سەرۆك بافڵ: یەكێتی لە دۆخی كوردستان رازیی نییە
کوردستان 11:53 AM - 2023-03-05سەرۆک بافڵ
بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان رایدەگەیەنێت:" یەكێتیی لە دۆخی كوردستان رازی نییە و ئێمە داوای لێبوردن دەكەین" كە ەوەك پێویست پێشنەكەوتوین و خزمەتی خەڵك نەكراوە.
سەرۆك بافڵ لە مەراسیمێكی جەماوەری فراواندا وتارێكی لە ساڵیادی راپەرینە مەزنەكەی گەلی كوردستان لە دەروازەی راپەرین پێشكەشكرد و رایگەیاند:" بەداخەوە غەدرێكی زۆرتان لێكراوە و ئەو خزمەتەی كە كردوتانە و ئەو خوێنەی كە بەخشیوتانە، وەك پێویست رێزی لێنەگیراوە، دوو ساڵە یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان هەوڵیداوە ئەو بۆشاییەی كە حكومەت دروستیكردووە پڕی بكاتەوە " و وتیشی:" دەستی ئاشتی بۆ هەموو حزب و لایەنێك درێژ دەكەین، كە بتوانێت میللەتەكەمان ئاشتبكاتەوە و خزمەتی میللەتەكەمان بكات و ئیش بۆ هەر چوار پارچەی كوردستان بكات، پارتی دیموكراتی كوردستان، ئەگەر ئەوەتان دەوێت، ئێمە دەستی ئاشتیتان بۆ درێژ دەكەین، گەر ئەمەتان ناوێت خۆتان زەرە دەكەن."
دەقی وتاری بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە ساڵیادی راپەرینە مزنەكەی كوردستان كە رۆژی 5/3/2023 لە دەروازی راپەرین پێشكەشیكرد:
بەناوی خوای گەورە و میهرەبان
تێكۆشەرانی راپەڕین، پاڵەوانەكانی راپەڕین، یەكێتییەكانی راپەڕین، 32 ساڵ پێش ئێستا گەلی كوردستان راپەرین و خراپترین رژێمی كە سەدام حوسێن-یان روخاند، كە هەموو دونیا لێیدەترسان، بەڵام ئێوە لێی نەترسان.
ئەمەمان بۆ ئازادی گەل بۆ كوردستانەكەمان كرد، كوردستان لەم ساڵانە زۆر چووەتە پێشەوە، بەز و نزمیمان بینیوە، ئێستا 2023ـە حەزدەكەم چەند پرسیارێكتان لێبكەم، بەم بارودۆخە رازین ؟، وەكو پێویست پێشكەوتوین؟، رازین لە دۆخی كوردستان؟ لە هەر چوار پارچەی كوردستان؟، یەكێتیی نیشتمانیی كوردستانیش رازی نییە، یەكێك لە هۆكارەكان كە من لێرەم ئەمڕۆ ئەوەیە داوای لێبوردنتان لێدەكەم، لەو رۆژەوەی كە و مام جەلال و كاك كۆسرەت و جەبار فەرمان و هێرۆ خان نەخۆشكەوتن، وەكو پێویست شەڕمان بۆ ئێوە نەكردووە، كێشەی ناوخۆمان هەبووە، بەڵام ئەو قۆناغەمان تێپەڕاند، ئەمڕۆ یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بەهێز وبەتوانایە و پەیوەندییەكانیی زۆر باشە.
بەداخەوە غەدرێكی زۆرتان لێكراوە و ئەو خزمەتەی كە كردوتانە و ئەو خوێنەی كە بەخشیوتانە، وەك پێویست رێزی لێنەگیراوە، دوو ساڵە یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان هەوڵیداوە ئەو بۆشاییەی كە حكومەت دروستیكردووە پڕی بكاتەوە .
من رازی نیم بەم بارودۆخە و باسی زۆنی سەوز و زەرد ناكەم، تكاتان لێدەكەم واز لەو قسەیە بهێنن، یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان خاوەنی هەموو كوردستان و نوێنەری هەر چوار پارچەی كوردستانین.
بەڵێ، غەدرتان لێكراوە، بەڵام بێزار و نیگەران مەبن و گەشبین بن، لەدوای مام جەلال-ەوە یەكێتی ئاوا بەهێز نەبووە، لەرووی پەیوەندییەوە لە بەغدا و لەرووی پەیوەندی نێودەوڵەتی، لەناو حزبەكانی كوردستان و لەناو هێزی پێشمەرگەكەمان، هەرگیز ئاوا بەهێز نەبووین.
وەكو ساڵی 1991، كە یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان سەری ڕمەكە بوو لەو شەڕەی كە كردمان بۆ میللەتەكەمان، لێرە بەڵینتان پێدەدەم هەموو هەوڵێكی خۆمان دەدەین تا یەكڕیزی كوردستان بپارێزین و كوردستان یەكبخەینەوە، تا هەر چوار پارچەی كوردستان مافی خۆیان وەربگرن، بەوشێوەیە دەتوانین رێز لە خوێنی شەهیدەكانمان و لە ئێوە بگرین.
ئێوە خاوەنی یەكێتی و كوردستانن، لەگەڵمان و پشتیوانمان بن ، شانبەشانی ئێوە هەموو شتێكمان پێدەكرێت، دەتوانین خەڵك و میللەتەكەمان و حزبەكان ئاشت بكەینەوە، دەشتوانین نەیارەكانمان پان بكەینەوە. شانبەشانی هەموان بۆ پێشەوە دەڕۆین بۆ سەركەوتنی كوردستان
لێرە پەیامێكم هەیە بۆ هەموو حزبەكانی كوردستان، چۆن لێرە ئاگری راپەڕین عیراق و رۆژهەڵاتی ناوەڕاستی گۆڕی، با ئەمڕۆ بكەین بە دەرفەرتێك كە دەستی ئاشتی درێژبكەین بۆ هەموو حزبەكانی كوردستان، ئێمە نامانەوێت هەرێم دوو بەش بكەین، هەرێم هی خۆمانە و پێكەوە دروستمان كرد و ئێوە خوێنتان بۆبەخشی.
یەكسانیمان دەوێت
دەستی ئاشتی بۆ هەموو حزب و لایەنێك درێژ دەكەین، كە بتوانێت میللەتەكەمان ئاشتبكاتەوە و خزمەتی میللەتەكەمان بكات و ئیش بۆ هەر چوار پارچەی كوردستان بكات، پارتی دیموكراتی كوردستان، ئەگەر ئەوەتان دەوێت، ئێمە دەستی ئاشتیتان بۆ درێژ دەكەین، دڵمان پاكە، دەمانەوێت بۆ بەرژەوەندی میللەتەكەمان ئیش بكەین، نەك حزبەكان، ئەگەر ئەوەتان دەوێت، ئێمە ئامادەین، گەر ئەمەتان ناوێت خۆتان زەرە دەكەن.
تێكۆشەرانی راپەڕین، گەورەییە بۆمن ئەمڕۆ بێمە خزمەتتان، دووبارەی دەكەمەوە، یەك داواكاریم لێتان هەیە، واز لە زۆنی سەوز و زەرد بهێنن، كوردستان هی ئێمە و ئێوەیە، بە یەكەوە كوردستان سەوز دەكەینەوە.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
پەیامەكان بۆ ساڵیادی شكۆی نەتەوەو نیشتمان
11:21 AM - 2024-10-03 -
ژمارهو ناوی كاندیدانی یهكێتی بۆ ههڵبژاردنی پهرلهمانی كوردستان
12:50 PM - 2024-09-25 -
کاندیدێکی لیستی ١٢٩: رووداوەکەی هەولێر شایەنی قبوڵکردن نییە
07:30 PM - 2024-10-04 -
شێخ جەعفەر: یەکێتی بەپشتیوانی دەنگدەران هاوسەنگی هێز دەگۆڕێت
01:11 PM - 2024-10-04
ئەمانەش ببینە
بە هەوڵی قوباد تاڵەبانی لەڕووی وەبەرهێنانەوە سلێمانی یەکەمی عیراقە
02:45 PM - 2024-10-04
یەکێتی حکومەتی جیاکارو خۆسەپێن دەڕوخێنێت
09:58 AM - 2024-10-04
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی نزیکەی 12 ملیار دینارە
09:15 AM - 2024-10-04
رێوڕەسمی حەوتەمین ساڵیادی کۆچی دوایی سەرۆک مام جەلال لەکەرکوک دەستیپێکرد
04:58 PM - 2024-10-03
زۆرترین خوێنراو
-
کاندیدێکی لیستی ١٢٩: رووداوەکەی هەولێر شایەنی قبوڵکردن نییە
کوردستان 07:30 PM - 2024-10-04 -
سێهەمین كەرنەڤاڵی لیستی ١٢٩ لە کۆیە دەبێت
کوردستان 05:27 PM - 2024-10-04 -
بە هەوڵی قوباد تاڵەبانی لەڕووی وەبەرهێنانەوە سلێمانی یەکەمی عیراقە
کوردستان 02:45 PM - 2024-10-04 -
شێخ جەعفەر: یەکێتی بەپشتیوانی دەنگدەران هاوسەنگی هێز دەگۆڕێت
کوردستان 01:11 PM - 2024-10-04 -
سەرۆکی فراکسیۆنی DEM پارتی لە پەرلەمانی تورکیا: مام جەلال هۆکاری ئاشتی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بوو
کوردستان 11:37 AM - 2024-10-04 -
یەکێتی حکومەتی جیاکارو خۆسەپێن دەڕوخێنێت
کوردستان 09:58 AM - 2024-10-04 -
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی نزیکەی 12 ملیار دینارە
کوردستان 09:15 AM - 2024-10-04