کۆدەکانی ئێزگە شاهیدی یەکێتین بۆ راپەڕین
کوردستان 01:55 PM - 2023-03-05ئێزگەی دەنگی گەلی کوردستان
رادیۆی دەنگی گەلی كوردستان رادیۆی شۆڕشی كوردایەتی و هاندەری سەرەكی بەرپابوونی راپەرینە مەزنەكە بوو، كەلەرێگای مایكەكەیەوە پێشمەرگە ئاسا خزمەتی بە كوردایەتی كرد و بەدەنگی زوڵاڵ و كۆدەكانی ئێزگە شاهیدی یەكێتین بۆ راپەڕین، كە بەناوبانگترینیان بروسكەی (ئاگادارییەك لە زمناكۆ وە بۆ ئازاد ١٧٦٠، برادەران ئاگادار بكەنەوە ٧ی مانگ زەماوەند بكەن) و (لە باوكی رێناسەوە بۆ شانە چەكدارەكانی برۆسك و شاڵاو، ئێمە لێتانەوە نزیكین دەستبەكاربن) بوون.
بڕیاری سه‌ركردایه‌تی (ی.ن.ك) سه‌باره‌ت به راگهیاندنبهچهند رۆژێك به‌ر له‌ڕاپه‌ڕین ئاماده‌باشی ته‌واوكراو له 17/2/1991دا سه‌ركردایه‌تی (ی.ن.ك) له‌قاسمه‌ڕه‌ش رێنمایی ده‌ركرد بۆ مه‌كته‌بی راگه‌یاندنی یه‌كێتی به‌وه‌ستاندنی هه‌موو بڵاوكراوه‌كانی تر‌و پێكهێنانی كادیر بۆ رادیۆی جوڵاو و گه‌ڕۆك له سه‌ر شه‌پۆلی (41م) په‌خشبكات و بگوازرێته‌وه ناوچه‌ی زه‌ڵێ له ناوچه‌ی پشده‌ر، هاوكاتی په‌خشی رادیۆی مه‌ركه‌زی یه‌كێتی كه له‌شاری سه‌قزی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان له‌سه‌ر شه‌پۆڵی (75م) په‌خشی ده‌كرد، رادیۆ گه‌ڕۆكه‌كه ده‌ستیكرد به بانگه‌وازه‌كانی به‌هه‌ردوو زمانی كوردی و عه‌ره‌بی پاش جێگیربوونی له (زه‌ڵێ)، له‌به‌رنامه‌كانیدا بانگه‌وازی هاووڵاتیانی ده‌كرد بۆ راپه‌ڕین دژی رژێمی ده‌سه‌ڵاتدار، هه‌روه‌ها ئه‌م بانگه‌وازانه سوپا‌و سوپای میللی و فه‌وجه‌كانی به‌رگری نیشتمانی (جاش)و ده‌زگاكانی ئاسایشی ده‌گرته‌وه.
رۆڵی ئێزگه‌ی ده‌نگی گه‌لی كوردستان له‌ئاشتبوونه‌وه‌ی نیشتمانیههر له‌گه‌ڵ داگیركردنی كوه‌یت-دا ، یه‌كێتی خۆی بێ ده‌نگ كرد نه پشتگیری و نه‌ئیدانه‌ی كرد، به‌ڵكو یه‌كسه‌ر ده‌ستیكرد به‌خۆ ئاماده‌كردن بۆ ئه‌گه‌ره‌كانی داگیركردنه‌كه له‌كاتی كشانه‌وه‌دا چی بكات؟ ئه‌ی له‌كاتی نه‌كشانه‌وه‌دا چی بكات له‌سه‌ر هه‌موو ئاسته‌كانی راگه‌یاندن پێشمه‌رگانه‌و رێكخستن پلانی داڕشت. به‌هێزكردنی ره‌تڵی پارتیزانه‌كان، په‌یوه‌ندیه‌كان له‌گه‌ڵ ریكخستنه‌كانی شار، هه‌ماهه‌نگی نێوان شار و پارتیزانه‌كان، دروستكردنی شانه‌ی چه‌كدار، ئینجا زۆر زۆر گرنگه به‌ر له‌راپه‌رین ئاماژه به‌و په‌یامه بده‌ین كه ناوی په‌یامی ئاشتبونه‌وه‌ی نیشتمانی ئه‌و په‌یامه بانگه‌واز بوو بۆ گه‌لی كوردستان به هاووڵاتی و پێشمه‌رگه‌و جاشه‌وه، داوای یه‌كخستنی ریزه‌كانیانی ده‌كرد له‌به‌رامبه‌ر به‌عسدا تا تۆڵه‌ی 35 ساڵه‌ی ئه‌و هه‌موو تاوانه له‌به‌عس بكه‌نه‌وه ئه‌و بانگه‌وازی ئاشتبوونه‌وه‌یه، له‌دوای 17ی یه‌كه‌وه ئه‌و شه‌وه‌ی له عیراق درا له‌ساڵی 1991 له‌ئێزگه‌ی ده‌نگی گه‌لی كوردستان بڵاوكرایه‌وه، له‌ناو شاره‌كان دا به‌ته‌واوی كاریگه‌ری له‌سه‌ر خه‌ڵك كرد، بۆیه وه‌ك خالید ره‌زا پێشمه‌رگه‌ی دێرین ده‌ڵێت: به‌بروسكه‌و نامه داوامان له‌سه‌ركردایه‌تی كرد كه ئه‌و په‌یامه رۆژانه‌و به‌رده‌وام له رادیۆكه‌وه بڵاو بكه‌نه‌وه تا به‌ته‌واوی له ناو خه‌ڵداو به‌تایبه‌ت له‌ناو جاشه‌كان دا بڵاوببێته‌وه تا له‌ساتی ده‌ستپێكی راپه‌ڕین هاوكاری پێشمه‌رگه‌و رێخستنه‌كان بكه‌ن، بۆسه‌ركه‌وتنی راپه‌ڕین
كه‌وا بێت لێبوردنه گشتییه‌كه‌ی به‌ر له راپه‌ڕین و خوێندنه‌وه‌ی به‌رده‌وامی له ئێزگه‌ی ده‌نگی گه‌لی كوردستانه‌وه رۆڵی گه‌وره‌و گرنگی گێڕا.
بروسكه‌ی له‌زمناكۆوه بۆ ئازاد 1760
بروسكه‌ی (له‌زمناكۆوه
بۆ ئازاد 1760، براده‌ران ئاگادار بكه‌ره‌وه 7مانگ زه‌ماوه‌ند بكه‌ن) چۆن نوسراو كێ نوسی و مه‌به‌ست له‌چی بوو؟
خالید ره‌زا پێشمه‌رگه‌ی
دێرین، خاوه‌نی بیرۆكه‌ی جفره‌ی (له‌زمناكۆوه بۆ ئازاد.... براده‌ران ئاگادار بكه
7ی مانگ زه‌ماوه‌ند بكه‌ن) كه هاوكات سه‌رپه‌رشتیاری شانه چه‌كداره‌كانی شاڵاو
بوو له ناو شاری سلێمانی، به‌شێك له نهێنی نه‌خشه‌ی راپه‌رین باس ده‌كات، به PUKmediaی راگه‌یاند:" كاتێك سه‌دام و به‌عس له 2 ئابی 1990دا، وڵاتی
كوه‌یتی داگیركرد، باره‌گاكانی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له
قاسمه ره‌ش بوو. له‌گه‌ڵ بڵاوبونه‌وه‌ی هه‌واڵه‌كه، سه‌ر له‌به‌یانی هه‌مان رۆژ
كاك نه‌وشیروان ئه‌و نه‌خشه سه‌ربازیانه‌ی كه له‌كاتی ئه‌نفاله‌كاندا گیرابوو،
له‌ژوره‌كه‌ی خۆی دانابوو، سه‌یری ده‌كردن، وه‌ك بڵێی ئه‌مه ده‌رفه‌ته زێرینه‌كه‌ی
كورده‌و، ده‌بێت كارێك بكه‌ین" .
سه‌باره‌ت به‌و
بروسكه‌یه‌ی كه ده‌ڵێت بروسكه‌ی له زمناكۆوه بۆ ئازاد 1760، براده‌ران
ئاگاداربكه‌ره‌وه 7 مانگ زه‌ماوه‌ند بكه‌ن، خالید ره‌زا وتی: "ئه‌وه له ماڵی
كاك حه‌مه نوری مام ئه‌حمه‌د ناسراو به‌هاوڕێ موراد ئه‌ندامی رێكخراوی سلێمانی كۆمه‌ڵه
له‌گه‌ڕه‌كی دور ئه‌منی ئه‌وكات و ئاشتی نوسیم، مه‌به‌ست له شه‌خسێكی دیرایكراو نیه،
به‌ڵكه وه‌ك ره‌مزێك بوو بۆ دیاریكردنی رۆژه‌كه كه پێش ئه‌وه له‌ماوه‌ی ئه‌و 6
مانگه‌دا نزیك به 100 تعمیم (په‌خشنامه) بۆ رێكخستنه‌كان و شانه چه‌كداره‌كان
نوسیبوو، له‌هه‌موو یاندا سه‌رنجمان بۆ ئه‌وه راكێشابون، كه ده‌بێ به‌رده‌وام
متابه‌عه‌ی رادیۆی ده‌نگی گه‌لی كوردستان بكه‌ن بۆ فه‌رمان وه‌رگرتن، ئێمه‌ش له‌ڕێی
هه‌ردوو ره‌تڵی پارتیزانه‌كانی گه‌رمیان كه ئه‌وكات شه‌هید حه‌مه‌ره‌ش به‌رپرسیان
بوو، له‌گه‌ڵ ره‌تڵی سورداش كه شه‌هید غه‌ریب هه‌ڵه‌دنی فه‌رمانده‌ی ره‌تڵ بوو،
په‌یوه‌ندی به‌رده‌واممان هه‌م به ناوه‌ندی كۆمه‌ڵه به‌تایبه‌ت كاك نه‌وشیروان
مسته‌فاو رادیۆوه هه‌بوو بروسكه‌و بانگه‌وازه‌كانمان بۆ رادیۆ ده‌نارد."
لە باوكی رێناسەوە بۆ شانە چەكدارەكانی برۆسك و شاڵاو، ئێمە لێتانەوە نزیكین دەستبەكاربن
كۆسرەت رەسوڵ عەلی سەرۆكی ئەنجومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان كە ئەوكات سەرپەرشتی راپەڕینەكەی شاری هەولێری كردووە لە چاوپێكەوتنێكی تەلەفزیۆنیدا رایدەگەیەنێت: "كە بروسكەكەم نووسی (لە باوكی رێناسەوە بۆ شانە چەكدارەكانی برۆسك و شاڵاو، ئێمە لێتانەوە نزیكین دەستبەكاربن)، بروسكەكەم بووە هۆی هاندانی خەڵكی شارەكە و توانیان شانبەشانی پێشمەرگە لە دژی رژێم راپەڕن، لەو رۆژەدا شانازیت دەكرد كە هەولێری بیت، ژنان بە چەكەوە روبەڕووی دوژمن دەبوونەوە، ئەوەبوو سەعات شەشی بەیانی رۆژی 11-3-1991 چووینە دەوروبەری هەولێر و خەڵكی شارەكەش بەرەبەیانی هەمان رۆژ راپەڕین و پەلاماری دامودەزگا داپڵۆسێنەرەكانی رژێمی بەعسیان دا هەرچەندە قورسایی حكومەتی بەعس لە هەولێر بوو وەك ئیستخبارات، لقی شیمالی بەعس، ئەمنی شیمالی بەعس و ئەنجومەنی تەشریعی و تەنفیزی كارتۆنی، خۆشبەختانە توانیمان سەعات 4ی ئێوارە شارەكە لە رژێمی لەناوچوو پاكبكەینەوە".
خالید ره‌زا پێشمه‌رگه‌ی
دێرین راشیگه‌یاند:"به‌ته‌نها یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له ده‌مه ده‌می
راپه‌ریندا رادیۆی هه‌بوو، رادیۆیه‌كی جێگیر له‌سه‌ر شه‌پۆلی 75 له‌سه‌قز ئه‌وتریان
گه‌رۆك بو له‌لای كاك نه‌وشیروان بو له زه‌لێ و قاسمه‌ره‌ش".
ئێزگه‌ی گه‌لی كوردستان و به‌ستنه‌وه‌ی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه پێكه‌وه؟ده‌نگی گه‌لی كوردستان رۆڵی گرنگی بینی له‌به‌یه‌ك گه‌یشتنه‌وه‌ی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌و ئاگاداركردنه‌وه‌یان له‌یه‌كتری، چونكه ئه‌و سه‌رده‌م هێزی پێشمه‌رگه جیهازی بێ سیمی كه‌م بوو، هه‌روه‌ها رۆڵی باشی گێڕا بۆ شانه چه‌كداره‌كانی ناوشارو ئاگادار كردنه‌وه‌یان له‌ڕاسپارده‌كانی سه‌ركردایه‌تی، پاشان رۆڵی زۆر كاریگه‌ری بینی له‌جۆشدانی جه‌ماوه‌ر بۆ راپه‌ڕین، چونكه كه‌ناوچه‌یه‌ك ئازاد ده‌كرا یه‌ك سه‌رو راسته‌وخۆ هه‌وڵه‌كه‌ی ده‌گه‌یانده جه‌ماوه‌رو، به‌مه‌ش خه‌ڵكی هانده‌دا بۆ راپه‌ڕین له‌ناوچه‌یه‌كی تر. له‌هه‌مانكاتدا چه‌ند ساڵێك دوای ئه‌نفاله‌كانی ساڵی 1988 یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان، خاوه‌نی چه‌ندین. مه‌فره‌زه‌ی پارتیزان. بوو له ناوچه جیاجیاكانی كوردستان، ئیتر لێره‌وه ئێزگه ئه‌و مه‌فره‌زانه‌ی به‌ڕێنمای سه‌ركردایه‌تی راپه‌ڕین. ئاڕاسته ده‌كرد بۆ ناوچه‌كان و به‌ده‌مه‌وه چوونی هاووڵاتیانی راپه‌ڕیو و یه‌كگرتنه‌وه‌یان له شوێنی دیاری كراودا.
رۆڵی ئێزگه‌ی ده‌نگی گه‌لی كوردستان له‌ڕاپه‌ڕیندا؟ئێزگه‌ی ده‌نگی گه‌لی كوردستان جگه له‌هه‌واڵی شۆڕش و چالاكی‌و هه‌ڵمه‌ته‌كانی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان بۆ سه‌ر رژێم و به‌رنامه‌كانی خه‌باتی شاخ و بانگه‌وازو ئاگاداری و گه‌یاندنی په‌یام و له‌هۆشیاركردنه‌وه‌ی كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی كوردستاندا، له‌مێژووی خۆیدا خزمه‌تێكی به‌رچاوو رۆڵ‌و كاریگه‌رییه‌كی به‌هێزی هه‌بووه. له‌ڕاپه‌ڕینی ئازاری ساڵی (1991)ی گه‌له‌كه‌ماندا، ده‌وری به‌رچاوو شیاوی خۆی گێڕا. به‌هۆی بروسكه‌و هه‌واڵی رزگاركردنی شار‌و شارۆچكه‌كانی كوردستان،كه ببوه تاكه سه‌كۆو بڵندگۆی راپه‌ڕین‌و حه‌ماس و وره‌ی جه‌ماوه‌رو په‌لاماری هێزی پێشمه‌رگه بۆ سه‌ر داموده‌زگاكانی رژێمی به‌عس، هه‌ربۆیه خۆشه‌ویستی رادیۆكه چووه دڵی جه‌ماوه‌ری راپه‌ڕیوی كوردستانه‌وه. به‌به‌رده‌وام. جه‌ماوه‌ر په‌یوه‌ندیه‌كی رۆحی له‌گه‌ڵ ئێزگه‌دا په‌یداكردبوو بۆیه به‌رده‌وام گوێبیستی سه‌ركه‌وتنه‌كانی ناوچه جیاجیاكان ده‌بوون، وه‌ك ده‌وتری خه‌ڵك هه‌بوو ده‌یوت بابزانین. كه‌ی سه‌ره‌ی لای ئێمه‌یه تاوه‌كو ده‌ست پێبكه‌ین، شانبه‌شانی پێشمه‌رگه ئیتر ئێزگه بۆ میوانی به‌رده‌وامی ماڵی شۆڕش دۆست و ئازادی ویسته‌كان.
فراوانبوونی كاتی په‌خش ئێزگه‌ی گه‌لی كوردستان لهڕاپهڕینئێزگه له‌سه‌ر هه‌ردوو شه‌پۆلی (75) میترو (41) میتری، له‌شاری (سه‌قز)و (زه‌ڵێ)وه په‌خش ده‌كرا، له‌ڕۆژانی راپه‌ڕیندا بۆ ماوه‌ی (17) سه‌عات كاریان ده‌كرد، به‌مشێوه‌یه، سه‌عات (7)ی به‌یانی تا (10)ی به‌یانی شه‌پۆلی (75) مه‌تری سه‌قز. سه‌عات (10)ی به‌یانی تا (1)ی پاش نیوه‌ڕۆ شه‌پۆلی (41) مه‌تری زه‌ڵێ. سه‌عات (1)ی پاش نیوه‌ڕۆ تا (3)ی عه‌سر شه‌پۆلی (75) مه‌تری سه‌قز. سه‌عات (3)ی عه‌سر تا (7)ی ئێواره شه‌پۆلی (41) مه‌تری زه‌ڵێ. سه‌عات (7)ی ئێواره تا (12)ی شه‌و شه‌پۆلی (75) مه‌تری سه‌قز. ئه‌مه‌ش زیاتر رۆڵ و بایه‌خی ئێزگه‌ی گه‌لی كوردستان ده‌رده‌خات له‌ڕۆژانی راپه‌ڕیندا.
ئیزگه‌و جۆشدانه‌وه‌ی خه‌بات"له‌دوای ئه‌نفاله‌كان. سه‌ركردایه‌تی (ی.ن.ك) نه‌یهێشت ده‌زگای راگه‌یاندن له كار بكه‌وێت، رادیۆی ده‌نگی گه‌لی كوردستان بوه سه‌رچاوه‌ی گه‌یاندنی راستی‌و هه‌واڵ و سازدان‌و رێكخستنی كۆمه‌ڵانی خه‌ڵك و شه‌راره‌ی عه‌ره‌بی و رێبازی نوێی كوردی مانگانه بڵاو ده‌كرانه‌وه. به‌ڵام وه‌ك له‌سه‌ره‌وه ئاماژه‌م. پێكرد به‌چه‌ند رۆژێك به‌ر له‌ڕاپه‌ڕین راگه‌یاندن. وه‌ستاو هه‌موو تواناكان. درا به‌ئێزگه‌كه، به‌ڵام ئێزگه‌ی ده‌نگی گه‌لی كوردستان توانی سه‌رجه‌م رێنماییه‌كانی راپه‌ڕین و سه‌ركردایه‌تییه‌كه‌ی بگه‌یه‌نێته ئه‌م، هێزانه، 12 به‌تالیۆنی نیمچه نیزامی له سه‌ر سنوره‌كان، 520 پارتیزان له‌سه‌رانسه‌ری كوردستان، 120 كادری (سرك) له‌ناو شار‌و ئۆردوگاكاندا، 7000 كه‌س له ریزی شانه چه‌كداره‌كانی شاڵاو و بروسكدا، چه‌ند هه‌زار كه‌س هێزی پشتگیری له‌ناو ئاواره‌كانی ئێران‌دا.
له‌هه‌ر چوار مه‌یدانه‌كه‌دا به‌سه‌ركه‌وتویی ئه‌ركه‌كانی (ستراتیجی قۆناغی نوێی كار) به‌جێهێنراو، له رۆژانی جه‌نگی دووه‌می كه‌نداودا، (شكستی ئه‌نفال) به‌هاوكاری جه‌ماوه‌ری گه‌لی كوردستان و هێزی پێشمه‌رگه‌و رۆڵی ئێزگه‌ی ده‌نگی گه‌لی كوردستان گۆڕا به‌سه‌ركه‌وتنی راپه‌ڕین.
چه‌ند هۆكارێكی ده‌ره‌كی و ناوه‌كی هه‌بوون، بۆ ئه‌وه‌ی كه‌ئه‌م رادیۆیه وه‌كو وته‌بێژێكی ره‌سمی ده‌ركه‌وێت له راپه‌ڕین داد.پشكۆ حه‌مه تاهیر ئاغجه‌له‌ری پرۆفیسۆری یاریده‌ر له‌به‌شی مێژووی زانكۆی سلێمانی له‌سه‌ر رۆڵی ئێزگه‌ی ده‌نگی گه‌لی كوردستان له راپه‌ڕیندا ده‌ڵێت :رادیۆی گه‌لی كوردستان كه رادیۆی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان بوو، رۆڵیێكی دیاری هه‌بوو له هه‌ڵگیرسانی چه‌خماخه‌ی راپه‌ڕین له‌باشووری كوردستان به‌گشتی ئه‌مه‌ش به په‌خشكردنی به‌یاننامه‌و بانگه‌وازو زانیارییه‌كانی بۆ رۆڵه‌كانی كوردستان، كه له‌گه‌ڵ رزگاركردنی هه‌موو شار‌و شارۆچكه‌یه‌ك دانیشتوانه‌كه‌ی هان ده‌دا بۆ رزگاركردنی ناوچه‌یه‌كی تر. هه‌ر له‌پێش راپه‌ڕیندا ئه‌م رادیۆیه، هه‌ستابوو به ئاماده‌كردنی و ئاماده‌بوونی كادره شاره‌زاكانی به‌شی راگه‌یاندن به‌گشتی و تێكۆشه‌ره‌كانی (ده‌نگی گه‌لی كوردستان) به‌تایبه‌تی گوێزرانه‌وه‌ی ئامێره‌كان و ده‌ستكردن به‌په‌راوه‌و راهێنان و خۆ راهێنان له چۆنیه‌تی په‌خشكردنی راسته‌وخۆ له‌گه‌ڵ روداوه‌كان، له‌لایه‌ن هه‌ریه‌كه له بێژه‌ره‌كان، ئه‌وانه‌ی ئه‌ركی ئاماده‌كردن و به‌رده‌وامبوونی به‌رنامه‌كانی له ئه‌ستۆدایه.
بۆیه كاتێك راپه‌ڕین ده‌ستیپێكردوو به‌ماوه‌یه‌ك پێش ئه‌وه، رادیۆی ده‌نگی گه‌لی كوردستان سه‌ركه‌وتووترین رۆڵی بینی، به‌ڵام چه‌ند هۆكارێكی ده‌ره‌كی و ناوه‌كی هه‌بوون، بۆ ئه‌وه‌ی كه ئه‌م رادیۆیه وه‌كو وته‌بێژێكی ره‌سمی ده‌ركه‌وێت له‌ناو گشت رادیۆیه‌كانی دیكه‌ی ئۆپۆزسیۆنه‌كان به‌گشتی و به‌ره‌ی كوردستانی، به‌تایبه‌تی له‌وانی تر:
ا- هۆكاره ده‌ره‌كییه‌كان: له گرنگترین ئه‌و هۆكاره ده‌ركیانه‌ی كه وایكردبوو ئه‌م رادیۆیه رۆڵی سه‌ره‌كی هه‌بێت، ئه‌مانه‌ن :
1- گه‌لی كورد تینوی ئه‌وه‌بوو كه گوێ له‌م ده‌نگه بگرێ، چونكه ده‌نگی شۆڕشگێرانی كوردستان و پێشمه‌رگه بوو به‌مانا ره‌سه‌نه‌كه‌ی، كه ئه‌م ده‌نگه بوو.
2- پێشوازی خه‌ڵك بۆ به‌دواداچونی به‌رنامه‌كانی رادیۆ بۆ گوێگرتن له‌به‌رنامه‌كان، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئاره‌زوویان هه‌بوو له چاودێریكردنی رووداو و پێشهاته‌كان، پاش ئه‌و رووخانه‌ی رژێمی به‌عسی عیراق، له‌لایه‌كی دیكه‌وه پچڕاندنی وزه‌ی كاره‌باو نه‌مانی په‌خشی ته‌له‌فزیۆنی، یه‌كێك بوو له‌و هۆكارانه‌ی كه خه‌ڵكی زیاتر گرنگیان به‌م رادیۆیه‌و موتابه‌عه‌ی به‌رنامه‌كانیان ده‌كرد نه‌ك له كوردستان، بگره له زۆربه‌ی ناوچه‌كانی عیراق كه په‌خشه‌كه‌ی پێده‌گه‌یشت.
3- نه‌بوونی باوه‌ڕ به‌ڕادیۆی عیراق به‌گشتی، به‌وه‌ی كه وای بڵاوده‌كرده‌وه كه گوایه عێاق له‌و شه‌ڕه‌یدا سه‌ركه‌وتنی به‌سه‌ر دوژمنه‌كانی به‌ده‌ست هێناوه كه به‌داستانی (ام المعارك) ناوی ده‌برد.
4- به‌هۆی ئاشكرای شوێنی په‌خشه‌كه‌ی له‌سه‌ر میلی رادیۆ، بێهێزی ئامێره‌كانی ته‌شویشی به‌عس.
5- لاوازی رادیۆییه‌كانی دیكه‌ی به‌ره‌ی كوردستانی له‌و كاته‌دا، چونكه رادیۆی (پ.د.ك) كه‌ناوی (ڕادیۆی ده‌نگی كوردستانی عێراق )بوو، به‌زمانی بادینی بوو، خه‌ڵكانێكی زۆر لێی نه‌ده‌گه‌یشتن، ڕادیۆی سۆشیالیست لای (P.K.K) بوو، ئه‌مه وایكرد كه زیاتر گرنگی به ڕادیۆی( ده‌نگی گه‌لی كوردستان)بدرێت.
ب- هۆكاره ناوه‌كییه‌كان : له گرنگترین ئه‌م هۆكارانه ئه‌مانه‌ن:1- رادیۆ زۆربه‌ی راستییه‌كانی به‌بێ زیاده‌ڕۆیی و به‌بێ كه‌موكوڕی به‌گوێگران ده‌گایاند.
2- په‌خشكردنی سرووده وروژێنه‌ره‌كان كه ده‌بووه هۆی به‌رزكردنه‌وه‌ی گیانی شۆڕشگێڕی و وره‌ی جه‌ماوه‌ر، ئه‌مه سه‌ره‌ڕای هۆنراوه‌ی وروژێنه‌ر.
3- زۆربه‌ی بانگه‌وازه‌كانی رادیۆ ئاڕاسته‌ی گه‌لی عیراق به‌گشتی و گه‌لی كوردستان به‌تایبه‌تی ده‌كرد، بانگه‌وازه‌كانی تایبه‌ت نه‌بوون به‌كورد، به‌ڵكو ئاڕاسته‌ی گه‌لی عه‌ره‌ب و توركمان و ئاشووری ده‌كران به‌بێ جیاوازی.
4- خوێندنه‌وه‌ی به‌یان و بانگه‌وازه‌كان به‌شێوه‌ی حه‌ماسی و عاتیفی كه كاریگه‌ری زۆریان هه‌بوو له‌سه‌ر گوێگره‌كان، كه به‌زمانی كوردی و عه‌ره‌بی و توركی په‌خش ده‌كران.
5- گه‌ڕۆكی ئێزگه‌ی ده‌نگی گه‌لی كوردستان واته شوێنێكی جێگیری نه‌بوو له پێشدا له( زه‌ڵێ) بوو، دواتر له(ڕانیه)، دواتر هاته سلێمانی، ئه‌مه‌ش یه‌كێك بوو له هۆكانی سه‌ركه‌وتنی. بۆ نموونه دوای رزگاركردنی زۆربه‌ی شاره‌كانی كوردستان، به‌تایبه‌تی شاره‌كانی نزیك كه‌ركووك (چه‌مچه‌ماڵ، دووزخوركاتوو، قه‌ره هه‌نجیر.... .. تاد)، نزیكبوونه‌وه‌ی هه‌ڵهاتنی خۆری ئازادی له كه‌ركووك، رادیۆی ده‌نگی گه‌لی كوردستان، رۆڵێكی كاریگه‌ری هه‌بوو، له‌جۆشدانی خه‌ڵك و هێزی پێشمه‌رگه بۆ رزگاركردنی كه‌ركووك. ئه‌مه‌ش له‌ڕێگه‌ی بڵاوكردنه‌وه‌ی بانگه‌وازو وتاره حه‌ماسییه‌كانی به‌وه‌ی كه (كه‌ركووك كوردستانه، كه‌ركووك قودسی كوردستانه)، ئه‌مه یه‌كێكه له دروشمه‌كانی رادیۆ بۆ رزگاركردنی كه‌ركووك (بابا كر كر، لهبك یرتفع مع الانتفاچه استمر و ڕرفع لهبك فی اڵافاق- سوف تشرق الشمس لن یكون هناك مغیب- ونبدڕ ێباحاً مچیئاً –والی الابد). به‌م شێوه‌یه ده‌رده‌كه‌وێت كه رادیۆی (ده‌نگی گه‌لی كوردستان) ده‌ورێكی سه‌ره‌كی له راپه‌ڕینی ئازاری 1991دا بینیوه.
لێره‌وه ده‌توانرێت بوترێت رادیۆیی ده‌نگی گه‌لی كوردستان به‌ر له راپه‌ڕین و له‌گه‌ڵ راپه‌ڕین رۆڵێكی دیاری هه‌بووه له رووداوه‌كانی باشووری كوردستان.
سه‌رچاوه‌كان
دیدارێك له گه‌ڵ خالید ره‌زا پێشمه‌رگه‌ی دێرین له‌ڕێگه‌ی تۆری كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك و وه‌رگرتنی چه‌ندین زانیاری جۆراوجۆری به‌ر له‌راپه‌ڕین و رۆژی راپه‌ڕین و چۆنییه‌تی نوسینی بروسكه‌كان بۆ ده‌نگی گه‌لی كوردستان و رێكخستنی ناوشار.
پرۆفسیۆری یاریده‌ده‌ر د.پشكۆ حمه‌تاهیر ئاغجه‌له‌ری :-راپه‌ڕینی كه‌ركوك سالی 1991،كتێب، ل62-63-64-65-66،سلێمانی ،2003
ره‌هبه‌ر سه‌ید براهیم / رۆژنامه‌وانی له كوره‌دا،ل 94-95-96-97-98-99،سلێمانی 2009
ژووان ئه‌حمه‌د: كۆمه‌ڵێك زانیاری له سه‌ر ئێزگه‌ی ده‌نگی گه‌لی كوردستان له راپه‌ڕی دا‌و پێدانی كۆمه‌ڵێك ئه‌رشیفی راپه‌رین .
رابه‌ر چۆمانی: له‌یادی (36) ساڵه‌ی دامه‌زراندنیدا لاپه‌ڕه‌یه‌ك له‌مێژووی ده‌نگی گه‌لی كوردستان ،19/3/2015،كوردستانی نوێ
PUKmedia ئاماده‌كردنی/ كاوان ئه‌حمه‌د حمه ساڵح هه‌ڵه‌بجه‌ی
هەواڵی زیاتر
-
ژماره‌و ناوی كاندیدانی یه‌كێتی بۆ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان
12:50 PM - 2024-09-25 -
ئاساییش بکوژی هاووڵاتیەک دەستگیر دەکات
08:51 PM - 2024-10-05 -
شێخ جەعفەر: مامۆستایان رۆڵی خۆیان لە گۆڕانکاریی هەرێمدا ببینن
06:13 PM - 2024-10-05 -
قوباد تاڵەبانی: تەنها یەکێتی توانای گۆڕینی شێوازی حکومڕانی هەیە
02:25 PM - 2024-10-05
ئەمانەش ببینە
هەژماری من لەبەرژوەندی بنەماڵەیەک و دژی مووچەخۆرانە
05:08 PM - 2024-10-05
سەرۆک بافڵ: (هەژماری من) هی مەسرورە
03:30 PM - 2024-10-05
سەرۆک بافڵ لە کەرنەڤاڵی لیستی ١٢٩ لە کۆیە دەبێت
11:57 AM - 2024-10-05
لیستی ١٢٩ی یەکێتی: بەپێی دەستور پرسی ناوچە دابڕێنراوەکان یەکلایی دەکەینەوە
09:06 AM - 2024-10-05
زۆرترین خوێنراو
-
هەژماری من لەبەرژوەندی بنەماڵەیەک و دژی مووچەخۆرانە
کوردستان 05:08 PM - 2024-10-05 -
سەرۆک بافڵ: (هەژماری من) هی مەسرورە
کوردستان 03:30 PM - 2024-10-05 -
قوباد تاڵەبانی: تەنها یەکێتی توانای گۆڕینی شێوازی حکومڕانی هەیە
کوردستان 02:25 PM - 2024-10-05 -
پەیامی هاوخەمی سەرۆک بافڵ بۆ خانەوادەی مەلا حەمەئەمین کەلاری
پرسەنامە 02:19 PM - 2024-10-05 -
سەرکونسوڵی کۆماری ئیسلامی ئێران: سەرۆک مام جەلال پارێزەری یەکێتی خاکی عیراق بوو
کوردستان 12:44 PM - 2024-10-05 -
بکوژانی گەنجەکەی هەولێر دەستگیرنەکراون
کوردستان 12:20 PM - 2024-10-05 -
سەرۆک بافڵ لە کەرنەڤاڵی لیستی ١٢٩ لە کۆیە دەبێت
کوردستان 11:57 AM - 2024-10-05 -
لەژێر سێبەری حکومەت ٧٠٠ کەس لەهەولێر بێکاردەکرێت
کوردستان 11:49 AM - 2024-10-05