riklam

قوباد تاڵه‌بانی: خۆشحاڵم په‌رله‌مان یه‌كێك له‌ ئه‌وله‌ویاتی كاره‌كانمی په‌سه‌ند كرد

کوردستان 11:28 AM - 2023-03-02
قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆک وەزیرانی هه‌رێم PUKMEDIA

قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆک وەزیرانی هه‌رێم

قوباد تاڵەبانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان

جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان له‌باره‌ی ده‌رچوونی یاسای كاره‌وه‌ له‌په‌رله‌مانی كوردستان ده‌ڵێت:" خۆشحاڵم دوێنێ په‌رله‌مانی كوردستان یه‌كێك له‌ ئه‌وله‌ویاتی كاره‌كانم كه‌ به‌هێزكردنی كه‌رتی تایبه‌ت و ره‌خساندنی هه‌لی كاری زیاتره‌ په‌سه‌ند كرد".

قوباد تاڵه‌بانی جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان له‌پۆستێكدا له‌ئه‌كاوه‌نتی تایبه‌تی خۆی له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبوك رایگه‌یاند:" یه‌كێك له‌ ئه‌وله‌ویاتی كاره‌كانم؛ به‌هێز كردنی كه‌رتی تایبه‌ت و ره‌خساندنی هه‌لی كاری زیاتره‌ كه‌ تێیدا ماف و ئیمتیازاتی كرێكار له‌ ده‌ره‌وه‌ی كه‌رتی حكومی پارێزراوبێت، خۆشحاڵم دوێنێ په‌رله‌مانی كوردستان، به‌سوپاسه‌وه‌، یاسای كاری په‌سه‌ند كرد".

" ئه‌م یاسا گرنگه‌ به‌ هه‌وڵی وه‌زاره‌ته‌كانی كارو پلاندانان و راوێژكاره‌كانمان له‌ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و به‌هاوكاری رێكخراوی جیهانی كار، توانرا ئاماده‌سازی بۆ ده‌رچواندنی بكرێ، كه‌ یاساكه‌ پشتبه‌ست به‌ پێوه‌ره‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌كان داڕێژراوه‌ و بنه‌ماكانی مافی مرۆڤ و یه‌كسانی و هاوسه‌نگی تێدا پاریزراوه‌". قوباد تاڵه‌بانی وایوت.

ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكردوه‌:" كاتێك ده‌بینم یاسایه‌ك هه‌یه‌ په‌یوه‌ندی كرێكار و خاوه‌ن كار رێكده‌خاته‌وه‌، ماف و سه‌لامه‌تی كرێكاری نێوخۆیی و بیانیش ده‌پارێزێت، هه‌لی كاری زیاتر ده‌ڕه‌خسێنێت، كاته‌كانی كاركردن دیاری ده‌كات و مافی منداڵ و ژن ده‌پارێزێت، ئه‌وه‌ بۆ من مایه‌ی شانازییه‌". 

جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان ئه‌وه‌شی خستوه‌ته‌ڕوو:"بۆیه‌ كاتی خۆیه‌تی پیرۆزبایی له‌ كرێكارانی كوردستان بكه‌م و ده‌ستی ماندووبوونیان ده‌گوشم، ئیتر كاتی ئه‌وه‌ هاتووه‌ ئه‌وانیش مافه‌كانی دواڕۆژیان پارێزراو بێت".

PUKMEDIA

Riklam

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket