بەرپرسێکی پارتی لەدهۆک پزیشکێک ئەشکەنجە دەدات
کوردستان 11:23 PM - 2023-03-03
PUKMEDIA
ئەو پزیشکەی لەلایەن بەرپرسێکی پارتییەوە ئەشکەنجە دراوە
پزیشکێک لە دهۆک لەلایەن
بەرپرسێکی پارتییەوە بەتوندی ئەشکەنجە دەدرێت و کاتێکیش ویستویەتی سکاڵا تۆمار
بکات، پۆلیس و دادگا سکاڵایان لێوەرنەگرتووە.
د. نەوزاد ساڵح پزیشکێکی شاری دهۆکە،
ئەمڕۆ هەینی ٣-٣-٢٠٢٣، ڤیدیۆیەکی بڵاوکرایەوە کە تیایدا بە پانتۆڵێکی دڕاوەوە
دەردەکەوێت کە فەرماندەیەکی سەر بە پارتی لێیداوە، کاتێکیش ویستویەتی سکاڵا تۆمار
بکات، لەلایەن پۆلیس و دادگاوە سکاڵای لێوەرنەگیراوە.
د. نەوزاد ساڵح لە ڤیدیۆکەدا دەڵێت: "كوڕه‌كه‌ى به‌ده‌ل به‌ندى، فه‌رمانده‌ى سه‌ربازیی سه‌ر به پارتى، له‌گه‌ڵ پاسه‌وانه‌كانى چوونه‌ته سه‌ر ژمێریارى مۆلیده‌كانمان كه كاره‌باى ماڵان دابینده‌كه‌ن، پێیان وتووه، ده‌بێت پاره‌مان پێبده‌یت، منیش له‌به‌ر ئه‌وه‌ى مانگانه ئه‌م حاڵه‌ته دووباره ده‌بێته‌وه چووم بۆ بنكه‌ى پۆلیسى دۆمێز له‌نێو بنكه‌ى سه‌ربازیی دۆمیز، له‌وێ پۆلیسه‌كان په‌یوه‌ندییان به دادوه‌رى ئێشكگره‌وه كرد، دادوه‌ره‌كه وتى، (پێیبڵێن من سه‌رقاڵم و كاتم نییه با خۆیان كێشه‌كه له‌نێوان خۆیاندا چاره‌سه‌ربكه‌ن)”.
ئەو پزیشکە دەشڵێت: "كه گه‌ڕامه‌وه بۆ ئه‌و شوێنه‌ى كوڕه‌كه‌ى به‌ده‌ل به‌ندى لێ‌بوو پێم وتن، بۆچى وا له ئێمه ده‌كه‌ن؟ كوڕه‌كه‌ى و 15 كه‌سى تر منیان كرده ژوورێكه‌وه و لێیاندام به‌دڵى خۆیان و ڤیدیۆشیان كردم. دواتر به‌ده‌ل به‌ندى خۆشى هات، كامێراكه‌یان كرده‌وه و به‌ده‌ل به‌ندى وه‌ك نمایش له كوڕه‌كه‌ى توڕه بوو، دواتر من هه‌ر له‌وكاته‌دا وتم: خاڵه به‌ده‌ل تۆ 20 ده‌فته‌ر دۆلارت له من وه‌رنه‌گرت؟ مانگى داهاتووش پاره‌ت پێده‌ده‌م، كه وام وت، خۆشى كه‌وته لێدانم، ئه‌وه‌نده‌ى لێدام جله‌كانم له‌به‌ردا دڕان و وتیشى به‌وانه‌ى تر: ئاده‌ى ڤیدیۆى بكه‌ن”.
ئەمە لەکاتێکدایە لە چەند رۆژی رابردوودا
لە هەولێر، حەوت گەنج لەلایەن ئاسایشی پارتییەوە دەستگیر کران و بەشێوەیەکی
دڕندانە ئەشکەنجە دراون، باوکی یەکێک لەو گەنجانەش وتی: "كوڕه‌كه‌م
له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانی هه‌ولێره‌وه به‌شێوه‌یه‌كی مه‌ترسیدار ئه‌شكه‌نجه
دراوه و بتڵی شوشه‌ی پیپسییان پێهه‌ڵگرتووه و گونیان قۆڕكردووه و شانیان شكاندووە".
هەر دوێنێش سكرتێری گشتی
نەتەوەیەكگرتووەكان، سەردانی سەرۆکی پەرلەمانی کوردستانی کرد و باسیان لە رەوشی
مافەكانی مرۆڤ و فراوانتركردنی پانتایی ئازادیی کرد لە هەرێمی كوردستان و سكرتێری
گشتی نەتەوەیەكگرتووەكان رایگەیاند: "پێویستە لە هەرێمی كوردستان پاشەكشێ لە
رەوشی مافەكانی مرۆڤ نەكات و ئازادییە گشتیەكان بەرتەسك نەكرێتەوە و رێزی تەواو لە
بنەما دیموكراسیەكان بگیرێت".
پێشتریش شادی نەوزاد ئەندامی پەرلەمانی
کوردستان بە PUKMEDIA ی راگەیاندبوو: "مافی مرۆڤ له‌به‌شێكی هه‌رێمی
كوردستان به‌ره‌و پاشه‌كشێیه‌كی زۆر ترسناك رۆیشتووه‌و ته‌نانه‌ت رێكخراوه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان
و كونسوڵی وڵاتانیش ئاماژه‌یان بۆ ئه‌و پاشه‌كشێیه كردووه و به
كارێكی قێزه‌ون ناوی ده‌به‌ن".
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
جێگری سەرۆکی هەرێم: پاراستنی زمانی کوردی ئەرکێکی نەتەوەییە
02:51 PM - 2026-02-21 -
ڕفعەت عەبدوڵڵا: زمانی کوردی یەکێکە لەزمانە دەوڵەمەندەکان
01:42 PM - 2026-02-21 -
سەرۆکى شارەوانى سلێمانى: دابەشکردنی زەوی بەسەر فەرمانبەراندا دەستپێدەکاتەوە
01:30 PM - 2026-02-21 -
نرخی نەوت بەرێژەیەکی بەرچاو بەرزبووەوە
12:22 PM - 2026-02-21
ئەمانەش ببینە
گرانی نرخی کارەبا ناڕەزایی زیاتری لێدەکەوێتەوە
04:41 PM - 2026-02-21
سەرۆک بافڵ: پاراستن و پەرەپێدانی زمانی دایک بەرپرسیارێتییەکی هاوبەشە
01:32 PM - 2026-02-21
قوباد تاڵەبانی: ئەرکمان لە پاراستنی زمانەوە گۆڕاوە بۆ گەشەپێدان
11:22 AM - 2026-02-21
له سلێمانی ده‌ست به‌دابه‌شكردنی قه‌ره‌بووی حاجیان ده‌كرێت
10:56 AM - 2026-02-21
زۆرترین خوێنراو
-
ئەمڕۆ و سبەى ئاسمان ساماڵ دەبێت
کوردستان 11:22 AM - 2026-02-21 -
له سلێمانی ده‌ست به‌دابه‌شكردنی قه‌ره‌بووی حاجیان ده‌كرێت
کوردستان 10:56 AM - 2026-02-21 -
وۆرک‌شۆپێک بە ناونیشانى "زمانى کوردى، وەک زمانى نوسینى کارگێڕى" بەڕێوەچوو
کوردستان 10:49 AM - 2026-02-21 -
کۆمپانیای نەوتی باکور: ئاگرەکەی وێستگەی باجوان کۆنترۆڵکرا
کوردستان 09:55 AM - 2026-02-21 -
رۆژی زمانی دایك پیرۆزبێت
کوردستان 09:19 AM - 2026-02-21 -
زمانی بێ هاوتا
بیروڕا 11:50 PM - 2026-02-20 -
پێشکەشکردنی ماستەر و دکتۆرا لەزانکۆکانی عیراق دەستپێدەکات
کوردستان 10:20 PM - 2026-02-20 -
فەهمی بورهان: بەقەزاکردنی جەلەولا هەنگاوێکی نادەستوورییە
کوردستان 09:59 PM - 2026-02-20





.jpg)
.jpg)
دابەزێنە

