حكومەتی هەرێم لێبڕینی شاراوە لەمووچەدا په‌یڕه‌و ده‌كات
ئابوری 12:41 PM - 2023-03-02
لێبڕینی شاراوە
زیاتر لە حەوت ساڵە "لێبڕینی شاراوە" لە مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان دەكرێت و لە كابینەی نۆیەمیشدا 4 ساڵ زیاترە ئەو لێبڕینی شاراوەیە بەردەوامە و جێگری سەرۆكی لیژنەی یاساییش لە پەرلەمانی كوردستان لێبڕینی شاراوە بە غەدر دەزانێت و دەڵێت: "7 ساڵ زۆر زۆرە كە لێبڕینی شاراوە لە مووچەی مووچەخۆران دەكرێت و كەمتەرخەمی لە پلەبەرزكردنەوەو كۆتاهێنان بەلێبڕینی شاراوە دەكرێت".
ژمارەی موچەخۆرانی هەرێم بەپێی سیستمی بایۆمەتری (یەك ملیۆن و 249 هەزار و 481) مووچەخۆرە و لەو ژمارەیەش (483 هەزار) مووچەخۆری مەدەنییە كە حكومەتی هەرێم پلەبەرزكردنەوەی راگرتوون و درێژە بە لێبڕینی شاراوە دەدات.
لێبڕینی شارەوە چییە؟
لێبرینی شاراوە، لەسەر مووچەی مووچەخۆرانی مەدەنی لەحكومەتی هەرێم دەكرێت لە رێی راگرتنی پلە بەرزكردنەوەی فەرمانەرانەوە، بەو هۆیەشەوە هەر مووچەخۆرێك مانگانە (60 بۆ 100) هەزار دینار لەمووچەكەی دەبڕدرێت.
7ساڵ و 2 مانگە لێبڕینی شاراوە لە مووچەدا دەكرێت
بەپێی بەدواداچوونێكی سایتی رەسمی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان PUKMEDIA، راگرتنی پلە بەرزكردنەوە لە كابینەی هەشتەمەوە دەستیپێكردووە لە رۆژی (1/1/2016)ـەوە بڕیارەكە چووەتە بواری جێبەجێكردنەوە و ماوەی 7ساڵ و 2 مانگە درێژەی هەیە، كە سێ ساڵ لێبڕینی شاراوە بەر تەمەنی كابینەی 8 دەكەوێت و زیاتر لە 4 ساڵیشە كابینەی 9 درێژە بە لێبڕینی شاراوەی مووچەی فەرمانبەران دەدات.
"لێبڕینی شاراوە"، بەهۆی رێنمایی وەزارەتی دارایی ژمارەی 11ی ساڵی 2016ـەوەیە كە دەڵێت: "پێویستە هەموو فەرمانبەرێكی پلە وەزیفییە گشتییەكان پلە بەرزكردنەوەیان رابگیرێت، هەتا پەسەندكردنی بودجەی هەرێم بۆ ساڵی 2016)، هەروەها لەساڵی 2017 ش بە درێژكردنەوەی راگرتنی پلە بەرزكردنەوە پشتی بە هەمان رێنمایی بەست و ئەو ساڵەش درێژە بە لێبڕینی شاراوە و راگرتنی پلەبەرزكردنەوە دراوە و "تائێستاش حكومەت پڕۆژەیاسای بودجەی نەناردووەتە پەرلەمان".
لێبڕینی شاراوەی هەر فارمانبەرێك بۆ یەك مانگ 60 بۆ 100 هەزار دینارە
مامۆستا عەبدولواحید محەمەد سەرۆكی (دەوری)* یەكێتی مامۆستایانی كوردستان بە PUKMEDIA ی راگەیاند: "بەهۆی راگیرتنی پلە بەرزكردنەوەی مووچەخۆرانەوە، مانگانە (60 بۆ 100) دینار لێبڕینی شاراوە لە مووچەی فەرمانبەران و مامۆستایانیش دەكرێت".
بەپێی ئەو لێبڕینە شاراوەیەی حكومەتی هەرێم، 7ساڵ و 2 مانگە پەیڕەوی دەكات، كە 84 مانگە و بۆ هەر مووچەخۆرێك بڕی (5 ملیۆن و 40 هەزار دینار، بۆ 8 ملیۆن و 400 هەزار) دینار لێبڕینی شاراوە لە مووچەكەی كراوەو لای حكومەتە.
