سەرۆک بافڵ: دەرگای گفتوگۆمان کراوەیەو لەهەڵبژاردنیش ناترسین
کوردستان 06:21 PM - 2023-03-01سەرۆک بافڵ
بافڵ جه‌لال تاڵه‌بانی سه‌رۆكی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان رایگه‌یاند: "یه‌كێتی هه‌موو كات ده‌رگای بۆ گفتوگۆ كراوه بوه‌و له‌هه‌ڵبژاردنیش ناترسین و گه‌شبینین به ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردن"، هه‌روه‌ك رایده‌گه‌یه‌نێت: "لاهور جه‌نگی بورهان له‌یه‌كێتی نه‌ماوه‌و سه‌ربه‌سته چی ده‌كات"، دوپاتیشیكرده‌وه: "ئاماده نین هیچ كادرێكی یه‌كێتی به سیناریۆی ته‌له‌فزیۆنی ته‌سلیم بكه‌ین و له‌خه‌ونیشیاندا نایبینن".
ئه‌م وتانه‌ی سه‌رۆك بافڵ جه‌لال تاڵه‌بانی سه‌رۆكی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له میانه‌ی به‌شداریكردنی بوو له دووه‌مین كۆڕ‌به‌ندی ساڵانه‌ی هه‌ولێر كه تێدا له‌سه‌ر پرسی (وزه، ئه‌منی، هه‌ڵبژاردن، بارودۆخی ناوخۆیی) وه‌ڵامی پرسیاره‌كانی كۆڕ‌به‌نده‌كه‌ی دایه‌وه‌و كه ئه‌مه پوخته‌كه‌یه‌تی.
هه‌میشه یه‌كێتی ده‌ستپێشخه‌ری دیالۆگه
سه‌باره‌ت به چه‌قبه‌ستوویی سیاسیی و باردۆخی نێوان یه‌كێتی و پارتی و هێزه كوردستانییه‌كان سه‌رۆكی یه‌كێتی رایده‌گه‌یه‌نێت:" یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان هه‌موو كاتێك ده‌رگای كراوه بووه بۆ گفتوگۆ له‌سه‌ر كێشه‌كانی نێوانمانله‌گه‌ڵ پارتی و هه‌میشه ده‌ستپێشخه‌ر بوین بۆ هه‌ر هه‌نگاوێك كه خزمه‌ت به پرۆسه‌ی دیموكراسی و یه‌كریزی كورد له‌هه‌رێمی كوردستان بگه‌یه‌نێت".
ئاشكراشیكرد:" ئێمه ده‌ستپێشخه‌ر بوین بۆ كۆبونه‌وه‌مان له‌گه‌ڵ پارتی دیموكراتی كوردستان له‌باره‌ی پرسی هه‌ڵبژاردن و كۆبونه‌وه‌ی هه‌ردوو ده‌زگای هه‌ڵبژاردنی یه‌كێتی و پارتی له‌باره‌ی گه‌یشتن به چاره‌سه‌رێك بۆ ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی داهاتووی هه‌رێمی كوردستان" و ده‌ڵێت:"وه‌ك یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان ئاماده‌ین بۆ هه‌ڵبژاردن و گه‌شبینین به ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردن، به‌ڵام له ڕ‌استیدا پارتی دیموكراتی كوردستان له‌به‌غدا بۆ هه‌ڵبژاردن شتێكی ده‌وێت و له‌هه‌رێمی كوردستانیش داوای شتێكی تر ده‌كات، ده‌مانه‌وێت چی له به‌رژه‌وه‌ندی خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستان بێت ئه‌وه بكه‌ین، نه‌ك حزب ، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا نیگه‌رانین له‌وه‌ی ئێستا له‌هه‌رێمی كوردستاندا رووده‌دات، له‌باره‌ی سزادانی ناوچه‌یه‌ك له ناوچه‌یه‌كی دیكه هه‌روه‌ها بڕ‌ینی مووچه‌ی هێزه ئه‌منییه‌كانی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان".
