یەکێتی و پارتی لەسەر چوار ماددەی هەمواری یاسای هەڵبژاردن رێککەوتن
کوردستان 04:33 PM - 2023-02-28
PUKMEDIA
جێگری سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتی لە پەرلەمانی کوردستان وسەرۆکی فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی کوردستان
دوای دەستپێشخەریەکەی سەرۆک بافڵ، ئەمڕۆ سێ شەممە 28-2-2023، یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و پارتی دیموکراتی کوردستان رێککەوتن لەسەر ئەوەی کە هەڵبژاردن لەهەرێمی کوردستان چوار بازنەیی بێت و داتای حکومەتی فیدراڵ بۆ بازنەکانی هەڵبژاردن بەکاربهێنرێت و هەڵبژاردن نیوە بە لیستی کراوە، نیوە بە لیستی داخراو ئەنجام بدرێت و ژمارەی کورسی بازنەکان لەسەر بنەمای ئاماری وەزارەتی بازرگانی عيراق بێت.
دوای کۆبونەوەی دەزگای هەڵبژاردنی یەکێتی و مەکتەبی هەڵبژاردنی پارتی لەسەر پرسی هەڵبژاردن لوقمان وەردی جێگری سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە پەرلەمانی کوردستان و زانا مەلا خالید سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە پەرلەمان کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی هاوبەشیان ئەنجامدا.
لە کۆنگرەکەدا لوقمان وەردی وتی: "دوای دەستپێشخەریەکەی سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لەگەڵ ئەوەی چەندین ناکۆکی ترمان هەبووە، بەڵام پێمان باش بوو پێکەوە بۆ هەمواری یاسای هەڵبژاردن کۆببینەوە".
وتیشی: "لەسەر زۆری خاڵەکان لێکتێگەیشتنی هاوبەش هەبوو، بەتایبەت چوار خاڵ کە بریتین لە، 1- هەڵبژاردن بە چوار بازنە بكرێت، 2- هەڵبژاردن نیوە بە لیستی کراوە ، نیوە بە لیستی داخراو ئەنجام بدرێت، 3- ژمارەی کورسی بازنەکان لەسەر بنەمای ئاماری وەزارەتی بازرگانی عيراق بێت، 4- هەماهەنگی لەگەڵ کۆمسیۆنی عيراق بکرێت بۆ سوودوورگرتن لە لیستی دەنگدەرانی عیراق".
ئەوەشی وت: " زامنکردنی مافی پێکهاتەکان یەکێکیترە لەو خاڵانەی کەهاودەنگین لەسەری بەڵام تێڕوانینی جیامان هەیە لەسەر کورسی کۆتاکان هەیە".
جێگری سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتیی
نیشتمانیی کوردستان ئاماژەی بەوەشکرد: "لەبەر ئەوەی ئەم
پرسە پەیوەستە بە ژیانی سەرجەم هاووڵاتیانی هەرێمەوە بڕیاردرا بۆ کۆبونەوەی داهاتوو
لەگەڵ لایەنەکانی تر گفتوگۆ بکرێت و بگەینە رێککەوتن".
هەر لە کۆنگرەکەدا زانا مەلا خالید سەرۆکی فراکسیۆنی
پارتی لە پەرلەمانی کوردستان رایگەیاند: "لەپێناو ئەوەی کە هەڵبژاردن لە ساڵی
2023 ئەنجام بدرێت، هەردوولامان هاوڕابووین لەسەر ئەوەی کە درێژکردنەوەی پەرلەمان
بابەتێکی ناچاری بووە، وە هاوڕاین لەوەی کە هەڵبژارن لەو وادەیەی دیاریکراوە ئەنجام
بدرێت".
"ئەو خاڵانی ناکۆکیمان لەسەری هەبوو لەنێوان
هەردوولاماندا، بابەتی بازنەکانی هەڵبژاردن، بابەتی کاراکردنەوەی کۆمسیۆنی هەڵبژاردن
و راپرسی لە هەرێمی کوردستان، شێوازی هەڵبژاردنی لیست، ئەمانە کۆمەڵێک خاڵ بوون کە
لەماوەی رابردوودا ناکۆکیمان لەسەری هەبوو، ئەمڕۆ خۆشبەختانە لەسەر زۆربەی خاڵەکان
رێککەوتووین و لێکتێگەشتنی هاوبەشمان دروستکردووە"، زانا مەلا خالید وایوت.
سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی ئاماژەی بەوەشدا: "چەند خاڵێکی
کەمی دیکە ماوە کە لە چەند رۆژی داهاتوودا کۆبوونەوە ئەنجام دەدەینەوە بە ڕەچاوکردن
و وەرگرتنی راو سەرنج و راوێژکردن لەگەڵ لایەنە سیاسییەکانی تری هەرێمی کوردستان کە
پێگەی خۆیان هەیە هەر لایەنێکی سیاسی لە هەرێمی کوردستان، بۆیە بڕیارماندا یەکێتیی
نیشتمانیی کوردستان و پارتی دیموکراتی کوردستان لە ئاستی دەزگای هەڵبژاردنی هەردوولاماندا
بەیەکەوە، لەگەڵ لایەنە سیاسییەکانی دیکە کۆببینەوە بۆئەوەی راو سەرنجەکانیان لەمبارەیەوە
وەربگرین"، سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی کوردستان وایوت.
هەر لەوبارەیەوە لەتیف نێروەیی لێپرسراوی بۆردی هەماهەنگی و بەدواداچوون لە دەزگای هەڵبژاردن بە سایتی رەسمی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان PUKMEDIA ی راگەیاند: "لەکۆبوونەوەکەدا ئەو تەوەرانەی پێشتر یەکێتی پێداگیری لەسەر کردبوون لەبارەی هەڵبژاردنەوە گفتووگۆی لەبارەوە كرا"، لەتیف نێروەیی وایوت.
دەشڵێت: "پێشتر ئەم کۆبوونەوەیە لەسەر بڕیاری بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لەکۆبوونەوەی مەکتەبی سیاسیدا بە ئامادەبوونی د.رێواز فایەق سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان بڕیاری لێدرابوو".
PUKMEDIA
بەوێنە.. دەقی راگەیەندراوەکە

