riklam

پزیشکەکەی دهۆک: لەلایەن فەرماندەیەکی پارتییەوە مەترسی لەسەر ژیانم هەیە

کوردستان 03:00 PM - 2023-03-04
ئەو پزیشکەی لەلایەن بەرپرسێکی پارتییەوە ئەشکەنجە دراوە PUKMEDIA

ئەو پزیشکەی لەلایەن بەرپرسێکی پارتییەوە ئەشکەنجە دراوە

دهۆک

ئەو پزیشکەی لەلایەن بەرپرسێکی پارتییەوە لە دهۆک لێیدرا لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا دەڵێت: " ئێستا لەهەولێرم و مەترسی لەسەر ژیانم هەیە و پاراستن و ئاغا دەسەڵاتیان کەوتوەتە دەست و گوێ لە هیچ کەسێک ناگرن".

 

د. نەوزاد ساڵح پزیشکێکی شاری دهۆک لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: "كوڕه‌كه‌ى به‌ده‌ل به‌ندى، فه‌رمانده‌ى سه‌ربازیی سه‌ر به‌ پارتى، له‌گه‌ڵ پاسه‌وانه‌كانى چوونه‌ته‌ سه‌ر ژمێریارى مۆلیده‌كانمان كه‌ كاره‌باى ماڵان دابینده‌كه‌ن، پێیان وتووه‌، ده‌بێت پاره‌مان پێبده‌یت، منیش له‌به‌ر ئه‌وه‌ى مانگانه‌ ئه‌م حاڵه‌ته‌ دووباره‌ ده‌بێته‌وه‌ چووم بۆ بنكه‌ى پۆلیسى دۆمێز له‌نێو بنكه‌ى سه‌ربازیی دۆمیز، له‌وێ پۆلیسه‌كان په‌یوه‌ندییان به‌ دادوه‌رى ئێشكگره‌وه‌ كرد، دادوه‌ره‌كه‌ وتى، (پێیبڵێن من سه‌رقاڵم و كاتم نییه‌ با خۆیان كێشه‌كه‌ له‌نێوان خۆیاندا چاره‌سه‌ربكه‌ن)".

ئەو پزیشکە دەشڵێت: "كه‌ گه‌ڕامه‌وه‌ بۆ ئه‌و شوێنه‌ى كوڕه‌كه‌ى به‌ده‌ل به‌ندى لێبوو پێم وتن، بۆچى وا له‌ ئێمه‌ ده‌كه‌ن؟ كوڕه‌كه‌ى و 15 كه‌سى تر منیان كرده‌ ژوورێكه‌وه‌ و لێیاندام به‌دڵى خۆیان و ڤیدیۆشیان كردم، دواتر به‌ده‌ل به‌ندى خۆشى هات، كامێراكه‌یان كرده‌وه‌ و به‌ده‌ل به‌ندى وه‌ك نمایش له‌ كوڕه‌كه‌ى توڕه‌ بوو، بەڵام ماوەی 10 رۆژە براکەم دەستگیرکراوەو بێ سەروشوێنەو ئاگاداری تەندروستی نین".

 

"ئەوان شەڕی عەشایەری و دروستبوونی گرژی و ئاڵۆزییان دەوێت، بەڵام ئێمە نامانەوێت هیچ خوێنێک بڕژێت لە کاتێکدا چەندین بەڵگەی ڤیدیۆییمان لایە کە کوڕی ئەو فەرماندە سەربازییەی پارتی پەلاماری داوم و ئیهانەی کردوم"، د. نەوزاد ساڵح وایوت.

 

دەشڵێت: " دەزانین کە بەدەل بەندی پەیوەندییەکی باشی لەگەڵ بەڕێوەبەری ئاسایش و پۆلیس و دەزگای پاراستنی پارتی و پارێزگاری دهۆک هەیە، بەڵام ئەمە مانای ئەوە نییە کە پەلامارمان بدەن و کەس لەسەرمان نەیەتە وەڵام، ئێستاش کەلەهەولێرم مەترسی لەسەر ژیانم هەیە و پاراستن و ئاغا دەسەڵاتیان کەوتوەتە دەست و گوێ لە هیچ کەسێک ناگرن".

PUKMEDIA

Riklam

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket