لەسەر راسپاردەی سەرۆکی یەکێتی خدران سەوز دەکرێت
کوردستان 11:01 AM - 2023-03-06
ئەرشیف
هەڵمەتی چاندنی یەك ملیۆن نەمام
هەڵمەتی نیشتمانی سەوزکردنی کوردستان لەسەر بڕیار و ڕاسپاردەی بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتی نیشتمانی کوردستان بەردەوامە و ئەمڕۆش هەڵمەتی نەمام ڕواندن لەسنوری پڕۆژەی دارستانی خدران سەر بەبەڕێوەبەرایەتی دارستان و پاوانی سلێمانی بەڕێوەچوو.
لەمیانی بەشداریکردنی لەهەڵمەتەکەدا حاکم صاڵح محەمەد بەڕێوەبەری ناحیەی خدران، ئەم هەنگاوەی بە کارێکی پیرۆز و گرنگ وەسفکرد بۆ سەوزکردنی کوردستان و خزمەتکردنی ژینگە و ئاووهەوای ناوچەکە.
هاوکات حسێن حەمە کەریم نوێنەری نووسینگەی سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانی نوێنەری نووسینگەی سەرۆك بافڵ لە لێدوانێكدا بۆ سایتی رەسمی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان PUKMEDIA رایگەیاند:"هەڵمەتی رواندنی ١ ملیۆن نەمام بەشێوەیەکی زۆر باش بەڕێوەچووە و لەئێستاشدا هەوڵەکانمان چڕترکردۆتەوە و سنوری قەزا و ناحیەکانیشی گرتۆتەوە و دەمانەوێ بەهەوڵی هەموولایەک ئەو ئامانجە بەدی بهێنین کە هەڵمەتەکەی لەپێناودا راگەیەنراوە".
"لەپرۆژەی دارستانی خدران سەرباری ڕواندنی نەمامەکان و بەرفراوانکردنی رووبەری دارستانەکە، بەپشت بەستن بەپلان و بەرنامەی پێشوەختە کەبەڕێوەبەرایەتی دارستان و پاوانی سلێمانی جێبەجێی دەکات، توانیمان رێگا بکەینەوە و ئامادەکاری بکەین بۆ کاتی ئاودان و خزمەتکردنی ئەو دارستانەی کەئەمڕۆ نەمامەکانمان تێدا ڕوواند". حسێن حەمە کەریم وایوت
لەلایەکی ترەوە هاوكار جەلال بەڕێوەبەری دارستان و پاوانی سلێمانی لەلێدوانێكدا بۆ سایتی رەسمی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان PUKMEDIA رایگەیاند: "لەچوارچێوەی پڕۆژەی ئاشتكردنەوەی سلێمانی و سەوزكردنی كوردستاندا، هەڵمەتی نیشتمانی چاندنی یەك ملیۆن نەمام لەسەر بڕیار و راسپاردەی بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بەردەوامە".
ئەوەشی راگەیاند: "پڕۆژەكە گەیشتووەتە سنووری ناحیەی خدران و لەپڕۆژەی دارستانی خدران سەر بەبەڕێوەبەرایەتی دارستان و پاوانی سلێمانی، هەڵمەتی نەمام روواندن بەڕێوەدەچێت".
رۆژی 28-12-2022، حسێن حەمەكەریم نوێنەری نووسینگەی سەرۆك بافڵ و هاوكار جەلال بەڕێوەبەری دارستان و پاوانی سلێمانی لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا لە دارستانی ئەزمەڕ هەڵمەتی رواندنی یەك ملیۆن نەمامیان لەسەر بڕیاری بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان راگەیاند و ئاماژەیان بەوەدا، كە هەڵمەتەكە بەشێكە لە پڕۆسەی ئاشتكردنەوەی سلێمانی و رواندنی یەك ملیۆن نەمام هەموو شاروشارۆچكەكانی كوردستان دەگرێتەوە، كە هاوكاتە لەگەڵ گۆڕانكارییەكانی كەشوهەوا لە جیهاندا.
بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە یادی 47 ساڵەی دامەزراندنی یەكێتیدا بەڵێنی روواندنی یەك ملیۆن نەمامی داو رایگەیاند: "سروشتی جوانی كوردستان و ژینگەمان لەیاد نەكردووە و دەمەوێت لێرەوە بۆ هەموولایەكی رابگەیەنم لە ئەمڕۆوە تاوەكو یادێكی تری دامەزراندنی یەكێتی، یەك ملیۆن نەمام لە ناوچە جیاجیاكانی كوردستان دەچێنین و سەوزكردنی كوردستانمان لە ئەستۆ دەگرین".
#ئاشتکردنەوەى_سلێمانی
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
جێگری سەرۆکی هەرێم لە رۆژی نیشتمانیی فەرەنسا بەشدار بوو
10:19 PM - 2026-07-14 -
ترەمپ: گەلی عیراقمان خۆشدەوێت
06:33 PM - 2026-07-14 -
ئاگرەکەی گوندی ژاژڵە لە تەشەنەی بەردەوامدایە
04:09 PM - 2026-07-14 -
ترەمپ: هێشتا ئەگەری رێککەوتن لەگەڵ ئێران هەیە
10:43 AM - 2026-07-14
ئەمانەش ببینە
ناوی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی گۆڕا بە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی جەلال تاڵەبانی
06:36 PM - 2026-07-14
سبەینێ دابەشکردنی مووچەی مانگی حوزەیران دەستپێدەکات
03:34 PM - 2026-07-14
قوباد تاڵەبانی: دەبێت پڕۆژەی ئاوی گۆپتەپە – چەمچەماڵ لە کاتی خۆیدا تەواو بێت
02:07 PM - 2026-07-14
جێگری سەرۆکی هەرێم رۆڵی هێزی هاوپەیمانیی ئەڵمانیای بەرز نرخاند
12:58 PM - 2026-07-14
زۆرترین خوێنراو
-
لە یادی رووخانی سیستمی پاشایەتیدا، عیراق دەوڵەتی کودەتا و میلیشیا
بیروڕا 01:43 PM - 2026-07-14 -
جێگری سەرۆکی هەرێم رۆڵی هێزی هاوپەیمانیی ئەڵمانیای بەرز نرخاند
کوردستان 12:58 PM - 2026-07-14 -
ترەمپ: هێشتا ئەگەری رێککەوتن لەگەڵ ئێران هەیە
جیهان 10:43 AM - 2026-07-14 -
ئەفسەرێكی كوردی بەشداربوو چیرۆكی رووداوەكانی شۆڕشی 14ی تەموز دەگێڕێتەوە
کوردستان 10:24 AM - 2026-07-14 -
مەرجەکانی بوون بە ئەندام لە سەندیکای رۆژنامەنووسان دەگۆڕدرێت
کوردستان 09:58 AM - 2026-07-14 -
جەنگەکان نرخى نەوت بەرز دەکاتەوە
جیهان 09:53 AM - 2026-07-14 -
(14)ی تەمموز؛ شۆڕشێک کۆماریی هێنا، یان کودەتایەک دەرگای خوێنی کردەوە؟
بیروڕا 09:53 AM - 2026-07-14 -
سەرۆک وەزیرانى عیراق لە واشنتۆن لەگەڵ نێردەی تایبەتی سەرۆکی ئەمریکا کۆبووەوە
عیراق 09:30 AM - 2026-07-14



.png)



دابەزێنە

