵات له‌سه‌ر تۆمار ده‌كه‌م،(پێم ده‌ڵێت خۆم حكومه‌تم و چیت له‌ده‌ست دێت بیكه)".
"سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی له‌شه‌ڕی داعشدا وه‌ك پزیشك له‌هێزی زێره‌ڤانی خزمه‌تم كردووه‌و برینداریش بووم، به‌ڵام به‌و جۆره پاداشته‌كه‌یان دامه‌وه، ئه‌مه جگه له‌وه‌ی چه‌ندینجار هه‌ڕه‌شه‌م لێكراوه بۆ بێده‌نگ كردنم"، پزیشكه‌كه زێره‌ڤانی وایوت.
ده‌شڵێت:" دوای ئه‌وه‌ی له‌دهۆك رێكاری یاسایم گرته‌به‌ر و هیچم بۆنه‌كراو سه‌لماندیان دادگاكانی ئه‌و شاره بێ لایه‌ن نین، له‌ئێستادا روومكردووه‌ته دادگای هه‌ولێرو به‌ڵكو مافه‌كه‌م بۆ بگه‌ڕێته‌وه كه‌مووچه‌ی یه‌ك ساڵمه".
ئه‌شكه‌نجه‌دان و پێشێلكردنی مافی هاووڵاتیان له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانی پارتییه‌وه له‌دهۆك بووه‌ته دیارده‌و دادگاكانیش به‌بڕیاری حزب به‌ڕێوه‌ده‌برێن و توانای بردنه‌وه‌ی ئه‌و جۆره كه‌یسانه‌یان نییه، له‌چه‌ند رۆژی رابردووش‌دا پزیشكێك له‌هه‌مان پارێزگا له‌كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند:"دادگا و پۆلیس و ئاسایشی دهۆك سكاڵایان لێوه‌رنه‌گرت و نه‌یانتوانی مافه‌كه‌م بۆ بگه‌ڕێننه‌وه".
پێشتر د. نه‌وزاد ساڵح كه پزیشكێكی شاری دهۆك له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاندبوو: "كوڕه‌كه‌ی به‌ده‌ل به‌ندی، فه‌رمانده‌ی سه‌ربازیی سه‌ر به‌پارتی، له‌گه‌ڵ پاسه‌وانه‌كانی چوونه‌ته سه‌ر ژمێریاری موه‌لیده‌كانمان كه كاره‌بای ماڵان دابینده‌كه‌ن، پێیان وتووه، ده‌بێت پاره‌مان پێبده‌یت، منیش له‌به‌ر ئه‌وه‌ی مانگانه ئه‌م حاڵه‌ته دووباره ده‌بێته‌وه چووم بۆ بنكه‌ی پۆلیسی دۆمێز له‌نێو بنكه‌ی سه‌ربازیی دۆمیز، له‌وێ پۆلیسه‌كان په‌یوه‌ندییان به دادوه‌ری ئێشكگره‌وه كرد، دادوه‌ره‌كه وتی، (پێیبڵێن من سه‌رقاڵم و كاتم نییه با خۆیان كێشه‌كه له‌نێوان خۆیاندا چاره‌سه‌ربكه‌ن)".
راشیگه‌یاندوه: " كوڕه‌كه‌ی به‌ده‌ل به‌ندی فه‌رمانده‌ی سه‌ربازیی سه‌ر به‌پارتی و 15 كه‌سی تر، منیان كرده ژوورێكه‌وه و لێیاندام و ڤیدیۆشیان كردم، ئه‌مه جگه له‌وه‌ی ماوه‌ی 10 رۆژه براكه‌م ده‌ستگیركراوه‌و بێ سه‌روشوێنه‌و ئاگاداری ته‌ندروستی نین".
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
جێگری سەرۆکی هەرێم لە رۆژی نیشتمانیی فەرەنسا بەشدار بوو
10:19 PM - 2026-07-14 -
ترەمپ: گەلی عیراقمان خۆشدەوێت
06:33 PM - 2026-07-14 -
ئاگرەکەی گوندی ژاژڵە لە تەشەنەی بەردەوامدایە
04:09 PM - 2026-07-14 -
ترەمپ: هێشتا ئەگەری رێککەوتن لەگەڵ ئێران هەیە
10:43 AM - 2026-07-14
ئەمانەش ببینە
ناوی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی گۆڕا بە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی جەلال تاڵەبانی
06:36 PM - 2026-07-14
سبەینێ دابەشکردنی مووچەی مانگی حوزەیران دەستپێدەکات
03:34 PM - 2026-07-14
قوباد تاڵەبانی: دەبێت پڕۆژەی ئاوی گۆپتەپە – چەمچەماڵ لە کاتی خۆیدا تەواو بێت
02:07 PM - 2026-07-14
جێگری سەرۆکی هەرێم رۆڵی هێزی هاوپەیمانیی ئەڵمانیای بەرز نرخاند
12:58 PM - 2026-07-14
زۆرترین خوێنراو
-
قوباد تاڵەبانی: دەبێت پڕۆژەی ئاوی گۆپتەپە – چەمچەماڵ لە کاتی خۆیدا تەواو بێت
کوردستان 02:07 PM - 2026-07-14 -
لە یادی رووخانی سیستمی پاشایەتیدا، عیراق دەوڵەتی کودەتا و میلیشیا
بیروڕا 01:43 PM - 2026-07-14 -
جێگری سەرۆکی هەرێم رۆڵی هێزی هاوپەیمانیی ئەڵمانیای بەرز نرخاند
کوردستان 12:58 PM - 2026-07-14 -
ترەمپ: هێشتا ئەگەری رێککەوتن لەگەڵ ئێران هەیە
جیهان 10:43 AM - 2026-07-14 -
ئەفسەرێكی كوردی بەشداربوو چیرۆكی رووداوەكانی شۆڕشی 14ی تەموز دەگێڕێتەوە
کوردستان 10:24 AM - 2026-07-14 -
مەرجەکانی بوون بە ئەندام لە سەندیکای رۆژنامەنووسان دەگۆڕدرێت
کوردستان 09:58 AM - 2026-07-14 -
جەنگەکان نرخى نەوت بەرز دەکاتەوە
جیهان 09:53 AM - 2026-07-14 -
(14)ی تەمموز؛ شۆڕشێک کۆماریی هێنا، یان کودەتایەک دەرگای خوێنی کردەوە؟
بیروڕا 09:53 AM - 2026-07-14



.png)



دابەزێنە

