كەی دەستبەرداری كولتورە سەقەتەكە دەبن؟
هەواڵ 10:46 PM - 2023-02-27پردی دەلال لە زاخۆ
ئەمساڵ پارتی بە رەسمی و راگەیاندنەوە، یادێكی چڕوپڕی تەقینەوەی زاخۆی كردەوە. بۆ نەوەی ئەمڕۆی خەڵكی زاخۆ و كوردستان، کە رەنگە یادەوەرییان لەسەر کارەساتی زاخۆ نەبێ وا باسێکی دەکەین تەقینەوەكەی زاخۆ ئەو كارەساتە گەورەیە بوو، كە 28 ساڵ پێش ئەمڕۆ لە گەرمەی دۆخی شەڕی ناوخۆدا، لەناو جەرگەی باژێڕی زاخۆدا ئەنجامدرا و كارەساتێكی گەورەی مرۆیی لێكەوتەوە، كە نزیكەی 100 كەس تێیدا شەهید و بریندار بوون و تەلەفێکی ماددی و گیانی زۆری لێ کەوتەوە.
ئەوسا، واتە ساڵی 1995 دادگای قەرەقوشی و كۆنتڕۆڵكراوی پارتی لە بادینان ئەم تاوانە نا مرۆڤانەیەی خستەئەستۆی هەڤاڵ كۆسرەت رەسوڵ عەلی سەرۆكی ئەنجومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندی یەكێتی و سەرۆكی ئەوێ دەمەی حكومەتی یەكگرتووی هەرێمی كوردستان ،بەبێ هیچ بەڵگە و لە چوارچێوەی بوختانەكانی ماکینەی پڕوپاگەندەی پارتی لە شەڕی ناوخۆدا، شتێك هاوشێوەی بوختانەكانی دوێنێی نزیک، كە بۆ رەوان شاد نەوشیروان مستەفای كرد گوایە پیلانی دژی کونسڵخانەکان داناوە، هاوشێوەی ئەوەی ئێستا بۆ كەیسی شەهیدكردنی شەهید هاوكار جاف دروستی دەکات و تۆمەتە و بۆ گیانی سەركردەكانی یەكێتی دەیدورێتەوە.
ئەم فایلە تۆزلێنیشتوو و نوستووەی دادگای زاخۆ، دوای خیانەتی 31ی ئابی 1996 لە پەرلەمانە یەكڕەنگ و رەنگزەردەکەی ئەو سەردەمەدا، تەسدیقیان كرد و مۆری شەرمەزاری تەشریعی پینەیان لێ دا.
بەڕاستی کەس لە ئێمە موعجەبی هیچ بەشێک لە سیاسەتی پارتی نین، تەنها موعجەبی ئەو سودفە و بەروار و رێككەوتانەین، كە لە هەندێك بواردا روودەدەن، ئەوەتا وەفدی رەسمیی پارتی بە سەرۆكایەتی وەزیری جاران پشتیوان سادق و بەرپرسی ئێستای رێکخستنی پدک چۆتە زاخۆ بۆ سەر مەزاری شەهیدانی زاخۆ، هاوكات لەگەڵ ئەوەدا میدیای سێبەر و سۆشیال میدیای بەڕوبەحری پارتی حەملەی نەزۆكی سەد بارە بوەوەی دەستپێكردوە دژی کاک کۆسرەت گوایە ئەمرۆ یادی تەقینەوەی دەستچنی زاخۆیە .
یانی بە رەسمی هەر فاتیحا دەخوێنن و بە سێبەر و میلیشیای پەیج و پەناکان فەرتەنەیان ناوەتەوە.
هەر نەیسە پێمانخۆشە وەزیری پارتی كاری باشی لەدەستبێت و سەردانی گۆڕی شەهیدانی تەقینەوەكەی زاخۆ بدات و تاجەگوڵینە لەسەر گڵكۆیان دابنێت و خەڵكی ئەو دەڤەرەیان كەوتبێتەوە بیر، بەڵام مەعلومی لای هەموو كەسێكە بۆ ئەم چەپكەگوڵە رەسمی و ئاشكرایە تێكەڵ بە سۆشیال میدیا و پەیجە بێ دایك و باوكەكانی پارتی دەكرێت. ئەم تەوقیتە بێ مەبەست و بێ مەلامە نییە.
مەبەستیان بوختان هەڵبەستنە بۆ كاك كۆسرەت، كاك كۆسرەتێك كە بەو هەموو مێژووە شەرەفمەندانەیەی ناو یەكێتی و شۆڕشی نوێی گەلەكەمان، لەنەبەردی رزگارکردنی سەری رەش و راپەڕینی رزگاری پایتەختی کوردستان ،بەو هەموو خزمەتەی لە كابینەی دووەم و سێیەمی حكومەتی یەکگرتووی هەرێمی كوردستان پێشكەشی كۆمەڵانی خەڵكی كرد، بەو هەموو رۆڵە ئاشتیخوازانەیەی لە گەرمەی شەڕی ناوخۆدا گێڕای، كاك كۆسرەتێك كە بە ئیستیحقاقی خەبات و ئینجا رێككەوتننامەی ستراتیژی نێوان یەكێتی و پارتی دوو خول جێگری سەرۆكی هەرێم بوو، بە نوێنەرایەتی یەكێتی بەشداری شانازی راپرسی كوردستانی كرد، لەسەرئەوەش دادگای روسافەی عیراقی وەك چاولێكردنەوەیەك بۆ دادگای زاخۆ دۆسیەی تەنها و تەنها بۆ كاك كۆسرەت كردەوە. ئەو كاك كۆسرەتە بە ناحەق دەكەنە ئامانجی پەلاماردانی سایتە سێبەر و پەیجە پاتاڵەكانی سۆشیال میدیای پارتی.
ئەرێ زەحمەت نەبێت، ئەگەر حورمەتی دادگا و دابو دەستوری یاسای خۆتان دەگرن، خێرە كاك كۆسرەت کە ئەو هەموو ساڵە جێگری سەرۆكی هەرێم بوو، بۆچی ئەو دۆسیەیەتان نەجوڵاند؟ خێرە كاروباری حكومەتە پەككەوتوەكەتان بەمجۆرە سیناریۆیانە پەردەپۆش دەكەن؟
راستێکەی خەڵك دەزانێت تای گیراوەكانی بادینان و بەدەنگەوەهاتنی یەكێتی و چالاكوانانی كۆمەڵی مەدەنی لە دژی ئەم زوڵمەتان گرتونی و ئێستا تەڕو وشك پێكەوە دەسوتێنن.
ئێمە نازانین كەی دەستبەرداری ئەم كولتورە سەقەتە دەبن؟ بەس ئێمە دەزانین و مەعلومە كە یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، و بزوتنەوەی سیاسیی کوردستانیش خەباتی دیموكراتی و ئازادیخوازی خۆیان لەسەر هاشوهوشانەی رەسمی و ناڕەسمی سوپای سۆشیال میدیای پارتی پەكناخەن.
بە هەمان روحیەتی تێكۆشانی یەكێتیانە، كە جەنابی سەرۆك مام جەلال دەیوت "گورگمان دی و نەترساین"، درێژە بە كاروانی بەرەنگاریی جیاكاری و بوختانكاری دەدەین، چونكە جگە لە یادی كارەساتی زاخۆ، روومان لە یادی راپەڕینی ئازادیی كوردستانیشە، بەو روحیەتەوە خەباتی ئازادیخوازی لەسەر بوختان پەكناخەین.
سڵاو لە روحی شەهیدانی تەقینەوەكەی زاخۆ نەفرەت لە ئەنجامدەرە راستەقینەکانی تەقینەوەکەی زاخۆ
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
ژمارهو ناوی كاندیدانی یهكێتی بۆ ههڵبژاردنی پهرلهمانی كوردستان
12:50 PM - 2024-09-25 -
شرۆڤەکارێک: سیناریۆکەی پارتی جێگەی بڕوا نییە
12:03 AM - 2024-10-09 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: ٢٨ ساڵە غەدر هەولێر دەکرێت
10:19 PM - 2024-10-08 -
باڵە خۆسەپێنەکەی پارتی لەم لینکەوە دەنگی فەیک دروستدەکەن
08:27 PM - 2024-10-08
ئەمانەش ببینە
کوردستان 09:52 AM - 2024-10-09 سەرۆک بافڵ و 8 سەرۆکی هاوپەیمانێتی پێشکەوتنخوازەکان لە ئەڵمانیا کۆدەبنەوە
سەرۆك بافڵ: لەهەولێر بە پارتی دەڵێین كۆتایی بەچی دەهێنین
04:10 PM - 2024-10-08
قوباد تاڵەبانی: پارتی هاتەسەر تەزویركردنی دەنگی من و كاك بافڵ
02:36 PM - 2024-10-08
لیستی ١٢٩: چاكسازی ریشهیی لهكهرتی تهندروستی دهكهین
12:17 PM - 2024-10-08
بە ئامادەبوونی سەرۆک بافڵ چوارەمین کەرنەڤاڵی لیستی ١٢٩ لە گەرمیان بەڕێوەدەچێت
10:03 AM - 2024-10-08
زۆرترین خوێنراو
-
سەرۆك بافڵ: لەهەولێر بە پارتی دەڵێین كۆتایی بەچی دەهێنین
ی ن ک 04:10 PM - 2024-10-08 -
یەكێتی بەبەڵگەوە وەڵامی سیناریۆكانی پارتی دەداتەوە
ی ن ک 03:37 PM - 2024-10-08 -
دەربارەی تۆمارە دەنگيیەكەی بافڵ تاڵەبانی و قوباد تاڵەبانی
بیروڕا 03:34 PM - 2024-10-08 -
قوباد تاڵەبانی: پارتی هاتەسەر تەزویركردنی دەنگی من و كاك بافڵ
ی ن ک 02:36 PM - 2024-10-08 -
لیستی ١٢٩: چاكسازی ریشهیی لهكهرتی تهندروستی دهكهین
کوردستان 12:17 PM - 2024-10-08 -
عیراق مووچەی مانگی ئەیلولی ناردووەو دارایی هەرێمیش دەڵێت كورتهێنان هەیە
کوردستان 10:58 AM - 2024-10-08 -
د.عیزەت سابیر: حکومەتی ھەرێم لەڕێگای ھەژماری منەوە بەمەبەست موچە دابەشناکات
کوردستان 10:38 AM - 2024-10-08 -
بە ئامادەبوونی سەرۆک بافڵ چوارەمین کەرنەڤاڵی لیستی ١٢٩ لە گەرمیان بەڕێوەدەچێت
کوردستان 10:03 AM - 2024-10-08