بە ئەلکترۆنیکردنی مووچەی خانەنشینان لە سلێمانی سەرکەوتوو بوو
کوردستان 02:10 PM - 2023-02-25
PUKMEDIA
وەرگرتنی مووچەی خانەنشینان
نزیکەی
1500 خانەنشین بە سیستمی ئەلکترۆنی لە پارێزگای سلێمانی مووچەیان پێدراو بەڕێوەبەری
ئاماری پارێزگای سلێمانیش دەڵێت، "سیستمەکە سەرکەوتووبوو، هیچ گرفتێک لە سیستەمی
دابەشکردنی مووچەی خانەنشینان بە ئەلکترۆنی دروست نەبوو".
شوان
جەبار فەتاح بەڕێوەبەری ئاماری پارێزگای سلێمانی لە لێدوانێكیدا بە سایتی رەسمی
یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان PUKMEDIA ی راگەیاند: "دابەشکردنی مووچەی خانەنشینان بە سیستمی ئەلکترۆنی لە سلێمانی سەرکەوتووبوو،
هیچ کێشەیەک دروست نەبووە و ئەو خانەنشینانەی کە لە سیستمەکەدا جێگیرکراون لە
ماوەیەکی زۆر کەمدا خانەنشینیەکانیان وەرگرتووە".
"تەنها
لەماوەی دوو رۆژدا بە سیستمی ئەلکترۆنی لە پارێزگای سلێمانی ملیارێک و 200 ملیۆن
دینار پارە دراوە بە 1500 خانەنشین، پڕۆسەکەش بەردەوامی دەبێت هەتا ئەوکاتەی
سەرجەم خانەنشینان لە سنووری پارێزگای سلێمانی لەو سیستمەدا جێگیردەبن"، بەڕێوەبەری
ئاماری پارێزگای سلێمانی وایوت.
دەشڵێت:
"لەو بانکەی کە دەستمان پێکردووە نزیکەی 12هەزار خانەنشین هەیە وپڕۆسەکە بووە
بە ئەلکترۆنیکردنی مووچەی خانەنشینان، گروپ گروپ بەردەوام دەبێت هەتا سەرجەم
خانەنشینانی سنووری پارێزگای سلێمانی بە سیستمی ئەلکترۆنی خانەنشینیەکانیان
وەردەگرن".
بەپێێ
زانیارییەکانی PUKMEDIA نزیکەی 40 هەزار خانەنشین لە سنووری پارێزگای سلێمانی هەیە و سەجەمیان
لە سیستمی بە ئەلکترۆنیکردنی خانەنشینان جێگیر دەکرێن و پڕۆسەکەش لەئێستادا
دەستیپێکردووە و نزیکەی 1500 خانەنشین لە دوو رۆژی رابردوودا بەو سیستمە مووچەیان
وەرگرتووە.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
جێگری سەرۆکی هەرێم لە رۆژی نیشتمانیی فەرەنسا بەشدار بوو
10:19 PM - 2026-07-14 -
ترەمپ: گەلی عیراقمان خۆشدەوێت
06:33 PM - 2026-07-14 -
ئاگرەکەی گوندی ژاژڵە لە تەشەنەی بەردەوامدایە
04:09 PM - 2026-07-14 -
ترەمپ: هێشتا ئەگەری رێککەوتن لەگەڵ ئێران هەیە
10:43 AM - 2026-07-14
ئەمانەش ببینە
ناوی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی گۆڕا بە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی جەلال تاڵەبانی
06:36 PM - 2026-07-14
سبەینێ دابەشکردنی مووچەی مانگی حوزەیران دەستپێدەکات
03:34 PM - 2026-07-14
قوباد تاڵەبانی: دەبێت پڕۆژەی ئاوی گۆپتەپە – چەمچەماڵ لە کاتی خۆیدا تەواو بێت
02:07 PM - 2026-07-14
جێگری سەرۆکی هەرێم رۆڵی هێزی هاوپەیمانیی ئەڵمانیای بەرز نرخاند
12:58 PM - 2026-07-14
زۆرترین خوێنراو
-
لە یادی رووخانی سیستمی پاشایەتیدا، عیراق دەوڵەتی کودەتا و میلیشیا
بیروڕا 01:43 PM - 2026-07-14 -
جێگری سەرۆکی هەرێم رۆڵی هێزی هاوپەیمانیی ئەڵمانیای بەرز نرخاند
کوردستان 12:58 PM - 2026-07-14 -
ترەمپ: هێشتا ئەگەری رێککەوتن لەگەڵ ئێران هەیە
جیهان 10:43 AM - 2026-07-14 -
ئەفسەرێكی كوردی بەشداربوو چیرۆكی رووداوەكانی شۆڕشی 14ی تەموز دەگێڕێتەوە
کوردستان 10:24 AM - 2026-07-14 -
مەرجەکانی بوون بە ئەندام لە سەندیکای رۆژنامەنووسان دەگۆڕدرێت
کوردستان 09:58 AM - 2026-07-14 -
جەنگەکان نرخى نەوت بەرز دەکاتەوە
جیهان 09:53 AM - 2026-07-14 -
(14)ی تەمموز؛ شۆڕشێک کۆماریی هێنا، یان کودەتایەک دەرگای خوێنی کردەوە؟
بیروڕا 09:53 AM - 2026-07-14 -
سەرۆک وەزیرانى عیراق لە واشنتۆن لەگەڵ نێردەی تایبەتی سەرۆکی ئەمریکا کۆبووەوە
عیراق 09:30 AM - 2026-07-14



.png)



دابەزێنە