پێكهاته‌كان نوێنه‌ری راسته‌قینه‌ی خۆیان هه‌بێت نه‌ك حزبی تر
له باره‌ی وه‌ڵامی پرسیارێكیشه‌وه سه‌باره‌ت به كورسی پێكهاته‌كان سه‌رۆك بافڵ رایگه‌یاند:" یه‌كێتی هه‌ڵوێستی روونه‌و نه‌ك 11 كورسی بگره پێمان باشه كورسی زیاتریشیان له په‌رله‌مانی كوردستان هه‌بێت، به‌ڵام ئه‌وه‌ی ئێمه داوای ده‌كه‌ین ئه‌وه‌ین، پێویسته نوێنه‌ری پێكهاته‌كان نوێنه‌رایه‌تی راسته‌قینه‌ی خۆیان بكه‌ن و هیچ حزبێك بۆی نه‌بێت به‌ده‌نگی خۆی نوێنه‌ره‌كانیان ده‌ربچێنێت، بۆ ئه‌وه‌ی بیخاته ژێر كۆنترۆڵی خۆیه‌وه" وتیشی:" ده‌مانه‌وێت له هه‌رێمی كوردستان كێشه‌كان جیا بكه‌ینه‌وه، هه‌ندێك بابه‌تی بچوك هه‌یه پێویست ناكات په‌یوه‌ستی بكه‌ین به بابه‌تی دیكه‌وه‌و ده‌كرێت به زوترین كات چاره‌سه‌ریان بكه‌ین، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش له‌پێناو ئاشتی و ئاشته‌واییدا بۆ هه‌موو شتێك ئاماده‌ین".
بیركردنه‌وه‌مان گه‌وره‌تره
سه‌رۆك بافڵ ده‌ڵێت :" یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان هه‌موو كاتێك نه‌رمی نواندوه‌و هه‌رگیز نه‌مانویستوه كێشه‌كان گه‌وره‌تر بكه‌ین، به‌پێچه‌وانه‌وه هه‌وڵی بچوككردنه‌وه‌ی كێشه‌كانمان داوه، بیركردنه‌وه‌مان گه‌وره‌تر بوه‌و نه‌مانویستوه خه‌ڵك سه‌رقاڵ بكه‌ین به‌هه‌ندێك پرسی لاوه‌كییه‌وه، به‌ڵكوو ویستومانه خزمه‌تی سه‌رجه‌م چین و توێژه‌كانی كۆمه‌ڵگای خۆمان بكه‌ین، چونكه ده‌زانین كه ئێستا هه‌رێمی كوردستان حكومه‌ت و په‌رله‌مان و هێزی پێشمه‌رگه و هێزی ئه‌منی و سنوری خۆی و یاسای تایبه‌ت به‌خۆی هه‌یه، به‌ڵام ئه‌وه‌ی كه نییه‌تی كۆده‌نگی لایه‌نه‌كان و یه‌كێتی مه‌به‌ستێتی ئه‌و كۆده‌نگییه دروست بكات له پێناو خزمه‌تی خه‌ڵك".
ئاماده‌نین هیچ كادرێكی یه‌كێتی ته‌سلیم بكه‌ین
سه‌رۆك بافڵ وه‌ڵامی پرسیارێكی دیكه‌ی دایه‌وه له باره‌ی شه‌هید هاوكار جاف و سیناریۆی ده‌زگا ئه‌منیه‌كانی هه‌ولێره‌وه و وتی:" یه‌كێتی ئاماده نییه بۆ هیچ سیناریۆیه‌كی ته‌له‌فزیۆنی ته‌نانه‌ت یه‌ك كادیری خۆی ته‌سلیمی هیچ لایه‌نێك بكات، له كاتێكدا یاسا و رێنمایی و ته‌نانه‌ت گفتوگۆ هه‌یه له‌نێوان لایه‌نه‌كاندا، به‌ڵام ئه‌گه‌ر هه‌وڵ بدرێت خه‌ڵك چه‌واشه بكرێت و داوای ته‌سلیمكردنی قاره‌مانه‌كانی كوردستان له ئێمه بكرێت، به‌بێ هیچ به‌ڵگه‌یه‌كی باوه‌ڕ‌پێكراو، بێگومان ئێمه ئه‌وه ناكه‌ین" راشیگه‌یاند:" له جیهاندا نه‌بووه دادگایی له ته‌له‌فزیۆنه‌وه بكرێت و ئاماده‌ین به هاوبه‌شی و لایه‌نی نێوده‌وڵه‌تی لێكۆڵینه‌وه له‌و كه‌یسه بكه‌ین، چونكه شه‌هید هاوكار جاف كادری یه‌كێتیی بوه" و ئاشكراشیكرد:" دژه تیرۆر به‌جیا هه‌روه‌ها له‌گه‌ڵ دژه تیرۆری عیراق له ماوه‌ی رابردوودا 432 چالاكی زۆر گرنگی ئه‌نجامداوه، له‌به‌رامبه‌ردا هێزی ئه‌منی دیكه ته‌نها 30 بۆ 40 چالاكی ئه‌نجامداوه، نازانین به چ هه‌قێك مووچه‌ی ئه‌و هێزه نیشتمانپه‌روه‌ره بڕ‌اوه".
په‌یوه‌ندییه‌كانی یه‌كێتی له هه‌موو كاتێك باشتره
هه‌روه‌ها سه‌رۆكی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان باسی له په‌ه‌یوه‌ندییه‌كانی یه‌كێتیی له‌سه‌ر ئاستی نێوده‌وڵه‌تی و عیراقی و هه‌رێمی كرد كه له باشترین قۆناغدایه و رایگه‌یاند:" په‌یوه‌ندییه‌كانیمان زۆر باشه و هه‌وڵده‌ده‌ین په‌ره‌ی زیاتریان پێ بده‌ین، داوا له هه‌موو حزب و لایه‌نه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌م هه‌ست به‌و خراپییه بكه‌ن كه هه‌رێمی كوردستانی تێكه‌وتوه به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ده‌رفه‌تی زێڕ‌ینمان له‌به‌رده‌مدا هه‌یه تا پێكه‌وه ده‌ست له‌ناو ده‌ست كاربكه‌ین بۆ خزمه‌تی كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستان و هه‌موان پێكه‌وه ده‌توانین بارودۆخه‌كه باش بكه‌ین و په‌یوه‌ندییه‌كانمان له پێناوی خزمه‌تی خه‌ڵكدا بێت".
بۆچی قوباد تاڵه‌بانی ناچێته كۆبوونه‌وه‌كانی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانه‌وه؟
له ته‌وه‌رێكی دیكه‌دا سه‌رۆك بافڵ باسی له دۆخی حوكمڕ‌انی له هه‌رێم كرد و له ئاماده‌بووانی پرسی بۆچی قوباد تاڵه‌بانی جێگری سه‌رۆك ه‌وزیران ناچێته كۆبوونه‌وه‌كانی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانّ؟ له كاتێكدا ئه‌و قوربانی زۆری بۆ داوه و هه‌میشه به‌رژه‌وه‌ندی حكومه‌تی له‌لا گرنگ بووه نه‌ك حزبه‌كه‌ی خۆیشی؟
له‌و باره‌وه‌یه‌وه سه‌رۆكی یه‌كێتیی ده‌ڵێت:" ئه‌وه‌ی پێشتر به‌دی ده‌كرا له حكومه‌تی هه‌رێم له ساڵانی رابردوودا له‌گه‌ڵ ئێستا زۆر جیاوازه‌و سه‌رۆكی تیمی یه‌كێتی له حكومه‌ت كه كاك قوباده له‌شه‌ڕ‌ی داعشدا دژی هه‌ندێك هه‌ڵوێستی حزبه‌كه‌ی بۆ خزمه‌تی حكومه‌ت و خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستان وه‌ستایه‌وه، به‌ڵام ئێستا بۆمان ده‌ركه‌وتوه كه ئه‌وسا جێگری سه‌رۆكی حكومه‌ت بۆ ئه‌و هه‌لوێسته‌ی هه‌بووه كه بێگومان ئه‌وه‌ش هه‌ڵوێستێكی نیشتمانی بووه، بۆیه ئێستا كاتی خۆیه‌تی كه خه‌ڵك بپرسێت بۆ ئێستا قوباد تاڵه‌بانی بایكۆتی دانیشتنه‌كانی ئه‌م كابینه‌یه‌ی كردوه‌و ناچێته دانیشتنه‌كانی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانه‌وه؟، چونكه ئه‌و ده‌یه‌وێت حكومه‌ت به‌ره‌و پێش ببات و خزمه‌تی زیاتر به خه‌ڵك بگه‌یه‌نرێت".
وتیشی:"چوار ساڵه سه‌رۆكی حكومه‌ت چه‌ند جار هاتوه‌ته سلێمانی؟ چی بۆ سلێمانی كردووه؟ له‌كاتێكدا هه‌موو كات ئێمه ئاماده‌ییمان نیشانداوه كه هه‌رێمی كوردستان یه‌ك حكومه‌ت و یه‌ك په‌رله‌مانی هه‌یه‌و یاسا ده‌بێت بۆ هه‌موان سه‌روه‌ر بێت، به‌ڵام ئه‌و جیاوازییه‌ی له‌نێوان پارێزگاكاندا ده‌كرێت و له روی خزمه‌تگوزاری و پێداویستی ده‌رمان و دروستكردنی هێزی لابه‌لا له سلێمانی و هێرشكردنه سه‌ر ماڵی جێگری سه‌رۆكی حكومه‌ت له پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان جێی قبوڵكردن نییه‌و ئێمه له‌گه‌ڵی نین".
له‌خزمه‌تكردنی كۆمه‌ڵانی خه‌ڵك سڵ ناكه‌ینه‌وه
له باره‌ی پرسی په‌یوه‌ندییه‌كانی به‌غدا و رۆڵی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان سه‌رۆك بافڵ رایگه‌یاند:" یه‌كێتی هه‌موو كاتێك هه‌وڵیداوه په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ به‌غدا توندوتۆڵ‌تر بكات، چونكه پێیوایه له‌به‌غداوه ده‌توانین خزمه‌تی زیاتری خه‌ڵكی خۆمان بكه‌ین، هه‌ست به‌وه‌ش ده‌كه‌ین حكومه‌تی عیراق زیاتر دامه‌زراوه‌یی تره‌و یاسا تێدا سه‌روه‌رتره، هیچ ده‌ستوه‌ردانی حزبی بۆ حكومه‌ت نییه‌و حكومه‌ت كاری خۆی ده‌كات و رێگه نادات ده‌ستوه‌ردان له كاروباره‌كانی بكرێت".
سه‌رۆكی بافڵ وتیشی:"داواكارییه‌كانی به‌غدا بۆ هه‌رێمی كوردستان زۆر ئاسانه، به‌ڵام تێناگه‌ین بۆ مه‌به‌ستیان نییه له‌گه‌ڵ به‌غدا رێككبكه‌ون، له‌كاتێكدا له‌به‌غداوه ده‌توانین زۆرتر ماف و ئیستحقاقی خۆمان به‌ده‌ست بهێنین، لێره‌شه‌وه روده‌كه‌مه هه‌موو لایه‌نه‌كان، هه‌ر لایه‌نێك ده‌یه‌وێت به‌هۆی ئه‌و په‌یوه‌ندییه به‌هێزه‌ی ئێمه هه‌مانه له‌به‌غدا ده‌رگایه‌كی خێر به رووی گه‌له‌كه‌ماندا بكه‌ینه‌وه بێ دوودڵی ئاماده‌ین و له‌خزمه‌تكردنی كۆمه‌ڵانی خه‌ڵك سڵ ناكه‌ینه‌وه".
له‌پێشێلكردنی مافی مرۆڤ له‌هه‌رێم نیگه‌رانین
سه‌رۆك بافڵ له‌باره‌ی په‌یوه‌ندییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كانی یه‌كێتی رایگه‌یاند:" په‌یوه‌ندییه‌كانمان له ئاستێكی زۆر باشدایه، ئه‌وه‌ی كه باش نییه رووی هه‌رێمی كوردستانه له‌رووی نێوده‌وڵه‌تییه‌وه، كه‌زۆر به ئاشكرا پێیان وتوین ئازادی راده‌ربڕ‌ین و مافی مرۆڤ و ژنان و بابه‌تی پێكهاته‌كان له‌هه‌رێمی كوردستان پاشه‌كشێدایه و نیگه‌رانن لێی، بێگومان یه‌كێتیش به‌هه‌مان شێوه له‌و بابه‌تانه نیگه‌رانه و چه‌ندین جار هه‌وڵی چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و پاشه‌كشێیانه‌مان داوه".
وتیشی:" پێمان باش نییه هیچ كه‌سێك له‌سه‌ر ئازادی راده‌ربڕ‌ین ده‌ستگیربكرێت و بخرێته سوچی زیندانه‌وه، زۆر به‌ڕ‌ونیش ئه‌مریكییه‌كان پێیان وتوین تاقه‌تمان چووه له‌وه زیاتر هاوكاری هه‌رێمی كوردستان بكه‌ین، چونكه 30 ساڵه له‌گه‌ڵتان هه‌وڵده‌ده‌ین، هه‌ر ناگه‌ینه ئه‌نجام، به‌پێچه‌وانه‌وه هه‌ر به‌ره‌و دواوه هه‌نگاو ده‌نێن".
ده‌بێت بزانین بۆ په‌رله‌مان چۆڵ بووه ؟
سه‌باره‌ت به په‌رله‌مانی كوردستان سه‌رۆكی یه‌كێتی وتی:"ده‌بێت ئه‌وه بپرسین ئایا له په‌رله‌مان كێشه‌مان چییه؟ بۆ په‌رله‌مانتاران له‌په‌رله‌مان دێنه ده‌ره‌وه‌و چۆڵی ده‌كه‌ن؟ ئێمه پێمان وایه ته‌نانه‌ت به‌شێكی حزبه‌كانی دیكه‌ش له‌گه‌ڵ به‌شێكی پارتی له حكومه‌ت و په‌رله‌مان كێشه‌یان هه‌یه، به‌ڵام خۆ ده‌توانین په‌نجه بخه‌ینه سه‌ر كێشه‌كان و چاره‌سه‌ریان بكه‌ین و په‌رله‌مان جێی ده‌نگ و ره‌نگی هه‌موان بێت بێ جیاوازی".
له‌غداوه گرنگیمان به‌كه‌ركوك داوه
بافڵ جه‌لال تاڵه‌بانی سه‌رۆكی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له‌كۆڕبه‌نده‌كه‌دا له‌باره‌ی كه‌ركوكه‌وه ده‌ڵێت:"له‌هه‌موو كۆبونه‌وه‌كانماندا له‌به‌غدا زۆر به گرنگییه‌وه باسی كه‌ركوكمان كردوه‌و هه‌رگیز ئاماده نین ده‌ست له كه‌ركوك هه‌ڵبگرین و به‌پێچه‌وانه‌وه ده‌مانه‌وێت هه‌رشتێكمان بۆ ئه‌و شاره پێبكرێت بیكه‌ین، وه له‌به‌غداشه‌وه زۆر شتمان بۆ كردووه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر پێم بڵێن له‌گه‌ڵ پارتی چیتان بۆ كه‌ركوك كردوه من ده‌ڵێم سفر".
رێگه‌ناده‌ین غاز به‌ده‌ردی نه‌وت بچێت
پرسی نه‌وت و غاز بابه‌تێكی دیكه بوو كه سه‌رۆكی یه‌كێتی باسی كرد‌و رایگه‌یاند:"باش له بابه‌تی پرسی نه‌وت و غاز له هه‌رێمی كوردستان تێده‌گه‌ین، له كاتێكدا هه‌موو جیهان له ئێستادا پێویستی به غازه، بۆیه داوامان كردوه كه به‌رنامه‌یه‌كمان هه‌بێت بۆ مه‌به‌ستی هه‌نارده‌كردنی غاز، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا په‌یوه‌ندییه‌كانی ئێمه‌ش و پارتیش له‌رووی نێده‌وڵه‌تییه‌وه باشه، به‌ڵام تێناگه‌ین بۆ نایانه‌وێت ئه‌و به‌رنامه‌یه هه‌بێت، له‌كاتێكدا به‌غداش داوای كردوه له‌سه‌ر هه‌مان پرس له‌گه‌ڵمان بێت، به‌ڵام ئه‌گه‌ر بیانه‌وێت غازه‌كه‌ش به‌ده‌ردی نه‌وته‌كه ببرێت بێگومان رێناده‌ین".
سه‌رۆكی یه‌كێتی: له‌زۆنه‌كه‌ی خۆمان باوه‌ڕی ته‌واومان به‌ئازادی هه‌یه
له‌پرسیارێكی كۆڕبه‌نده‌كه‌دا له‌سه‌ر دواپه‌یامی لاهور جه‌نگی بورهان، سه‌رۆكی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان ئه‌وه‌ی خسته‌ڕوو:"ئاگاداری هیچ په‌یامێكی كاك لاهور نیم، به‌ڵام ئه‌و له‌ناو یه‌كێتی نه‌ماوه‌و ئازاده حزب دروست ده‌كات یان لیست دروست ده‌كات، چونكه له زۆنه‌كه‌ی ئێمه‌دا باوه‌ڕی ته‌واومان به ئازادی و دیموكراسییه، زۆر لامان ئاساییه حزبێك دروست بكات و ئینشه‌ڵڵا سه‌ركه‌وتووش ده‌بێت".
PUKMEDIA
به‌ڤیدیۆ: ده‌قی گفتوگۆكه‌ی سه‌رۆكی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له كۆڕ‌به‌ندی ساڵانه‌ی هه‌ولێر:
هەواڵی زیاتر
-
سەرۆک بافڵ: هێزەکانی هەرێم و عیراق و هاوپەیمانان هەماهەنگ بن
02:53 PM - 2024-05-16 -
نوێنەرێکی یەکێتی: کێشەی کارتی نیشتمانی سلێمانی و هەڵەبجە چارەسەردەکرێت
08:17 PM - 2024-05-16 -
قوباد تاڵەبانی: ئەرکمانە کاربکەین بۆ کەمکردنەوەی کاریگەرییەکانی کەشوهەوا
05:47 PM - 2024-05-16 -
تەنها یەکێتی دژی سکاڵاکەی سەرۆکی حکومەت وەستایەوە
04:27 PM - 2024-05-16
ئەمانەش ببینە
یەکێتی 'تانە'کەی دەباتەوەو کۆمسیۆن دەستبەکارەکانی هەڵبژاردن دەکاتەوە
02:16 PM - 2024-05-16
دەستەی دادوەری هەڵبژاردن لەبەرژەوەندی تانەکەی یەکێتی بڕیاریدا
11:05 AM - 2024-05-16
سەرۆک بافڵ: یەکێتی ئیستا زۆر جیاوازترە لەڕابردوو
09:56 PM - 2024-05-15
سەرۆک بافڵ لە واشنتن: ئامانجمان داڕشتنەوەی سیاسەتێکی نیشتمانیی تۆکمەیە
09:16 PM - 2024-05-15
زۆرترین خوێنراو
-
نوێنەرێکی یەکێتی: کێشەی کارتی نیشتمانی سلێمانی و هەڵەبجە چارەسەردەکرێت
کوردستان 08:17 PM - 2024-05-16 -
هەڵبــــــــــــژاردن ئەکـــــــــــــــــرێ !
بیروڕا 06:59 PM - 2024-05-16 -
قوباد تاڵەبانی: ئەرکمانە کاربکەین بۆ کەمکردنەوەی کاریگەرییەکانی کەشوهەوا
کوردستان 05:47 PM - 2024-05-16 -
تەنها یەکێتی دژی سکاڵاکەی سەرۆکی حکومەت وەستایەوە
کوردستان 04:27 PM - 2024-05-16 -
لەمەڵبەندی سلێمانی باس لەئامادەکاریی هەڵبژاردن دەکرێت
کوردستان 03:26 PM - 2024-05-16 -
شێخ جەعفەر: خزمەتی زیاتری کەسوکاری شەهیدان بکرێت
کوردستان 02:58 PM - 2024-05-16 -
سەرۆک بافڵ: هێزەکانی هەرێم و عیراق و هاوپەیمانان هەماهەنگ بن
کوردستان 02:53 PM - 2024-05-16 -
یەکێتی 'تانە'کەی دەباتەوەو کۆمسیۆن دەستبەکارەکانی هەڵبژاردن دەکاتەوە
کوردستان 02:16 PM - 2024-05-16