riklam

سه‌رۆكی تیمی پارێزه‌ران: بڕ‌یاره‌كانی سه‌رۆكی یه‌كێتی یاسایین و تانه‌ لێدانیش نه‌ما

کوردستان 07:07 PM - 2023-02-21
سەرۆک بافڵ PUKMEDIA

سەرۆک بافڵ

یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان سەرۆک بافڵ

بڕ‌یاری ئه‌نجومه‌نی باڵای دادوه‌ریی له‌ به‌رژه‌وه‌ندی سه‌رۆك بافڵ و یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان شكایه‌وه‌ و سه‌رجه‌م بڕ‌یار و رێكاره‌كانی هه‌ڵبژاردنی بافڵ تاڵه‌بانی به‌سه‌رۆكی یه‌كێتیی و هه‌مواركردنه‌وه‌ی په‌یڕ‌ه‌و ده‌ركردنی لاهور جه‌نگی له‌ یه‌كێتی یاسایی بوون و بواری تانه‌لێندایش نه‌ما.

پاڤێڵ حه‌كیم سه‌رۆكی تیمی پارێزه‌رانی سه‌رۆك بافڵ جه‌لال تاڵه‌بانی به‌ سایتی ره‌سمی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان  PUKMEDIA ی رایگه‌یاند:" ئه‌مڕۆ 21/2/2023 ده‌سته‌ی دادوه‌ریی هه‌ڵبژاردنه‌كان بڕ‌یاری كۆتایی و یه‌كلاكه‌ره‌وه‌ی له‌باره‌ی سكاڵای لاهور جه‌نگی داو له‌ به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌و نه‌شكایه‌وه‌و "سه‌رجه‌م بڕ‌یاره‌كانی یه‌كێتی و سه‌رۆك بافڵ به‌یاسایی دانا".

بڕ‌یاره‌كه‌ی ده‌سته‌ی دادوه‌ریی بڕیاری كۆتاییه‌

"بڕ‌یاره‌كه‌ی ده‌سته‌ی دادوه‌ریی هه‌ڵبژاردنه‌كان له‌باره‌ی ئه‌و كه‌یسه‌وه‌ كۆتاییه‌و به‌هیچ جۆرێك بواری تانه‌لێدانی نییه‌ له‌ هیچ دادگایه‌كی عیراق و به‌ دادگاكانی هه‌رێمی كوردستانیشه‌وه‌" سه‌رۆكی تیمی پارێزاره‌نی سه‌رۆك بافڵ تاڵه‌بانی وایوت.

پاڤێڵ حه‌كیم ده‌ڵێت: "به‌پێی بڕ‌یاره‌كه‌ هه‌موو ئه‌و گۆڕ‌انكارییانه‌ی له‌ یه‌كێتی دا كراون یاسایین به‌تایبه‌ت هه‌ڵبژاردنی بافڵ جه‌لال تاڵه‌بانی وه‌ك سه‌رۆكی یه‌كێتی، هه‌مواری په‌یڕ‌ه‌وی ناوخۆ، ده‌ركردنی لاهور جه‌نگی بورهان له‌ یه‌كێتی و دانانی هه‌ندێك ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی به‌ ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی" كه‌ تانه‌ی لێدرابوو.

بڕیارەکە لەبەرژەوەندی سەرۆک بافڵ بوو

پاڤێڵ حه‌كیم سه‌رۆكی تیمی پارێزه‌رانی بافڵ تاڵه‌بانی سه‌رۆكی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان  وتیشی:" له‌لایه‌ن ئه‌نجوومه‌نی باڵای دادوه‌ری - ده‌سته‌ی دادوه‌ریی هه‌ڵبژاردنه‌كانه‌وه‌ بڕ‌یاری كۆتایی له‌باره‌ی سكاڵایه‌كی پێشووی لاهور جه‌نگی له‌ به‌رژه‌وه‌ندیی سه‌رۆك بافڵ جه‌لال تاڵه‌بانی و یه‌كێتی و گۆڕ‌انكارییه‌كانی نێوخۆی یه‌كێتی ده‌رچوو".

بافڵ حه‌كیم سه‌باره‌ت به‌ نوسراوه‌كه‌ی دادگای ئاسایشی هه‌ولێر رایده‌گه‌یه‌نێت: " ئه‌و جۆره‌ داوایانه‌ له‌ تایبه‌تمه‌ندی دادگای ئاسایشی هه‌ولێر نییه‌و وه‌ك تیمی پارێزه‌رانیش به‌ره‌سمی هیچمان پێنه‌گه‌یشتووه‌، به‌ڵام وه‌ك رێزگرتن له‌ سه‌روه‌ریی و سه‌ربه‌خۆیی دادگاكان قسه‌ی خۆمان ده‌بێت".

گۆرانكارییه‌كانی ناو یه‌كێتی دروست و یاسایی بوون

ئه‌و بڕ‌یاره‌ی ده‌سته‌ی دادوه‌ری هه‌ڵبژاردن، له‌ باره‌ی سكاڵایه‌كی لاهور جه‌نگییه‌ له‌ دادگای كه‌رخ له‌به‌غدا له‌سه‌ر سه‌رۆك بافڵ جه‌لال تاڵه‌بانی و یه‌كێتیی نیشتمانیی تۆماری كردبوو، سكاڵاكه‌ به‌پێی تایبه‌تمه‌ندیی شوێنی ره‌وانه‌ی دادگه‌ی سلێمانی كرایه‌وه‌و له‌وێ بڕ‌یاری یه‌كلاییكه‌ره‌وه‌ی له‌باره‌وه‌ ده‌رچوو و بڕ‌یاره‌كه‌ش له‌ به‌رژه‌وه‌ندیی سه‌رۆك بافڵ جه‌لال تاڵه‌بانی و یه‌كێتی كۆتاییهات.

ئه‌نجومه‌نی كۆمسیاران به‌ بڕ‌یاری ژماره‌3 له‌ رۆژی 20/1/2023، بڕ‌یاری به‌ره‌تكردنه‌وه‌ی سكاڵای لاهور جه‌نگی، ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه‌ گۆرانكارییه‌كانی ناویه‌كێتی بڕ‌یاری "دروست و یاسایی بوون و به‌پێی په‌یڕ‌ه‌وی ناوخۆیی حزبه‌كه‌ ئه‌نجام دراون و دادگای به‌رایی سلێمانیش ئه‌و بابه‌ته‌ی یه‌كلاكردۆته‌وه‌".

 

ئەنجومەنی باڵای دادوەری عیراق: بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیە

PUKMEDIA

Riklam

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket