riklam

نامەیەكی مام جەلال لەشامەوە راماڵینی بەعسی خوڵقاند

کوردستان 06:27 PM - 2023-03-05
یەكەم وتاری سەرۆك مام جەلال لەكاتی راپەڕین لە دهۆك PUKMEDIA

یەكەم وتاری سەرۆك مام جەلال لەكاتی راپەڕین لە دهۆك

راپەرین یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان

سەرۆك مام جەلال سكرتێری گشتی ی.ن.ك لە شامەوە بە نامەیەك نەوشیروان مستەفا ئاگادار دەكاتەوە خۆیان بۆ راپەرین ئامادەبكەن و هێزە كوردستانییەكان ئاگادارو رێك بخەن بۆ ئەو ئەركە، ئەو نامەیەش 7 مانگ بەرلە راپەرینە مەزنەكەی ئاداری 1991، بە مامۆستا نازم دا لە شامەوە بۆ قاسمەڕەش نێردراوە و دراوەتە دەست "نەوشیروان مستەفا جێگری سكرتێری گشتی ی.ن.ك.

مامۆستا نازم عومەر دەباغ پێشمەرگەی دێرینی یەكێتی كە نامەكەی ( مام جەلال لە شامەوە گەیاندۆتە دەست نەوشیروان مستەفا لە قاسمەڕەش) بە سایتی رەسمی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان PUKMEDIA ی راگەیاند:" دوای ئەوەی رژێمی پێشووی عیراق كوێتی داگیركرد، رەوانشاد سەرۆك مام جەلال سكرتێری گشتی یەكێتی لە دوای شەڕی كوەێت هەستی بەهێرشی ئەمریكا بۆ سەر عیراق كردو لەنامەیەكدا كە بەبەندەدا لەشامەوە ناردی بۆ رەوانشاد نەوشیروان مستەفا جێگری سكرتێری گشتی لە قاسمەڕەش لە 10 ی مانگی 8ی ساڵی 1990 ، پێی وتن: (خۆتان ئامادەبكەن بۆ راپەڕین و هێزە كوردستانییەكان ئاگاداربكەنەوە و هێزە چەكدارەكانیش كۆبكەنەوە)، كاك نەوشیروانیش هەر وایكردو بەرەیەكی چەكداری كوردستانی بۆ راپەڕین پێكهێنا كە مەسعود بارزانی سەرۆكی پارتی-ش وەك پارتی بەشداربوو لەو جەبهەیەدا" 


نەوشیروان مستەفا جێبەجێكاری بەرنامەی راپەڕین بوو

 

" نەوشیروان مستەفا جێبەجێكاری بەرنامەی راپەڕین بوو بۆ دروستكردنی شانە چەكدارەكان و پاشان پێشمەرگەی پارتیزان نێدرانە نزیك شارەكان و خۆم یەكێك بووم لەو پێشمەرگانەی كەئەركی سەرپەشتی راپەڕینی چەند ناوچەیەکم پێ سپێدراو رۆژی 5-3-1991 لە رانییەوە راپەڕین دەسیپێكرد و دواتر سلێمانی و قەزاو ناحییەكانی دیكە و پاشانیش هەولێر و دهۆكیش ئازاد كران" مامۆستا نازم دەباغ وایوت.

 

 

یەكێتی رابەرایەتی راستەقینە و ئەندازیاری راپەرین بوو

 

 

كاراكتەرێكی دیكەی نێو ئامادەكاریی و كۆبوونەوەكانی یەكێتیی بۆ راپەرین (یاسینە رەشە) كە پێشمەرگەیەكی دێرینی یەكێتیە و لە كۆبوونەوەكانی هەردوو مەكتەبی سیاسی یەكێتی و پارتی لە قاسمەرەش بەشداربووە كە یەكێتی رابەرایەتی راستەقینە و ئەندازیاری راپەرینە كە بە یەكڕیزی هێزە كوردستانییەكانی ناو بەرە سەركەوت.

یاسینە ڕەش پێشمەرگەی دێرینی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بە سایتی رەسمی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان PUKMEDIA ی راگەیاند: "یەكێتی ئەندازیار و بەرنامەداڕێژەری راپەڕینەو پێش راپەڕین هەموو هێزەكانی یەكێتی جوڵەیان پێ كرابوو، ئامادەكرابوون بۆ راپەڕین و لەكاتی خۆیدا دەست بەڕاپەڕین كراو توانرا لەدەستپێكی راپەڕیندا شاری رانییە لەرژێمی پێشویی عیراق پاك بكرێتەوە".

"پێش راپەڕین لەسەر داوای یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان جەبهەی كوردستانی پێكهێنراو راپەڕین دەستیپێكرد، كە تەنانەت چەند رۆژێك پێش راپەڕین لەسەر داوای مام جەلال و بە بڕیاری نەوشیروان مستەفا، وەفدێكی پارتی دیموكراتی كوردستان بە سەرۆكایەتی مەسعود بارزانی لە ڕاژانەوە گەیشتنە مەكتەبی سیاسی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە قاسمەڕەش و لەوێ بڕیاریاندا بەشداری راپەڕین بن" یاسینە رەش وادەڵێت.

 

ئەم وێنەیە هاتنی یەكەم وەفدی پارتيیە بە سەرۆكایەتی مەسعود بارزانی لە راژانەوە بۆ قاسمەڕەش بۆلای نەوشیروان مستەفا

 

دەشڵێت: "بەندە وەك بەشداری كۆبوونەوەكانی مەكتەبی سیاسی یەكێتی و پارتی لە قاسمەڕەش دوو جار مەسعود بارزانی لەسەر داوای نەوشیروان مستەفا سەردانی مەكتەبی ساسی یەكێتی بۆ راپەڕین كردووە، بەڵام لەڕاستیدا پێشتر هێزەكانی یەكێتی لەزۆربەی ناوچەكاندا پەڕیبوونەوە بۆ سنورەكانی ژێر دەسەڵاتی رژێمی پێشووی ئەوسای عیراق و تەنها ئەوە مابوو بڕیار لە راپەڕین بدرێت"، كاتێكیش بڕیاردرا، كۆسرەت رەسوڵ لە قۆڵی خۆیەوە دەستی بە راپەڕین كردبوو ، تەنانەت رانیەو سلێمانی و چەندین قەزاو ناحیە ئازاد كرابوون".

 

 

رێكخستنەكانی ناوشار ئامادەكران

 

 

یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لەرێی رێكخستنەكانی ناوشارەوە ئامادەكاری تەواوی كردبوو بۆ راپەرین لە سەعاتی سفردا و ئێزگەی گەلی كوردستانیش سەرچاوەی گەیاندنی كۆدەكانی راپەڕین بوو، بۆیە شانەچەكدارەكان بە كردنەوەی كۆدەكانیان هەڵمەتەكانیان دەستپێكرد.

ناسر ئەحمەد پێشمەرگەی دێرینی یەكێتی و بەشداری راپەڕین بۆ PUKMEDIA دەڵێت:" پێش راپەڕین هەر پەیامێك هەبوایە لەرێی كۆدەكانی ئێزگەی گەلی كوردستان و نامەوە رێكخستنەكانی ناوشار ئاگادار دەكرانەوەو بەكاری خۆیان هەڵدەسان".

 

"پێشتر لەلایەن سەركردایەتی یەكێتییەوە هێزەچەكدارەكان و رێكخستنەكانی ناوشار بۆ دەقەی سفر ئامادەكرابوون و لەئامادەباشیدان، پاشانیش كە راپەڕین كرا ئێزگەی دەنگی گەلی كوردستان رۆڵی زیاتری بینی و بوو بەسەرچاوەی گەیاندنی كۆدو پەیامەكان".

 

 

نەوشیروان مستەفا نامەیەك بۆ مەسعود بارزانی دەنێرێت

 

 

لەدوای ئەوەی سەرۆك مام جەلال لەشامەوە لەرێگەی نامەوە نەوشیروان مستەفا ئاگادار دەكاتەوە خۆیان بۆ راپەڕین ئامادەبكەن و حزبە كوردستانیەكان ساز ئامادەبكەن، نەوشیروان مستەفا لەرۆژی 16-1-1991 نامەیەك بۆ مەسعود بارزانی دەنوسێت و لەنامەكەدا دەڵێت:" ئێمە چاومان بە دابەشكردنی هەڤاڵانمان بۆ بەرپرسی جەبهەكان خشاندوەتەوەو كاك فەرەیدون بۆ قۆڵی سلێمانی و كاك عومەر بۆ قۆڵی كەركوك و كاك كۆسرەت بۆ قۆڵی هەولێر و كاك نازم-مان بۆ قۆڵی دهۆك دەستنیشانكردوە".

دەقی نامەكەی نەوشیروان مستەفا بۆ مەسعود بارزانی 


 

 


مەسعود بارزانی وەڵامی نەوشیروان مستەفا دەداتەوە

تەنها یەك رۆژ دوای نامەكەی كاك نەوشیروان ، مەسعود بارزانی رۆژی 17-1-1991 وەڵامی دەداتەوەو نوسیویەتی:" هاوڕاتم لەگەڵ ئەو نامەیەی نوسیوتانە ویستم شورەت لەگەڵ جەنابتان بكەم كە ئەلحەمدولیلا رائیمان وەك یەكە".

دەقی نامەكەی مەسعود بارزانی بۆ نەوشیروان مستەفا:


PUKMEDIA
 

Riklam

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket