میدیای عەرەبی بە بایەخەوە رووماڵی پەیامەکانی سەرۆک بافڵ دەکات
کوردستان 05:58 PM - 2023-03-02
PUKMEDIA
بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
لە کۆڕبەندی دووەمی هەولێر دا بافڵ جەلال تاڵەبانی
سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان دەربارەی چەند بابەتێکی گرنگ دوا پەیوەست بە
هەرێمی کوردستان و عیراق و ناوچەکە و هەڵوێستەکانی سەرۆک بافڵ کە بە راشکاوانە
گرفتەکان و شێوازی چارەسەرکردنی دەستنیشان کرد، پێشوازییەکی زۆری لێکرا لەلایەن
راگەیاندنە عیراقی و عەرەبییەکانەوە.
دۆخی ئێستا پێویستی بە ئیرادەیەکی بەهێزە
لەم چوارچێوەیەدا ئاژانسی رۆژنامەنووسی سەربەخۆ لە
هەواڵێکیدا بڵاویکردووەتەوە کە سەرۆکی یەکێتی جەختی لە چارەسەری کێشەکان و
ناکۆکییە ناوخۆییەکانی هەرێمی کوردستانی کردووە و رایگەیاند: "کە دەرگای
یەکێتی کراوەیە بۆ گفتوگۆ و دانوستاند".
راشیگەیاندووە: "سەۆکی یەکێتیی نیشتمانیی ئاماژەی
بەوەداوە کە ئەم دۆخەی ئێستا پێویستی بە ئیرادەیەکی بەهێزە بۆ تێپەڕاندنی، ئەگەر
ئەم ئیرادەیە هەبێت ئەوا کێشەکان بە پێنج خولەک چارەسەر دەکرێن چونکە کێشەی گەورە
نین".
سەرۆک بافڵ: دەستپێشخەر بووین بۆ چارەسەری کێشەکان
لای خۆیەوە ئاژانسی نیشتمانی عیراقی ئاماژە بە وتەکانی
سەرۆک بافڵ دەکات و دەڵێت: "بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی
کوردستان، هۆشداری دا لە وازهێنای لایەنە نێودەوڵەتیەیکان لە نێوەندگیری بۆ
چارەسەرکردنی کێشە ناوخۆییەکانی هەرێم"،
ئاژانسەکە وتیشی: "سەرۆکی یەکێتی لە وتەکەیدا
رایگەیاندووە کە هەمیشە ئێمە دەستپێشخەر بووین بۆ چارەسەرکردنی کێشە و قەیرانەکان،
وە دەرگامان بۆ ئەمە کراوەیە چونکە یەکێتی نیگەرانە لە دۆخی هەرێم، لەبەر ئەوەی لە
ئاکامدا هاووڵاتیان زەرەرمەندن".
سەرۆک بافڵ دەستپێشخەری کردووە بۆ دەستپێکردنەوەی گفتوگۆ
رۆژنامەی ئەلعەرەب لە بابەتێکدا رایگەیاند: "بافڵ
جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان دەستپێشخەرییەکی کردووە بۆ
دەستپێکردنەوەی گفتوگۆ و دانوستان لەنیوان یەکێتی و پارتیدا، وە چاودێران
پێیانوایە کە ئەم دەستپێشخەرییە یارمەتیدەر دەبێت بۆ توانەوەی بەستەڵەکی نێوان
هەردوولا پاش چەند مانگێک لە گرژی میدیایی".
رۆژنامەکە وتیشی: "سەرۆکی یەکێتی لە میانەی
بەشداریکردنی لە کۆڕبەندی هەولێر رایگەیاند، کێشەکانی ئێستای هەرێم لەماوەی پێنج
خولەکدا چارەسەر دەبن ئەگەر ئیرادەیەکی بەهێز هەبێت، هەروەها هۆشداریشیدا لە
دواخستنی چارەسەری ئەو کێشانە کە لەوانەیە ببێتە هۆی ئەنجامنەدانی هەڵبژاردنی
پەرلەمانی کوردستان".
کێشەی کەمی خزمەتگوزاریمان هەیە
کەناڵی ئەلسۆمەرییە دەڵێت: "سەرۆکی یەکێتیی
نیشتمانیی کوردستان بافڵ جەلال تاڵەبانی رایگەیاند، ئامادەیە بۆ گەشتن بە رێککەوتن
لەگەڵ بەغدا لەسەر بابەتی نەوت".
کەناڵەکە وتیشی: "سەرۆکی یەکێتیی جەختی کردووەتەوە
لەسەر ئەوەی کێشە سیاسییەکانمان کەمن، بەڵکو ئێمە دەناڵێنین لە بنەڕەتدا بەدەست
کێشەی پێشکەش نەکردنی خزمەتگوزاری بە هاووڵاتیان، رەوا نییە کە ئێمە رێبدەین ئەم
کێشانە بەردەوام بن، هەروەها داوایکردن کە کێشەکان ئەمڕۆ پێش سبەی چارەسەر بکرێن
چونکە زۆربەیان هاووڵاتیانی ناوچەکەی ئێمە پێوەی دەناڵێنن، هەولێر خەریکە خەڵک
دەنێرێتە بۆشایی ئاسمان، باڵام سلێمانی هەر لەجێێ خۆیدایە".
دەتوانین لەڕێێ بەغداوە خزمەتی کوردستان بکەین
رۆژنامەی ئەلوەتەن ئەلجدید لایخۆیەوەی هەواڵێکی سەبارەت
بە وتەکانی سەرۆکی یەکێتی بڵاوکردووەتوە و تێیدا هاتووە: "بافڵ جەلال
تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان جەختیکردەوە لەگەڵ عیراقێکی یەکگرتوو بە
توانا و بەهێزدایە، هەروەها مەسەلەی کەرکوک-ی لە هەموو کۆبوونەوەکانی لەگەڵ
لێپرسراوەکانی عیراق دا باس کردووە و ئامادەیە لەگەڵ بەغدا لەسەر بابەتی نەوت
رێکبکەوێت".
رۆژنامەکە وتیشی: "بافڵ جەلال تاڵەبانی رایگەیاندووە،
ئێمە لەگەڵ عیراقێکی بەهێز و بەتواناداین، چونکە هەرکاتێک عیراق باش بێت ئەوا ئێمەش
باش دەبین، هەروەها بەغدا ئامادەیە لەگەڵ ئێمە رێکبکەوێت بۆیە ئێمە دەتوانین لەڕێی
بەغداوە خزمەتی گەلی کوردستان بکەین".
دادگاکانی عیراق سەربەخۆن
ئاژانسی ئەلمیحوەر لەمبارەوە دەڵێت: "سەرۆکی یەکێتی
وتویەتی، دادگاکان لە عیراق سەربەخۆن و
هیچ هێزێک نییە زاڵبێت بەسەریاندا وە سیاسییەکان ناتوانن دەستوەردان لە کاروباری
دادوەریدا بکەن، ئاژانسەکە دەشڵێت، سەرۆکی یەکێتی نیشتمانیی کوردستان رایگەیاندووە
کە هێزەکانی دژەتیرۆر بە هەماهەنگی لەگەڵ هێزە عیراقییەکان و هێزەکانی هاوپەیمانان
432 ئۆپەراسیۆنیان دژی تیرۆرستانی داعش ئەنجامداوە بەڵام بەداخەوە بودجەکەیان
بڕدراوە، لە چ شوێنێکی دنیادا شتی وا روودەدات".
یەکێتی سازش لەسەر کەرکوک ناکات
پێگەی ئەلڕاسد-ی عیراقی لە هەواڵێکدا دەڵێت:
"سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانبافڵ جەلال تالەبانی رایگەیانددوە کە یەکێتی
سازش لەسەر کەرکوک ناکات و جەخت لە جێبەجێکردنی ماددەی 140ـی دەستوور دەکاتەوە.
پێگەکە دەڵێت: "سەرۆکی یەکیتی رایگەیاند کە
بارودۆخی گەلەکەمان خراپە بەڵام هەلێکی زێڕین هەیە بۆ کارکردن پێکەوە و چارەسەری
کێسەکانمان، بەتایبەت کە ئێمە غاز و توانای باشمان هەیە، لەسانی بەتوانامان
هەیە".
وتوشیەتی: "رایەک هەیە دەڵێت یەکێتی رازییە بەم
دۆخە، بەڵام بە پێچەوانەوە چونکە گەلەکەمان زەرەرمەندە نەک حزبەکە، بۆیە پێویستە
سەرنجمان لەسەر شتە گەورە و ستراتیجییەکان بێت".
ناکۆکییەکان بە پێنج دەقە چارەسەر دەکرێن
ئاژانسی شەفەق نیوز دەڵێت: "بافڵ جەلال تاڵەبانی
سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان جەختی کردەوە کە ناکۆکییەکانی نیوان کورد
دەتوانرێت بە پێنج دەقە چارەسەر بکرێن، هەروەها ویستی حزبەکەی بۆ ئەنجامدانی
هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دووپات کردەوە.
ئاژانسەکە
راشیگەیاند: "بافڵ جەلال تاڵەبانی ئاماژەی بەوەشداوە کە یەکێتیی نیشتمانیی
لەگەڵ ئەم بارودۆخەدا نییە چونکە گەل زەرەرمەندە و ئێمە لەگەڵ ئەنجامدانی
هەڵبژاردنین و ئامادەین بۆی، ئەو شتە بچوکانەی کە کراون بەکێشە دەتوانرێت لە پێنج
خولەکدا چارەسەر بکرێن، بۆیە دەبێت ئەمڕؤ چارەسەری بکەین و نەیخەینە سبەی.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
وەفدێکی مەکتەبی راگەیاندن و هۆشیاری سەردانی هونەرمەند حیکمەت هیندی دەکەن
01:28 PM - 2026-06-24 -
تەمەنى 16 ساڵە و بە پێنج زمان وەرگێڕان دەکات
12:16 PM - 2026-06-24 -
هێرشەکانی ئۆکرانیا کارەباى لە سێڤاستۆپۆڵ و خێرسۆن پچڕاند
10:57 AM - 2026-06-24 -
عومان و ئێران تەئکید لە کراوەیی گەرووی هورمز دەکەنەوە
10:26 AM - 2026-06-24
ئەمانەش ببینە
کوردستان 11:37 AM - 2026-06-24 لهسهر راسپاردهی جێگری سهرۆكی یهكێتی بهشێك له كێشهكانی چهمچهماڵ چارهسهر دهكرێن
ئەنجومەنی وەزیران بۆ تاووتوێکردنی دوو پرسی گرنگ کۆدەبێتەوە
10:00 AM - 2026-06-24
نرخى نەوت نزمدەبێتەوە
09:07 AM - 2026-06-24
لقی سلێمانی سەندیكای رۆژنامەنووسان لەسەر میكانیزمی بەرگریكردن لەمیدیاكاران هاتەدەنگ
08:41 PM - 2026-06-23
قوباد تاڵەبانی: لەهەرێم دەرفەتی گەورە هەیە بۆ پەرەپێدانی گەشتوگوزار
06:15 PM - 2026-06-23
زۆرترین خوێنراو
-
خەڵاتی رێزلێنان دەبەخشرێتە خاتوو شنۆ شاسواری
ی ن ک 08:30 PM - 2026-06-23 -
قوباد تاڵەبانی: لەهەرێم دەرفەتی گەورە هەیە بۆ پەرەپێدانی گەشتوگوزار
کوردستان 06:15 PM - 2026-06-23 -
قوباد تاڵەبانی: هەرێم و عیراق هاوکاربن بۆ گەشەپێدانی ئابوری وڵات
کوردستان 04:58 PM - 2026-06-23 -
ترەمپ رەزامەندی ئێران بۆ پشکنینی ئەتۆمی رادەگەیەنێت و تاران رەتی دەکاتەوە
جیهان 04:18 PM - 2026-06-23 -
سۆمۆ: هەناردەی نەوتی کەرکوک بۆ حەوت ملیۆن بەرمیل بەرزبۆتەوە
کوردستان 03:39 PM - 2026-06-23 -
لە ستایشی کولتووری مرۆڤدۆستانەی خەڵکی هەورامان، شارەزوور و هەڵەبجەدا
بیروڕا 03:18 PM - 2026-06-23 -
پێشنیار دەکرێت نەخۆشخانەی روقیە لە هەڵەبجە دروست بکرێت
کوردستان 12:24 PM - 2026-06-23 -
سەرۆکی یەکێتی و ئەمینداری گشتی یەکگرتوو: پەیوەندییەکانمان بەهێزتر دەکەین
کوردستان 12:04 PM - 2026-06-23



.jpg)


.jpg)
دابەزێنە

