riklam

په‌رله‌مانتارێكی یه‌كێتی: بانكی ناوه‌ندی لقی زیاتر له‌سلێمانی ده‌كاته‌وه‌

کوردستان 04:04 PM - 2023-02-22
 ژمارەیەك لە ئه‌ندامانی په‌رله‌مانی عیراق  PUKMEDIA

ژمارەیەك لە ئه‌ندامانی په‌رله‌مانی عیراق

یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ئەنجومەنی نوێنەران

له‌سه‌ر داوای ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عیراق له‌فراكسیۆنی یه‌كێتی، چه‌ند لقێكی ره‌سمی بانكی ناوه‌ندی له‌سلێمانی ده‌كرێنه‌وه‌ و دۆلار به‌نرخی ره‌سمی ده‌فرۆشن.

د. بریار ڕه‌شید ئه‌ندامی لیژنه‌ی ئابوری و پیشه‌سازی و بازرگانی له‌ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رنی عیراق به‌سایتی ره‌سمی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان PUKMEDIA ی راگه‌یاند: "ئه‌مڕۆ له‌ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق بانگهێشتی د.عه‌لی عه‌لاق پارێزگاری بانكی ناوه‌ندیمان كردو له‌گه‌ڵیدا كۆبووینه‌وه‌، گفتوگۆی چڕ كرا له‌سه‌ر هه‌وڵه‌كانی بانكی ناوه‌ندی بۆ سه‌قامگیركردنی به‌های دۆلار، هه‌روه‌ها كۆمه‌ڵێك داواكاریمان پێشكه‌شكرد كه‌ به‌ڵێنیدا له‌داهاتوویه‌كی نزیكدا ئه‌و داواكارییانه‌ جێبه‌جێ بكرێن".

"پارێزگاری بانكی ناوه‌ندی دڵنیاییدا كه‌ كۆبوونه‌وه‌كانیان له‌ئه‌مریكا زۆر ئه‌رێنی بووه‌و هه‌نگاوی باشی ناوه‌ بۆ سه‌قامگیر كردنی به‌های دۆلار، هه‌روه‌ها پارێزگاری بانكی ناوه‌ندی بڕیاریدا به‌ئاسانكردنی حه‌واڵه‌ی هاووڵاتیان بۆ ده‌ره‌وه‌ی وڵات له‌ڕێگه‌ی وێسترن یونیۆن به‌بڕی 7500دۆلار مانگانه‌ به‌نرخی ره‌سمی"، د. بریار ڕه‌شید وایوت.

ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو: "له‌سه‌رداواكاری ئێمه‌ و پشت به‌ست به‌داواكارییه‌كی بانكی ناوه‌ندی هه‌رێم /سلێمانی، پارێزگاری بانكی ناوه‌ندی ڕایگه‌یاند، كار ده‌كه‌ن بۆ پێدانی مۆڵه‌ت به‌چه‌ند بانكێك له‌سنووری سلێمانی، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا
پارێزگاری بانكی ناوه‌ندی ڕوونیكرده‌و كه‌ له‌هه‌وڵدان به‌ئاسانكاری زیاتر بۆ پێدانی دۆلار به‌هاووڵاتی و بازرگانان به‌نرخی ره‌سمی بۆ جێبه‌جێكردنی ئه‌و پابه‌ندیانه‌ی له‌سه‌ریانه‌ به‌ دۆلار".

ئه‌ندامه‌كه‌ی په‌رله‌مانی عیراق ده‌شڵێت:"پارێزه‌ری بانكی ناوه‌ندی به‌ڵێنیدا به‌ئاسانكاری ته‌واو بۆ هه‌موو ئه‌و بازرگانانه‌ی لـه‌ چینه‌وه‌ كاری هاورده‌ ده‌كـه‌ن. راسته‌وخۆ مامه‌ڵه‌ی ( دینار _ یوان) دروستده‌كه‌ن، هه‌روه‌ها پارێزه‌ری بانكی ناوه‌ندی به‌ڵێنیدا هه‌ر كه‌سێك دۆلاری به‌نرخی گرانتر له‌نرخی ره‌سمی كڕیوه‌ له‌بانكه‌كان، وه‌سڵه‌كه‌ی بهێنێت بۆ بانكی ناوه‌ندی و جیاوازییه‌كه‌یان بۆ قه‌ره‌بوو ده‌كه‌ینه‌وه‌و لێپێچینه‌وه‌ له‌گه‌ڵ بانكه‌كه‌ ده‌كه‌ین.

په‌رله‌مانتاره‌كه‌ی یه‌كێتی ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكرد:"له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌دا پارێزگاری بانكی ناوه‌ندی به‌ڵێنی دا سه‌رجه‌م هه‌وڵه‌كانیان بۆ ئه‌وه‌یه‌ ڕێگری بكه‌ین له‌بردنه‌ ده‌ره‌وه‌ی دۆلار به‌ڕێگای ناشه‌رعی و له‌ماوه‌ی ڕابردوو دۆلارێكی زۆرمان خسته‌ بازاڕه‌وه‌، به‌ڵام هه‌ندێك له‌بازرگانه‌كان خێرا كڕیانه‌وه‌و به‌ره‌و توركیایان بردو دواتر له‌وێشته‌وه‌ بۆ وڵاتانی تر".

د. بڕیار ره‌شید راشیگه‌یاند: "له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌دا پارێزگاری بانكی ناوه‌ندی پێی راگه‌یاندین، كارده‌كه‌ن له‌سه‌ر سیاسه‌تی نه‌هێشتنی پاره‌ی نه‌خیتنه‌ له‌ بازاڕ و به‌ئه‌لیكترۆنی كردنی" .

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket