ژنان "حكومه‌ت" به‌هۆكاری پاشه‌كشێی مافه‌كانیان ده‌زانن
کوردستان 05:51 PM - 2023-02-20
PUKMEDIA
مافەکانی ژنان
ئه‌مریكا نیگه‌رانه له‌پاشه‌كشێی مافه‌كانی ژنان له‌هه‌رێمی كوردستان و ئه‌ندامێكی په‌رله‌مانی كوردستانیش ده‌ڵێت:" لایه‌نی جێبه‌جێكار كه حكومه‌ته پشكی سه‌ره‌كی له پێشێلكردنی مافی ژنان له‌هه‌رێمی كوردستان به‌رده‌كه‌وێت".
حكومه‌ت مافی ژنانی پێشێلكردوه
رۆژان حه‌مه كه‌ریم ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستان له فراكسیۆنی یه‌كێتی به سایتی ره‌سمی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان PUKMEDIA ی راگه‌یاند: "له‌هه‌رێمی كوردستان پاشه‌كشێیه‌كی گه‌وره له‌مافی ژنان به‌دی ده‌كرێت و ته‌نانه‌ت خودی په‌رله‌مانیش هۆكار بووه بۆ پێشێلكردنی مافی ژنان به تایبه‌ت له كاتێكدا رێگه نه‌درا پرۆژه یاسای توندوتیژی دژی خێزانی له‌په‌رله‌مان به‌بیانوی جیاجیا هه‌موار بكرێته‌وه".
"له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی رێژه‌ی ژنان له‌په‌رله‌مان یاساییه، به‌ڵام ئه‌وه‌ی ده‌بینرێت له‌سه‌ر ئاستی حكومه‌ت جارێكی دیكه مافی ژن پێشێلكراوه‌و له‌سه‌ر ئاستی پله باڵاكان هیچ پۆستێك به‌ژنان نه‌دراوه" رۆژان حه‌مه كه‌ریم وایوت.
مافی ژنان له‌م كابینه‌یه‌دا زیاتر پێشێلكراوه
پاشه‌كشێیه‌كی ئاشكرا به‌مافی ژنانه‌وه له‌هه‌رێمی كوردستان به‌تایبه‌ت له‌م كابینه‌یه‌دا به‌دیده‌كرێت ئه‌مه‌ش رووی نێگه‌تیڤی هه‌رێم به‌رامبه‌ر دیموكراسی نیشانده‌دات و ناوه‌نده دیپلۆماسی و رێكخراوه‌ییه‌كانیش له‌پاشه‌كشێی مافه‌كانی ژنان له‌هه‌رێم نیگه‌رانن.
رۆژان حه‌مه كه‌ریم ده‌شڵێت:" له‌م كابینه‌یه‌دا پشێلكردنی مافی ژنان له‌چه‌ندین رووه‌وه‌و زیادیكردوه‌و لایه‌نی جێبه‌جێكار كه حكومه‌ته هۆكاری سه‌ره‌كییه بۆ ئه‌و پاشه‌كشێیه‌ی له‌باره‌ی مافی ژنانه‌وه هه‌یه‌و ئه‌مه‌ش روویه‌كی نێگه‌تیڤی هه‌رێمی كوردستانی له‌ئاستی نێوده‌وڵه‌تی نیشانداوه".
ئه‌م كابینه‌یه ره‌نگدانه‌وه‌ی ژنان نیه
ژنان پێویسته له30% پۆسته‌كانی حكومه‌ت وه‌ربگرن، به‌ڵام ئه‌و مافه‌یان له‌لایه‌ن خودی حكومه‌ته‌وه لێ زه‌ودكراوه‌و به‌پراكتیكی هه‌نگاوی بۆ نه‌نراوه‌و ره‌نگدانه‌وه‌ی ژنان له‌م كابینه‌یه‌دا بوونی نیه.
نیاز ئه‌حمه‌د ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی به سایتی ره‌سمی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان PUKMEDIA ی راگه‌یاند: " حكومه‌ت به‌شداره له‌پێشێلكردنی مافی ژنان، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی چه‌ندینجار داوامان كردووه، له %30 پۆسته حكومییه‌كان بۆ ژنان بن، به‌ڵام تائێستا وه‌ڵامی ئه‌و داواكارییه‌مان به‌پراكتیكی له‌حكومه‌تدا نه‌بینیوه".
"له‌ئێستادا هێنانی ژنی دووهه‌م له‌لایه‌ن پیاوانه‌وه كه له‌هه‌رێمی كوردستان په‌یڕه‌و ده‌كرێت ئه‌مه‌ش جارێكی دیكه پێشێلكارییه‌كی گه‌وره‌یه به‌رامبه‌ر مافی ژنان، كه رێكخراوه‌كانی ژنان و ته‌نانه‌ت حكومه‌تیش لێی بێده‌نگن" نیاز ئه‌حمه‌د وایوت.
ده‌شڵێت: "له‌م كابینه‌یه‌دا پێشێلكردنی مافی ژنان ره‌نگدانه‌وه‌ی زیاتری هه‌یه و رۆژانه ده‌بینین ژنان ده‌كوژرێن و بكوژه‌كانیشیان به‌ئاشكرا داڵده‌ده‌درێن، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی پێشتر چه‌ندین سكاڵایان له‌سه‌ر تۆماركراوه‌و ده‌ستگیرنه‌كراون".
كۆمه‌ڵگاش هۆكاره
كۆمه‌ڵگا هۆكارێكی دیكه‌یه بۆ پێشێلكردنی مافه‌كانی ژنان و دابونه‌ریت به‌سه‌ر ژناندا سه‌پێندراوه‌و دۆخی ژنان رۆژ له‌دوای رۆژ ده‌كه‌وێته مه‌ترسییه‌وه.
هانا حه‌مه‌ئه‌مین فه‌رمانبه‌ر له‌زانكۆی سلێمانی بۆ سایتی ره‌سمی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان PUKMEDIA رایگه‌یاند: "من وه‌ك ژنێك هه‌ست به‌وه ده‌كه‌م به‌شێك له‌مافه‌كانی ژنان له‌لایه‌ن خودی كۆمه‌ڵگه‌وه پێشێلده‌كرێت و كۆمه‌ڵگه هه‌ندێك داب و نه‌ریتی به‌سه‌ر ژناندا سه‌پاندوه كه مافه‌كانی ژنی به‌رته‌سك كردوه‌ته‌وه".
"یاسا له‌هه‌رێمی كوردستان بۆ هه‌موو تاكه‌كان وه‌ك یه‌ك نین و چه‌ندین كه‌سی له‌یاسا هه‌ڵهاتوو هه‌ن له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی تاوانیان به‌رامبه‌ر ژنان ئه‌نجامداوه، به‌ڵام یاسا سه‌روه‌ر نه‌بووه‌و نه‌توانراوه ده‌ستگیریان بكه‌ن، بێگومان ئه‌مه‌ش هۆكاری سه‌ره‌كییه بۆ ئه‌و بارودۆخه‌ی ئێستا له‌هه‌رێمی كوردستان ژنانی تێكه‌وتوون". هانا حه‌مه‌ئه‌مین وایوت.
ده‌شڵێت:"دۆخی ژنان رۆژ له‌دوای رۆژ له هه‌رێمی كوردستان زیاتر ده‌كه‌وێته مه‌ترسییه‌وه‌و پشكی سه‌ره‌كی ئه‌م مه‌ترسییه‌ش به‌ر ده‌سه‌ڵاتی جێبه‌جێكردن كه حكومه‌ت ده‌كه‌وێت".
ئه‌مه‌ش له‌كاتكدایه، كونسوڵخانه‌ی گشتی ئه‌مریكا له په‌یجی تایبه‌تی خۆی له‌تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك، له‌زاری ئێرڤن هیكس كونسوڵی گشتی ئه‌مریكاوه رایده‌گه‌یه‌نێت: "وڵاته‌كه‌ی نیگه‌رانه له‌پاشه‌كشێی مافی مرۆڤ و مافه‌كانی ژنان له‌هه‌رێمی كوردستان و لای ئێمه پێشێلكردنی مافی مرۆڤ قێزه‌ونه ".
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر: چەکدارەکانی سوریا تاوانی جەنگ ئەنجام دەدەن
05:59 PM - 2026-01-11 -
وردبینی لە کاندیدانی پۆستی سەرۆککۆمار بەردەوامە
03:40 PM - 2026-01-11 -
رۆژنامه‌نووسێكی میسری: كورده‌كان ده‌بوو ده‌وڵه‌تی خۆیان هه‌بێت
02:39 PM - 2026-01-11 -
ئەنجومەنی نوێنەران گفتۆگۆ لەسەر داهاتە نانەوتییەکان دەستپێدەکاتەوە
10:26 AM - 2026-01-11
ئەمانەش ببینە
سه‌رۆك بافڵ و نوری مالیكی جه‌ختیان له‌دیدی هاوبه‌ش بۆ پێكهێنانی حكومه‌ت كرده‌وه
01:38 PM - 2026-01-11
سەرۆک بافڵ: یەکێتی بە ستراتیژی سەرۆک مام جەلالەوە کاردەکات
11:35 AM - 2026-01-11
مەزڵوم عەبدی: گەیشتوینەتە لێکتێگەیشتنێک بۆ ئاگربەست لە حەلەب
09:41 AM - 2026-01-11
سەرۆک بافڵ: یەکێتی ئامانجی پێکهێنانی حکومەتێکی خزمەتگوزارە
09:19 AM - 2026-01-11
زۆرترین خوێنراو
-
سەرۆک بافڵ: یەکێتی ئامانجی پێکهێنانی حکومەتێکی خزمەتگوزارە
کوردستان 09:19 AM - 2026-01-11 -
لە شێخ مەقسوود ئاگربەستی کاتی راگەیەندرا
کوردستان 11:24 PM - 2026-01-10 -
خانمی یەكەمی عیراق: جیهان لە پرسی ئاشتیدا گیرۆدەی دووڕووییەكی قووڵی نێودەوڵەتییە
کوردستان 11:00 PM - 2026-01-10 -
سەرۆک بافڵ: توندوتیژیی دژی کوردانی رۆژئاوا رابگیرێت و هەمووان بگەڕێنەوە بۆ گفتوگۆکان
کوردستان 10:32 PM - 2026-01-10 -
هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆی حەلەب بەرامبەر جینۆسایدی گەنجان داوای دەستێوەردانی نێودەوڵەتی دەکات
کوردستان 10:18 PM - 2026-01-10 -
وەزیری رۆشنبیری جەختیکردەوە رۆشنبیر و ئەدیب و نووسەران کۆمەڵی کوردەواریان پێشخستووە
کوردستان 08:27 PM - 2026-01-10 -
سەرکەوت زەکی: کۆچی چێنەری عەلی جۆڵا خەسارەتێکی گەورە بوو بۆ میللەتەکەمان و یەکێتی
کوردستان 07:33 PM - 2026-01-10 -
میدیای عەرەبی لە حەڵەب
بیروڕا 06:24 PM - 2026-01-10



.jpg)
.jpg)


دابەزێنە