هەواڵی زیاتر
-
وەفدێکی مەکتەبی راگەیاندن و هۆشیاری سەردانی هونەرمەند حیکمەت هیندی دەکەن
01:28 PM - 2026-06-24 -
تەمەنى 16 ساڵە و بە پێنج زمان وەرگێڕان دەکات
12:16 PM - 2026-06-24 -
هێرشەکانی ئۆکرانیا کارەباى لە سێڤاستۆپۆڵ و خێرسۆن پچڕاند
10:57 AM - 2026-06-24 -
عومان و ئێران تەئکید لە کراوەیی گەرووی هورمز دەکەنەوە
10:26 AM - 2026-06-24
ئەمانەش ببینە
یاسای دژەتیرۆر بەسەر بەکارهێنەرانی درۆندا جێبەجێ دەکرێت
03:07 PM - 2026-06-24
لهسهر راسپاردهی جێگری سهرۆكی یهكێتی بهشێك له كێشهكانی چهمچهماڵ چارهسهر دهكرێن
11:37 AM - 2026-06-24
ئەنجومەنی وەزیران بۆ تاووتوێکردنی دوو پرسی گرنگ کۆدەبێتەوە
10:00 AM - 2026-06-24
نرخى نەوت نزمدەبێتەوە
09:07 AM - 2026-06-24
زۆرترین خوێنراو
-
نرخى نەوت نزمدەبێتەوە
جیهان 09:07 AM - 2026-06-24 -
دەرباز كۆسرەت رەسوڵ و باڵیۆزی رووسیا: بۆ تێپەڕاندنی ئاڵنگارییەكان هەنگاوی جدی بنرێت
ی ن ک 08:53 PM - 2026-06-23 -
لقی سلێمانی سەندیكای رۆژنامەنووسان لەسەر میكانیزمی بەرگریكردن لەمیدیاكاران هاتەدەنگ
کوردستان 08:41 PM - 2026-06-23 -
خەڵاتی رێزلێنان دەبەخشرێتە خاتوو شنۆ شاسواری
ی ن ک 08:30 PM - 2026-06-23 -
قوباد تاڵەبانی: لەهەرێم دەرفەتی گەورە هەیە بۆ پەرەپێدانی گەشتوگوزار
کوردستان 06:15 PM - 2026-06-23 -
قوباد تاڵەبانی: هەرێم و عیراق هاوکاربن بۆ گەشەپێدانی ئابوری وڵات
کوردستان 04:58 PM - 2026-06-23 -
ترەمپ رەزامەندی ئێران بۆ پشکنینی ئەتۆمی رادەگەیەنێت و تاران رەتی دەکاتەوە
جیهان 04:18 PM - 2026-06-23 -
سۆمۆ: هەناردەی نەوتی کەرکوک بۆ حەوت ملیۆن بەرمیل بەرزبۆتەوە
کوردستان 03:39 PM - 2026-06-23





.jpg)

دابەزێنە