لێبڕنی شاراوە لە مووچەی 483 هەزار فەرمانبەردا كراوە
ئەم لێبڕینە شاراوەیە كە بەسەر (483) هەزار مووچەخۆردا جێبەجێدەكرێت، ئەوا حكومەتی هەرێم لە یەك مانگدا بڕی (28 ملیار و 980 ملیۆن بۆ 48 ملیار و 300 ملیۆن) دینار لە فەرمانبەرانی مەدەنی دەبڕێت.
لە ماوەی ساڵیكیشدا پارەی لێبڕینی شاراوە دەگاتە (347 ملیار و 760 ملیۆن بۆ 579 ملیار و 600 ملیۆن دینار).
جێگری لیژنەی یاسایی: پێویستە پلەبەرزكردنەوە دەستپێبكاتەوە
كەواتە لە ماوەی جێبەجێكردنی بڕیاری راگرتنی پلەبەرزكردنەوەی مووچەخۆران لە 1/1/2016ـەوە كە (84) مانگ دەكات، بڕی (2 ترلیۆن و 434 ملیار و 320 ملیۆن) بۆ( 4 ترلیۆن و 57 ملیار و 200 ملیۆن) دینار كۆی گشتی لێبڕینی شاراوەی مووچەخۆرانی مەدەنییە كەلە كابینەی 8 و 9 دا جێبەجێدەكرێت و بەردەوامە.
عەباس فەتاح جێگری لیژنەی یاسایی لەپەرلەمانی كوردستان بە سایتی رەسمی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان PUKMEDIA ی راگەیاند: "ماوەی 7 ساڵ راگرتنی پلە بەرزكردنەوە و لێبڕینی شاراوە لە مووچەی مووچەخۆران كاتێكی زۆرە كە بەبیانووی پەسەندكردنی بودجەوە پەیڕەو دەكرێت، بۆیە پێویستە وەكچۆن پاشەكەوتی مووچە هەڵگیرا، پلەبەرزكردنەوەش دەستپێبكاتەوە و حكومەتیش بیانوی قەیرانی دارایی نەماوە و ئێستا داهاتێكی زۆر هەیە".
50 مانگە كابینەی نۆهەم لێبڕینی شاراوەی مووچە دەكات
لەو (84) مانگەی راگرتنی پلەبەرزكردنەوە و لێبڕینی شاراوە، (50) مانگی بەر كابینەی نۆهەم دەكەوێت كە زۆرترین ماوەی لێبڕینی شاراوەی مووچەی فەرمانبەران و راگرتنی پلەبەرزكردنەوەیە كە بۆ هەر فەرمانبەرێك لەو 50 مانگەدا (2ملیۆن و 880 هەزار) بۆ (4 ملیۆن و 800 هەزار) دینار لێبڕینی شاراوە لە مووچەكەی كراوە.
هەربەپێی شیكاری داتا‌و زانیارییەكان، لەكابینەی نۆهەمدا بڕی (1 ترلیۆن و 391 ملیار و 40 ملیۆن دینار) بۆ ( 2 ترلیۆن و 318 ملیار و 400 ملیۆن ) دینار لێبڕینی شاراوەی لە مووچەی (483 هەزار) فەرمانبەری مەدەنیدا كردووە، وەك مامۆستا عەبدولواحید ئاماژەی پێكردووە كە بۆ هەر فەرمانبەرێك مانگانە (60 بۆ 100) هەزار دینار لێبڕینی شاراوە لە مووچەكەیدا کراوە.
بەوتەی پسپۆڕێكی كارگێڕی بۆ PUKMEDIA: "لێبڕینی شاراوەی حكومەت لە مووچەی فەرمانبەران زیاترە، چونكە بۆ یەكجار پلە بەرزكردنەوە 60-100 هەزار دینارە، بەڵام مووچەخۆر هەیە مافی دوو بۆ سێ جار پلە بەرزكردنەوەی لەماوەی ئەو 84 مانگەدا هەبووەو راگیراوە، كە لێبڕینی شارەوە دوو بۆ سێ هێندە زیاتر دەكات".
*یەکێتی مامۆستایانی کوردستان تائێستا هەڵبژاردنی نەکردووە و بەپێی هەڵبژاردنی پێشوو دوو سەرۆکی هەیە و بە دەوری سەرۆکایەتی یەکێتییەکە دەکەن، مامۆستا عەبدولواحید یەکێکە لە سەرۆکی یەکێتییەکەیە.
حكومه‌ت لێبڕینی شاراوه له‌مووچه‌ی پێشمه‌رگه‌ش ده‌كات
حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان جۆرێكی دیكه له لێبڕینی شاراوه په‌یڕه‌و ده‌كات و له‌سه‌ر پێشمه‌رگه و هێزه‌كانی 70 و 80 جێبه‌جێی ده‌كات، كابینه‌ی نۆهه‌میش غه‌در له پێشمه‌رگه ده‌كات، قه‌باره‌ی لێبڕینی شاراوه‌ی پێشمه‌رگه‌ش جیاوازه به‌پێی پله سه‌ربازییه‌كانیانه.
هه‌شت ساڵه جیاوازی مووچه بۆ هێزی پێشمه‌رگه كه حكومه‌ت وه‌ك "لێبڕینی شاراوه" په‌یڕه‌وی ده‌كات خه‌رج نه‌كردوه، كه به‌وهۆیه‌وه زیاتر له 5 هه‌زار ئه‌فسه‌ر ئه‌و جیاوازییه‌یان وه‌رنه‌گرتووه، سه‌رچاوه‌یه‌كیش له وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه ده‌ڵێت:" حكومه‌ت غه‌در له پێشمه‌رگه ده‌كات و كاتێك ئه‌وان له‌شه‌ڕی داعشدابوون حكومه‌ت جیاوازی مووچه‌ی بۆ خه‌رج نه‌كردون".
ژماره‌ی هێزی پێشمه‌رگه به‌هێزه‌كانی 70 و 80 وه به‌پێی سیستمی بایۆمه‌تری (118 هه‌زار پێشمه‌رگه‌یه) له‌و ژماره‌یه‌ش زیاتر له (5 هه‌زار) ئه‌فسه‌ر له‌كابینه‌ی نۆدا دوای ئه‌وه‌ی پله به‌رزكردنه‌وه‌یان دواكه‌وت، جیاوازی مووچه‌شیان پێ نه‌دراوه.
جیاوازی مووچه چییه؟
جیاوازی مووچه، هه‌موو فه‌رمانبه‌رێك له‌هه‌ر وه‌زاره‌تێك بێت به‌پێی یاسا و رێنماییه‌كانی وه‌زاره‌ته‌كه‌ی ساڵانه له‌گه‌ڵ تێپه‌ڕبوونی ستێپێك یان به‌رزكردنه‌وه‌ی پله‌كه‌ی مووچه‌كه‌شی زیاد ده‌بێت كه به‌جیاوازی مووچه ناوده‌برێت، به‌ڵام حكومه‌ت له‌ئێستا "لێبڕینی شاراوه‌ی" له‌و جیاوازی مووچه‌یه بۆ ئه‌فسه‌رانی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ش كردوه.
هه‌شت ساڵه جیاوازی مووچه‌ی ئه‌فسه‌ران خه‌رج نه‌كراوه
به‌پێی به‌دواداچوونێكی سایتی ره‌سمی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان PUKMEDIA، ئه‌و ئه‌فسه‌رانه‌ی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌و هێزه‌كانی 70 و 80 كه له‌خشته‌كانی نه‌ورۆز و ئه‌یلولی ساڵی 2016 تا 2023 پله‌یان به‌رزكراوه‌ته‌وه تائێستا جیاوازی مووچه‌كه‌یان بۆ خه‌رج نه‌كراوه یان له‌خشته‌ی پله به‌رزكردنه‌وه‌كه‌یاندا كه چه‌ند ساڵێك دواكه‌وتووه چه‌ند مانگێكیان بۆ خه‌رجكراوه.
پله به‌رزكردنه‌وه به لێبڕینی شاراوه‌وه!
له‌و باره‌یه‌شه‌وه سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه كه نه‌یویست ناوی ئاشكرا بكرێت، بۆ سایتی ره‌سمی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان PUKMEDIA ی راگه‌یاند:" پێنج هه‌زار و 456 ئه‌فسه‌ری وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه له‌ساڵانی 2016 تا 2023پله‌یان به‌رزكراوه‌ته‌وه، به‌ڵام تائێستا جیاوازی مووچه‌كه‌یان بۆ نه‌به‌ستراوه‌و حكومه‌ت لێبڕینی شاراوه‌ی په‌یڕه‌و كردوه، له‌كاتێكدا ئه‌وان له‌شه‌ڕی داعشدابوون و سنگی خۆیان به‌گوللـه‌وه ناوه ".
به‌پێی زانیارییه‌كانی سه‌رچاوه‌كه:" له‌و ساڵانه‌ی جیاوازی مووچه راگیراوه، حكومه‌تی هه‌رێم زیاتر له 30 ملیار دیناری له‌جیاوازی مووچه‌ی ئه‌فسه‌رانی پێشمه‌رگه وه‌ك لێبڕینی شاراوه په‌یڕه‌وكردوه كه پشكی زۆری به‌ر كابینه‌ی نۆ ده‌كه‌وێت كه ساڵی 2019 دا پێكهێنراوه‌و تائێستاش دابیننه‌كردنی شایسته داراییه‌كانی ئه‌فسه‌رانی پێشمه‌رگه به‌رده‌وامه".
كابینه‌ی نۆهه‌م درێژه به لێبڕینی شاراوه‌ی مووچه ده‌دات
هه‌موو ئه‌و ئه‌فسه‌رانه‌ی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه كه پله‌یان له مولازم بۆ سه‌رووتره له‌ساڵی 2016 تا 2019 پله‌كانیان به‌رزكراوه‌ته‌وه، به‌ڵام جیاوازی مووچه‌كه‌یان به‌ته‌واوه‌تی بۆ خه‌رجنه‌كراوه‌و حكومه‌ت له‌جیاوازی مووچه‌كانیان لێبڕینی شاراوه‌ی ئه‌نجامداوه، ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدا ئه‌و ئه‌فسه‌رانه‌ی له‌ساڵانی 2018 و 2019 شایسته‌ی پله به‌رزكردنه‌وه‌بوون له‌ساڵی 2023 پله‌یان بۆ به‌رزكراوه‌ته‌وه بۆیان بێ ئه‌وه‌ی جیاوازی مووچه‌یان پێ بدرێت، هه‌روه‌ها ئه‌و ئه‌فسه‌رانی ساڵانی 2020 و 2021 و 2022 و 2023 شایسته‌ی پله به‌رزكردنه‌وه بوون، تائێستا پله‌كانیان به‌رز نه‌كراوه‌ته‌وه و كابینه‌ی نۆهه‌م دێژه به لێبڕینی شاراوه ده‌دات.
جیاوازی مووچه‌ی پله به‌رزكردنه‌وه‌ی ئه‌فسه‌ران
به‌پێی خشته‌ی دابه‌شكردنی مووچه‌ی ئه‌فسه‌رانی هێزی پێشمه‌رگه كه له‌وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه ده‌رچووه، جیاوازی مووچه‌ی پله به‌رزكردنه‌وه‌ی ئه‌فسه‌ران به‌مشێوه‌یه‌ی لای خواره‌وه‌یه:
مولازم بۆ مولازمی یه‌ك/ جیاوازی مووچه‌ی پله به‌رزكردنه‌وه‌ی 77 هه‌زار دیناره، ئه‌و ئه‌فسه‌رانه‌ی له‌م پله‌یه‌دان ئه‌گه‌ر 96 مانگ جیاوازی مووچه‌یان لای حكومه‌ت بێت 7ملیۆن و 392 هه‌زار دینار ده‌كات.
مولازمی یه‌ك بۆ نه‌قیب/ جیاوازی مووچه‌ی پله به‌رزكردنه‌وه‌ی 77 هه‌زار دیناره، ئه‌و ئه‌فسه‌رانه‌ی له‌م پله‌یه‌دان ئه‌گه‌ر 96 مانگ جیاوازی مووچه‌یان لای حكومه‌ت بێت 7ملیۆن و 392 هه‌زار دینار ده‌كات.
نه‌قیب بۆ رائید/ جیاوازی مووچه‌ی پله به‌رزكردنه‌وه‌ی 89 هه‌زار دیناره، ئه‌و ئه‌فسه‌رانه‌ی له‌م پله‌یه‌دان ئه‌گه‌ر 96 مانگ جیاوازی مووچه‌یان لای حكومه‌ت بێت 8ملیۆن و 544 هه‌زار دینار ده‌كات.
رائید بۆ موقه‌ده‌م/ جیاوازی مووچه‌ی پله به‌رزكردنه‌وه‌ی 115 هه‌زار دیناره، ئه‌و ئه‌فسه‌رانه‌ی له‌م پله‌یه‌دان ئه‌گه‌ر 96 مانگ جیاوازی مووچه‌یان لای حكومه‌ت بێت 11ملیۆن و 40 هه‌زار دینار ده‌كات.
موقه‌ده‌م بۆ عه‌قید/ جیاوازی مووچه‌ی پله به‌رزكردنه‌وه‌ی 143 هه‌زار دیناره، ئه‌و ئه‌فسه‌رانه‌ی له‌م پله‌یه‌دان ئه‌گه‌ر 96 مانگ جیاوازی مووچه‌یان لای حكومه‌ت بێت 13ملیۆن و 728 هه‌زار دینار ده‌كات.
عه‌قید بۆ عه‌مید/ جیاوازی مووچه‌ی پله به‌رزكردنه‌وه‌ی 249 هه‌زار دیناره، ئه‌و ئه‌فسه‌رانه‌ی له‌م پله‌یه‌دان ئه‌گه‌ر 96 مانگ جیاوازی مووچه‌یان لای حكومه‌ت بێت 23ملیۆن و 904 هه‌زار دینار ده‌كات.
عه‌مید بۆ لیوا/ جیاوازی مووچه‌ی پله به‌رزكردنه‌وه‌ی 2 ملیۆن و 415 هه‌زار دیناره، ئه‌و ئه‌فسه‌رانه‌ی له‌م پله‌یه‌دان ئه‌گه‌ر 96 مانگ جیاوازی مووچه‌یان لای حكومه‌ت بێت 231ملیۆن و 840 هه‌زار دینار ده‌كات.
لیوا بۆ فه‌ریق / جیاوازی مووچه‌ی پله به‌رزكردنه‌وه‌ی 2 ملیۆن و 822 هه‌زار دیناره، ئه‌و ئه‌فسه‌رانه‌ی له‌م پله‌یه‌دان ئه‌گه‌ر 96 مانگ جیاوازی مووچه‌یان لای حكومه‌ت بێت 270 ملیۆن و 912 هه‌زار دینار ده‌كات.
به‌پێی یاسای ژماره 38 ی ساڵی 2007 ی خزمه‌ت و خانه‌نشینی پێشمه‌رگه، وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه لیستی پله به‌رزكردنه‌وه‌ی ئه‌فسه‌ران ده‌نێرێت بۆ ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و سه‌رۆكی هه‌رێم مه‌رسومی هه‌رێمی بۆ ده‌رده‌كات، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه له‌ماوه‌ی ئه‌و هه‌شت ساڵه‌دا، هه‌ردوو خشته‌ی نه‌ورۆز و ئه‌یلولی ساڵانه‌ی پله به‌رزكردنه‌وه‌ی ئه‌فسه‌رانی ره‌وانه‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران كردوه، به‌ڵام مه‌رسومی هه‌رێمییان دواده‌كه‌وێت و خه‌رجكردنی جیاوازی مووچه‌كانیشیان بۆ نه‌كراوه.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
سبەینێ گفتوگۆکانی کۆنگرە بەردەوام دەبێت
07:43 PM - 2023-09-28 -
پیرۆزباییەکان بۆ هەڵبژاردنەوەی سەرۆکی یەکێتی
12:23 PM - 2023-09-28 -
خاتوو گەلاوێژ: سەركردایەتی نوێ یەكێتی دەكاتەوە جێی ئومێدی نەتەوەكەمان
09:45 PM - 2023-09-27 -
پیرۆزباییەكان بۆ بەستنی پێنجەمین كۆنگرەی یەكێتی
06:31 PM - 2023-09-27
ئەمانەش ببینە
وتەبێژی کۆنگرە: دەنگ لەسەر پەیڕەوی ناوخۆ دەدرێت
10:49 AM - 2023-09-28
پێنجەمین كۆنگرەی یەكێتی بەردەوامە
09:04 AM - 2023-09-28
راپۆرتی سیاسی سەرۆك بافڵ لە پێنجەمین كۆنگرەدا
06:58 PM - 2023-09-27
بافڵ جەلال تاڵەبانی بە سەرۆكی یەكێتی هەڵبژێردرایەوە
06:10 PM - 2023-09-27
زۆرترین خوێنراو
-
هاوخەمی قوباد تاڵەبانی بۆ بنەماڵەی دیاری عومەر
پرسەنامە 11:06 PM - 2023-09-28 -
سبەینێ گفتوگۆکانی کۆنگرە بەردەوام دەبێت
کوردستان 07:43 PM - 2023-09-28 -
ئاسته‌نگه‌كان نه‌یانتوانیوه رێگری له‌نوێبوونه‌وه‌ی یه‌كێتی بكەن
کوردستان 07:21 PM - 2023-09-28 -
پیرۆزباییەکان بۆ هەڵبژاردنەوەی سەرۆکی یەکێتی
کوردستان 12:23 PM - 2023-09-28 -
وتەبێژی کۆنگرە: دەنگ لەسەر پەیڕەوی ناوخۆ دەدرێت
کوردستان 10:49 AM - 2023-09-28 -
پێنجەمین كۆنگرەی یەكێتی بەردەوامە
کوردستان 09:04 AM - 2023-09-28